Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
عەدالەت عومەر ………. لە زمانى بەڵَگەنامەكانەوە

عەدالەت عومەر ………. لە زمانى بەڵَگەنامەكانەوە

Closed
by May 20, 2008 جینۆساید

 یەكێك لە باشترین رێگاكان بۆ ناساندنى جێنۆساید بە دنیاى دەرەوە دێكۆمنێت و بەڵگەنامەكانى (بینراو ،بیستراو، خوێنراو)ن ، بۆیە پێشنیار دەكەم بە دروست كردنى سەنتەرێكى ئەرشیڤى نەتەوەیی كە لە لێژنەیەكى پسپۆر و شارەزا پێك بێت ، بە مەبەستى پاراستنى ئەم بەڵگەنامانە كە زەرورەتێكى گەورەیە بۆ پێكاندنى ئامانجە .
 ئەم جارە من باسى قوربانیانى نوگرە سلمان دەكەم،كە بەشێكى ئەو چاوپێكەتنانەى كە لەگەڵ شایدعەیانەكانى گەراوە لە سەفەرى مەرگ ئەنجامم داوە بەشێكىترى باس لەم بەڵگەنامانە دەكەم كە ناوى قوربانیانى تێدایە، قەڵاى نوگرە سەلمان ئەو شوێنەیە كە لەسەر دەرگاى چوونەژوورەوە نوسراوە "بەخێربێن بۆ دۆزەخ" و لە سەر دەرگاى پشتەوەش نووسراوە"كەم هەڵدەكەوێت كەسێك سىَمانگ لەم شوینەدا بمێنێتەوە"، بە پىَى بەڵگەنامەكان ئازار و ئەشكنجەدان لە زیندانى نوگرە سەلمان تا رادەى كوشتن بووە ئەمە جگە لە زیندە بە چاڵكردنى بە كۆمەڵى خەڵكەكە ، لەم بەڵگەنامانە هۆكارى مردنى نێر و مىَ ،گەورەو گچكە وا نوسراوە راوەستانى كتوپرى سوورى خوێن لە ئەنجامى خوین لە بەر چوون(نەزیف)ى ناوخۆیى ،بە پىَى ئەم بەڵگانە كە لە بنكەى تەندروستى قەزاى سلمان دەرچووە ناوى هەواڵهێنى مردنەكە بۆ هەمووى نووسراوە ئەفسەرى ئەمنى قەڵاى سلمان ،هەروەها لە بەشى پەیوەندى بە مردوەكەدا نوسراوە دەست بەسەردا گیراو لە لاى ، ئەم بەڵگانە لە لایەن پزیشكێك بە ناوى سمیر ودیع شاكر ئیمزا كراوە و بەڵگەنامەى وەفاتیان بۆ دروست كراوە  هەر هەمووشى بەپىَى نووسراوى رەسمى قەڵاى نوگرە سەلمان بە ژمارەى جوراجور بە ئیمزاى ئەفسەرى ئەمنى قەڵا نیردراوە لە زۆربەى نوسراوەكاندا نوسراوە" بۆ ئاگاداریتان مردووەكە هیچ بەڵگەنامەیەكى رەسمی نیە"، یەكێك لە گەراوەكانى نوگرەسەلمان تا رۆژى بەر بوونى 520 كەسى ژماردووە كە لە ژێر ئەشكنجەدا گیانیان لە دەست داوە ، بە پىَى ووتەى كارمەندانى بنكەكە ئەوان بەس بەڵگەنامەى وەفاتیان بۆ قوربانیان  بە ناوى ئەو كەسانەى دروست كردوە  كە بە نووسراو بۆیان هاتووە بەڵام هەرگیز لاشەكانیان نەهاتووتە لایان.
  مام نورى شاید عەیانیكى دەربازبووى ئەنفال دەڵێت" لە نوگرە سەلمان دوو عەرەبانەى شكاوى لىَ بوو،عەرەبانەى دەستى یەك تایە، ئەو كەسانەى دەمردن لە سەر ئەو عەربانە دایان دەنا، جار هەبوو  بەیانیان كە هەڵدەستاین 6 مەیتیان تێدەكرد  هێندێكیان ئەوندە مابوونەوە بۆگەن ببوون، زۆر جارمەیتەكان بەردەبونەوە، خاكەنازێك و باڵتەیەكى شكاومان لا بوو خۆڵەكەش زۆر رەق بوو هەڵنەدەكەندرا ئەوە ناشتن نەبوو، فڕىَدان بوو، چونكە توَزێك خوَڵمان دەكرد بە سەریاندا و دواى ئێمە سەگ مەیتەكانى دەخوارد. چونكە سەگى بەرەڵاى زوَر لىَ بوو.
 مام نورى لە بەردەوامى قسەكانى وا باسى قەڵاى نوگرە سلمان دەكات و دەڵێت "نوگرە سەلمان دۆزخێك بوو دەگووت رۆژى حشرە لە نوگرە سەلمان زوَرمان برسى و تینوو بوو چونكە لەماوەى شەو و روَژێكدا هیچیان نەداینىَ، كابرایەك (حمە ێدقى) ناوو بوو خەڵكى (دارەختیار) بوو هاوارى كرد ووتى نانمان بەنىَ وا لەبرسا مردین هاتن زوَریان لێدا بەس لەبەر ئەوەى داواى نان و ئاوى كرد، لە نوگرەسەلمان لە سەر قاپیەكانى نووسرابوو (ویل) ، قاعەكان زوَر پیس بوون، بە سەدان كەس زیاتر لە قاعەكاندا بوون ، جێگاى خەوتنمان نەبوو لە سەر لاتەنیشت ئەخەوتین،  ژەمى سەمونێكى گەنمەشامى لەگەڵ یەك توَز ئاودا ، ئەوشەش مانگە دەممان لە هیچ چێشتێك نەدا جگە لەو سەمون و ئاو، سىَ مانگ بوو گیرا بووین وتیان شوتیتان بوَ دێنین ناردیان بوَ سەماوە بوَ شوتى، شوتیان هێنا هەر قاعەو دوو كەسیان بانگ كرد تاكو دابەشى بكەن بە سەرماندا، شەو روَژێك ئەو پیاوانەیان هیناو برد، شوتیەكان بوَگەنیان كردبوو، یەكى قاژێكیان داینىَ زوَر كەس هەر نەى خوارد فرێیان دا منیش فرێم دا زوَر پیس بوو".
   لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو شایدعەیانە دەلێت "لە وانەى كە مردن ئافرەتێك بوو ناوى (فاتمە محمد) كە ئاموَزاى خێزانەكەى من بوو خەڵكى (ئاغجەلەر) بوو، رۆژێك تێنویەتى تەنگى پىَ هەڵچنى بوو بەبىَ ئێزن چوو لە حەوشەكەدا ئاو بهێنێت تەنكەرێكیان لەوەىَ دانا بوو، هەر تا دەستى برد بوَ ئاوەكە شورتەیەك بە هەموو تینى خوَى شیشێكى كێشا بوو بە پشتیدا و تا هێنامانە ژورەوە مرد. هەر خەڵكى گوندەكەى ئیمە نزیكەى10 كەس مردن. ئینجا ئەوەى داواى نان یان ئاوى بكردایە لە كاتى سەمون دابەش كردندا دەیان گرت و سەرەوخواریان دەكرد بەداردا و پەڕوَیان لە بەر لوتیان دەسوتاند.
 لە چاوپێكەوتنێكىتر كە لەگەڵ شاید عەیانێكى گەراوەى نوگرە سەلمان كە ناوى مام جبارە دانیشتووى  بنەسلاوەیە ئەنجامم داوە لە بارەى حەجاج پرسیارم لێكرد؟ ووتى"بەرێوەبەرى سجنەكە ناوى (حەجاج)بوو ، پێم ووت وابزانم ئەو كەسە عایدى ئەمن و ئیستخبارات بوو ناویشى "ملازم اول عەدنان"ە ، بەڵام لە بەر دڵرقى ئەو ناز ناوەیان داوەتە ، ووتى نازانم بەڵام هەرچى ئازارو و ئەشكنجەدان و شتى خراپ بوو بە ئەمرى ئەو بوو ،حەجاج هەر بە دەستى خۆى لە بەر چاوى ئیمە حەوت كەسى بەدار كوشت ،لە قاعەكان دەگەرا لە حەرەساكانى دەپرسى ئەو ژن و منداڵانە هەموویان پێشمەرگەن؟ حەرەسەكانیش لە وەڵام دیانووت بەڵىَ هەموویان پێشمەرگە وتاوانبار وخیانەتكارن جا بەدەم پێكەنینەوە دەهات و سووكایەتى بە ئافرەتەكان دەكرد و ئەو ئافرەتانەى سكیان هەبا بە سۆندە لە سكى دەدا دەیگوت مادام ئەوانە كوردن و خیانەتكارن نابىَ بێمێنن"، لەبەشێكى ترى قسەكانى لە بارەى ئافرەتەكان دەلێت" هەر ئافرەتێكیان بانگ دەكرد ئەگەر هاتەباوە ناو قاعەكە كزو مات دەبوو ئەگەر نەهاتباوە ئەوە كەس نەى دەزانى چییان لىَ بە سەر دەهات، پرسیم ئەى ئافرەتەكان هیچیان نەدەگووت ووتى بە دایك و خۆشك یان پیرەژنانەكانیان دەووت  كە دەستدرێژیان لەگەڵ كردوون ئەوانیش بۆ ئیمەیان باس دەكرد بەڵام دەسەڵاتمان نەبوو ،ئەى هاوار چمان كردەبا بە خوا قەت لە بیرم  ناچیتەوە ئەى ئەو هەموو كچ و كۆر گەنجەیان چى لىَ كرد بۆ كوێیان بردن؟!".                           ئەوەى ئەم جارە سەرنجى راكێشام لە هەر هەموو بەڵگەكان لە بەشى پیشە  بەپىَ رەگەز و تەمەن نووسراوە   ( ژن یان پیاو یان منداڵى دەستبەسەرداگیراو) واتە"زیندانى"، لەبەشى ئاین نووسراوە"ئیسلام"، لەبەشى شوناسى ناسنامەدا نووسراوە"عێراقى"، جا وەرە ئیسلام بی و عێراقى بى، ناوى عەمەلیاتى قڕكردن و لەناو بردنیشت ئەنفالى سۆرەتى هەشتەمى قۆرئان بێت ، بۆیە دەبىَ بڵێم سیاسەت و نیزامى دەسەڵاتدارانى عەرەبى بەعس و شۆڤێنیى ئاشكرا بوو ئەویش مەبەست  لە جینۆساید كردنمان بەس لەبەر" كورد بوونمان" بووە.     
 لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو شایدعەیانە دەلێت " یەكێك لە ئازارو ئەشكنجانەى حەجاج دڵى زۆر پىَ خۆش دەبوو ئەوە بوو نیوەروَیان لەم گەرمایە ئەیان هێناینە دەرەوە بوَ بەر خوَرەكە سەعات و نیوێك لەو بەر خوَرە گەرمە دەبو سەیرى خوَرەكە بكەین ئەوەى تەماشاى نەكردایە لێیان ئەدا،ئەوە تەعزیبێكى زوَر قورس بوو بوَ ئیمە چونكە تەمووز بوو گەرمایەكى زوَر بەتین بوو. ئێمەش ئەو تاقەتەمان نەمابوو، خەڵك هەبوو ئەبورایەوە هەبوو لەو تەعزیبدانەدا دەمرد و ئیمەش هەر بە مەیتى دەمانبردنە ژوورەوە.                                          
 شاید عەیانێكىترى نوگرە سەلمان بە ناوى ئامینە دەڵێت "پاش چوار مانگ نۆگرە سەلمان نەخوَشەیەكى تێكەوت شەوى وا هەبوو (30- 40)كەس دەمرد. هەموو ئەوانەى دەمردن لەشیان رەش و رەق دەبون بە جۆرێكى سەیر باریك بەنیس دەبوون كەس نەیدەناسینەوە، هەموشى لەبەر پیسى و بىَ خواردنى بوو، لە ماوەىئەو شەش مانگەدا یەك كەس خۆىنەشۆرى .                                                                    
  لیلا ئەو كچەى كە لە كاتى ئەنفال  تەمەنى سێزدە ساڵان بووە و ماوەى شەش مانگ لەگەڵ دایكى لە نوگرە سەلمان زیندانى بووە ئەو دەلێت" كۆمەلێك كۆر و كچى گەنج بووین هەموو بەیانیان تاكو ئیوارە ئاودەستەكانیان پىَخاوین دەكردین كە حەوت ئاودەست بوون ، شەشیان بە چیمەنتۆ سەب كرا بوو، ئەوەى حەوتەم كراوە بوو ئیمە دەبا هەموو رۆژێك هەموو ئەو پیسایى شەش ئاودەستەكانمان بردبا و لە ئاودەستى حەوتەم بەتاڵمان كردەبا كە پیرەمێردەكان دەیانووت هەمووى دەرژێتە ژێرزەمینێك (مەنهۆڵێكى گەورە) كە بەردەوام بەندیەكان تیدا ئەشكنجە دراوەن، ئەمە تەعزیبێكى زۆر قۆرس بوو ئیستاش جەستەم لەبەر ئەو پیساییە تووشى نەخۆشى بووە ، كە تەماشاى جەستەم كرد زۆر بىَتاقەت بووم هەموو جەستەى پەڵە پەڵە ببوو ، مام ئەحمەدیش دەلێت "ماوەى هەفتەیەك  بە ئەمرى حەجاج لە ژێر زەمینێك  ئەشكنجەدرام جێگایەك بوو كە بەردەوام پیسایى تیدا دەرژا لە سەر ئەوەى ووتم ئیوە خواتان نیە بۆ وا لەم ژن و منداڵان دەكەن .     
 مام نوریش لە بەشێكى ترى بەسەر هاتەكەى دەلێت ". شەوێك سەعات 12ى شەوبوو حەجاج هات بەدەم جێنودانەوە گووتى وەرنەدەرەوە وامدەزانى ئێوەش وەك بارزانیەكان ئێرە دەبێتە قەبرتان بەڵام بەداخەوە ئیوە بەردەبن ،ئیمەش تا ئەو كاتە نەماندەزانى بارزانیەكان نەماوەن، كە حەجاج ئەو قسەیەى كرد، ئیتر زانیمان كە بارزانیەكان هەموویان تیاچوون ترسێكى زۆر كەوتە دڵمان گووتمان بە خوا ئیمەش وەكو ئەوانمان  بە سەر دێت، ئەوانە درۆمان لەگەڵ دەكەن كەس باوەڕى پێیان نەبوو، ووتمان دەمانكەنە ناو بەحرەوە، لە پاش ئەم قسانە دەستیان كردبە لێدانمان بە سۆندە و دار و شیش زۆریان لێداین و بردنیاینەوە ژورەوە، هەمووى جىَى گۆڕا كەس جىَى خۆى نەدۆزیەوە دواتر هاتنەوە ووتیان (500) كەسمان دەوێت دەیان بەینەوە بۆ سلێمانى بەرتان دەدەین، كەس باوەرى نەبوو خەڵك خۆى دەشاردەوە.                                             
 مام ئەحمەدیش لە بەشێكىترى قسەكانى دەلێت" حەجاج لە سەر نوێژ و رۆژو گرتن خەڵكى فەلاقە دەكرد ودەیگووت نابىَ كەس لێرە نوێژ بكات و( مەمنوعە سوجدە بۆ خوا بەرن دەبى هەمووتان سوجدە بۆ من بەرن ) هەورەها ئەو دەڵێت رۆژیك خەریكى نوێژ كردن بووم لەناكاو قامچییەك بە سەرم كەوت بریسكە لە چاوم هەستا و كەوتمە سەر ئەرز حەجاج ووتى جارێكى تر سەروخوار بەدار هەڵت دەواسم و پەرۆ لە ژێر لووتت دەسووتێنم ئەگەر سوجدە بۆ خوا بەرى.
 شاید عەیانێكى تر بە ناوى فاتیمە دەلێت "ئاوى نوگرە سەلمان زۆر پیسبوو، سوێر و تاڵ و پر لە وردە شت بوو، پر بوو لە مردن خەڵكەكە لە ناچارى و تێنوێەتى دەیخواردەوە و دواتر پىَى دەمرد، شەوێك 100 كەس زیانر پێكەوە مردن مێرد وكۆرەكەى منیشى تیدا بوو وەك شێتم لىَ هاتبوو تا بەیانى باوەشم پییان كرد ولەسەریان گریام ،بەیانى لاشەى مردووەكانیان برد بۆ دەرەوەى قەڵا خەفەتم دەخوارد دەبىَ سەگ بەرەڵاكانى نوگرە چییان لەم مەیتانە كردەبێت، پاش چەند رۆژێك زانیمان ئەو رۆژە چوونكە ژمارەى مردووەكان زۆر بووە حەفارەیان هیناوەو هەموویانیان پێكەوە خستووتە ژێر خۆڵەوە بەم خەبەرە تۆزێك دڵم خۆش بوو كە خاك بە نسیبیان بوو".
 عەدالەت تالەبانى كە شایدعەیانێكى دەربازبووى نوگرە سەلمانە دەلێت" لەكاتى ئازاردانى جەستەی ئەوا بە نوێترین شێوەى ئازاردان  بەندییەكانیان دەكوتا، بۆ نموونە (بوتڵە شوشەیەكى ئارەق یان بیرەیان لەنیوەڕا دەشكاند ئیتر ئەوەى  دەمایەوە وەكو پەنجەى دەست تیژ بوون، بەندییەكانیان ناچار دەكرد لەسەرى دابنیشنو زۆربە توندیش دەستیان دەنابەسەرشانیان بۆ ئەوەى ئەو شوشەشكاوە بچێتە ناوگیانیان، ئینجا خوێن وەكو جۆگاى ئاو لەلەشیاندا  دەچۆڕاوەو هیچ چارەسەرو دەرمانێكیش نەبوو، جارى واش هەبوو ئامێرى سێكسى جهاز التناسلی پیاوەكاینان  بەپلایز دەكوشى تالە هۆش خۆیان دەچوون.
 ئەوشایدعەیانە لە بەشێكى ترى قسەكانى دەلێت " (لە چرقەى  گەرماى هاویندا رۆژانە یەك دوو ئافرەتیان ئەهێنا دەرەوە و بە عەمودەكانى ناو حەوشەى بەندیخانەكە هەر لە بەیانى تاكو نیوەرۆ ئەیانبەستنەوە هەتا ئەبورانەوەو نەدەبوایە كەسیش نزیكیان بكەوێتەوە شەوانیش كە سەربازەكان سەرخۆش دەبوون بە زۆرى لولەى چەك و لە ژێر هەڕەشەدا گۆرانیان پێ دەگوتن و هەڵپەڕكێیان پىَ دەكردن .
 ئیستاش ناوى بەشێك لە قوربانیانى نوگرەسەلمان كە بە پىَى ووتەى كارمەندانى بنكەكە هەرگیز لاشەى قوربانیان نەهاتووتە لایان بەم شێوەیە:
 1. مەلێكە تاهێر جوهر قادر لەدایكبووى1978- خەڵكى نەوجول-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 116لە 14\6\1988
 2. رەزا محمد شەریف لە دایكبووى 1907-خەلكى دوكان- بە نووسراوى نهێنى ژمارە 117 لە 15\6\1988 
 3. شیرین ێالح حسین -لەدایكبووى 1984-خەلكى كەلار- بەنووسراوى نهێنى ژمارە117 لە15\6\1988
 4. فاتح حسن سولتان لە دایكبووى 1918-خەڵكى نەوجول- بەنووسراوى نهێنى ژمارە 117 لە 15\6\1988
 5. كریم عزیز ئەمین لە دایكبووى 1957-خەڵكى سەنگاو- بەنووسراوى نهێنى ژمارە117 لە 15\6\1988
 6. سوارە حسن قادر لە دایكبووى 1918-خەڵكى سوورداش-بەنووسراوى نهێنى ژمارە117لە 15\6\1988
 7. نەزیرە حسین على لە دایكبووى 1987-خەڵكى نەوجول-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 117لە 15\6\1988
 8. زوهرە عبید رسول لە دایكبووى 1937-خەڵكى شوان- بەنووسراوى نهێنى ژمارە 121 لە 16\6\1988
 9. حمید محمد محمود لە دایكبووى 1903-خەڵكى چەمچەماڵ-بەنووسراوى ژمارە 121 لە 16\6\1988
 10. ێالح ئەحمەد حمد لە دایكبووى 1908- خەڵكى كویسنجق- بەنووسراوى ژمارە 122 لە 18\6\1988
 11. .زیرەك خورشید حسن لەدایكبووى1985- خەڵكى دوز-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 124لە 18\6\1988
 12. على حسین على لە دایكبووى 1981-خەلكى نوجول- بە نووسراوى نهێنى ژمارە 125 لە 18\6\1988 
 13. حسین احمد سعدون -لەدایكبووى 1878-خەلكى كەلار- بەنووسراوى نهێنى ژمارە125 لە18\6\1988
 14. حسین محمود حسن لە دایكبووى 1908-خەڵكى چەمچەماڵ- بەنووسراوى نهێنى ژمارە 125 لە18\6\1988
 15. پشتیوان رشید محمد لە دایكبووى 1985-خەڵكى قادركەرەم-بەنووسراوى نهێنى ژمارە122لە18\6\1988
 16. فاتمە حیدر عزیز لە دایكبووى 1928-خەڵكى قادركەرەم-بەنووسراوى نهێنى ژمارە122لە 18\6\1988
 17. عبدالرحیم كاسمە سور لە دایكبووى 1910-خەڵكى قادركەرەم-بەنووسراوى نهێنى ژمارە124 لە20\6\1988
 18. سوارە حسن ابراهیم لە دایكبووى 1987-خەڵكى قادركەرەم-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 124 لە 20\6\1988
 19. محمد سلیمان خدر لە دایكبووى 1898-خەڵكى چەمچەماڵ-بەنووسراوى ژمارە 124 لە 20\6\1988
 20. سوعاد خورشید فەریق لە دایكبووى 1980- خەڵكى كەلار- بەنووسراوى ژمارە 122 لە 18\6\1988
 21. یونس جوهر فتاح لەدایكبووى 1908-خەڵكى نوجول-بەنووسراوى 112 لە 23\6\1988
 22. بیستون خورشید فەریق لەدایكبووى 1987-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى 112 لە 23\6\1988
 23. رابیعە حمە توفیق لەدایكبووى 1942-خەڵكى سەنگاو-بەنووسراوى 138 لە 29\6\1988
 24. سویبە محمد ابراهیم لەدایكبووى 1971-خەڵكى نوجول-بەنووسراوى 138 لە 29\6\1988 
 25. فاتمە محمد لاوە لەدایكبووى 1918-خەڵكى ئاغجەلەر-بەنووسراوى ژمارە147 لە 9\7\1988
 26. قادر فرج موالى لەدایكبووى1913- خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 132لە 23\6\1988
 27. خۆرشیدە رحیم عادن لە دایكبووى 1933-خەلكى تیلەكۆ- بە نووسراوى نهێنى ژمارە138 لە 29\6\1988 
 28. عبداڵلە حمەێالح محمود -لەدایكبووى 1932-خەلكىقرەداغ-بەنووسراوى نهێنى ژمارە138 لە29\6\1988
 29. سعید بێجان محمود لە دایكبووى 1928-خەڵكى سەر قەڵا-كفرى-بەنووسراوىنهێنىژمارە139 لە1\7\1988
 30. نەرمین لەفزڵلە جاسم لە دایكبووى 1923-خەڵكى نوجۆل-بەنووسراوى نهێنى ژمارە139لە1\7\1988
 31. ێبریە محمد احمد لە دایكبووى1948-خەڵكى سەرقەڵا-كفرى-بەنووسراوى نهێنى ژمارە139لە 1\7\1988
 32. ابوبكر محمد لە دایكبووى 1985-خەڵكى دوكان-بەنووسراوى نهێنى ژمارە139 لە1\7\1988
 33. شێركۆ على حسن لە دایكبووى1985-خەڵكى سەرقەڵا-كفرى-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 139 لە 1\7\1988
 34. بستیە كاكەخان رەمەزان لە دایكبووى 1918-خەڵكى باوەنور-بەنووسراوى ژمارە 142 لە 4\7\1988
 35. محى الدین محمد امین لە دایكبووى 1928- خەڵكى نوجۆل- بەنووسراوى ژمارە 142 لە 4\7\1988
 36. حمید مجید احمد لەدایكبووى1913-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى 147 لە 9\7\1988
 37. حەبیبە حمید سعید لەدایكبووى 1930-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى 147 لە 9\7\1988
 38. زوهرە سەفر رۆستم لەدایكبووى 1985-خەڵكى عزیز قادر-بەنووسراوى 147 لە 9\7\1988
 39. شەونەم محمد ێالح لەدایكبووى 1973-خەڵكى سورداش-بەنووسراوى 147 لە 9\7\1988 
 40. كوردە حسین عبداڵلە لەدایكبووى 1928-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى ژمارە151 لە 11\7\1988
 41. احمد مستەفا خونچە لەدایكبووى1928- خەڵكى چەمچماڵ-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 151لە 11\7\1988
 42. غیدان احمد محمود لە دایكبووى 1932-خەڵكى نۆجوڵ- بە نووسراوى نهێنى ژمارە151 لە 11\7\1988
 43. قادر محمد محمود لەدایكبووى 1985-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى نهێنى ژمارە151 لە11\7\1988
 44. ێابر حسن عبداللە لە دایكبووى 1925-خەڵكى خلیفان –بەنووسراوىنهێنى ژمارە154 لە13\7\1988
 45. ێابر حمە ێالح لە دایكبووى 1938-خەڵكى سەنگاو-بەنووسراوى نهێنى ژمارە154لە13\7\1988
 46. ێالح نێراللە على لە دایكبووى1938-خەڵكى تیلەكۆ -بەنووسراوى نهێنى ژمارە200لە 26\8\1988
 47. عەباس محمود احمد لە دایكبووى 1908-خەڵكى سەر قەڵا-بەنووسراوى نهێنى ژمارە200 لە26\8\1988
 48. ئاكۆ بكر محمد لە دایكبووى1987-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 200 لە 26\8\1988
 49. عایشە احمد رسول لە دایكبووى 1918-خەڵكى قرەداغ-بەنووسراوى ژمارە 200 لە 26\8\1988
 50.  خانم سلیمان قادر لە دایكبووى 1908- خەڵكى سەنگاو- بەنووسراوى ژمارە 205 لە 28\8\1988
 51. حبیبە احمد چینە لەدایكبووى1913-خەڵكى قادر كەرەم-بەنووسراوى 205 لە 28\8\1988
 52. سبایرە ابراهیم عبدالقادر لەدایكبووى 1988-خەڵكى سەرقەڵا-بەنووسراوى 205 لە 28\8\1988
 53. على سەمیر بارام لەدایكبووى 1908-خەڵكى شیروان-بەنووسراوى 222 لە 18\9\1988
 54. ئاسكە عبدالمحمد عزیز لەدایكبووى 1963-خەڵكى هەڵبجە-بەنووسراوى 222 لە 18\9\1988
 55. بەهیە على عبداللە لەدایكبووى 1932-خەڵكى چەمچەماڵ-بەنووسراوى ژمارە222 لە 18\9\1988 
 56. على سمیر بەهرام لەدایكبووى1908- خەڵكى كلار-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 222لە 18\9\1988
 57. ئاسكە عبدالمحمد عزیز لە دایكبووى 1963-خەڵكى هەڵەبجە- بە نووسراوى نهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 58. بەهیە على عبداللە لەدایكبووى 1932-خەڵكى تیلەكۆ-بەنووسراوى نهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 59. ێالح محمود على لە دایكبووى 1964-خەڵكى هەڵەبجە –بەنووسراوىنهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 60. سەلماعبدالرحمن مستەفا لە دایكبووى 1962-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوىنهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 61.  جبار اسماعیل رەحیم لە دایكبووى1987-خەڵكى كلار -بەنووسراوى نهێنى ژمارە222لە 18\9\1988
 62. سەلما حمەێالح قادر لە دایكبووى 1948-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى نهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 63. عایشە حیدر رشیدلە دایكبووى1958-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 222 لە 18\9\1988
 64. بەهیە محمد ێالح لە دایكبووى 1928-خەڵكى چەمچەماڵ-بەنووسراوى ژمارە 222 لە 18\9\1988
 65. عایشە حسین باباحسن لە دایكبووى 1908- خەڵكى چەمچەماڵ – بەنووسراوى ژمارە 216 لە 10\9\1988
 66.  سەعید محمود حسن لەدایكبووى1923-خەڵكى چەمچەماڵ -بەنووسراوى 216 لە 10\9 \1988
 67.  محمد عبدالرحمن سەعید لەدایكبووى1918-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى 216 لە 10\9\1988
 68. حەلاوە لەدایكبووى 1913-خەڵكى كەلار-بەنووسراوى 222 لە 18\9\1988
 69. اللەكەریم سید احمد عزیز لەدایكبووى 1926-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى 222 لە 18\9\1988
 70.  نارنج حسن محمد ێالح لەدایكبووى 1942-خەڵكى كەلار-بەنووسراوى ژمارە222 لە 18\9\1988 
 
 71. نەبەز یاوەر محمد لەدایكبووى 1983- خەڵكى كفرى-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 222لە 18\9\1988
 72. كویستان حمەخان قادر لەدایكبووى 1980-خەڵكى هەڵەبجە- بە نووسراوى نهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 73. نازنین عوسمان روستم لەدایكبووى 1958-خەڵكى كفرى-بەنووسراوى نهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 74. اكبر احمد على شەریف لە دایكبووى 1986-خەڵكى هەڵەبجە –بەنووسراوىنهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 75. هونەر عومەر احمد لە دایكبووى 1984-خەڵكى كلار-بەنووسراوىنهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 76.  ئامینە كریم سعداللە لە دایكبووى 1938-خەڵكى كلار -بەنووسراوى نهێنى ژمارە222لە 18\9\1988
 77. شیلان فایق ێالح لە دایكبووى1980-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى نهێنى ژمارە222 لە18\9\1988
 78. شیوە فایق ێالح لە دایكبووى 1984-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى نهێنى ژمارە 222 لە 18\9\1988
 79. ئەحمەد عبدالرحمن لە دایكبووى 1933-خەڵكى دوز-بەنووسراوى ژمارە 222 لە 18\9\1988
 80. ئەحمەد كافى پیروز لە دایكبووى 1913- خەڵكى كلار – بەنووسراوى ژمارە 222 لە 18\9\1988
 81. وریا على فەتاح لەدایكبووى1986-خەڵكى كلار-بەنووسراوى 222 لە 18\9 \1988
 82. ئەكرم محمود مستەفا لەدایكبووى1955-خەڵكى هەڵەبجە-بەنووسراوى 222 لە18\9\1988
 83. موسى سعید لەتیف لەدایكبووى 1933-خەڵكى كەلار-بەنووسراوى 222 لە 18\9\1988
 84. فازیل عومەر رسول لەدایكبووى 1945-خەڵكى چەمچەماڵ-بەنووسراوى 222 لە 18\9\1988
 85. على ئەسعد محمد لەدایكبووى 1928-خەڵكى كەلار-بەنووسراوى ژمارە222 لە 18\9\1988                
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.