Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
فریشتەیەک لە ژوورەکەدا …. ئێڤا

فریشتەیەک لە ژوورەکەدا …. ئێڤا

Closed
by January 26, 2012 ئەدەب


تێکست‌و گۆرانی ئێڤا دالگرێن*

فریشتەیەک لە ژوورەکەمدا دەژی
هێلانەی لەژوورسەری مندایە
هێورم دەکاتەوە
بە ئەسپایی بە گوێمدا دەچرپێنێت
هەموو ئەوەی دەیڵێم
 تۆی

فریشتەیەکیش لە جەستەمدا دەژیت
جوانترین روحی پێیە
ئەو خۆشەویستیەو ئەو خۆزگەیە
بۆت باس‌دەکات چەندم خۆشدەوێیت

رۆحیک لە دامێنم دەژی
پێستەم گەرم‌دادێنێ هەناسەی
ئەهـ..  ختوکەم دێت
دەمبینی پێدەکەنم
هاڵاوی‌هەناسەم دەداتێ
تا تۆ بێیت‌و خۆت‌گەرم‌کەیتەوە

ئەوەتا منم
شتەکانی دیکەشم پێیە
ئەوانەی مرۆڤ پێی دەبێ بە گشت‌
خۆزگە‌و خۆزگە  ئۆقرە دەگریت‌
فریشتەی ژوورەکە خانمێکە
تۆ دەیبینیت

وەرگێرانی لەسویدیەوە
عەباس ئیسماعیل حەمەد

*خانمی ئێڤا دالگرێن  گۆرانیبێژو گۆرانینووسی سویدیە

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.