فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیك وپوچێتی هزرو ده‌سته‌واژه‌ی ((خه‌لق بوون))
پرسیارێكی جدی و گوماناوی له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا به به‌رده‌وامی به‌شێكی زۆری ژیانی ئینسانی ژیره‌كی داگیر كردووه و بۆته خولیا‌و خه‌ون و خه‌یاڵی به ده‌ست هێنانی ووڵامی ڕاستی ، ئه‌م پرسیاره ئه‌نتۆلۆژیه به تایبه‌تی له لای فه‌یله‌سوفان و زانستمه‌ندان و توێژه‌ران و پسپۆرانی بواره جیا جیاكانی مه‌عریفه بۆته ئه‌ركێكی هه‌میشه‌یی و پاڵی پێوه ناون كه تێكڕای كون و ده‌روازه‌و هه‌موو بنێمچێكی گه‌ردوون و بووون و مه‌عریفه توێ توێ بكه‌ن و بپشكنن .. مرۆڤ به دووی ووڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا گه‌ڕاوه‌و حه‌سره‌ت و عه‌وداڵی به ده‌ست هێنانی ڕاستێتی بناغه‌ی فۆرم و چۆنیه‌تی شێوه گردن و خه‌توخاڵ بوونی بنه‌ڕه‌تی هه‌بووه‌كان بووه ، هه‌وڵی داوه ئاشنای نهێنی دروست بوونی سه‌رجه‌م ناوه‌ڕۆكی مه‌تریاڵه هه‌بووه‌كانی به‌ر ده‌ست و بیناییمان كه له بوون و گه‌ردووندا هه‌ست به ڕوخساری بوونیان ده‌كه‌ین ببێت ، به‌ڵام هێشتا چۆنیه‌تی دروست بوونیان به لامانه‌وه نا ڕۆشن و تاریك و ته‌ڵخه و ووڵامه‌كه‌شمان له سه‌ر بنه‌مای زانستی پۆزه‌تیفیزم ده‌ست نه‌كه‌وتووه كه دڵ ئاو بخواته‌وه ، یان به جۆرێك بتوانێت قه‌ناعه‌ت به هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ئایدیالیزم و مه‌تریالیزم بكات .. ڕه‌هه‌ندی ئاركیۆلۆژیا و پشكنینی مه‌عریفه‌ی زانینی چۆنیه‌تی ده‌سته‌واژه‌ی ((خه‌ڵق بوونی)) مه‌تریاڵه‌كانی ده‌وروبه‌رمان به زیندوو نازیندووه‌وه به گه‌ردوون و ئه‌ستێره‌و كاكێشه‌كانیشه‌وه ، له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێته پرسیارێكی گه‌وره و ئه‌نتۆلۆژی لای ئینسان ، كه مرۆڤ له دۆخی ژیانی سروشتیه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ژیانێكی مرۆیی و به پیشه‌سازی ده‌ستی خودی مرۆڤ له دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی بووندا جێگیر ده‌بێت و ، ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌م تون خواردن و خه‌وشه گه‌وره‌یه به جۆرێك له جۆره‌كان گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته فه‌نتازیای سه‌رقاڵ بوونی عه‌قڵ و سایكۆلۆژیای مرۆڤ ، به تایبه‌تی له‌و كاته‌وه كه ڕه‌هه‌ندی عه‌قڵ و بیر كردنه‌وه له لای ئه‌م ((بوونه‌وه‌ره ژیره‌كییه)) گڵاڵه ده‌بێت و وورده وورده داب و نه‌ریت و په‌ره‌ستن و پیشه‌سازی سه‌ره‌تای و خورافه‌ی میسۆلۆژیاو خۆ لادان له به‌ڵای سروشتی و ماڵی كردنی ئاژه‌ڵان و كرداری كشتوكاڵی …..هتد وه‌كو مۆراڵێكی سه‌ره‌تای ده‌بێته كولتورو ترادسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌سپاو له نێو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا . دواجاریش مرۆڤ ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێچكه‌ی به ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر به مه‌به‌ستی به كار هێنانی كایه‌ی زانستی سروشتی بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون و ئاسان كردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خودی مرۆڤ خۆی . . پرسیاره‌كه به‌م جۆره ده‌ست پێده‌كات ئایا بوونه‌وه‌ره‌كان و مه‌تریاڵ و ته‌نۆلكه هه‌بووه‌كانی ده‌ورو به‌رمان ((خه‌ڵق كراوه)) له لایه‌ن هێزێكی نادیار‌و بان سروشته‌وه ؟؟ یاخود هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بووه‌و یاسایه‌كی سروشتی هاو كێشه‌و ڕاگردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ی پاراستووه‌و به‌رده‌وامی داوه‌ته پرۆسه‌كانی مانه‌وه‌ی ؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌بووه‌كانی ده‌وروبه‌رمان به زیندوو نازیندووه‌وه به گه‌ردوون و كاكێشانه‌كان و ئه‌ستێره‌كانه‌وه ((خه‌لق كرابن)) له لایه‌ن هێزێكی بان سروشته‌وه ، ئایا ئه‌و داهێنه‌ره كه هێزو توانایه‌كی له ڕاده به‌ده‌ری له‌و چه‌شنه‌ی هه‌یه بۆ ڕاگردن و پاراستنی پارسه‌نگی یاساكان ؟؟ ئه‌ی باشه چ یاسا و پرۆسه‌یه‌كی خه‌لقی و بان بان سروشتی ((خه‌لق و ئه‌نتۆلۆژی)) ئه‌م داهێنه‌رو خولقێنه‌ره گه‌وره‌یه‌ی هه‌موو هه‌بووه‌كانی به‌ر جه‌سته كردووه ؟؟ ئایا كردارێكی خه‌لقی و ئه‌نتۆلۆژی به‌و فۆرمه میتافیزیكیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بووه‌و هه‌یه ده‌كه‌وێته نێو بازنه‌ی ڕه‌هه‌ندی ((عه‌قڵ و لۆژیك و تیۆری زانستیه‌وه)) ؟؟ خۆ ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین ده‌رئه‌نجامی ئه‌بستمۆلۆژیا و ئایدیای میتافیزیك دوو شرۆڤه‌ی جێوازو دوو ته‌وه‌رو و تێڕوانینی جودان سه‌باره‌ت به بنه‌ڕه‌تی هه‌بووه‌كان و له ئاكامیشدا دژ به یه‌كن ؟؟ یان به مانایه‌ك له مانه‌كان چۆن ده‌كرێت ئه‌و خوڵقێنه‌ره به ده‌ر بێت له زه‌مه‌ن و مێژوو وزه‌ی په‌ی پێ بردنی عه‌قڵ و زانستی ئه‌زموون گه‌ری ؟؟یان چۆن ده‌كرێت ده‌سته‌واژه‌ی ((خه‌لق بوون)) ئه‌م هه‌موو داهێنانه‌ی هێنابێته بوون و ، دواجاریش توێژینه‌وه‌و پشكنین و ووردبینی ئه‌نالیزای زانستیش كۆڵه‌وارو ده‌سته‌پاچه بێت له ئاست ئاشكرا كردن و زانینی كردار‌و جێ‌و ڕێی ئه‌م خوڵقێنه‌ره میتافیزیكیه ؟؟ یان ئه‌مه ته‌نها بۆ خۆی چه‌ند ڕسته‌و ووڵامدانه‌وه‌یه‌كی نهلیزمانه‌ی پیاوانی لاهوتی و تێولۆژیای كلاسیكی سه‌تحی دوور له به‌ڵگه‌ی زانستیه ، بۆ له خشته بردن و چه‌واشه كردنی مرۆڤی ساكار‌و ناهۆشیار له ئاست ڕاستی و ده‌رئه‌نجامی زانستی ؟ . ڕه‌نگه ته‌نها وڵامدانه‌وه‌ی تێولۆژیانه بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌نتۆلۆژیه له قوتابخانه‌ی سیكۆلاستی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رچاوه‌ی گردبیت و ، كارێگه‌ری بیروڕاكانی ((بتلیمۆس و ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون)) تا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت به شێوه‌یه‌كی كارا به سه‌ر تێگه‌یشتنێكی له‌و چه‌شنه‌وه ئاماده‌یی خۆی پاراست بێت له نێو حه‌شامات و كۆمه‌ڵگا داخراو‌و نه‌ریتیه‌كاندا .. ئاشكرا‌و ڕوونه تێزه‌كانی دنیا بینی لاهوتیه‌ت و ئه‌ده‌بیاتی تێولۆژیانه سه‌باره‌ت به دفاع كردن له ئه‌فسانه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ((خه‌لق بوونی)) هه‌موو هه‌بووه‌كانی ده‌ورو به‌رمان ته‌نها یه‌ك ئامانجی له پشته‌وه‌یه ، ئه‌ویش چه‌پاندنی بیركرنه‌وه‌ی مرۆڤه ، هه‌روه‌ها له كار خستنی وزه‌ی تێگه‌یشتنی عه‌قڵه بۆ دنیا‌و نهێنی بوون ، له كار خستنی به‌های مه‌عریفه‌و لۆژیك و گرنگیدانه به چه‌مكی میتافیزیك ، په‌ك خستنی هه‌وڵ و كۆششی پشكنینی زانستیانه‌ی مرۆڤه بۆ زیاتر ئاشكرا كردنی ده‌رئه‌نجام و هاوكیشه‌ی سروشتی . چونكه نهێنی ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامی میتافیزك به لای تیۆری زانسته‌وه بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه . دیسان هه‌موومان ئاشناین و زانیاری ته‌واومان هه‌یه له بنه‌ڕه‌تی میتافیزیك و مه‌به‌سته‌كانی و چۆنیه‌تی خۆ سه‌پاندنی . ئه‌ویش له به‌ر هۆیه‌كی تایبه‌تی و ئاسان ، ده‌زانن چۆن و بۆ ؟ ! له به‌ر ئه‌وه‌ی بیر كردنه‌وه‌و كرداری میتافیزیك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پووچه‌و هیچ زانیاریه‌كی تیدا نییه تا ئێمه‌ی مرۆڤ بیزانین ؟! .. ئه‌گه‌ر تۆزێك مرۆڤ خۆی له ژێر كارێگه‌رو ده‌سه‌ڵاتی لاهوتیه‌ت و خورافه ڕاپسكێنێت و ئه‌و كاژو ته‌وزه‌لیه‌ی میتافیزیكا له به‌ر خۆی داماڵێت . هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و ئازادانه عه‌قڵی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ڕامان ووردبوونه‌وه له چۆنیه‌تی بوونی هه‌بووه‌كان وه‌كو ئه‌و تیزه‌ی ((عه‌مانوێل كانت)) ده‌ڵێت و ئاراسته‌ی مرۆڤی كردووه ، ئه‌وجا ده‌گاته ئه‌و ڕاستی و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وه ((پرۆسه‌ی گۆڕانه)) له ته‌نۆلكه ئه‌زه‌لیه‌كانی بڵاو بووه‌وه‌ی گه‌ردوندا ماته‌ره هه‌بووه‌كان به‌ر جه‌سته ده‌كات نه‌ك هێزیكی میتافیزیكی . چونكه ماته‌ره هه‌بووه‌كانی ده‌وروبه‌رمان به پێی كات و قۆناغ و سه‌رده‌م و فاكتی شیمیایی و سروشتی له دۆخێكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ دۆخێكی دیكه .. له دیزاینێكه‌وه بۆ دیزاۆنێكی تر و شێوازی جۆراو جۆر له خۆ ده‌گرێت .. به‌و واتایه‌ی پرۆسه‌ی ((جوڵه‌و گۆڕان )) سه‌نتێزو سه‌رمه‌شقه بۆ ژیان و بوون … یان به مانایه‌ك له ماناكان له گه‌ردو ته‌نۆلكه ئه‌زه‌لیه هه‌بووه‌كانی ده‌ورو به‌رمان له ژێر كارێگه‌ری ته‌وژمه‌كان و تێكه‌ڵاو بوونی شیمیایی ستراكچه‌رو دیزاین و شێوازێكی نوێ له بوونی خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه‌و ، بوون و هه‌بوونی خۆی گڵاڵه ده‌كات و به‌رده‌وامی ده‌داته ژیانی خۆی له سروشت دا . تا كات و سه‌رده‌مێكی تر یاسای ((نه‌فی كردنی نه‌فی)) به سه‌ردا ئه‌زموون ده‌كرێت و دیسانه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ جۆرێكی تر له دیزاین ، ئه‌وه مرۆڤه وه‌هم و حوكمی خه‌لق بوون له لایه‌ن هیزی بان سروشته‌وه ده‌به‌خشیته ئه‌و ((پرۆسه‌ی گۆڕانه)) كه هۆكاری گڵاڵه كردنی ناوه‌ڕۆك و ڕوخساری هه‌موو ماتریاڵه‌كانه …
Yaseen.latef@yahoo.com