Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
عومەر سەیدا کاممان پێ ئەناسێنێ بەرەو شێت بوون یان بەرەو یاخی بوون ؟

عومەر سەیدا کاممان پێ ئەناسێنێ بەرەو شێت بوون یان بەرەو یاخی بوون ؟

Closed
by May 5, 2012 ئەدەب

خوێندنەوەو قسە کردن لەسەر بەرەو شێتبوونی عومەر سەیدا،خویندنەوەیە بۆ لۆژیکێکی یاخی بوو لە خود ودەوروبەر یاخی بوو لە چەمکی – من -خۆم- کۆمەڵگا،ئەودێت بەناونیشانێکی سادەوە دەست پێ دەکات وەک مناڵیک بە پێخاوسی هەموو کۆڵانەکانی شار دەگەڕێت تا ببینیت کام دەرگا ڕەنگەکانی تۆخن کامەیان ڕەنگی کاڵە هەرلەبەرخۆیەوە ئەڵێ : بۆ ئەم دەرگایە ڕەنگەکەی سەوزە بۆ زەردە بۆ شینە بۆ نیلیە بۆ ئەم دەرگایان نیشانەی شیرێکی لەسەر دروست کراوە بۆ ئەم دەرگایان قفڵە بۆ ئەم دەرگایەیان بێ خاوەنە بۆ ئەوەیان بەردەمی پڕە لە هەیتە،ئەودەسوڕێت تا ببینێت کام باڵخانە لەسەر سکی زەوی بەرز دیوارەکانی دروست کردووە کام خانووە وەک هۆتێلێک بە زمانی خاک نادوێت،ئەوئەگەڕێت وەک شەماڵیک بەنێو هەموو درزەکان گوزەر ئەکا ولەناو هەموو کتێبێکدا وشەیەک دائەنێ تا پێمان بڵی بەرەوشێت بوو نوسینەوەی دونیایەکی تری ئەو واقیعەیە کە ڕەدووکەووتوە لە خۆی،
عومەر سەیدا شاعیری ئەودیوی خەیاڵەکانە شاعیری هەسارەیەکی ترە،ئەولەپەنا دەنگی خوادا دەنگێکی تری هەیە لە ژێر سیبەری عیسا عیسایەکی ترە بۆ کۆمەڵگا،ئەو داری ئازادی وەک بیکەس ئاو نادا ئەو چاوەکانی کورسی نابینیت ئەو ترسی دەمێکە ژێر خۆڵ کردووەو ئەو دەمێکە ئەپرسێت لە خۆی عومەر سەیدا (شێت بوون) چیە ؟
ئەو دەڵێت :
لە خەونێکی ناوادە دەچێت ئەمڕۆم
بۆدەربازبوون بەرەو سبەینێ
بیر لە خەوێکی قەترانی قوڵتر دەکەمە وە لاپەڕە *
سەیدا  توڕەیە لە خۆی لەو مەنتقەی کە زۆریک لە ئەمڕۆدا قبوڵی کردووەو هەلهەلەی بۆ لێدەدا ئەو چەشنی سارتەر دەیەوێت بڵێت گەنجینە ئەمڕۆمان درۆیەکی ساختەی گەورەیە لەوەیە سبەینێ ئەو ڤیزەیە بدۆزینەوەیە کە ئەم درۆیانەیان پێ پۆست کرد،ئەو بە زمانی وشەکانی جەهالەتی سەردەم – بودەڵەیی پایە -کوشتنی ڕۆح بەیان ئەکات،ئەو پێمان ئەڵیت ژیان مەخڵوقی وەک ئێمەی نەخوڵقاندووە بە هەموو (بەڵێ)کانی ئەمڕۆ ڕازی بین،
سەیدا دەڵیت :
هیچ ڕاستیەک بە تەرازووی خۆم ناکێشم
هەرخۆم و …  خۆم لاسەنگینە
من نازانم … من زەویم ڕاگرتووەو لەسەر دەستمە
یان زەوی منی بە کۆڵی ماندووی دەگێڕێ
هێند دەزانم ..
دایک وباوکم … مردوون و زیندوون
پەنجە و چاوم …نووستوون ودەنووسن
گوێم لە (تی ڤی)یەکەیەو هێڵنجی
سرودی ئازادی دەداتەوە
بە حەیرانی خەبات ئینتەلای کردووەو
بە درامای دیموکراتی تای لێهاتووە **
سەیدا لەسەر پرسی مرۆڤ بوون ئەدوێ،ئەو مرۆڤایەتی دروشم وفەلسەفەی مرۆڤ بوون ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ئەودێت یاساکانی کۆمەڵگا ئەداتە بەر مایکرۆسکۆبی وشەکانی،ئەو دێت بە شەقامەکان ئەڵیت دارەکانتان هەڵەکەن خۆتان نەتان چاندن با خۆتان هەڵی قەنن دەنا مناڵان گویی دارەکانتان بۆ ئەبڕن،ئەو دێت بە گڵۆپەکان ئەڵیت ڕووناکیتان کەلکی نیە ڕۆژێک دێت تاریکی ئەتتکتان ئەکا،ئەم وڵاتە ئاشق نیە بە ڕووناکی،ئەودێت  وەک چۆمسکی بە دیقەتەوە لەسەری مرۆڤەکانی ئەڕوانی ئەڵێ بۆ ئەوەندە بە جل پۆشتەن بە مەعریفە بەتاڵ،سەیدا بەڕادەیەک توڕەیە لە خود گومانی لە هەبوونی و ژیانی دایک وباوک هەیە،لای ئەو چەمکەکانی پیرۆز تا ئەو ڕادەیەن کە مەعریفە سنورەکانی ئەناسێ ئازادی ئاڵای لەسەر هەڵداوە.
سەیدا چەشنی شیتێکی ئاقڵ لەگەڵ ئاقڵە شیتەکاندا پیاسەئەکا پێیان ئەڵیت کاتی ئەوەیە بەناو کوچەکانی ژیاندا سەفەرێک بکەین بۆ مرۆڤبوون بۆ گەران بەناو خالقیەتی زانست،کاتی ئەوەیە ئەمڕۆ لە دادگا تەڵاق بدەین وتەڵاقنامەکەی بدەینەوە پیاوەکانی سەر کورسی،کاتی ئەوەیە ڕێساکان ئیلغابکەینەوەودەستوریکی تر بنوسینەوە بۆ شێتەکان تا تێبگەین یاخی بوون لە کوێدا فێرمان ئەکا خۆمان بین وەک خۆمان نەوەک کارتۆن و ڕۆبۆت

سەرنجەکان :
* لاپەڕە چوار لە دیوانی بەرەو شێت بوون
** لاپەڕە پێنج لە دیوانی بەرەو شێت بوون
– بەرە شێت بوو دیوانێکی عومەر سەیدایە لەساڵی ٢٠٠٥ چاپکراوە

…. هاوڕێ ڕەش ..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.