عیرفان ، کێ کوشتی؟ … سه‌عید عارف باپیر
{تارمایی ، که‌سێکه یان له‌سه‌ره‌دمێکی خوشی زێڕین
، یان له سه‌رده‌مێکی تاریک و پڕ له ئازاری خۆی دا قه‌تیس ماوه }
من له‌دوای ساڵی 1989وه عیرفان ئه‌حمه‌دم ناسی ، ئه‌وم به‌هۆی براده‌رانی تری به‌حێماوی ترمه‌وه ناسی بو ، ئه‌و کاتانه خۆم له‌ده‌ست چاره‌نوسبه‌ندی به‌رگه‌ی مه‌ره‌خه‌سی (ره‌زمه‌نده‌ی ناموزه‌می عیراقی) ڕاپسکاند بو . که هیچی جیاوازیه‌کی نه‌بو له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تی (قوات جه‌حافیل خه‌فیفه‌ی عیراقی) دا (*)، له سنوری دو ووڵاتی به‌جه‌نگاتوه‌وه په‌ریبومه‌وه . له ئه‌تمۆسفیرێکی وه‌هادا ، له‌و ماوه کورتانه‌دا که به مۆڵه‌تی سه‌ربازی ده‌هاتمه‌وه بۆشار و تێکه‌ڵی کۆڕی براده‌رانم .
ئه‌و کاته ،گله‌یی عیرفان و به‌شاهیدی براده‌رانیشی له و باره تایبه‌ته‌ی خۆی بو ،به‌وه‌ی زیاتر له چه‌نده‌ها کوڕی له شار‌و شارۆچکه‌کان دا گرتووه ، به بێ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری و زرینگانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بدات به باری ناو شۆره‌تی شاعیری ئه‌و ، به‌هه‌ر حاڵ له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه ، ئه‌و زۆر چالاک و پڕ ئومێد بو ، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕۆشنتری خۆی .
دوای ڕاپه‌ڕین و ساڵه قاتیه‌کانی 1991 . عیرفان ، ژیانی گوڕینێکی پڕ له هاتی دارایی تێکه‌وت ، وه‌کو که‌سێکی خاوه‌ن ڕشته‌ی بواری ته‌ندروستی له‌و که‌سه که‌مانه بو که‌له ڕیخراوێکی مرۆڤی خێرخوازی سه‌ر به‌وڵاتی ژاپۆن دا کاری ده ستکه‌وت ،به موچه‌یه‌کی باش ، ئاله‌و کاتانه‌دا عیرفان ، پر به‌خشش وده‌سواڵاترین که‌س بو بۆ ده‌وروبه‌رو براده‌ره‌کانی ، هه‌ر به ( ئیمرو ئولقه‌یسی ) شاعیری ناوداری جاهیلی عه‌ره‌ب ده‌چو ، زۆر بون له‌و براده‌رانه‌ی که به‌هره‌ی به‌خشش و کۆڕی پڕ له ژیان و باده‌ی ئه‌و ده‌یگرتنه‌وه، فه‌یزی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌باری .
به‌ڵام له دوای 2003 و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ، ژیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش توشی ده‌ردی( ئه‌مریکانیزه) بون هات ، پاره‌و دارایی بو به‌هه‌مو شتێک و جێگه‌ی هه‌مو مۆراڵیکی تری کۆمه‌لگه‌ی گرته‌وه .
یه‌کێک له ڕوکاره‌کانی ئه‌م قۆناغه ، بارکردن و پێچرانه‌وه ڕیکخراوه بیانیه‌کان ،عیرفان له‌وێدا به‌جێماو مایه‌وه . ئه‌و شاعیر‌و هه‌ست ناسک بو ، توانای ڕه‌نگ گۆڕین و خۆ گونجاندنی قۆناغه تازه‌که‌ی نه‌بو ، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ڕیتمی وشک و جارسی ( مۆنی ..مۆنی ) داسه‌ما بکات ، به‌پێجه‌وانه‌ی زۆرێک له حه‌رباسیفاته‌کان ( ئه‌وانه‌ی وه‌کو به ئاسان گوڕینی کراسه چلکنه‌کانیان، ده‌توانن بار‌و مۆراڵی خۆیان بگۆڕن ).
عیرفان له دنیا تایبه‌تیه ڕون و زوڵاڵه هه‌ستیاره‌که‌ی خۆی دا مایه‌وه ، وای ده‌زانی ئه‌وانه‌ی دوێنی له به‌خششه‌کانی به‌هره‌دار بو بون ، ئه‌مڕۆ له‌به‌رچاویانه‌و بۆی جوبران ده‌که‌نه‌وه ، هه‌میشه به نازی ڕابوردویه‌که‌وه به‌سه‌ری ده‌کردنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان گۆڕابون رۆحی ناسک و هه‌ستی شاعیریانه‌ی ئه‌ویان نه‌ده‌بینی ، بگره ئه‌و باره‌ی ئێسیای ئه‌ویان به‌قورس له‌شانی خۆیان ده‌زانی . تاده‌هات عیرفان ئه‌و ڕوگۆڕینه ی ده‌ورو به‌ری به نامۆ و نه‌گونجاو ناماقوڵ ده‌زانی ،.تائه‌وه‌نده‌ی توشی جۆرێک پارسه‌نگ لێ تێک چون هات بو . ده‌یه‌ویست خۆی له‌و دنیا بێ سفه‌ت و سپڵه‌یه بدزێته‌وه ، به‌دوای دا هه‌مان باری نوێی ئه‌و ، ده‌بووه دروست کردنی بیانویه‌کی تری نادروست بۆ باو په‌رست و حه‌رباسیفاته‌کان .
عیرفان له‌نێو دنیای دوینێی خۆی دا قه‌تیس مابو ، دنیای ئه‌و به‌ره‌و کاڵ بونه‌وه‌و ، نه‌بینران ده‌چو . هه‌ست به ئازار‌و کۆڤانی ئه‌و نه‌ده‌کرا ، بو بو به‌تارماییه‌ک . خۆ ئاخر ، سیفاته‌کانی تارمایی ، قه‌تس مانه له سه‌رده‌مێکی ڕابوردوی زێڕین ، یان پڕ ئازاری که‌سێک دا.
عیرفان ڕه‌نگبی به‌ده‌ست و لێدانی پۆلیسێکی خه‌مساردی موچه‌په‌رست ، یاخود له کاره‌ساتێکی ناگه‌هان و که‌وتنی پڕ له ئازار‌و جه‌فه‌نگی خۆی دا ، به‌ر جه‌زره‌به‌ی مه‌رگ که‌وت بێت .
(به‌ڵام بۆچی له شوێنی وه‌هادا ، به‌و جۆره بێ نازی و دره‌نگ وه‌ختیه ، هه‌واڵی مه‌رگی بگات ؟)
باوه‌ڕم وایه جگه له که‌س و شوێن و هۆی ماتریاڵی ڕاسته‌وخۆی مه‌رگی عیرفان . له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه ، ئه‌وه‌ی به‌رپرسی مه‌عنه‌وی مه‌رگی عیرفان بوو ، شتێکی تر بو . هه‌ستی ناسک و ڕۆحی ڕون و زولالی عیرفان ، چیتر هه‌مواری زبری و ناهه‌مواریه نوێ کانی نه‌گرت ، ئه‌و دنیا نوێ یه هه‌ناسه‌یه‌کی تیا نه‌ماوه ، بۆ ڕه‌وانی په‌پوله ئاسای ئه‌و .
باوه‌ڕم وایه ، عیرفان ئه‌م ڕۆژگاره نوێ یه دڵڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی یه به‌هه‌مو شتێکیه‌وه ، مایه‌ی مه‌رگ و کوشتنی ئه‌و بو .
9/7/2012
سلێمانی
saidaraf@hotmail.com
په‌راوێــــــــــــــــــز
ــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*) له‌دوای ساڵانی 1988 و ئه‌نفال دا هێزی پێشمه‌رگه ، که‌وتبووه دیوی ئێران و ده‌وڵه‌تی ئێرانی به مۆڵه‌ت و مه‌ره‌خه‌سیه‌ک بواری هاتو چۆی شاره‌کانی به‌وان ده‌دا ، به ئیجازه‌که ده‌وترا ، به‌رگه‌ی مه‌ره‌خه‌سی نیرو ڕه‌زمه‌نده‌ی نامونه‌زه‌می عێراقی ، له‌دیوی عیراقیشه‌وه مۆڵه‌ت و ئیجازه یه‌ک ده‌درا به جاشه‌کورده‌کان به‌ناوی ئیجازه‌ی قواتی جه‌حافل خه‌فیفه ، له قه‌باره‌و شێوه ی په‌ڕه کاغه‌زی یه‌که‌دا ، وه‌کو یه‌ک بون ،ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ ته‌نها 7ڕۆژ بو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ 15 ڕۆژ پشو بو ، هێزه کوردیه‌که‌ی دیوی ئێران به‌نه‌خوازراو دیفاکتۆیه‌ک بو بون به‌پارسه‌نگ له‌گه‌ڵ سوپای ئێرانی دا ، به‌ڵام هێزی کوردی دیوی عێراق به‌ئاره‌زو خۆ به‌خش بوبون به هاوشانی سوپای عێراقی ، بۆ بێگانه‌یه‌ک چه‌کداری هه‌ردو هێزه‌که‌ی بۆ له‌یه‌کتری جیانه‌ده‌کرایه‌وه ، ته‌نها به وه‌ی یه‌ک هێزی چه‌کداری میللی کوردن و دابه‌ش بون به‌سه‌ر دو ده‌وڵه‌تی دوژمن به‌یه‌ک دا.