Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
فێربوون و پەروەردەكردن یان مەییانی كرێكاری؟!َ

فێربوون و پەروەردەكردن یان مەییانی كرێكاری؟!َ

Closed
by September 24, 2008 گشتی

 فێربوون و پەروەردەكردن یان مەییانی كرێكاری؟!َ
 تاریق نامیق حەسەن
 
         ئاى ڕوَژگارێكی سەیرە رەحمەتی برادەرم لە قوتابخانە هەموو جارىَ وەزعێكی نابەجێ و زوڵم وزوَرێكمان ببینیایە تەماشایەكی ئەكردم و دەیگوت گوىَ مەدەرىَ  "دەوران دەوری ها لە دوا " بەزمانی خوَی .
        ئىَ كىَ باوەڕی بە دەور مابوو خۆ ئەو ڕژێمە ستەمكارە لەو دەمە خەریك بوو دەوەرانیشی ڕادەگرت , كە ڕاپەڕین بوو ڕژێم ڕووخا لە ئەنجامی دەوەران و چاوەڕوانی دەوری نوێ بووین تا دزێوكارییەكان لەبیر كەین ئەوە بوو دەورەكان گۆڕان و زوَرمان بینی .
      ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە لە بواری پەروەردە دەوری نوێ بەدی ناكرێ و ئەگەر هەشبێ زوَر كەمە ,خوَ تا ئەم دواییەش ئەو كتێبانەی بە قوتابی دەدران وێنەی دیكتاتوَری پیاوكوژ و مەزنی بەسەرەوە بوو .
    لەم ساڵانی دواییش لیژنەیەك دامەزرا بۆ سڕینەوەی دزێوكارییەكان كەچی ئەوەندەی تر تەعریبی لێ ئەباری, لەسایەی ئەو ئازادییە پانوپۆڕەی كە هەیە ؟!
      خۆ مامۆستا باوكی دووەمە  و زۆربەیان باش و لێهاتوون بەڵام لەهەموو سەیرتر لەهەندێ لە شوێنەكان هەڵسوكەوتی هەندێ مامۆستا لەگەڵ قوتابی ماشاڵلای لىَ بێ ئەمەندە ڕەق و نابەجێیە میسقاڵە زەڕەتێ سۆز و ڕێزی تیدا بەدی ناكرێ .
     تائێرەش هەر زوَر سەیر نییە , سەیر ئەوەیە لەم پێشكەوتنە بەرچاوەی لە تەكنۆلوَژیا هەیە ,لەم پارە زوَرییە , زوَری كۆمپانیای خاوێنكاری و كریكاری بیانی ,
 لە قوتابخانەكان تەماح لە قوتابی قوڕبەسەر دەكرێ و بەجلی جوان و خاوێنەوە دەچنە قوتابخانە بوَ خوێندن و فێربوون , كەچی لە گوَڕەپانی كاركردن و خاوێنكردنەوە خوَیان دەبیننەوە و دەبێ قوتابخانە سەرانسەر خاوێن كەنەوە , خۆ سەرەتای ساڵ لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانە دەبێ قوتابی بازووی لێ هەڵماڵێ و شوَفڵ ئاسا خۆڵ ڕاماڵێ و هەڵیشیمژێ, جا  قور بەسەر ئەوەی نەخوَشە یان ڕەبووی هەیە.
     ئەوەیە كاری قوتابی لە سەدەی پارە زوَری و ئینتەرنێت و تەكنوَلوَژیا و عەولەمەدا , دوور نییە قوتابیان بەرەوە پێش بچن و ساڵ لەدوای ساڵ باغەوانی و بەنایی و ئیش و كاری ئاوەڕوَكانیشیان پێ ئەنجام بدەن .
 
     tariqnamiq@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.