غه‌درێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك له مامۆستا كورده‌كان!
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی مامۆستایان‌و كۆلیژی په‌روه‌رده، به‌ر له چه‌ند رۆژێك حكومه‌تی به‌غدا، ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌رچووانه‌ی وه‌كو مامۆستا دامه‌زراند.
ئه‌م دامه‌زراندنه به هه‌نگاوێكی باش داده‌نرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌موكووڕییه زۆره‌ی كه له میلاكی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوكدا هه‌یه‌و بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌و ده‌رچووانه.
جێگای سه‌رنجه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك، به‌تایبه‌تی خودی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده بڕیارێكی ده‌ركردووه كه رێگه به هیچ مامۆستایه‌كی كورد نادات له‌و تازه دامه‌زراوانه له قوتابخانه كوردییه‌كانی ناو كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك وانه بڵێنه‌وه، به‌ڵكو داوای به‌ڵێننامه‌و په‌نجه‌مۆریان لێكردوون به‌و مه‌رجه مامه‌ڵه‌ی ده‌سبه‌كاربوونیان بۆ ته‌واو ده‌كه‌ن كه ئاماده‌بن له قوتابخانه عه‌ره‌بنشینه‌كانی ریازو حه‌ویجه‌و شوێنه‌كانی دیكه ببنه مامۆستا، كه‌چی بۆ مامۆستا توركمان و عه‌ره‌به‌كان هه‌یه له‌ناو شار‌و له قوتابخانه توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كاندا وانه بڵێنه‌وه.
به‌ڕێزێك له‌و تازه دامه‌زراوانه كه كورده‌و ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی ده‌كردو له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه مامۆستایه‌دا دامه‌زراوه، گله‌یی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێمه (كورده‌كان) نازانین روو له كوێ و كێ بكه‌ین و سكاڵای خۆمان لای كێ تۆمار بكه‌ین و كێ ئاوڕمان لێ ده‌داته‌وه‌و خه‌مێكمان لێ ده‌خوات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره زاڵمانه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك (شان) كه سه‌ربه به‌ره‌ی توركمانییه له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بكاته‌وه‌و رێگه‌مان پێبده‌ن له قوتابخانه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاردا وانه بڵێینه‌وه، جا چ له گونده‌كان بێت، یان له شارۆچكه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك.
به سه‌رنجدانێكی سه‌رپێیی له‌و بڕیاره ناڕاست و دوور له مرۆڤایه‌تییه، ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌بێت كه مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ره‌ده‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه ئه‌و مامۆستایانه كه ئاماده‌نین بچنه گونده‌كانی حه‌ویجه‌و ریازو ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان وا لێبكات واز له‌و دامه‌زراندنه بهێنن كه چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.
بۆیه لێره‌وه داوا له به‌شی خوێندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك و یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان –ناوچه‌ی مامۆستایانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مامۆستایانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كه‌ركوك ده‌كه‌ین كه له‌و بڕیاره بكۆڵنه‌وه‌و رێگه نه‌ده‌ن سه‌ربگرێت، چونكه به جێبه‌جێ بوونی بڕیاڕه‌كه ئه‌و مامۆستا تازه دامه‌زراوانه ده‌سبه‌رداری دامه‌زراندنه‌كه‌یان ده‌بن، به‌مه‌ش له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا زیانێكی دیكه به كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌وێت.
ژماره‌یه‌ك له مامۆستا كورده تازه دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك
28/9/2009