Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
فیلمی ((شه‌هین، ژینبه‌خشی گۆڕنشین))

فیلمی ((شه‌هین، ژینبه‌خشی گۆڕنشین))

Closed
by August 17, 2013 سینەما

 

 

 

فیلمی ((شه‌هین، ژینبه‌خشی گۆڕنشین)) له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵه‌وه‌و  به‌رهه‌مهێنراو له‌م كه‌ناڵه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرایه‌وه‌.

ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ قاره‌مانه‌تی ژنه‌ په‌ره‌ستاری كوردی،رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هین باوه‌فا ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی شاری سنه‌دا ماندویینه‌ناسانه‌،له‌ ده‌رمانكردن و سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌رمانی پێشمه‌رگه‌كان و زامداره‌كانیتردا ده‌وری بینیوه‌و توانیویه‌تی به‌ هۆشیارییه‌وه‌ پێش بگرێ‌ له‌وه‌ی كه‌، ئه‌و به‌ ناو دكتۆرانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ لایه‌ن رژێمه‌وه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ شاری سنه‌ بێڕحمانه‌ ده‌ست و پێی زامداره‌كان نه‌بڕنه‌وه‌، یان نه‌توانن به‌ ده‌رزی ژاراوی بیانكوژن.

فیلمه‌كه‌ 40 ده‌قه‌ ده‌خایه‌نێ و له‌ دوو به‌شی دیكۆمینتاری و داستانی پێكهاتووه‌.

به‌شدار بووان تێیدا كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و،به‌شی شانۆی كۆمه‌ڵه‌ بوون.

نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌؛سه‌ لام قادری

  كامێرامه‌نه‌كانی؛وه‌حید ئه‌حمه‌دی و بێهروز گه‌ویڵَیان و

 مۆنتاژری كه‌مال عه‌زیزی له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوون. 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.