قه‌ده‌ر …. فه‌لاحی شێخ ره‌ئووف
Closed
سوید/ یۆتۆبۆری
090809له ناخه‌وه خۆشم ویستی
پڕ به مانای خۆشه‌ویستی
گومڕا نه‌بووم
ئه‌مپه‌رستی
قه‌ده‌ر نه‌بوو
دڵم ویستی
چاره‌م نه‌ما
له چاو مه‌ستی
هه‌موو ڕاز و نهێنی خۆم
ڕاست و دروست
بۆ ده‌رخستی
ده تۆش وابه!
وه‌کو من به!
با پێکه‌وه
گرێ ی دڵمان بکه‌ینه‌وه
تا بزانین ئاخۆ کاممان
بۆ ئه‌وی تر
ئه‌توێینه‌وه
* * *