فــــڕین …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئه‌گه‌ر منیش وه‌ك كــــۆتر
باڵم ده‌بــوو بۆ فـــــڕین
لهشــــــهقهی باڵم ده‌دا
به‌ره و ئاســمانی بــه‌رین
***
له بۆشــــایی ئاســــمانا
له‌گـــه‌ڵ باڵندهكــــــانا
تێر دههــاتم و دهچـــووم
به مـاڵی هــــهورهكـــانا
***
ده‌بووم به هــــاوڕێی باران
ئه‌و كــــــاتانهی ده‌باری
له‌گه‌ڵ دڵۆپــهكــــــانی
ده‌مكرد به گهمـــه و یاری
***
ده‌مووت هــــاوڕێ خێراكه
به‌ڕێ كــهوه زوو بــه زوو
بگـــــهره باخ و گێڵگه و
زه‌وی وشــكهڵ و تینــوو
alihamarashedbarznji@yahoo.com