عیشق و شێتی
وێنای دڵێكم له سه‌ر په‌ڕاوه‌كه‌م كێشا
به شورای دڵم په‌رژینڕێژمكرد
به چاوان خوێنبه‌ره‌كانیم گه‌مارۆ دا
به پاكیزه‌ییم پاكبۆوه
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م وێنای ترپه‌ی كرد
هه‌سته‌كانم راستگۆییانه‌بوونه ترپه
ترپه‌كانی جه‌سته‌ی شه‌قار كردم
دۆخێكی بێ مه‌رگی بوو
وێنای خود ره‌نگێكی ته‌ڵخ
چاوه‌كانی پاركی خه‌ونه‌كانمه
گیانی سپێتی ره‌نگمه
بنه‌چه‌ی شكۆمه‌ندی عه‌ره‌به
له ته‌كما له كڕنووش بوو
وای لێهات كڕنووش بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ببا
هه‌موو حه‌رفه‌كان به ئه‌وه‌وه له ترپه‌ن
وشه‌كان ئاشقی ترپه ده‌بن
نوسینه‌كانم بوونه دیوانی عیشق
هه‌موو رۆژێ شێتانه تێیاندا نغرۆ ده‌بم
وام لێهات چێژه‌كانی عیشق نۆش بكه‌م
عیشق بۆ خۆی كانیاوه و ئه‌ویش كانیاوی منه
له دیوانی : أوتار قلم مونالیزا – ی خانمه شاعیری تونسی : مونا به‌عزاوی وه‌رگیراوه .
ده‌قی : مونا به‌عزاوی – تونس
و : سه‌ردار جاف – كه‌ركووك