فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده.. په‌یوه‌ندییه‌كی تێكشكاو
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له هه‌ر كات هه‌وڵه‌كان له ئارادان بۆ ئاراسته‌كردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به رووه هاوچه‌رخ و ئه‌رێنیه نوێیه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م كابینه‌یه بێ‌وچان و به بودجه‌یه‌كی فراوانه‌وه له كۆی سیستمه‌كه‌دا و له رووی تیۆریه‌وه چه‌ندین گۆڕانكاری چه‌ندێتی و چۆنێتی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و دیزاینی گشتی په‌روه‌رده‌دا ئه‌نجامداوه.
بۆنمونه له یه‌كێك له هه‌وڵه به‌رفراوانه‌كانی وه‌زاره‌ت خۆی له كۆنگره‌ی په‌روه‌ده‌یی ساڵی 2007دا بینیه‌وه كه له ژێر دروشمی "گۆڕینی دیدی فه‌لسه‌فیمان بۆ مرۆڤ بنه‌مای گۆڕانكاریه‌كانه له سیستمی په‌روه‌رده و فێركردندا" به‌مشێوه‌یه له راپۆرتێكی 538 لاپه‌ڕه‌یدا كۆنگره كۆتایی به كاره‌كانی هێناوه، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه له ته‌واوی كاره‌كانی كۆنگره‌دا وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆی زۆر به كه‌می خۆ له‌قه‌ره‌ی وردكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیده فه‌لسه‌فیه دراوه كه خاڵی ده‌سپێكیه‌تی و دیدگای پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه له هه‌ر وڵاتێكدا. ده‌بینرێت له دوا راپۆرتدا ته‌نها قسه له فۆرمه ته‌كتیكیه‌كانی ئه‌و دیوه‌ی په‌روه‌رده دراوه. ده‌بینرێت له‌م كۆنگره‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر گرنگترین كه‌ناڵی وردركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده نه‌كراوه كه بریتیه له سێ ئاست له:
1. ئامانجه په‌روه‌ده‌ییه‌كان. (له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌وه هه‌ڵئه‌هێنجرێت، بریتین له كۆمه‌ڵێك ده‌قی گشتی و فراوان كه‌متر ده‌توانرێت بپێورین).
2. ئامانجه تایبه‌تیه‌كان. (كاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌كانیه‌تی كه بۆ قۆناغه‌كانی خوێندن دیاریده‌كرێن).
3. ئامانجه ره‌فتاریه‌كان. (كاری لیژنه‌كانی په‌روه‌رده و سه‌رپه‌رشتیاران و دانه‌ره‌كانی پرۆگرامه‌كانه، ئه‌م ئامانجه ره‌فتاریانه ده‌پێورین و شایسته‌ی تێبینیكردنن، ئه‌م ئامانجانه وردكه‌ره‌وه‌ی روئیای فه‌لسه‌فی وڵات و سیاسه‌تی په‌روه‌ده‌یین، كه له یه‌ك به یه‌كی پرۆگرامه‌كان و یه‌كه‌ی بابه‌ته فێركاریه‌كاندا ئامانج دیاریده‌كرێن و له پلانی رۆژانه و ساڵانه‌ی مامۆستایان‌دا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه و له ژیانی رۆژانه و ره‌فتاری خوێندكاران‌دا ده‌رده‌كه‌ون و له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه په‌روه‌رده‌ییه جۆراوجۆره‌كاندا تێبینی ده‌كرێن).
به‌ڵام ئایا بۆچی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وا بۆ دوو ساڵ دوای ئه‌و كۆنگره په‌روه‌ده‌ییه ئه‌و دیده فه‌لسه‌فیه‌ی بۆ مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران وردنه‌كرده‌وه؟! له كاتێكدا له‌وه دڵنیاین كه به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده بێپه‌روا له هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ورد و كارادایه، كه‌چی ئه‌نجامه‌كان وامان پێناڵێن و كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لیژنه شاره‌زاكان كه كاریان ئه‌وه‌یه و بودجه و پێدوایستیشیان بۆ دابینكراوه، چونكه تا هه‌نوكه‌ش نه سه‌رپه‌رشتیار و نه مامۆستا و نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان په‌ڕاوی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه گشتی و فێركاریه تایبه‌ته‌كان و ئامانجه ره‌فتاریه‌كانیان پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش رێك له‌وه ده‌چێت كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری سیستمه نوێیه‌كه بێ شۆفێر بێت یاخود نه‌زانێت به‌ره‌و كوێ ملده‌نێت. پێده‌چێت تا ئه‌مڕۆ پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانێكی ساڵانه بێت ئه‌مه‌ش ناكاته پلانێكی جه‌وهه‌ری به‌ڵكو كارێكی ته‌كتیكیه گه‌رنا ده‌بوو پلانه‌كان له چوار ساڵ كه‌متر ئه‌زمون نه‌كرانایه به‌ڵام له‌م دوو ساڵه‌دا ده‌بینرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین گۆڕانی كردووه كه زۆریان هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشترن.
ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌ده‌بیاته په‌روه‌ده‌ییه‌كان پێمان ده‌ڵێن: بێ ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان قسه‌كردن له دیدی فه‌لسه‌فی و ئاراسته‌كردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌وه‌ی "مرۆڤ سه‌نته‌ری پرۆسه‌كه بێت"، قسه‌كردنێكی بێ ئه‌نجامه چونكه كاری فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی مرۆڤه بۆ ژیانكردن (علوی(1386):ل54) و به بێئه‌مه‌ش ته‌نها خولانه‌وه‌ی تێدا به‌رهه‌مدێت و وه‌ك ئێستا ناچار ده‌بین له ماوه‌ی هه‌ر چه‌ند مانگ جارێكدا پرۆسه‌یه‌كی نوێ بهێنرێته ناوه‌وه و ئه‌وه‌ی پێشوو لاوازبكات یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
چونكه فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆییانه و هاوچه‌رخ هه‌میشه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیان پته‌ویه‌كه‌ی به جۆرێكه كه له پێناسه‌یه‌كی باوی په‌روه‌رده‌دا ده‌وترێت "په‌روه‌رده دیوی پراكتیكی فه‌لسه‌فه‌یه" وه‌ك جۆن دیو ئاماژه‌ی پێده‌كات په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده به جۆرێكه كه پایه‌ی تیۆری په‌روه‌رده و فێركردن فه‌لسه‌فه‌یه.
تا ئه‌مڕۆش ئێمه نازانین فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی چۆن وردكراوه‌ته‌وه بۆ ناو پنته‌كانی په‌روه‌رده و پرۆگرامه‌كان، له كاتێكدا زیاتر له‌وه‌ش زۆرێك له پسپۆڕان و سه‌رپه‌رشتیاران بگره بێ‌ئاگان له ئامانجه په‌ره‌وه‌ده‌ییه‌كان، بۆ نمونه له دوا توێژینه‌وه‌ی بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی مێژووی قۆناغی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان كه توێژه‌ر (زانا عوسمان) وه‌ك تێزی ماسته‌ره‌كه‌ی له ساڵی 2009دا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی سلێمانی پێشكه‌شی كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی روون له كتێبه‌كاندا به‌رچاو ناكه‌وێت به‌ڵكو ئامانجه په‌روه‌رده‌یی و ره‌فتاریه‌كانیش روون و ئاشكرا نین و سه‌رپه‌رشتیاره‌كان لێی بێ‌ئاگان (كه راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا دانه‌نراون)، له یه‌كێك له داواكارییه‌كانی ئه‌و خوێندكاره بۆ ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرامه‌كان، له چه‌ند دێڕێكی كورت و گشتی و ناڕووندا به نوسراوێكی فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و توێژه‌ره دراوه‌ته‌وه كه ئامانجه‌كانی كتێبی مێژووی قۆناغی ئاماده‌یی بریتین له "بنیاتنانی تاكی كورد به زانست و زانیاری و شاره‌زاكردنی له شۆڕشی فه‌ره‌نسی و ده‌ركه‌وتنی ناپلیۆن و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و….تاد"(عوسمان(2009):ل102).
له كاتێكدا ئه‌مه له هیچ پێوه‌رێكی په‌روه‌رده‌ییدا ناكاته ئامانجی ره‌فتاری و په‌روه‌رده‌یی و بێئاگایی و كه‌مته‌رخه‌می و ناكاریی سیستمی نوێ ده‌رده‌خات له ئاراسته‌كردنی په‌روه‌رده و بێئامانجیدا (ئه‌م نوسراوه قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام لێره‌دا بواری ئه‌وه نییه).
له كاتێكدا گرنگی دیاریكردنی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌ده‌یی و له‌وێوه وردكردنه‌وه‌ی بۆ ناو ئامانجه ره‌فتاریه‌كان و تێبینینكردنی له ناوه‌نده‌كانی فێركردن و ره‌فتاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له سێ شێوه‌ی سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1. له شێوه‌ی یه‌كه‌مدا فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده دوو به‌شی جیاوازن، چونكه فه‌لسه‌فه له باره‌ی جیهان و مرۆڤه‌وه ده‌كۆڵێته‌وه په‌روه‌رده‌ش خه‌ریكی رێگای وانه‌وتنه‌وه و مامۆستا و خوێندكار و …تاد، به‌ڵام له رێگه‌ی پرۆگرام و بابه‌ته‌كانی له شێوه‌ی ئه‌خلاق و رێنمایی و ئاین و لۆژیكه‌وه فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده گرێده‌درێن.
2. له شێوه‌ی دووه‌مدا له ئه‌نجامی نوسینی ئه‌مانجه‌كان و مه‌به‌سته په‌روه‌رده‌ییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كانی ناو پرۆگرامه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده به به‌هێزی ده‌رده‌كه‌وێت چونكه ئامانج و پرۆگرامه‌كان سودی سه‌ره‌كیان له تیۆره فه‌لسه‌فیه‌كان وه‌رگرتووه.
3. له شێوه‌ی سێیه‌می ده‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندیاندا، فه‌لسه‌فه و په‌روه‌رده ده‌بنه یه‌ك كاری هاوبه‌ش، به جۆرێك فه‌لسه‌فه ده‌بێته لایه‌نی تیۆری و په‌روه‌رده‌ش لایه‌نی پراكتیكی پرۆسه‌كه به‌رهه‌مده‌هێنێت. له‌م ئاسته‌دایه كه دیدگای فه‌لسه‌فیه كاریگه‌ری جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی تاك و كۆمه‌ڵگه. (ماهروزاده(1383): ل53)..
لێره‌وه گرفته سه‌ره‌كیه‌كه له‌وه‌دا دێته ئاراوه كه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌و سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌ی بۆ فه‌راهه‌م كراوه هێشتا هه‌ر هه‌مان ئه‌و زه‌مینه‌یه كه پرۆسه‌ی "په‌روه‌رده‌ی به‌عسیزم"ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌برا، چونكه هێشتا خاڵ و وێستگه‌كانی وردكردنه‌وه و ته‌رجه‌مه‌كردنی فه‌لسه‌فه و ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له دۆخ و كه‌شێكی په‌روه‌رده‌یی وادا نین كه بتوانن له رێكترین شێوه‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندیه ستونیه‌ی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی حكومه‌ت و ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له نزمترین پنتی په‌روه‌رده و پرۆسه‌ی فێركردندا به‌رجه‌سته بكه‌ن.
وێستگه‌كانی ته‌رجه‌مه‌كردنیش به گشتی وه‌ك زانستی "دیزاینی په‌روه‌رده‌یی" پێمان ده‌ڵێت بریتین له ده‌روازه و ده‌رچه فێركاریه‌كان (المدخلات و المخرجات) كه ئه‌وانیش بریتین له فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ئامانجه ره‌فتاریه‌كان و خوێندكار و پرۆگرام و كه‌شی خوێندن و مامۆستا و ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه و لێهاتووییه‌كان و چالاكیه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن و …تاد. هه‌موو ئه‌مانه‌ش وابه‌سته‌یی و په‌یوه‌ندیه‌كی دانه‌بڕاو و پێكه‌وه گرێدراویان هه‌یه، كه له به‌هێزی و لاوازی له یه‌كه‌مین ده‌روازه‌وه كارده‌كاته سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوایه‌مین پنتی ده‌رچه جێده‌هێڵێت، له ئه‌نجامیشدا هه‌ریه‌كه به‌پێی قه‌باره و كارایی خۆی له ئاراسته‌كردنی پرۆسه‌كه‌دا كاریگه‌ری جێده‌هێڵێت.
په‌راوێزه‌كان:
1. راپۆرتی كۆتایی كۆنگره‌ی په‌روه‌ده‌یی، 2007، ئاماده‌كردنی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره.
2. مامڵێسی، زانا عوسمان (2009): هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه‌كانی مێژووی قۆناغی ئاماده‌یی له تێڕوانینی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان / عێراق، كۆلێژی په‌روه‌ده‌ی بنه‌ڕه‌ت، زانكۆی سلێمانی.(بڵاونه‌كراوه(
3. علوی، دكتر سید حمید رچا (1386): نكات اساسی در فلسفه تعلیم و تربیت و مكاتب فلسفی-تربیتی، انتشارات دانشگاه باهنر كرمان، ایران.
4. ماهروزاده، گیبه (1383): فلسفه تربیتی كانت، سروش، تهران.* تێبینی/ ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه پێشتر له ماڵپه‌ڕی ( www.chawyxelk.com )دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.