Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
فره‌ ڕه‌هه‌ندی ئارێشه‌ی سوریا

فره‌ ڕه‌هه‌ندی ئارێشه‌ی سوریا

Closed
by October 7, 2012 گشتی

 

 

كێشه‌ی سوریا زۆر كێشه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌كی دروست كرد.به‌ ناچاری هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ببوونه‌ یه‌ك ,به‌ڵام له‌ مه‌سه‌له‌ی سوریادا هه‌ڵوێست جیان , یه‌كێكیان ئاماده‌گی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه‌ , یه‌كێكیتر له‌ ناو به‌ره‌ی ڕژێمی سوریا ئاماده‌گی هه‌یه‌ . له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم , حیزبێكی دی كوردی ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر هه‌ندێ شوێنی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه‌ . كه‌واته‌ هاوكێشه‌كه‌ فره‌ ڕه‌هه‌نده‌ .ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕووده‌دات هه‌نگاوێكه‌ كورد و حیزبی كوردی كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بێنێ و له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان یه‌كبگرێته‌وه‌.ئه‌و هه‌ڵوێست جیاوازیه‌ كۆتایی به‌ زه‌ره‌ری كورد دێت , چۆن له‌ كاتی سیڤه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ زیانی كورد ته‌واو بووه‌ .

كێشه‌یه‌كی دی كێشه‌ی سوریا دروستبوونی دوو به‌ره‌ی جیاوازی مه‌زهه‌بیه‌ .سوریا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ” شیعه‌یه‌كی عه‌لمانی ” له‌ لایه‌ن ” شیعه‌یه‌كی عه‌لمانی عیراقی ” و ” شیعه‌یه‌كی ئیسلامی ئیرانی ” پاڵپشتی ماددی و سه‌ربازی  ده‌كرێت . ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عه‌لمانی سوری ماهیه‌تی به‌عسی شیعه‌ی سوری ده‌رێخست , هه‌رچه‌نده‌ هاوته‌مه‌نی من -1966 و گه‌وره‌تر- له‌ ماهیه‌تی سوونه‌ی به‌عسی عیراق گه‌یشتن , كه‌ چه‌ند دڕنده‌یه‌ به‌ڵام به‌عسی شیعه‌ی سوری هه‌ر كه‌سێك ڕووڕه‌ش ده‌كات پاڵپشتی بكات .ئه‌گه‌ر پاساوێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی عیراق و ئیران بینینه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌ردووك خاوه‌نی هه‌مان مه‌زهه‌بن و له‌وانه‌یه‌ خاوه‌نی هه‌مان چاره‌نووسیش بن , بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه‌ ئاساییه‌ پاڵپشتی ئه‌و ڕژێمه‌ نائینسانیه‌ بكه‌ن , به‌ڵام حیزبی كوردی له‌ سه‌ر چ بنه‌ما و شه‌نگستێك به‌رگری له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ ده‌كه‌ن؟؟

ململانێی شیعه‌ی سیاسی و سوونه‌ی سیاسی به‌ره‌و قۆناغێكی تر ده‌چێت :شه‌ڕی سوریای شیعه‌ و توركیای سوونه‌ به‌ ڕێوه‌یه‌ , هه‌ردوولاش گه‌فی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حیزبی كوردی به‌كار بێنن!! ده‌مانه‌وێ بپرسین چاڵدێرانه‌كی تر بۆ كورد نه‌ك حیزبی كوردی به‌ڕێوه‌ نییه‌ ؟؟

سه‌لام ناوخۆش

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.