فیلی ناو كۆلاره ….ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ئای له‌و فیله به حـــه‌واوه
به كـــۆلاره هـــــــه‌ڵمداوه
ده‌زوه‌كه‌م له ده‌ست به‌ربووه
ڕێك بۆ ناو هه‌وره‌كان چووه
ئێستا له ئاسمان وه‌سـتاوه
ده‌شنێته‌وه به ده‌م بــــــاوه
ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و شادی هێنه
گوێچكه‌ی ده‌ڵێی باوه‌شـێنه
له‌و بـــه‌رزه‌وه هـه‌رده‌ڕوانێ
ده‌ڵێ هاوڕێكـــانم كــوانێ!
ئێجگار به‌وه سه‌رســام بووه
چــۆن بۆ ئه‌و جێگایه چووه
خۆزگـــه ده‌هاته‌وه خــوارێ
یان من ده‌چووم بۆ لای جارێ
*** 11/5/2012
/سلێمانی