قه‌ڵه‌مكێشی ده شاعیر به وشه ….سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
تێبینی
له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م قهڵهمكێشانهدا هه‌وڵم داوه خۆم به‌دوور بگرم له پانتای ئه‌و نووسینانه‌ی شاعیره‌كانی تێدا باس كراون، ئه‌و خاڵ و هێڵانه بوونه‌ته جێی سه‌رنج و تێبینیی من، كه شیعر لێی پرشنگ ده‌داته‌وه و له وێنه‌ی فۆتۆگرافی شاعیره‌كانیش وردبوویمهوه، له‌و دهرخستهنهدا پێوه‌ندی ناوه‌ندم دۆزیوه‌ته‌وه و نوخته‌ی بینینی خۆم به‌هێز كردووه.
شاعیر هه‌بووه ته‌نیا وێنه‌یه‌كی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج و تێبینی، هه‌شبووه چه‌ند وێنه‌یه‌ك. ئه‌و خاڵ و هێڵانه‌ی له ڕوخساری وێنه‌كان دیاركه‌وتوون و به دیمكردوون. ئه‌و خاڵ و هێڵانه‌ی له شیعره‌كانیشدا پڕشنگیان داوه‌ته‌وه به یه‌كیانم گرتوون و بۆ قهڵهمكێشهكان بوونه‌ته هه‌موو شتێك. له خاڵ و هێڵی روخساری وێنه‌كان بهكارامهیییهوه به‌ره‌و ژیانی گه‌رم و گوڕ و سه‌رچاوه ده‌ڕۆن، له شیعریشدا له ژیان ده‌سڵه‌مێنه‌وه و به‌ره‌و سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. خاڵ و هێڵه‌كانی ناو شیعر، ملكه‌چی خاڵ و هێڵه‌كانی روخساری وێنهكانن. له خاڵ و هێڵی روخساری وێنه‌كان شكۆ و میهره‌بانی بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌و بهیهكگرتنهدا خاڵ و هێڵی روخساری وێنه و شیعره‌كانم بچووك نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئاستی مانایه‌كی دیاریكراو، بگره ئاسۆ و دوورییهكم لێ كردووه‌ته‌وه به‌ره‌و ئاستی بوون و خۆبوونی و پێَوهندی ناوه‌ند، كه كرۆك و ناوكی شته‌كان و ئه‌زموونی گشتییه، لێكدانه‌وه و فۆرمی هه‌مه‌لایه‌ن وه‌رده‌گرێت و خۆمانی له ناو ده‌ناسینه‌وه و ده‌ناسێنین. بۆ خۆناسین و خۆناساندن و خۆنوێكردنه‌وه هه‌میشه پێویستمان به‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای ئه‌زموونی گشتی، كه داڕشتنی خودی ژیانه.
قه‌ڵه‌مكێشی جه‌مال شارباژێڕی به وشه
شیعر پێویسته هه‌میشه له سه‌ره‌تاوه ته‌ماشا بكرێت و باس بكرێته‌وه. دوو دیوی به‌رجه‌سته نه‌كراوی هه‌یه، ئه‌م شاعیره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵماندایه و شاعیرێكی زیندوو و داهێنه‌ره، سبه‌ینێش نه‌مره و له‌گه‌ڵماندا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له ئێمه‌ی نزیك ده‌كاته‌وه خه‌یاڵی تایبه‌تی دهقهكانییهتی و داهێنانیش دواخستن قبووڵ ناكات، هه‌میشه دۆخی گونجاندنه‌وه بۆ خۆی دروست ده‌كاته‌وه و ده‌بێته شكۆداریی شیعری بێگه‌رد و سه‌رده‌مه‌كان له خۆیدا به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. ته‌نیا ئه‌و شیعره وێران و به‌دبه‌خت ده‌مێنێته‌وه، كه ئایدۆلۆژیا توخم و دۆخی پێكهێنه‌ری بووه. دۆخی گۆڕان له ده‌ست ده‌دات و دۆخی چه‌قبه‌ستن وه‌رده‌گرێت. خانه‌وێران ئه‌و شاعیره‌ی ژه‌هری ئایدۆلۆژیا ههڵدهللووشێت.
مرۆڤی هه‌ستپه‌روه‌ر، كه هه‌ستی ئێستێتیكیی شیعری لا دروست ده‌بێت و له كرانه‌وه و تێڕوانینیه‌وه ده‌كه‌وێته ناو خه‌مه‌وه، شوێنه‌واری خه‌میش له بیركردنه‌وه‌یدا بنبڕ ناكرێت، وه‌ك به‌خشینی په‌یامێك جێی خۆی ده‌گرێت و ده‌بێته هێما بۆ مانا و مه‌به‌ست. كرده‌ی شیعری ئاسایی كردنه‌وه‌ی باره غه‌مگینییه‌كه‌ی و پڕشنگ هاوێشتنیهتی تا باری خه‌مڵین و پێوه‌ندیداربوونی به‌و هه‌سته‌وه، دوای ئه‌و پێوهندداربوونهی تووشی تاراوگه‌ی ناخ ده‌بێت و له‌ناو خۆیدا هه‌ست به نامۆیی و هاوده‌می هه‌میشه‌ییی خه‌م ده‌كات. خه‌م نه‌ك گۆشه‌گیربوون. له‌م باره‌شدا په‌نا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی وه‌ك شاری پاكزاد، یان به‌هه‌شت نابات تا ئاسووده‌ییی گیانی تێدا ده‌ست بكه‌وێت. شوێَنی ئاسووده‌یی بۆ ئه‌می هه‌ستپه‌روه‌ر ته‌نیا شیعری ڕاسته‌قینه‌یه. له شوێنی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر كۆچ ده‌كات بۆ شوێنی ویست و هێزی وشه و ئاسته ده‌نگییه‌كان، هه‌ست و بینینی ده‌گۆڕێ له ده‌ربڕین له سروشت و كاركردن له كه‌ره‌سته‌كانییه‌وه بۆ ده‌ربڕین له ژیان و مرۆڤ و پێوه‌ندی دروستكردن له نێوانیاندا. شیعر ده‌بێته چاوگی نایابی جۆشێكی گه‌وره، به‌ڵام نابێته هه‌ڵسووڕێنه‌ری شته‌كان تا هه‌ست و هێز و شێوه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ و سروشت بگۆڕێت و جۆره هه‌ست و گوڕوتینێكی بێ ئه‌ندازه بخوڵقێنێ.
ئه‌م شاعیره له بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی تێڕوانینێكی ڕۆمانسیی هه‌ستییه. هه‌ست له شیعره‌كانیدا ڕه‌گه‌زێكی زۆر گرینگ و سه‌ره‌كییه، به هۆیه‌وه خودی خۆی ده‌هێنێته دی و به‌كرده‌ی له‌دایكبوونی شاد ده‌كات و خودی خۆی داده‌هێنێته‌وه. به بۆچوونێكی ژیرانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا زمانی ڕۆمانسیی هه‌ستی ده‌كات و هێزی تیشكدانه‌وه‌ی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به‌ڵام ترپه و ئاوازه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زمانی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ترپه و ئاوازه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زمان شایه‌نی سه‌ركێشی بۆكردنن. ترپه و ئاوازی زمانی كوردی له شوێنه نه‌ناسراوه‌كاندا نه‌هاتووه، ڕه‌گی له‌ناو گه‌رمی و نه‌رمیی خاكدا به‌هێز بووه و په‌یوه‌سته به كولتوور و ئه‌و نیمچه شارستانییه‌ی دروستی كردووه. له ڕۆمانسیی هه‌ستیدا تێڕوانینی و ته‌واو باڵا و پڕ بۆ ناوه‌ندی ڕوودا و ژیان و جیهان و بوون نییه، بگره وێناكردنی تاكه كه‌سی و گیانی به‌هێزی هونه‌رمه‌ندێتی هه‌یه، كۆششی بۆ ئه‌مه‌یه ئه‌م وێناكردنه وه‌ك ئه‌زموونێك له فۆرمێكی شیعریدا گه‌ڵاڵه بكات و دیدێكی ڕۆمانسیی قووڵ له ڕێگای هه‌سته‌كانه‌وه بخه‌مڵێنێ و پاشان وه‌ك نموونه‌یه‌كی نوێبه‌خش نیشانی بدات، ڕۆمانسییه‌ت ده‌ربڕینه له هه‌ڵوێستێكی ویژدانی، كه بوون ڕه‌نگ و شێواز و وێنه‌یه‌كی تازه‌ی پێ ده‌دا، پێوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ژیان و جیهان و بوون نییه، بگره پێوه‌ندی پچڕپچڕ و هه‌ڵوێسته له ژیان و جیهان و بوون وه‌ری ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ دۆخێكی كاره‌ساتباردا ڕووبه‌ڕووی ده‌كاته‌وه. هیچ هونهرێكیش له واقیع جیا نابێته‌وه. چاوگی ئه‌فسوون و هونه‌ره سهرسوڕٍهێنهرهكان قووڵایی واقیعن و كرانه‌وه و جووڵانهوهن به‌سه‌ر ژیاندا.
ئه‌و جوانییانه‌ی ئه‌ده‌ب دۆزیویه‌تییه‌وه و لێی دواوه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی له واقیعدا بوونی هه‌یه و ڕووبه‌ڕوو دێنه ناو ژیانمان و كاریگه‌ری ده‌بێت. جوانیبه‌خش له ئاستی تواناییدا به‌هره و سرووش و ڕۆحه په‌یامداره‌كان ڕێنوێنی ده‌كه‌ن.
ڕۆمانسییه‌ت له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هێز وه‌رده‌گرێت ئه‌میش چاوگی خه‌مه، دواتر ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ تاراوگه‌ی ناخ و به‌رده‌وام له ناو وێناكردنی ڕابردوودا ده‌ژی، وێناكردنی ڕابردوو هۆكارێكی بنچینه‌یییه و زاڵه. پله به پله‌ش ئه‌م هه‌سته‌ی لا قووڵ و به‌هێز بووه‌ته‌وه تا خاڵی دامه‌زراندن، به‌ڵام مانه‌وه له‌ناو ڕابردوودا ده‌ربڕین له ژیان و هه‌ست و بینینی تازه ناكات، چه‌شنێكی دیاریكراوی مرۆڤ و سروشت ده‌خولێنێته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما و بنچینه‌یه‌شه‌وه به‌رده‌وامی به توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی داوه و هه‌ستێكی قووڵی ڕۆمانسی له قووڵیی بیركردنه‌وه‌ی ده‌دۆزینه‌وه .
ئه‌و خاڵه‌ی جێگای سه‌رنجه كولتووری خۆماڵی ئه‌م شاعیره‌ی شه‌یدا و هۆگری خۆی كردووه، ئه‌م كولتووره‌ی به‌شێك له شاعیرانی كوردی پێگه‌یاندووه. ئه‌و كێش و بڕگه و سه‌روا و ترپه و ئاوازه‌ی (مه‌وله‌وی و گۆران) هێنایانه ناو شیعری كوردی. ئه‌م خۆی لێ لانه‌دا و په‌ره‌ی به پیتی پێدا، كردیه‌وه كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو و له‌بار به‌جۆرێكی نوێبه‌خش و هاوچه‌رخانه به‌كاری هێناوه. له بواری ترپه و ئاوازدا كۆمه‌ڵێك هێما و نیشانه‌ی تری پێدا و ڕه‌وتێكی دیاریكراوی دۆزییه‌وه. له كاتی ئه‌م ڕوودان و دۆزینه‌وه‌یه‌دا له ڕواڵه‌ت و كرۆك و ناوكی وشه و ئیدیۆم و ده‌سته‌واژه و په‌ند….. تاد، وردبووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ نوێبه‌خشی له ته‌نیشت یه‌كتری وه‌ستاندنی و دوای تێڕامان و ناسینی دووری و ئاسۆكانی تێكه‌ڵی كردوون. له‌م ڕووه‌وه وه‌ك نوێبهخشێك خۆی له ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیدا ناساند و له ناوه‌ندیش په‌سه‌ند كرا. دوای ئه‌م شاعیره‌ش دۆخی ترپه و ئاواز له شیعری نوێبه‌خشی كوردیدا به گوڕتر په‌ره‌ی سه‌ند. تێگه‌یشتن و وریایی به‌رانبه‌ر ئه‌م تێكه‌ڵكردنه هه‌بوو، واقیعی ترپه و ئاوازی قۆناغی دووه‌می نوێبه‌خشی شیعری كوردی به جۆرێكی تر ده‌ركه‌وت.
ترپه و ئاواز له‌گه‌ڵ زماندا دێته بوون و وێنه‌ش ڕووناكییه‌كه له وشه‌وه هه‌ڵدێت و ته‌واو هه‌ستیاره ، شیعری كوردی له شه‌سته‌كاندا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی (جه‌مال شارباژێڕی) شێواز و ترپه و ئاواز و وێنا و هێڵێكی وێنه‌یی ده‌گمه‌نی به‌خۆوه بینی، كه پێش ئه‌م به‌خۆیه‌وه‌ی نه‌بینیبوو. ده‌قی (كردگار- فرمێسكی نهێنی، كۆ شیعرـ چاپخانه‌ی كامه‌ران، سلێمانی، ساڵی 1968، ل: 63 تا 67) له ئه‌زموونی سهرهتاكانیهتی. مامه‌ڵه‌یه‌كی نائومێدانه‌ی له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كانی بوون و نه‌بوون كردووه و تێهه‌ڵكێشی یه‌كتریان ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌ت و چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌دا لێكیشیان جیا ده‌كاته‌وه. گرینگیی شیعره‌كه له ڕایه‌ڵا و هه‌ڵسووڕاندنی پرسیارهكانیدایه، ڕووداوه‌كانیشی له ده‌ره‌وه‌ی كات و شوێنێكی دیاریكراودا ڕووناده‌ن. له ده‌ره‌وه‌ی كات و شوێنیش هاوتایییه‌ك بۆ خۆی له‌گه‌ڵ خه‌یامدا ده‌هێنێته به‌ر دید و پاشان گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ لێك تێگه‌یشتن، یان پرسیاره‌كانی خۆی له‌سه‌ر هێڵێكی درامیدا ده‌باته‌وه ناو پرسیاره‌كانی خه‌یام و درێژه‌ی پێ ده‌دات، (خه‌یام) و (ئه‌و) هه‌ردووكیان ئاماژه به یه‌ك خه‌سڵه‌ت و نیشانه و سه‌رچاوه ده‌ده‌ن و له خاڵێكی ورووژێنه‌ر و گرینگدا به یه‌ك ده‌گه‌ن. گومان له پرسیاری بوون و جیهانناسی ده‌كه‌ن. پرسیاره‌كانیش كاریگه‌رییان به‌سه‌ر سۆزه‌وه هه‌یه، به‌هۆی سۆزه‌وه‌ش ده‌یباته ناو ڕایه‌ڵی هۆش و هه‌سته‌كان و ده‌یخه‌مڵێنێ. داڕژان و ئاوازه‌كه‌شی له بارانی نمه ده‌چێت و كاریگه‌ریی زۆره بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌روونی خه‌مبار. شێوازیشی بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی شێوازێكی له‌بار و گونجاو و داهێنه‌رانه‌یه، جۆرێك تۆوی نوێبه‌خشی تێدا وه‌شاندووه. تاكو ئێستاش ئه‌م شێوازه ماوه و له‌ملا و له‌ولای شیعری كوردیدا كاری پێ ده‌كرێت. ئه‌م بزاوت و جووڵه و مانه‌وه‌یه‌ش له سروشتی داهێناندا به‌هایه‌كی ئێستێتیكییه، جوانی و شێوازی به‌رهه‌م هێناوه. به‌های ئێستێتیكیی به‌هره و سرووش ده‌به‌خشێته مرۆڤی نموونه‌یی و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ئاگایی كۆمه‌ڵگه و كه‌سایه‌تی ده‌خه‌مڵێنێ.
شیعری ئه‌م شاعیره له وه‌رگێڕاندا به‌های شیعرییه‌تی له ده‌ست ده‌چێت. وه‌رگێڕان ناتوانێت كرۆك و ناوه‌رۆكی شیعر به‌ته‌واوه‌تی نیشان بدات. شیعرێك وه‌رده‌گێڕدرێت نازاندرێت ئه‌م شیعره وه‌رگێڕدراوه چه‌ند ئه‌م شیعره‌یه، كه له زمانه‌كه‌ی خۆیدا وشه‌سازی و خوازه و لێكچوواندنی تێدا به‌كارهاتووه. ئه‌و توانا زمانییه‌ی و ئه‌فسوونه زمانییه‌ی ده‌گوازرێته‌وه، یان له‌ده‌ست ده‌چێت و مانا ده‌گوازرێته‌وه. ڕه‌نگه ورده‌كاری شێواز و ڕوانینی گشتی تا ڕاده‌یه‌كی باش بگوازرێته‌وه، به‌ڵام ڕوانینی خوازه‌یی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت نزیكه له مه‌حاڵ. به جۆرێك به ئه‌فسوونی زمانی ده‌قه‌وه موتوربه كراوه له وه‌رگێڕاندا ئهفسوونهكه بزر ده‌بێت و نزیك ده‌بێته‌وه له مانای ڕووكار و رواڵه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌م پێزانینهشدا شیعر ته‌نیا بۆ زمانی دایك، واته: زمانی ده‌ق نانووسرێت، ئه‌ی كه‌ناڵی وه‌رگێڕان، زمانی دووه‌م چۆن دروست ده‌بێت. پێوه‌ندی نێوان توانا زمانی و ئه‌فسوونی زمانی ده‌ق، له‌گه‌ڵ زمانی دووه‌م له چ بارێكیدا ورده‌كارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
نیسانی 2008 هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی جه‌لالی میرزا كه‌ریم به وشه
یه‌كێك له خاڵه گرینگه‌كان بۆ ژیانی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و زانستی كاتی خۆی ڕێكبخات و باش به‌كاری بهێنێت. ئه‌م جۆره ڕێكخستنه نه‌ك وه‌ك نووسه‌ر یارمه‌تی ده‌دات، بگره وه‌ك ژیانی فه‌رمانبه‌ری و خێزانیش ده‌بێته هۆ و هۆكاری یارمه‌تیدان و كارایی ژیان. ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی ته‌واو داهێنه‌رانه‌یه و پێوه‌ندی به داهێنان و په‌یوه‌ستبوون به داهێنانه‌وه هه‌یه. به‌م شێوه‌یه هه‌لومه‌رجی سوود وه‌رگرتنی بۆ ده‌ڕه‌خسێت و خۆی له‌گه‌ڵ كاتی باش به‌كارهاتوو ده‌گونجێنێت. له‌م باروبواره‌دا كات دڵی نووسه‌ر به لای خۆیه‌وه ڕاده‌كێشێت و به‌رهه‌مدار ده‌بێت له ڕووی نووسینه‌وه، نووسه‌ر به قووڵی نووسین ده‌ناسێت.
ناسینی قووڵی شیعر خاڵی به‌هێزی پێوه‌ندییه بۆ یه‌كتر ناسینی شاعیر و خوێنه‌ر، یان كۆمه‌ڵگه. كه‌سێك، كه‌سێكی نه‌ناسراو له ئه‌ستێره‌یه‌كی دوور، یان ده‌وروبه‌رێكی پارێزراو، یان به ژاوه‌ژاو و پڕ مه‌ترسی. هه‌ست به نزیكبوونه‌وه‌ت ده‌كات، به حه‌ز و خولیای ئه‌ده‌بی بێگه‌رده‌وه له‌گه‌ڵت داده‌نیشێ و گفتوگۆی نێوانتان له‌باره‌ی ئه‌ده‌ب و جیاوازییه‌كانه‌وه گه‌رم ده‌بێت. هه‌ر ئه‌م ڕِووداوهیه ئه‌ده‌بی كردووه‌ته دیارده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر.
ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌كه‌وێته نێوان شیعر و كۆمه‌ڵگه به چ ڕێگایه‌ك ده‌گاته دۆخی شكۆمه‌ندی به‌كارهێنان و داهێنان، شاعیر به چ زانیاری و پێوه‌رێك ئاسۆی نێوان شیعر و كۆمه‌ڵگه ده‌پێوێت. زمانی كۆمه‌ڵگه كه‌متر له‌ناو ڕۆشنبیری نوێبه‌خشدا كارا و چالاكه، بگره له ئاستی ده‌ستنیشانكردنی شته‌كاندا ئه‌فسوون و هێزی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ. له هه‌مان كاتیش‌دا زمانی كۆمه‌ڵگه زمانێكی فره ده‌نگ و فره پێوه‌ندییه، توانای داهێنانی زمانی تێدایه و وزه‌كانی ده‌ربڕین په‌ره پێده‌دات، پێویست نییه شاعیر وه‌ك گومان و ترسێك لێی ورد بێته‌وه و خۆی لێ تار و ته‌ریك بگرێت، كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام له ڕێگای داهێنانه هه‌مه جۆره‌كانییه‌وه وزه‌ی زمانی به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له شیعردا زمانی، سۆزی بۆ خه‌ون و داوا و پێشبینی و هه‌ست….. تاد، هه‌یه و ئاستێك دیاری ده‌كات و به‌سه‌ر پێكهاته ده‌روونییه‌كانی ده‌كرێته‌وه.
له كرانه‌وه‌یدا كاكڵی كاكڵهكانه. ده‌ستبڵاوی له به‌كارهێنانیدا مه‌به‌ست و مانا ماندوو ده‌كات، له هه‌مان به‌كارهێنانیشدا چڕكردنه‌وه‌ی زیاد له پێویستیش دیسان مه‌به‌ست و مانا ماندوو ده‌كات. له هه‌ردوو باری به‌كارهێناندا زمان توانای پاراستنی بێده‌نگی نامێنێت. (جه‌لالی میرزا كه‌ریم) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی و ڕووناكبیر و شۆڕشگێڕ‌دا له سلێمانی له ساڵی 1935 له‌دایك بووه، به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه به‌شداری له ڕۆشنبیریی زمانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا كردووه.
زمان له ده‌قی (ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام- گۆڤاری به‌یان، ژماره 8ی ساڵی 1973، ل: 39 تا 40)دا ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن نییه، درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌یه دوابه‌دوای شیعری كلاسیكی دێت و پێ به‌پێ تا دێته خواره‌وه كاڵا و كاڵتر ده‌بێته‌وه. زمان تێیدا ئاسۆی یه‌ك ئاستی وه‌رگرتووه و پێكهاته و سروشتێكی باڵا‌و جه‌ربه‌زه ڕووبه‌ڕوومان نابێته‌وه. واته سه‌رله‌نوێ هه‌ستی پێ ناكرێته‌وه. هه‌ست به شتێك بكه‌یت و نه‌زانی چییه. سه‌رسامی و دۆزینه‌وه‌ی نادیاریی له‌م نوخته‌ی نه‌زانین چییه‌دا دێته كایه‌وه و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو و په‌ی پێ نه‌بردراو فۆرمی زه‌ینی وه‌رده‌گرێت.
زمانی له خودی شیعرییه‌وه نه‌بردووه‌ته ناو خودی كۆمه‌ڵگه‌وه، بگره له خودی كۆمه‌ڵگه‌وه بردوویه‌تییه ناو خودی شیعرییه‌وه و جۆرێك توندوتیژی و ترس و تۆقانی خستووه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش زمان ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌زمووندار نابێت، له ده‌روونڕۆشنی به‌تاڵا ده‌بێته‌وه و هه‌ست و نه‌شونما ده‌وه‌ستێت. له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا بارودۆخی ژیانی حه‌فتایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و زه‌مینه‌ی شیعریشی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا بوو ئه‌و زمانه وه‌ربگرێت و قبووڵی بكات. له ئاستی به‌كارهێنانی هێماشدا قووڵایی هێمای نه‌پاراستووه، له قووڵایییه‌كی پێویستدا هێما به‌ره‌و ژیانێكی بزێو ناڕوات، بگره به‌رهه‌مێك ده‌هێنێته كایه‌وه و له‌ناوی ڕوون ده‌بێته‌وه و به‌شداری خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ. له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا زمان پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤانه‌یه و هه‌موومان به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌كاری ده‌هێنین و كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرین. كه‌ڵك وه‌رگرتنێكی دیاریكراو و هه‌ستكردن به شكۆمه‌ندی دۆزینه‌وه‌ی به‌شێك له هه‌قیقه‌ت. ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی ده‌ته‌وێ لێی بدوێی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌وێت و ده‌بێت له ڕه‌فتاری ئاخاوتندا به‌دی بكرێـت. هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش كه‌ره‌سته خاوه‌كانی ژیان و جیهان له‌باری دۆخ و شێواز و واتادا تازه ده‌كاته‌وه و ئاره‌زووی پێشنیازكردن به‌هێز ده‌كات، له هه‌مان كرده‌شدا كاتێكی مێژووی ژیان و جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م كاته ڕاگه‌یاندراوه هونه‌ری داهێنه‌ری هه‌قیقه‌ته. به‌شێك له پێَداویستییهكان به ژیان و جیهان ده‌به‌خشێت.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌سه‌ر شیعردا زاڵ بیت، ده‌بێت شیعر باش بناسیت. هه‌موو شیعرێك له شوێنی خۆی پێده‌گات و ده‌ناسرێت. ئه‌و هونه‌ره‌ی ئه‌و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت بیدۆزێته‌وه ڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی شاعیره‌كه‌ی تێدا پێگه‌یشتووه گه‌شه‌ی كردووه. پێگه‌یشتنی پێكهاته‌ی هونه‌ری شیعر به پێودانگی شوێن و كولتووره‌وه په‌یوه‌سته. واتا بیركردنه‌وه و وێناكان ئاكاری شوێن وه‌رده‌گرن. شوێن هێڵێكی به‌رده‌وامه و له فه‌رهه‌نگ و كولتووردا پێگه‌یشتووه و درێژ ده‌بێته‌وه و ده‌گات به هێڵی بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو شاعیرێك. شاعیریش وه‌ك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و ناسنامه‌ی داهێنان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. شوێنیش خۆی به‌ئاكاری دانیشتووان ده‌ڕازێنێته‌وه.
(كاروانی وشه‌ی ڕاچه‌نیو) كۆ شیعری یه‌كه‌می ئه‌م شاعیره بووه . ساڵی 1974 ئاماده‌ی چاپی كردووه و بردوویه‌تییه چاپخانه و ته‌نانه‌ت بووه‌ته فیلمیش . به هۆی بارودۆخی سیاسی له چاپخانه وه‌رگیراوه‌ته‌وه . شاعیریش له‌م كاته‌دا به‌غدای جێهێشتووه و بووه‌ته پێشمه‌رگه ، به ئامانه‌ت لای ئه‌دیبی ناسراو (محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم)ی داناوه. دوای نسكۆی شۆڕش ساڵانێكی زۆر وه‌ك په‌نابه‌ری دژه ده‌سه‌ڵات له ئه‌مه‌ریكا ژیا و له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیندا گه‌ڕایه‌وه كوردستان و هاته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پڕ جووڵه و زیندووی خۆی و كانگای هه‌ڵڕشتنی هه‌سته‌كانی. كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناو و ناولێنانێكن بوونی ڕاسته‌قینه‌یان له شیعره‌كانیدا هه‌یه و شاده‌ماری خوێنین، ماوه‌یه‌كی كه‌م تێیدا مایه‌وه، له14\1\1993 له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد ، كه‌چی ئه‌م ئامانه‌ته سه‌ره داوێكی نه‌درایه ده‌ست كه‌س و هیچ هه‌وڵێكی دیاریشی بۆ چاپكردنی نه‌دراوه، كه گرینگ‌ترین كۆ شیعری نوێبه‌خشی بزووتنه‌وه‌ی ڕوانگه‌یه ، ده‌ربڕین له زمان و فۆرم و داڕشتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكات. شیعری شاعیرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به گشتی له‌ناو ته‌مومژێكی وشیارانه‌دا بارگاوی بوو به ئایدۆلۆژیا، شیعری بارگاوی كراویش به ئایدۆلۆژیا په‌یوه‌سته به‌و دۆخه ئێستایییهی، كه تێیدا ده‌ژی و دۆخێكی نیمچه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره.
گه‌ردوون به‌جۆرێك ترپه و ئاوازی دامه‌زراو، به دوای یه‌كدا هاتنی تاریك و ڕووناكی و وه‌رزه‌كان….. تاد، هه‌ڵده‌سووڕێنێ. ئه‌و جۆره ترپه و ئاوازه‌ی، كه گه‌ردوون به‌ڕێوه ده‌بات گواستراوه‌ته‌وه ناو ده‌روونی مرۆڤ و وزه‌یه‌كی زۆری له بیر و مێشكی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ هێنانه كایه‌ی به‌ها ئێستێتیكییه‌كانی ژیان ڕێكخستن. لێدانی ده‌ماره‌كانی له‌شی مرۆڤ جۆرێك ترپه و ئاوازی به‌ڕێوه بردنن. گرینگ‌ترین ترپه و ئاواز له ڕۆیشتنی مرۆڤه‌وه په‌یدا بووه و خۆی له‌گه‌ڵا هه‌قیقه‌تدا گونجاندووه و جۆرێك چاوگی هۆشیاربوونه‌وه‌یه.
له شیعریشدا له یه‌كه‌م دێڕیه‌وه تا دوا دێڕی ڕۆیشتنێكی نه‌رم هه‌یه و ترپه و ئاوازی ئه‌و ڕۆیشتنه ده‌بێته ئاهه‌نگ. شیعری ئه‌م شاعیره‌ش به‌هۆی بوونی سروشتێكی ترپه و ئاوازییه‌وه ده‌ربڕین له‌باره بوونییهكان و ده‌رخستنی مانا ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا له ڕێگای ترپه و ئاوازه‌وه ناگه‌ینه ناخی ئه‌ده‌ب، ناخی ئه‌ده‌ب خۆره و زه‌وی وه‌ك پێكهاته‌ی مه‌وداكان به ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه. ناشزانین كامه‌یان سه‌رچاوه و بنه‌وانه و كامیان پێكهاته‌یه. هه‌ر كاتێكیش بمانه‌وێ به ته‌واوی ئه‌و زانیارییه بزانین و بناسین ون ده‌بین.
شاعیری داهێنه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێكیش به‌مه‌به‌ست و ئه‌نقه‌ست پشتگوێ بخرێت ئه‌وه مێژووی داهێنان له ڕۆژ و ڕۆژگار و كاتی پێویستی خۆی زۆر به‌هێز و شكۆوه ده‌یهێنێته‌وه ناو ماڵی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌ب. له ته‌نیشت گڵۆپی به شه‌وق و ڕاستییه ڕوونه‌كان ڕایده‌گرێت. مێژووی بیركردنه‌وه‌ش، ئه‌و مێژووه‌ی بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه، كه به‌هره و كۆششی خۆی دروستی كردووه و ڕه‌وایی بوونیه‌تی. مێژووی ئه‌ده‌ب كۆمه‌ڵێك شتن به یه‌كه‌وه ده‌ڕۆن و تێكه‌ڵ بهكرۆك و ناوكی داهێنان ده‌بن. له‌م بار و بواره‌شدا داهێنه‌ر هه‌ر به داهێنه‌ری خۆی ده‌مێنێته‌وه. خوێنه‌ری هه‌مه جۆریش ناتوانێت خۆی له ئه‌فسوون و كاریگه‌رییه‌كانی به‌دوور بگرێت. پێوه‌ری ئه‌فسوونی داهێنان شوێنی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات. له‌م دهستنیشانكردنهشدا پێوه‌ندییه داهێندراوه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه. به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین، كه هه‌یه و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین.
مایسی 2008 هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به وشه
به‌ختیاری داخوازییه‌كی هه‌میشه‌یی مرۆڤه، بۆ به‌ختیاری كه‌سایه‌تی خۆی وێڵه و خه‌ڵكانی تریش ئازار نادات. ئه‌و به‌ختیارییه‌ی به ته‌نیا له ناوچه به‌رزه‌كانی شیعردا ده‌ستكه‌وتووه و له نێوان دوو كه‌وانه‌دا جۆرێك فۆرمی خۆشه‌ویستی به‌خۆیه‌وه گرتووه، جیاواز و سه‌ربه‌خۆ له هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ، هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵیش هه‌میشه له حاڵ و باری گۆڕاندان. یه‌ك له‌ناو ئه‌وی تردا جێگیرنییه و فراوان ده‌بنه‌وه. ژیانی سه‌رمه‌شقی شیعره‌كانییه‌تی و بۆ گۆڕان و خۆشگوزه‌رانی ژیان، (جیاواز) و) سه‌ربه‌خۆ) شیعری كردووه‌ته دروشمی گه‌شانه‌وه‌ی ژیان، هه‌موو ده‌ماره پێكهێنه‌ره‌كانی پڕن له گه‌شانه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ژیان و ژیاندۆستی. بۆ رێزلێنان له‌م بار و بواره‌دا هونه‌ری گفتوگۆ له زه‌ینیدا به‌كارده‌هێنێت. هونه‌ری گفتوگۆ له كاره‌كانیدا خاسیه‌تێكی زاڵن و وه‌ك سه‌رچاوه و بیروڕایه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه لای و به ڕاناوی نادیار ڕووی ده‌می له میلله‌ت و مێژووه و به‌تاسه‌وه له ڕێگای هونه‌ری گفتوگۆوه ده‌یاندوێنێت. ئه‌م هونه‌ری گفتوگۆ به‌كارهێنانه كردارێكی هۆشیارانه‌یه و به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕۆچوو به‌ناو ڕیشاڵی ڕۆشنبیرییه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزی بیر و هه‌ست به‌سه‌ر هێزی زمان و هێزی داڕشتن و هێزی وێنه‌دا زاڵن. له ده‌قی (ساڵنامه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م _گۆڤاری نووسه‌ری كورد، ژماره 3ی ساڵی 1985،ل: 161تا(170 دا ئه‌م زاڵبوونه به هه‌موو پێكهاته و ماناكانییه‌وه خۆیت پێشكێش ده‌كات. میلله‌ت و نه‌خشی مێژوویی میلله‌ت هه‌موو هه‌سته‌كانی بۆ ئاستی خرۆشان به‌رزكردووه‌ته‌وه و له ده‌قدا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن. له سه‌ره‌خۆ و هه‌نگاو به هه‌نگاو شاعیریه‌تی و تایبه‌تكاری خۆی قووڵ كردووه‌ته‌وه و گه‌شه‌ی سروشتی وه‌رگرتووه. نوێبه‌خشی و گۆڕان له خۆڕا ڕووناده‌ن، له ڕێگای نیمچه كامڵبوونی هه‌سته‌كانی نووسه‌ره‌وه ده‌بنه (ڕووداو) و (دیارده) و ڕووده‌ده‌ن. تۆوی ئه‌و نوێبهخشییهی ئه‌م شاعیره له زه‌وی گه‌رم و نه‌رمی شیعری كوردیدا وه‌شاندی، له شیعری كه‌سانی تریشدا چرۆی كرد و سه‌وز بوو، بوو به ڕۆشنایییهكی ناسرا و تایبه‌ت و دیاریكراو.
ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه له شیعری كوردیدا له ئاستێكی باڵادا نه‌بوو، ئه‌م هه‌وڵی دا له ئاستێكی فراوانتردا به‌كاری بهێنێت و كۆمه‌ڵێك خاڵی دیاریكراوی تێدا ده‌ركه‌وێت و خوێنه‌ریشی لێ نزیك ببێته‌وه. قه‌ت چاوی له ناپاكیی دیكتاتۆر نه‌پۆشیوه و تاوانه‌كانی پشتگوێ نه‌خستوون، هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر وه‌رگرتووه و له ویژدانی خۆیدا دادگایی كردووه. ئه‌م دادگاییكردنهشی به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی خودی به‌ده. تا له‌وه تێبگه‌ین خودی به‌د له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا چۆن ڕه‌فتار ده‌كات و چ گرفتێك ده‌نێته‌وه، گفتار و كرداری چییه و به كوێ ده‌گات. ئه‌گه‌ر نهێنییه‌ك له ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره‌دا هه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌وه بێت بابه‌ت سنووردار ناكات و به هیچ پێزانینێكیش نووسین لای چالاكییه‌كی ڕۆژانه نییه. قه‌واره‌یه‌كه له دڵ و گیانیدا گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت و شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت، شێوه‌ی نووسین. له قووڵییهكاندا پێ به پێ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ گۆڕان و گوێبیستی هاواری كپكراو، هه‌موو كات كاتی هاواركردنه. تا دۆخێكی لێ وه‌رگرێت بۆ گه‌یاندنی و به بابه‌تكردنی هاوار، ئه‌و هاواره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر له دڵ و گیانی كۆمه‌ڵگه‌ی دروست كردووه. له بواره جۆرا و جۆره ئه‌ده‌بییه‌كاندا كاری كردووه: شیعر، چیرۆك، ڕۆمان، شانۆنامه، ڕه‌خنه و لێَكۆڵینهوه، وه‌رگێڕان، ڕۆژنامه‌نووسی…..تاد، بێ وچان ته‌واوی توانای خۆی بۆ نووسین به‌كارهێناوه. ده‌بێت ئه‌وه‌مان قبووڵ بێت له هه‌لومه‌رجی ژیانی كورددا نووسه‌رایه‌تی كارێكی ئاسان نییه. دواتر، كه له نووسیندا داهێنه‌ر بووی، هه‌زار خه‌نجه‌ر له‌سه‌ر پشتته. له‌به‌ر چاوی ڕوونی نیوه‌ڕۆدا، وه‌ك كرده‌یه‌كی جه‌سته‌یی نا. بگره وه‌ك كه‌سایه‌تی له‌ناو چالاكییه‌كانی ژیانی ئه‌ده‌بی و ڕۆحی‌دا ده‌تكوژن.
له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، كه یه‌ك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئهدهبپهروهریی و خوێنده‌واریی بووه، له ناوجه‌رگه‌ی گه‌رمیان ) كفری( له ساڵی 1947دا له دایك بووه، نیشانه‌یه‌كی گرینگ، كه به‌درێژایی ئه‌زموونی له‌گه‌ڵیدا هاتووه و به‌رده‌وامیشه، توندی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به گژداچوونهوهیهتی. ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ی گه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی له دایكبوونی بێت، كه تاسه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌بڕێت و به‌شێك بێت له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ده‌ب وه‌ك هێزێكی ئاماده‌كراو و مه‌شق پێكراوی بیر و هه‌ست به‌رانبه‌ر له دیكتاتۆر بگرێت. ڕاسته‌وخۆش توندییهكه نانووسێته‌وه، هاوكێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه داده‌ڕێژێته‌وه و ده‌یگۆڕێت بۆ ئاراسته‌ی ئامانج و په‌یام و كاكڵه‌ی مه‌به‌ست، كه چالاكی داهێنانه. له ڕێگای نووسینه‌وه ده‌ربڕین له‌م ئاراسته‌یه ده‌ناسینه‌وه و دێته دۆخی خۆپێناسهكردن و توانا و ئه‌فسوونێكی سه‌یری سووربوون بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م خۆپێناسهكردنهدا خۆی ئاشكرا ده‌كات. مرۆڤی یاخی بۆ سووربوون له باری یاخیبوونی له دۆخی دڵنیایییه‌وه ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌زموونی ماناداركردنی ژیان و دنیای دیار و دنیای واقیع وه‌ك كتێبی دڵخوازی خۆی ده‌خوێنێته‌وه و بۆ به ئهدهببوونیش به‌دنیای په‌نهان و دنیای زه‌یندا تێیدهپهڕِینێت. فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی و زانست و ده‌قه ئایینییه‌كان كاریگه‌رییان له بیر‌و بنیادی نووسینی كردووه‌و خراپیش به‌كاریان ناهێنێت. لایه‌نی دره‌وشاوه‌شی له بیر و بیركردنه‌وه‌ی وه‌رگر جێ هێشتووه.
به گژداچوونه‌وه چییه، یان چه‌مكی به‌گژداچوونه‌وه له ئه‌ده‌بیاتدا به‌چ مانایه‌ك وه‌رگیراوه و كاری پێ كراوه. ئه‌مه‌یان به‌لایه‌كدا ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن نییه . سنووردارییهكه له نێوان مرۆڤ و دیكتاتۆردا، یان میلله‌ت و دیكتاتۆر. واڕسكی ژیاندۆستییه و دواخستنی مه‌رگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستێتیكای ڕۆحی مرۆڤ و رۆحی میلله‌ت بووه هێزێكی ئێستێتیكی، ببیندرێت و ببیسترێت و هه‌ستی پێ بكرێت ئه‌وه‌یان ده‌بێته ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن. ئه‌م شاعیره له خه‌می شیعر و ئه‌ده‌بیاتی خۆیدایه و هه‌وڵی ئه‌م دۆخگۆڕینهی داوه و كردوویه‌تییه ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن و دیدێكی مه‌زنده‌كراو و ده‌توانین پێی بگه‌ین، سنووری هێما و هێماپێكراو به‌رفراوانتر ده‌كاته‌وه و وزه‌ی مانا، كه خوێنه‌ر داوای ده‌كات به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سته‌می له شیعر نه‌كردووه و به‌یه‌ك شێواز به‌رده‌وامی به به‌هره و توانای نه‌داوه، زۆرینه‌ی شێواز و ڕێبازه شیعرییه‌كانی ئه‌زموون كردووه، بۆ هه‌ر شێواز و ڕێبازێك بگه‌ڕێیت به شێوه‌یه‌كی خه‌مڵیو له ئه‌زموونی )له‌تیف هه‌ڵمه‌ت(دا ده‌یدۆزیته‌وه. له هه‌ندێك بار و بواردا ڕه‌گه‌زی تری كارپێكردووه و لێزیادبوونیشی هێناوه‌ته ئاراوه، كه ڕێباز و شێوازه جۆربهجۆرهكانیشی به‌كارهێناوه مرۆڤی وه‌ك ڕۆبۆتێك نه‌هێناوه‌ته ڕووبه‌ری نووسین، چاوڕوونی بۆ گۆی زه‌وی هه‌یه، ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ی، كه هێشتان مرۆڤ بۆ به‌ختیاری ته‌ماشای ده‌كات و تێده‌كۆشێت. مرۆڤ له ئاست نهێنییه‌كاندا داده‌مێنێت و ئاره‌زووی به‌دیهێنانی دركی مرۆڤ و سهرسامییهكانیهتی، سه‌رنجمان بۆ ئاستی بهدیهێنانهكانی ڕاده‌كێشێت و بیر له هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكه‌ینه‌وه. خاوه‌نی سروشتێكی هه‌ستییه و توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ربڕین له جوانییه ساده‌كانی ژیان بكات و سادهیییهكه له نوێبه‌خشی قووڵ بكاته‌وه، لای نووسه‌ری پێگه‌یشتوو هه‌موو شته جوانه‌كانی ژیان به ساده‌یی ده‌رده‌بڕدرێن. زمانی كوردی له رێگای قوتابخانه‌وه فێرنه‌بووه، له‌رێگای ئه‌شقی نووسینه‌وه ئه‌و زمانه گه‌رم و گوڕه فێربووه و هێزی داوه‌ته پیت و وشه و له ڕسته‌دا بێ گرێ و گۆڵ ئاسۆ و دووری ئێستێتیكی پێ ده‌دات. له زماندا كه‌مێك پێبه‌سته به‌زمانی ئایینه‌وه. ئه‌و زمانه‌ی له ئاسمانه‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه و زمانی تاكه، به‌خاڵ و نیشانه‌ی دیاركراودا به‌ڕێوه ده‌چێت. وه‌ك سرووشدهرێك داوای سرووشی لێ ده‌كات، سرووشی شیعرییه‌ت و ئاسۆی خه‌مڵیوی دنیایه‌كی شیعراوی، كه په‌یمانی ژیانێكی له‌گه‌ڵدا دێت، ئاشتكردنه‌وه‌ی هه‌موو ناكۆكییه‌كانی هه‌ڵگرتووه و هێزی وه‌رگرتن و هێزی تێڕامانمان به‌هێز ده‌كات و به ڕه‌وانبێژییه‌كی چهشهدارهوه هه‌وڵی به گه‌ڕخستنی پێكهاته نوێبهخشهكان ده‌دات. له‌م شێوه ده‌رخستنه‌دا شاعیر هه‌وڵ ده‌دات شیعر خۆبوونی خۆی هه‌بێت و ئه‌و ڕووبه‌ره وێنا بكات، كه رۆح ده‌ری ده‌خات و ئینتیمای خوێنه‌ری بۆ په‌یدا ده‌كات و ئه‌و بار‌و بواره ده‌ڕه‌خسێنێت، كه تێیدا نیشته‌جێ بێت. به‌شێوه‌یه‌كی په‌سندیش هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنی له‌باره‌وه به پیت بێت و هه‌سته‌كانی بخاته به‌رده‌ست.
نووسه‌ری ده‌ست له پشت دراو و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و و كاسهههڵگری سواڵ، یان كه‌مته‌رخه‌م و مردۆخ و خۆنه‌ناس و ویژدان ڕه‌ق و خه‌ڵات وه‌رگر و ئافه‌رین ویستی پیلانگێڕان: ئه‌گه‌ر )نوێبه‌خش(تان بینی بیكوژن، چونكه به بڕواوه ڕسكاوه، )گۆڕانكار (و )دۆخگۆڕه( دڵی دوور له جه‌سته‌ی لێ نادات و پشتگیریش له تایبه‌تكار و نوێبه‌خشی ده‌كات. پشتگیری تایبه‌تكار و نوێبه‌خش به‌ره‌و كوێت ده‌بات، به‌ره‌و خودێكی كراوه و شۆڕهسوارییهكی تایبه‌ت، كه ویژدانی ئه‌ده‌ب تێیدا نافرۆشرێت و ناكڕدرێت.
حوزه‌یرانی 2008 هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د به وشه
كه‌س ناتوانێت وێنه‌ی دواڕۆژ بكێشێت. ئه‌وه‌ی هه‌مانه ته‌نیا وێناكردن و خواست و مه‌رامێكی كه‌سییه و له زه‌یندا په‌ره‌ی پێده‌درێت. هه‌موو ئه‌و پرسیاره كاریگه‌رانه‌ی له ده‌وری پرسیاری ژیان كۆبوونه‌ته‌وه به ستوونی و ئاسۆیی زیادیان كردووه و دووباره بوونه‌ته‌وه، به خولیا و كارا و به‌رهه‌ڵستییه‌كی تر، بوونه‌ته‌وه پرسیاری سه‌ره‌كی ژیان. به دوای تێگه‌یشتنی واقیعدا گه‌ڕاون و ده‌گه‌ڕێن. شاعیر له‌م جۆره گه‌ڕانه‌دا بنه‌ماكانی شیعری نوێبه‌خشی پێكده‌هێنێت و به په‌رۆشه‌وه ئه‌و گرفتانه ده‌دوێنێت، پاش دواندنیان له شوێنی سه‌ره‌كی شیعردا ده‌یانكاته ناوه‌ند و وه‌ك هه‌قیقه‌تێك چۆنیه‌تی ژیان و بوونی تایبه‌تی له‌م ناوه‌نده‌دا پێشكێش ده‌كات.
زریان، زایه‌ڵه، زنار له‌ناو شیعری كوردیدا ڕووناكییهكن قه‌تاوقه‌ت له كزبووندا نین. له جوانییه‌كی نزیكه‌وه سه‌یری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه و له ناو ئازار و تلانهوهكانیاندا بۆ داهێنان ژیاون و پڕن له هێمای ژیان. له‌گه‌ڵ پێچی ڕۆژ و ڕۆژگاردا به‌های شیعرییه‌تیان زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه و باشه‌یان ده‌گوترێت. له به‌كاربردنێكی ده‌گمه‌ندا ئه‌زموونی ژیان و نووسینیان مشتوماڵ و تاقی كردووه‌ته‌وه . بێ ئه‌وه‌ی له پێناو دواڕۆژدا نووسرابن. خۆیان كۆمه‌ڵێك خاڵ و هێڵن مرۆڤی هه‌موو ڕۆژ و ڕۆژگاره‌كان ده‌توانن بیكه‌نه تابلۆ و ماڵی فه‌رامۆشی و پشوودانی خۆیانی له‌ناو دانێن. شیعر كتێبی كراوه‌ی فه‌رامۆشی و پشوودانی مرۆڤی ئازادی ویست و ته‌نیایه، هه‌لومه‌رجی ژیانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌وان ده‌رده‌بڕیت، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆ و ئامانجی سه‌ره‌كییه مرۆڤ خوو به نووسینه‌وه ده‌گرێت و خۆی له ئاكاری باو لاده‌دات. ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییانه‌ی له ڕۆژ و ڕۆژگاری خۆیاندا بچنه ناخی وه‌رگری ئازادی ویست و ته‌نیاوه، بێ چه‌ند و چوون دۆخی مانه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت و نیشته‌جێبوونی له دواڕۆژدا مسۆگه‌ر ده‌كات. خوێنه‌ریش له كاتی جیاجیادا ده‌گوازێته‌وه ناو وه‌رگرتنێكی ڕاسته‌قینه‌وه. ئه‌و ژیانه‌ی شیعری راسته‌قینه‌ی تێدا ده‌نووسێت له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌شێوه‌ی جیا و شێوازی هه‌مه جۆره‌وه دووباره ده‌بێته‌وه، به زیادبوونی شتی بچووك بچووكه‌وه خۆی ئاماده ده‌كاته‌وه بۆ به‌كاربردنێكی دیكه‌ی كاریگه‌ره‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی و شكۆیه‌ك له شیعری كوردیدا به‌ر ) ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د( ده‌كه‌وێت، له هه‌رسێ كۆ شیعریدا جۆرێك كه‌ش و هه‌وای تازه‌ی داهێناوه و هێناویه‌ته ناو ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه .
زریان: شیعری هه‌ڵچوون و جۆرێك شكستی خودی و شكستی نه‌ته‌وایه‌تی.
زایه‌ڵه: شیعری لێوردبوونه‌وه و ڕامانی هێمن.
زنار: شیعری لێوردبوونه‌وه و ڕامانی هێمن و عیرفان و غوربه‌تی ناخ.
له تێگه‌یشتن و به‌كارهێنانی زماندا ئێجگار هه‌سته‌وه‌ر و تایبهتكاره، به ئاسانی ده‌توانی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی داڕشتن و خاسیه‌ته شێوازییهكانی هه‌رسێ كۆ شیعری له یه‌ك جیابكه‌یته‌وه. ئه‌مه‌ش گرینگ‌ترین ده‌سكه‌وتی نووسین و داهێنانه، كه له‌گه‌ڵ خوڕی و خاویی ترپه و ئاوازدا بگونجێت.
نووسه‌ری ده‌گمه‌ن ئه‌م جیاكارییه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و كه‌م وێنه و به به‌هایه بۆ ئاستی ئه‌دیبه داهێنه‌ره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه. بۆچوونی ته‌واو و روونی به‌رانبه‌ر نوێبه‌خشی پێشكێش كردووه و هێڵه‌كانی له ده‌قی )وه‌رزی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌رهاد- گۆڤاری به‌یان، ژماره 8 ی ساڵی 1973، ل: 30 تا( 32 دا ده‌ركه‌وتووه و خۆی نواندووه، هه‌روه‌ها بۆچوونی له‌باره‌ی بوون و ژیانه‌وه‌ش گه‌رم و سه‌رنجڕاكێشه و ئێمه به تێڕوانینێكی ته‌مومژاوی ناگه‌یه‌نێت. له‌ڕه‌وتی نووسیندا به خودێكی هۆشمه‌نده‌وه ڕێگای داهێنانی گرتووه و نه‌چووه‌ته ناو هیچ ئه‌ڵقه و دا‌و و گرووپێكه‌وه. ژیان له‌ناو ده‌قه‌كانیدا دره‌وشاوه‌یه و قه‌تیش ملنهرمی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه. بۆچوون و ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراویشی قبووڵ نه‌كردووه بۆ پێویستی ئابووری، یان ڕاگرتنی دڵی حزبێك، یان دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی. سێبه‌ری سه‌كۆی سوڵتان و دیكتاتۆره‌كان ڕه‌نگی پێڵاویان تاریك نه‌كردووه. ده‌زانێت هه‌نگاوی نووسین و داهێنان چۆن هه‌ڵده‌گرێت. هه‌نگاو هه‌ڵێنانی نووسین له‌سه‌ر ڕووبه‌ری سپی كاغه‌ز و ئاوێنه و هاوێنه‌ی كامێرایه. ئه‌م زانینه خۆی تێگه‌یشتنی په‌تییه له ئه‌ده‌بی بێگه‌رد و په‌یامی ئه‌ده‌بی بێگه‌رد. سه‌ربه‌خۆیی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دژوارترین ڕێگایه و هه‌ڵبژاردنی ئاسان و بێ گیروگرفت و كێشه نییه. ئه‌م هه‌وڵ ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌تیی ئه‌ده‌ب، كه ده‌سه‌ڵاتێكی بێگه‌رده و كاریگه‌ری تا هه‌تایه‌ی جوانییه. دووره له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه بردن. ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن بۆچوون و تێڕوانینی خۆی به‌سه‌ر به‌رانبه‌ر ده‌سه‌پێنیت و چاودێره له سه‌ر چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه و هه‌نگاو هه‌ڵێنانی . شاعیر سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی بۆ خودی خۆی و خودی خوێنه‌ره‌كانیشی ده‌سته‌به‌ر كردووه. به‌وه‌ی هیچ پانتایییه‌كی نووسینی نه‌داوه‌ته ئه‌وی تر. واتا ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر . له‌م جۆره ئه‌ده‌به بێگه‌رده‌دا ته‌نیا گوێت له لێدانی دڵی ئه‌ده‌بی بێگه‌رد و ویژدانی جوانی و خولیا و چێژی ده‌گمه‌ن ده‌بێت. هه‌موو ساڵێك بۆ حه‌جكردن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی له دایكبوونی خۆی، )عه‌ربه‌ت ( ده‌كات و به بچووكترین توخمه ناوچهیییهكانییهوه پێبه‌سته. جه‌ژنی له دایكبوونی سه‌ر زه‌وی (1/7/1947( بۆنه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و نه‌ته‌وایه‌تییه، هه‌روه‌ها جه‌ژنی له دایكبوونی ژێرزه‌ویشی بۆنه‌یه‌كی تری ئه‌ده‌بی و نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بێت ، پێویستیشه له گۆڕستانی ناودارانی وڵات به خاك بسپێردرێت. ژیانی شیعری له كۆ شیعرێك بۆ كۆ شیعرێكی تر ڕووه‌و گه‌شه و جیاكاری ده‌ڕوات . متمانه‌ی ته‌واوی لای كتێبخوێنی ئه‌ده‌بیات دروست كردووه و نوێبه‌خشی و هاوچه‌رخیه‌تی خۆی ده‌پارێزێت. ئه‌گه‌ر دیوانی شاعیرانی ناوداری كورد له كتێبخانه‌یه‌كدا ریزبه‌ندییان بۆ بكرێت دیوانی ئه‌م شاعیره شكۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێ به ته‌نیشت دیوانی )نالی و مه‌حوی ومه‌وله‌وی و گۆران و دیلان )ه‌وه دابندرێت. خۆی به وێنه‌ی ئاڵۆز و لێڵه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كردووه و پاراوییهكی ئێجگار به‌تینی تێدایه و په‌یوه‌ندییه‌كانی وێنه به حیكمه‌ت و هه‌ستی ناخییه‌وه دهستنیشات ده‌كات. ده‌تواندرێت زۆر خاسیه‌تی شیعری له‌م شاعیره‌دا بناسرێته‌وه. ترپه و ئاوازی داستان و به‌یتی به تێگه‌یشتنه‌وه وه‌رگرتووه و وه‌ك پێویستییه‌كی نوێبه‌خشی ئاگاداریانهوه و له كاره‌كانیدا خاسیه‌تێكی كاریگه‌ری شیعرین . ترپه و ئاوازی داستان پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ نوێبوونه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی روون و پڕ به‌هره‌یه بۆ به ده‌ستهێنانی په‌نچه‌مۆری سه‌ربه‌خۆیی داهێنان و ناسینی ڕه‌گوڕیشه‌ی دیارده جیاوازه‌كان. ئه‌م شاعیره له‌م قه‌ڵه‌باڵغی و هه‌را و زه‌نایه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی به‌دوورگرتووه و دووره‌په‌رێزی كردووه‌ته ئامانج و دۆخێكی سروشتی وه‌رگرتووه. ڕووگه‌نمای شیعری دۆزیوه‌ته‌وه و بزری ناكات و دهیپارزێت. بزری بكات ، یان به موو لێی لابدات ده‌بێ سوژده بۆ ناڕه‌وایی، یان ساخته‌كاری ببات، توانایی نووسینی له ناوده‌چێت. ئه‌م به ته‌نیا و به‌س سوژده بۆ )خودی ته‌نیا( و )شیعری بێگه‌رد( و (توانایی نووسین) ده‌بات. زۆربه‌ی كاته‌كانی له ماڵه‌وه، ماڵی پشوودان و خۆشبه‌ختی نووسین. به‌سه‌ر ده‌بات. واته له‌گه‌ڵ خۆدانیشتن و تێڕامان له دووری و ئاسۆكانی كتێب و خوێندنه‌وه و نووسین. ته‌مه‌ن و ئه‌زموون ئه‌وه‌یان تێگه‌یاندووه و بۆیان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، كه دووره‌په‌رێزی به‌تێگه‌یشتنه‌وه په‌روه‌رده بكات. نه‌ك گۆشه‌گیری و دابڕان له واقیع و ده‌وروبه‌ردا. واقیع بۆ پشتگیری له خۆكردن، گومان له ده‌ربڕینی پرسیاره‌كانی خۆی ناكات. واقیع وه‌ك كۆمه‌ڵێك پرسیاری به‌رده‌وام ورووژاو وه‌رده‌گرێت و ده‌یدوێنێت و تێڕوانینیشی له واقیعدا كورت ناكاته‌وه، یان واقیع وه‌ك تاكه بۆچوونێك له بیركردنه‌وه‌یدا باڵانییه، به‌ڵام به توانا و مۆسقایه‌كی هێمنه‌وه گوێی بۆ شل ده‌كات و ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌رده‌گرێت و ده‌یكاته سه‌رچاوه و به‌هره و سرووش، كه ده‌كه‌وێته نێوان خودی شاعیر و واقیعه‌وه. ئه‌و ماوه‌یه‌ش دیار نییه خوێنه‌ر له چێژ و بیركردنه‌وه‌ی خۆیدا وێنای ده‌كات. دووره‌په‌رێزی به‌تێگه‌یشتنه‌وه، توانایی مرۆڤ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌یداته‌وه ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی له ناو كێش و پێوانه‌ی له مهحهكداندا توانای خۆپێشكێش كردن و خۆدهستنیشان كردنی هه‌بێت. كێش و پێوانه و قه‌باره‌ی خۆی بدرێته‌وه ده‌ست. دووره‌په‌رێزی خوێنێكی زۆر به‌هێز و پاراوه بۆ نووسین و چه‌مكی پیرۆزی و ئاسووده‌یی ماڵ قووڵ ده‌كاته‌وه و شیعری بێگه‌ردیش له هه‌را و زه‌نا ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره زهینییهكانیدا ده‌كه‌وێته پێوه‌ندییه‌وه و به باشی له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ڵده‌كه‌ن. خوێنه‌ری زه‌ینیش خولیای زانیاری‌یان هه‌یه و بڕوا و بۆچوونت وێنا ده‌كه‌ن.
ته‌ممووزی 2008 هه‌ولێ
قه‌ڵه‌مكێشی سه‌لام محه‌مه‌د به وشه
ئه‌ده‌ب له كرۆك و ناوكی خۆیدا بۆ مرۆڤ و ئه‌و به‌شه‌ی سروشت ده‌نووسرێت، كه سیما و خه‌سڵه‌تی مرۆڤیان وه‌رگرتووه، یان له سیما و خه‌سڵه‌تی مرۆڤدا بوونی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و دادیده‌ڕێژێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌ده‌ب مرۆڤ ده‌خاته چه‌قی گه‌ردوون و زه‌مینێكی تاك و شایانی بۆ ته‌رخان ده‌كات. ئه‌و دێره تیژانه‌ی له ناو شیعره‌كانی (سه‌لام محه‌مه‌د)دا به دوای ڕاست و چه‌پی خۆیدا ده‌ڕوانێت. ده‌رده‌كه‌ون و ون نابن، ئه‌وه داڕمانی به‌ها و ناكۆكی و پێوه‌ندییه هاوسۆزهكانن، له بارێكی دیاریكراودا ده‌رده‌كه‌ون و هاوسه‌نگی هێما و هێماپێكراوێك به ته‌واوكردنی یه‌كتری ده‌ده‌ن. زۆر له‌سه‌ر ڕسته‌ی سه‌ره‌تا و كۆتایی ڕاده‌مێنێ، وه‌ك بڵێی سه‌ره‌تا و كۆتایی بكاته ناوه‌ند و نوخته‌ی بینینی دۆخگۆڕین. گرژیی له نێوان دێره‌كانی سه‌ره‌تا و كۆتاییشدا وه‌ك هونه‌رێك ده‌مێنێته‌وه و ئاسۆ و دوورییه‌ك وه‌رده‌گرێت. سه‌ره‌تا و كۆتایی ده‌بێته به‌شێك له بنیادی پێكهاته‌ی واقیعی شیعره‌كه و ده‌خرێته‌ڕوو، ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ودا پێكهێناوه. ده‌كرێت ئه‌م تین و تاوه‌ی سه‌ره‌تا و كۆتایییه وه‌ربگرین و بڵێین جۆرێكی زۆر تایبه‌ته بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌ك. ئه‌م پێوه‌ندییه سه‌ر به‌ده‌قێكی ده‌ستنیشانكراوه و هه‌وڵی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌وت و مانای ناو ده‌ق ده‌دات. خۆی شێواز و فۆرمێكی په‌ره‌پێدراوی كولتووری خۆماڵییه. نموونه، به‌یتی كوردی وه‌ك هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی زۆر له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا ڕاده‌مێنێ. كه‌واته ئه‌م شێواز و فۆرمه پرسیارێكه له‌باره‌ی ئاكامی به‌رده‌وامبوونی كولتووره‌وه. ده‌توانین ئه‌و شێواز و فۆرمه به هه‌قیقه‌تێكی نوێبه‌خشی بزانین، چونكه سه‌ره‌تا و له پێشتردا بووه‌ته هۆی به‌دیهێنانی پێویستییه‌كانی نوێبه‌خشی. هه‌موو ئه‌دیبێكی نوێبه‌خش خاوه‌نی هه‌قیقه‌تی باڵای خۆیه‌تی. ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش ته‌نیا شێواز و فۆرمی نووسینهكهیهتی. له‌م جۆره نووسینه‌دا ئه‌ده‌ب زۆر له ڕۆژانه‌ی واقیع دوور ناكه‌وێته‌وه و هه‌موو شتێك پێكده‌هێنێ. وردبوونه‌وه له ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه، كه ئێستێتیكایه‌كی بیندراوی به شێوه‌ی جووڵاو تێدا پێشكێش و په‌خشكراوه یه‌كێكه له كانگاكانی به‌هره وه‌رگرتن و ختووكه‌دانی ناخ بۆ دۆخی شیعری، دۆخی شیعریی جیهان و كرۆك و ناوكی مرۆڤه و به قووڵی ڕێزی ژیانی تێدا ده‌گیرێت. شیعر ئه‌گه‌ر به قووڵی ڕێزی ژیانی تێدا نه‌گیرا، بێ بگره و به‌رده ڕووكه‌ش و یهكئاسته.
زمان لای وه‌ك موگناتیس وایه ئامانجی ده‌ربڕین و كه‌ره‌سته‌كانی داهێنان له بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه بۆ جووڵاندن و خۆده‌ربڕین. پێوه‌ندیی نێوان وێنه‌ی هه‌ستی و وێنه‌ی زه‌ینی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌با و وێنه‌ی ویستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كێشێ، كه ویستێكی كۆ واتایه و به دوای داگیرسانی هێڵێكی سه‌وز سه‌رگه‌ردان و ماندووه، كه وه‌رچه‌رخان و گۆڕانێك دروست بكات، شیعر ده‌كاته جێگره‌وه و جێگره‌وه‌ش ده‌كاته شیعر و خۆی تێدا دووباره ده‌كاته‌وه، وه‌ك چالاكییه‌كی بیندراویش به‌شداربوونی كارای خۆی له ناو پێشان ده‌دات و پێكهاته وه‌رده‌گرێت . ئه‌گه‌رچی ئه‌و بۆچوون و پێودانگ و جێگۆڕكێكردنه جۆره ڕایه‌ڵێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری شیعری بێگه‌رده. بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعری بێگه‌رد، هه‌زار ڕێگا هه‌یه بۆ خۆده‌ربڕین و خۆهێنانه سه‌ر دۆخی داهێنان و ده‌ست له دڵی شته‌كان دان و ڕۆچوون به‌ناو سه‌رزه‌مینی شیعردا.
مرۆڤ شیعر بنووسێت و سیاسه‌تیش بكات، بێ هیچ گومان و دڵ له دڵدانێك له یه‌كێكیاندا سهختهكاره. به‌شێك له شاعیرانی ئه‌مڕۆ هێنده‌ی خه‌ریكن له ناوه‌نده سیاسییه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه، كه‌متر له‌وه خه‌ریكی شیعری بێگه‌ردن.
هه‌ر ده‌قێكی شیعری بارێكی تایبه‌تی داهێنه‌ر ده‌هێنێته ئاوێنه‌ی به‌رانبه‌ر بۆ خۆناساندن و جۆرێك گفتوگۆ و لێوردبوونه‌وه، پێویستیشه به‌و پێودانگه، كه بارێكی تایبه‌ته لێی وردببینه‌وه، چونكه باره تایبه‌ته‌كه ئه‌و هۆ و ئامانج و دهرهاوێشتهیهیه ده‌قه شیعرییه‌كه‌ی لێوه به‌رهه‌م هاتووه و بووه‌ته ئاماده‌بوون له بووندا . باری تایبه‌تیش، كه بوو به به‌رهه‌م، ده‌گات به به‌ده‌ستهێنانی ئاگایی نووسین و ده‌بێته ئاكارێك بۆ سروشتی خودی، سروشتی خودیش دڵگه‌رمی و هه‌ستیاری له‌باره تایبه‌تییه‌كه‌ی نووسه‌ر ده‌كاته هێما و هێماپێكراو و وێنه‌ی گه‌وره، یان بچووككراوی چۆنیه‌تیی بیر و بیركردنه‌وه‌ی. له‌م ئاڵوگۆڕ و كرده‌یه‌دا خودی نووسه‌ر ده‌بێته خودی ئه‌ده‌ب و نیشانه‌ی هونه‌ریی ئه‌ده‌ب ده‌دۆزێته‌وه. له‌م حاڵ و باره‌دا هونه‌ری دۆزراوه بۆ به‌رانبه‌ر شیاوی تێگه‌یشتن ده‌بێت و به باڵاترین پله‌ی خۆی گه‌یشتووه.
سۆفی له ده‌روونی خۆیدا به دوای ئازادیی خوداییدا ده‌گه‌ڕێت و له ئازادیی خوداییدا هه‌قیقه‌ت داپۆشراو نییه. ده‌قی (هه‌نگوینی تاڵ ـ گۆڤاری به‌یان، ژماره 138ی ساڵی1987، ل: 62 تا 63)دا . به شێوه‌یه‌كی پڕشنگدارانه ده‌ربڕین له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ڕۆحێكی پڕ گومان و په‌رێشان ده‌كات. زیاد و كه‌می له ده‌قه‌كه‌دا فڕێداوه و كاكڵه‌ی هێشتووه‌ته‌وه، واتا جومگه سه‌ره‌كی و پێویستییه‌كان. خاوه‌نی ئه‌زموونێكی تێڕامان و لێخوردبوونه‌وه‌یه له ژیانێكی جه‌نجاڵدا، ئه‌زموونی ڕۆح ڕایه‌ڵ و هه‌ستێكی ڕه‌سه‌نه له ئاماده‌بوون له بووندا، بوونێكی پڕ گومان و په‌رێشان. ئه‌م شیعره تایبهتێكه له ڕوخساره كاریگه‌ره‌كان و ئه‌و شته ده‌رده‌بڕێ، كه شاعیر له ڕۆحی‌دا، یان له شوێنێكی نزیك ڕۆحییه‌وه به دوای سه‌رهه‌ڵدانیدا عه‌وداڵه و سه‌رسام و چاوه‌ڕوان له پێشوازیدا وه‌ستاوه.
بۆ نیشاندانی كاكڵه‌ی ڕۆحێكی پڕ گومان و په‌رێشان. ئه‌م شیعره بژارده‌یه، به تین و تاو و سه‌رنجی ته‌واوه‌وه له ڕیشاڵی ده‌روون ده‌ڕوانێت و كرۆك و ناوكی هه‌سته‌كانی ئه‌زموون ده‌كات. پاش ئه‌زموونكردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته ئهزموونكراوهكهدا ده‌یگوازێته‌وه پانتایییه‌كی پیشاندراو. به بوونێكی دیار و ئاماده و ئازاده‌وه له (نوخته‌ی بینین)ی نه‌مری و دره‌وشانه‌وه‌دا ده‌وه‌ستێت. وه‌ك سۆفی له‌گه‌ڵ بنه‌ڕه‌تی بوونی خۆیدا گفتوگۆ پێكده‌هێنێت، گفتوگۆش یارمه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ده‌دا، زمان و شیعر وه‌ك خود و سروشت به‌ناو هه‌موو شته‌كاندا تێده‌په‌ڕێنێت، به‌رانبه‌ر هه‌موو شته‌كانیش ده‌یانوه‌ستێنێت، هه‌ریه‌كه‌یان له ڕێگای ئه‌وی تریانه‌وه هه‌ست پێ ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی ڕوودان و چالاكی بوونی باڵا.
ئامانجی نووسین خه‌یاڵ و واقیع به‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ پێشبڕكێ و ململانێ. خه‌یاڵ واقیع ده‌هێنێته یاد و واقیعیش خه‌یاڵ تیشكدار و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات. له‌م شیعره‌دا تیشكی ده‌روون ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌هێزی و باوه‌ڕبه‌خۆبوونی به شاعیر داوه و له كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رزگار كردووه. وێنه به هێزێكی جۆراوجۆری، ویستی و نه‌ستی و نیشانه‌ی پێوه‌ندییه‌وه، خۆی زاڵ ده‌كات و خه‌یاڵ زاخ ده‌دا، هه‌ستیارییه‌كی په‌نهان له وێنه‌كان په‌خش ده‌بن، به هۆی زاوزێكردنی یه‌ك به دوای یه‌كی وێنه‌كان ده‌توانین ده‌ست له هه‌ستیارییه‌كان بده‌ین و فه‌زای چوار ده‌وری ویستی و نه‌ستی و نیشانه‌ی پێوه‌ندیی وێنه‌كان ببینین. به‌م جۆره كه‌سایه‌تییه‌كی پڕ گومان و په‌رێشان له ململانێ له‌گه‌ڵ خۆیدایه و دووچاری خۆخواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌كات. ئه‌نجام له‌ناو گومان دێته ده‌رێ و گومانه‌كه خاو ده‌كاته‌وه، به ده‌سته‌واژه‌ی (چه‌ندین بیره‌وه‌ری ڕه‌شت بۆ جێهێشتم)، یان (بۆ به‌یانی په‌شیمانم) خۆی به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵ ده‌كات و پیرۆزییه‌ك به خۆی ده‌دات، خودی پیرۆزییهكهش له ڕه‌وتی ده‌قه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ون نابێت. تێیدا هه‌قیقه‌تی ڕۆحی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات و ئه‌وپه‌ڕی بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م بهرجهستهكردنهشدا بۆ سازدانی جیهانی ئه‌ده‌بی. سروشت هاوتای مرۆڤه، سروشت وه‌ك بابه‌ت له ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره‌دا كه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، یان لابه‌لا هاتووه‌ته ناو ده‌ق و په‌یوه‌ستێكی قووڵ و قووڵبوونه‌وه‌ی نییه. بارودۆخ و سه‌رده‌م و ڕووداوه جیاجیاكانی كات و شوێن ده‌بنه هۆی پێكهێنانی نووسه‌ر، به‌ڵام كه نووسه‌ر له ڕێگای نووسینه‌وه گه‌ڕایه‌وه سه‌ریان، ئه‌وكاته بارودۆخ و سه‌رده‌م و ڕووداوه جیاجیاكانی كات و شوێن ده‌بنه ئامانجی نووسین.
ئابی 2008 هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی جه‌لال به‌رزنجی به وشه
شیعری باش وه‌ك كانی پاراو وایه، هه‌موومان لێی بخۆینه‌وه كه‌م ناكات. ئه‌و ده‌قانه‌ی هاوچه‌رخی هه‌موو ڕۆژ و ڕۆژگارێكن، ئه‌وه‌یان وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ ئێمه هێشتووه‌ته‌وه شیعر برای خوێنی نه‌هامه‌تی و كهسهربارییهكانی ژیانه. (جه‌لال به‌رزنجی) له دڵشكان و ناكامی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆیدا كه‌مه‌یه‌كی كه‌می شیعری جوانی كوردی نووسی.
شاعیریشمان هه‌ن كوڕی ڕێزلێگیراوی ده‌سه‌ڵاتن و ژیانیان لێوانلێوه له گه‌شت و خۆشی، ده‌سه‌ڵات خه‌ڕۆ و دانه‌خۆره و ئالووده‌ی كردوون به گه‌شت و خۆشییه‌كانی ژیان. بۆشایییه‌ك له ژیانیاندا نه‌ماوه له پێناویدا تێبكۆشن و هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی بۆ بده‌ن. ناچارن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی هێڵی شیعر په‌نا ببه‌نه به‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و وه‌ك هانده‌ر و هۆكار، جۆرێك ساخته‌كاری به‌كاربهێنن و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی خۆیان، كه شیعره له پێناو خه‌ڕۆ و دانهخۆرهی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بده‌ن. مرۆڤیش بێ ڕه‌چاوكردنی پیرۆزییه‌ك ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بژی، كه شیعرش تاكه پیرۆزی شاعیری راسته‌قینه‌یه.
تێكۆشان له‌پێناو خۆشییه‌كانی ژیان و تێكۆشان له‌پێناو شیعر یه‌ك یه‌كیان لاسه‌نگ ده‌كات. به‌شێك، به‌شێكی زۆری شاعیرانی ئێمه له‌م ڕووه‌وه شوێنیان وه‌ك شاعیری ڕاسته‌قینه به‌هێز نییه. خه‌ڕۆ و دانه‌خۆره كراون، خۆشیان هه‌موو په‌یمانێكی نهێنی ده‌به‌ستن بۆ خه‌ڕۆ و دانهخۆرهیی. ده‌چنه به‌ر سێبه‌ران، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێبه‌رانه سڕیشیان بكه‌ن. زمانحاڵی ده‌سه‌ڵاتن و ده‌سه‌ڵاتخواز و بێزراون. بۆ هه‌میشه‌ش له ساته بۆ نوڕكهرهكانی به‌ر سێبه‌ران ده‌مێننه‌وه. سێبه‌ری شێریش هه‌ر سێبه‌ره.
ده‌قی (بارانی ئه‌خیلۆس_گۆڤاری نووسه‌ری كورد، ژماره 3و4ی ساڵی 1992، ل: 38تا 46)دا. له‌ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆی ناخی خۆی و له‌یه‌كدانی هه‌سته‌كانی ، وه‌ك ده‌ربڕین لهنادیارییهكی كوشنده به‌رهه‌م هاتووه .
له‌م شیعره‌دا هێمای دوولایه‌نی به‌كارهێنراوه، شه‌وقێكی كورتخایه‌ن له ئه‌زه‌لییه‌تی ژیان وه‌رده‌گرێت و ده‌یبه‌ستێته‌وه به فه‌زایه‌كی بێ كۆتایی تا خوێنه‌ر بچێته ناوی و به ئاره‌زووی خۆی ئه‌م فه‌زایه فراوانتر بكات و ڕامانی سه‌ره‌كی خۆی دابڕێژێت، به ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌قه‌كه‌شدا په‌لوپۆ باوێت ، كه بوو به خوێنی ده‌قه‌كه‌ش، پێوانه‌ی لێدانی دڵی ده‌قه‌كه بۆی ئاسان ده‌بێت و ئاستی كاریگه‌رییه‌كه‌شی ده‌رده‌كه‌وێت.
كارامه‌یی له به‌كارهێنانی ڕاز و نهێنی و له‌ناو پێشبڕكێی ژیاندا به‌دوای ئه‌زموونی كه‌سی خۆی گه‌ڕاوه و پرسیاری چییه‌تی كه‌سی خۆی له تۆیه‌كی ئه‌زه‌لی و نادیار كردووه. ئه‌م تۆیه له خودی نووسه‌ر خۆیه‌وه ناسراوه و ده‌ست پێده‌كات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به هێزی ژیانه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌شی به‌ستێته‌وه نزیكی ده‌كاته‌وه له‌و هێزه‌ی ژیان به‌گه‌ڕده‌خات. به‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌كدا ڕۆیشتبێت له‌دوا خاڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خاڵی به‌هره‌ی بێگه‌ردی خۆی و (شیعربوون)ی كردووه‌ته ئامانج. وشه‌كانی ئه‌م شیعره له‌ناو وشه‌ی نامۆ و خه‌ماوی هه‌ڵبژێردراون. شیعری خه‌ماوی و بیركردنه‌وه و زمانی كه‌سی هه‌موو ده‌م په‌نا ده‌باته به‌ر ترپه و ئاوازێكی خاو و له‌سه‌ره‌خۆ، هێزی شیعری خودی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ و مۆركی بیركردنه‌وه‌ی داده‌ڕێژێت. له دوو وێنه‌شدا، هاوده‌قی له‌گه‌ڵ خانمی كفن دروو كردووه . له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا هاوده‌قی (خه‌می بوونیی) و (خۆشه‌ویستی بوونیی) له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی بووندا به‌رجه‌سته ده‌كات و داهێنه‌رانه هاوده‌قی له وێنه‌كه‌دا ده‌گونجێنێت و كه‌ره‌سته‌كانی هونه‌ری هاوده‌قی باش به‌كارده‌هێنێت ، به‌ڵام له وێنه‌ی دووه‌مدا، سۆزێكی ڕووكه‌شه و له‌م باره‌وه تێناپه‌ڕێت بۆ خه‌می بوونیی خۆشه‌ویستی بوونیی و كه‌رسته‌كانی هونه‌ری هاوده‌قی باش به‌كارناهێنێت. ده‌قه‌كه له (من) و (تۆ)دا سه‌رچاوه ده‌گرێت و په‌یژه په‌یژه گه‌شه ده‌كات. پێوه‌ندییه‌كانی نێوان من و تۆ ، بنیادێكی به‌هێزی ئه‌و ئاخاوتنه‌یه، كه من له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات ، یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌بوونیدا تواوه‌ته‌وه و بووه‌ته به‌شێك له‌و. من له‌تۆ جیاواز نییه، تۆش له‌من جیاواز نییه، هاوتایی پێكده‌هێنن و ده‌ڕواننه ئه‌زه‌لییه‌ت و نادیارییه‌ك. ئه‌و من و تۆیه، من و تۆیه‌كی رۆمانسی نییه و ئاسۆ و دووری خرۆشاوی ناو ده‌قه‌كه‌یه، دانه په‌یڤی من و تۆ كولتووری له‌مێژینه‌ی شاعیرانی ته‌سه‌ووفه ، به‌شێوازی كێش و سه‌روا به‌كارهێنراوه ، له رووبه‌رێكی فراوانی شیعریدا كاری پێكراوه، له ته‌سه‌ووف و به‌خته‌وه‌ریی خوداییدا ژیان له دروشم و ده‌مامك و گه‌لحۆیی ڕزگار ده‌بێت. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجی قووڵ و سه‌رسوڕهێنه‌ره شاعیرێكی ئه‌مڕۆ له شیعرێكی ئازاد و شێوه په‌خشاندا ئه‌م كولتووره كلاسیكییه به‌تاو و تینێكی داهێنه‌رانه دووباره‌ی بكاته‌وه و باش به‌كاری بهێنێت .(منیش قاچێكم گێچاوی ڕۆژئاوا، ئه‌وی ترم شمشاڵی ڕۆژهه‌ڵات).
شاعیر له‌شیعره‌كه‌یدا هاووڵاتییه‌كی دیاری ماندووه و هه‌ستی نامۆیی ئاواره‌ی كردووه، ئه‌م هه‌سته نامۆیییهی به گه‌وره ده‌خاته به‌رچاو و هه‌ستی نوێبه‌خشی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه بابه‌تێكیش هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌زموونكردن، یان بابه‌تێك ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئاشكراكردنی، له نیازی خۆیدا پێی وایه له‌م ئهزموونكردنهدا ده‌گات به ره‌گ و ڕیشه، نووسینه به‌رهه‌م هاتووهكه خودی ڕه‌گ و ریشهكهیه و شاعیر له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی خۆی تاقی كردووه‌ته‌وه. ژیانی نووسین به‌ستراوه به‌و ژیانه‌ی، كه كه‌سی نووسه‌ر ئه‌زموونی كردووه، یان كه‌سی نووسه‌ر بۆشایییه‌ك له ژیانی ئهزموونكردوویدا هه‌بووه و هه‌وڵ ده‌دات له ژیانی نووسیندا ته‌واوی بكات و شێواز و فۆرمێكی نیمچه به‌خته‌وه‌ری پێ بدات. ژیانی ناو نووسین، ژیانێكی پاڵه‌وانانه‌یه و له ناوه‌ندی خودی خۆیدا چاودێره و قووڵایی ده‌پشكنێت، كه ناوه‌ندی نووسینه. به دوای گفتوگۆ و خولیای ئاشنا و ڕۆشنا نزیكه‌كانی ده‌گه‌ڕێت و به‌دڵ ده‌یاندوێنێت و ده‌یانكات به ئاكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نووسین.
شیعره‌كه كه‌مێك سۆزداره، له ده‌ربڕیندا ڕوون و ڕه‌وانه. له هه‌مان كاتدا زۆر قووڵه و ڕۆشنبییریی فراوان و ڕۆحانییه‌تیان له خوێنه‌ر ده‌وێ. ده‌كرێ وه‌ك ده‌ق و شێوازی (سانایی خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌داو) ته‌ماشا بكرێت. بابه‌ته‌كه‌ی به ده‌وری ئه‌زه‌لییه‌ت ده‌سووڕێته‌وه و له‌ڕێگای خه‌می بوونیی و خۆشه‌ویستی بوونیی تاسه‌ی بۆ نادیاری مرۆڤ و گه‌ردوون ده‌رده‌بڕێت، كه پێشبڕكێی خه‌می بوونیی و خۆشه‌ویستی بوونیی پێشبڕكێیه‌كی بێ كۆتایی و ئه‌زه‌لی و نادیاره. ده‌بێته بنیادی شوێن و كه‌سی ، یان جێگای بنیادی ئه‌زه‌لییه‌ت ده‌گرنه‌وه و ده‌بنه واتا و له زیندووهتیدا ڕۆڵی ئێستێتیكا ده‌بینن ، یان خه‌می بوونیی ده‌كاته خاڵ و خۆشه‌وستی بوونیی به‌دوایدا ده‌هێنێت و ده‌یكاته هێڵ ، هه‌ردوو خه‌م ده‌كاته تابلۆ و ئاماده‌ی ده‌كات بۆ پیشاندان ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕۆحانییه‌تی زمانه‌وه واده‌كات وشه مانایه‌كی ئه‌زه‌لی و نادیار ببه‌خشێت و گواستنه‌وه‌یه‌ك بێت به‌ره‌و (ڕه‌گه‌زی كتوپڕی). ڕه‌گه‌زی كتوپڕی له سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا ئه‌ركی شێواندنی كپی و هێمنی ده‌روونی خوێنه‌ر نییه، بگره داڕشتنه‌وه‌ی كپی و هێمنی ده‌روونی خوێنه‌ره و هونه‌ری ڕوونكردنه‌وه‌ی ژیانه به‌مانا ئه‌زه‌لی و نادیارییهكهی، كه ژیان كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی لێك نزیكن و بینایه‌كی ڕوون و ئاشكرا دروست ده‌كه‌ن و خه‌می بوونیی و خۆشه‌ویستی بوونیی له بارێكی ناخه‌كی ده‌خرۆشێنن. ئه‌م خه‌مه بوونیی و خۆشه‌ویستی بوونییه له‌م ده‌قه‌دا له فه‌زایه‌كی بێ كۆتایی و نادیاریدا خرۆشێندراون و لێك گرێدراون.
زمان له ڕۆحی نووسه‌ر ده‌ست به‌كاره و له شیعردا به جۆرێكی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت. نهێنییه‌كانی ڕوانین و گرفت له تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زمانی په‌خشان به‌هه‌موو لكهكانییهوه به‌كار ده‌هێندرێت، چونكه زمان له شیعردا هێما و سرووش وه‌رده‌گرێت تا ئه‌وپه‌ڕی سنووریش په‌یوه‌ستدار ده‌بێت به سۆز و یادگاری ئه‌زموونی ژیانی كه‌سیی شاعیر، هه‌روه‌ها به‌هۆی وێنه‌وه هێما و سرووش به‌بیر و بیركردنه‌وه ده‌دات و له زه‌یندا وێنه‌ی تایبه‌ت ده‌خوڵقێنێت. له هه‌مان مه‌به‌ست له خاڵێكی قووڵتری (سه‌رنجی هه‌ستی)دا وێنه بیر و هۆش تاو ده‌دات.
وێنه له‌نێوان كۆمه‌ڵێك پێوه‌ندی جیهانی پڕ هێزی ناوه‌وه‌ی شاعیر و وێناكردنی ژیانی كه‌سی شاعیر ده‌خوڵقێنێت و هه‌ڵچوون وریا ده‌كاته‌وه. له‌م بار و بواره‌دا وێنه به هۆی پیتی بانگكردن ده‌نگی وێنه‌كه ده‌گوازێته‌وه. وه‌ك ڕاز و نهێنی بوون ده‌كاته ئاوێنه‌یه‌كی جیوه ئه‌فسوونی، وه‌ك هاوارێك ئازاری هه‌موو كۆستێكی تێدا كۆده‌كاته‌وه و ده‌ری ده‌بڕێت. له پاشاندا دووباره‌ی ده‌كاته‌وه تاڕاده‌ی بێزارییه‌كی سامناك و كوشنده. وێناكردنی كه‌سی و خه‌یاڵی له چالاكی خۆیاندا به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌و هه‌سته ئێستێتكییهمان لادروست ده‌كات، كه شاعیر هه‌وڵی ڕایهڵكردنی داوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هه‌سته به‌ته‌واوه‌تی له ڕه‌وتی ڕسته‌كاندا بڕه‌خسێندرێت، كه به‌های شیعرییه‌تی تێدا په‌نهانه.
شاعیر به‌و شێوه‌یه ده‌نووسێت، كه پێی ئاسووده‌یه و پێگه و ڕێگه‌ی خۆی بۆ ئاشكرا ده‌بێت. خوێنه‌ریش له‌م پێگه و ڕێگه‌یه‌دا له هه‌قیقه‌تی ڕه‌های شیعرییه‌تدا له خولیاكانی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه. گیانی شیعرییه‌ت له ڕێگای باش به‌كارهێنانی زمانه‌وه دێته ناو جه‌سته‌ی شیعر. لادانی زمانی له شیعردا گونجاوه، جۆرێكه له بیری داهێنه‌رانه‌ی شاعیر. ئه‌م بۆچوونه تاڕاده‌یه‌ك بۆچوونێكی له‌باره، به‌ڵام شیعر پێشێلكردنی ڕێزمان نییه. له سنووری ئه‌م نیمچه لادانه‌دا تێناپه‌ڕێت. له‌م ده‌قه‌دا زمان به‌هێز نییه، هه‌ست به‌هێزتره. هاوسه‌نگ نه‌كردنی (زمان) و (هه‌ست) جۆرێك ناته‌بایی به بنیادی شیعره‌كه داوه، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی له دوو شوێندا دووباره كردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ترپه و ئاوازێك، یان دۆخێكی زه‌ینی بگۆڕێت. له شیعرێكی وا یهكبابهتی و یه‌كگرتوو و هێماداردا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی وێنه ترپه و ئاوازێكی به جۆش به بنیادی شیعره‌كه نادات، بگره تووشی ههناسهبڕكێشی ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕه‌نگ و ڕووی سروشتیش له جیهانبینیی شاعیردا ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تایبه‌تی نییه.
بینینی ئاسۆیی له خه‌می بوونیی خۆشه‌وستی بوونیی، كه به خوڕ به‌دوای یه‌كدا ده‌ڕژێن و ده‌ڕژێنه ناوه‌ندێك، كه بوونێكی دیار و ده‌ستنیشان نه‌كراوه له خه‌می بوونیی و خۆشه‌ویستی بوونیی . بگره بوونێكی نادیار و ناوه‌ندێكه وه‌ك ئه‌زه‌لییه‌ت و نادیاری، كه ڕامانی سه‌ره‌كی ده‌قه‌كه به‌ناو هه‌موو جه‌سته‌ی بووندا تانوپۆی چنیوه و ده‌بێته ڕۆژ و ڕۆژگار و ڕاز و نهێنییه‌كی بزر، كه ڕۆحانییه‌تی بوونهكانه و شیعرییه‌تی ده‌قه‌كه‌یه. ده‌قه‌كه‌ش له ژیانی ئاسایی خۆیدا ئالووده‌ی ته‌نیایی خۆی بووه. وه‌ك ئالووده‌یی به‌ته‌نیا (له‌دایكبوون) و به‌ته‌نیا (مردن) و پڕبوو له هه‌موو دڵشكان و ناكامی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان .
ئه‌یلوولی 2008 هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی عوسمان شه‌یدا به وشه
ئه‌و كه‌سه‌ی له دڵه‌وه ده‌نووسێت، به‌رپرسیاریه‌تی له ئاست زمان و خوێنه‌راندا به هێزه و وه‌ك مه‌ترسییه‌كی بكوژ ته‌ماشای كرده‌ی نووسین ده‌كات. ئه‌گه‌ر نووسینه‌كه‌ی هێزی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه كات ده‌یكوژێت و له ناوی ده‌بات، ئه‌گه‌ریش هێزی تێدا بوو، ئه‌وه كات ژیانی پێده‌دات، ژیانپێدانی نووسین به نووسه‌ر، هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی نووسینه.
یه‌ك له خاسییه‌ته‌كانی )عوسمان شه‌یدا( ئه‌وه‌یه مانا له وشه‌دا چڕ ده‌كاته‌وه تا ئاستی دره‌وشانه‌وه و جیهانبینییه‌كی به‌تین. ورده‌كاری و هه‌ستیاریی پێ گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ماناداری و ئومێدی به‌تینی ژیان ده‌رببڕێت. له شێوازدا به‌رزی و نزمی نییه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی بابه‌تدا دووچاری به‌رز و نزمی له) ڕێكخستن( و (وێنه)دا ده‌بێته‌وه، هه‌موو شێوازه‌كانی شیعریش بۆ گه‌یشتن به شێوازی نوێبه‌خشی و شكۆی نوێبه‌خشی به خولیا و پێویست ده‌زانێت. ڕه‌نگه شیعر له ڕۆژێك و دانیشتنێكدا ڕه‌شنووسی یه‌كه‌می ته‌واو ببێت و ده‌ستكاری و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می بووێت، به‌ڵام گه‌ڵاڵه‌كه‌ی له یه‌ك ڕۆژدا نه‌خه‌مڵیوه، یان شیعره‌كه هه‌ستپێكردنی یه‌ك ڕۆژ و ڕووداوێك نییه، جۆرێك كار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خۆكردنه و كه‌وتووه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی چه‌ندین ڕووداوی جۆرا و جۆری دوور و نزیك. وه‌ك له خاڵه‌وه ده‌ستپێكردن بۆ هێڵ و لێك گرێدانی پارچه‌كانی بینین. له ئه‌نجامی لێك گرێدانی پارچه‌كانی بینینی خۆی، وێنه‌ی بوونێكی ته‌واوی خۆی ده‌بینێته‌وه. وێنه له كاری ئه‌ده‌بی داهێندراودا به هیچ حاڵ و بارێك و توندڕه‌وییه‌ك ناشێوێندرێ و حوكمی پێشوه‌خته‌ی له‌باره‌وه نادرێت. وێنه له حاڵ و باری هێمن و نه‌رم بیركردنه‌وه‌دا وێنا ده‌كرێت. شاعیری ڕاسته‌قینه هه‌میشه به‌شێوه‌ی ئاشتیخوازانه و لێبوورده ده‌ژی و نووسین له دیدی ئه‌ودا كرده‌یه‌كی زۆركهسییه له نێوان ئه‌دیب و ئه‌ده‌بدا. خوێنه‌ر له‌و وێنه‌یه‌دا هه‌ست به ئارامی ده‌كات، كه له حاڵ و باری هێمن و نه‌رم بیركردنه‌وه‌دا به‌رهه‌م هاتووه. نه‌ك له حاڵ و باری دۆخی شێواودا. شیعر ڕوو ناكاته جه‌ماوه‌ری گشتی، بگره ڕوو ده‌كاته جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت، كه ده‌سته‌بژێره و ناچێته پاڵ هزر و هونه‌ری باو. بێ هیچ ئه‌لفوبێیه‌ك ئه‌و خوێنه‌ره‌ی، كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ نووسراوه، وێنه‌ی خۆی تێدا دهناسَیتهوه. ئه‌گه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ری گشتی نووسرا، ئه‌وه جه‌ماوه‌ری گشتی وێنه‌ی خۆی تێدا ده‌ناسێته‌وه. ئه‌گه‌ریش بۆ تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێر نووسرا، ئه‌وه خوێنه‌ری تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێر وێنه‌ی خۆی تێدا ده‌ناسێته‌وه. ڕه‌نگه هه‌ردوو جه‌ماوه‌ریش له یه‌ك ڕووداودا ژیابن و هه‌ریه‌ك ڕووداوه‌كه به‌ئاستی تاسه و بیركردنه‌وه‌ی خۆی بناسێته‌وه و پێناسه‌ی بكات. به‌هۆی نووسینه‌وه چ نووسینی داهێندراوبێت، یان نووسینی ئاسایی، پێوه‌ندی مێژوویی له نێوان جه‌ماوه‌ری گشتی و تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێره‌وه دروست ده‌بێت و هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سیی خۆیان. پێوه‌ندی و گفتوگۆی جه‌ماوه‌ری گشتی له‌گه‌ڵ شیعردا له چوارچێوه‌یه‌كی گشتیدا ده‌سووڕێته‌وه، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی و گفتوگۆی جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت و ده‌سته‌بژێر له چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌سووڕێته‌وه.
هه‌ر نووسینێك بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ پێشاندانی وێنه‌یه‌ك، ئه‌و وێنه‌یه‌ی نووسین له توانایه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یكێشێت و ده‌یهێنێت.
هه‌وڵدانی خوێنه‌ر بۆ ناسینه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی، كارێكی بێ هووده نییه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت نووسین ده‌رفه‌تیان بدات بۆ ناسینه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سیی خۆیان و ئه‌و خوێنه‌ره‌ش خۆشبه‌خته وێنه‌ی خۆی له كارێكی ئه‌ده‌بیدا ده‌ناسێته‌وه. توخمی ئیلهامبه‌خش له‌م ناسینهوهیهدا چییه. ڕه‌نگه بارێكی زۆر تایبه‌ت بێت و ته‌نیا له چركه‌ی چه‌شه‌ی خوێندنه‌وه‌دا هه‌ستێكی شاراوه ده‌ری بخات و به‌رزی بكاته‌وه بۆ ئاستی بینین و ئاشكرا بێت.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر وێنه‌ی خۆی له كارێكی ئه‌ده‌بیدا ناسییه‌وه، ئه‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه زه‌ینی به‌رهه‌مهێنانی له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌رهه‌می هێناوه، به‌هێز ده‌بێت و به‌رهه‌مه‌كه‌شی به‌رهه‌مێكی خاوه‌ن ئاراسته‌یه. ناسینه‌وه‌ی وێنه كرده‌یه‌كی هه‌ستیاری ده‌وێ، كه پێی ده‌وترێ به‌رپرسیاریه‌تی نووسین له‌باره‌ی نووسینه‌وه.
ژیان هه‌ستێكی لێڵ به‌و كه‌سه نادات هه‌موو ڕۆژێ پرسیاری خاوه‌ن ئاراسته له مه‌ڕ ڕاز و نهێنی ده‌كات و گیرۆده‌یه به‌ده‌ست سه‌رسامییه‌كانی گه‌ردوون و ژیری و دانایی پێغه‌مبه‌ر و داهێنه‌ره‌كان. له‌و حاڵ و باره‌دا كه‌سی پرسیاركه‌ر و دڵگه‌رم به سهرسامییهكان بووه‌ته به‌شێكی زیندوو و كارا له ڕاز و نهێنییه‌كان. شاعیر په‌ی به‌و هه‌موو ڕاز و نهێنییه‌ی ژیان ده‌بات له دۆخگۆڕینی بۆ زمانی شیعری و دواتر بۆ شیعرییه‌ت پێدانی. به‌های ڕاسته‌قینه‌ی پرسیار، وه‌ڵام نییه،خلیسكانه له وه‌ڵام. پرسیار له سه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤ و به‌رپرسیاره‌تی داده‌مه‌زرێت. له ده‌قی )دوو پارچه شیعرـ گۆڤاری نووسه‌ری كورد، ژماره 3ی ساڵی 1985، ل 187:تا190)دا ژیان به ته‌واوی پێكهاته‌ی خۆیه‌وه به گه‌رم و گوڕی هه‌یه و ژانی به‌رپرسیاریه‌تی به‌هێز و به ته‌وژمه بۆ دامه‌زراندنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران. به كاره‌سات و ئه‌نجامه‌كانی جه‌نگ دڵگران و نیگه‌ران و كه‌سه‌ربار و ورووژاو بووه و لێی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك جۆرێك هه‌ڵاتن لێی هه‌ڵاتووه. جه‌نگ مه‌ینه‌تی ئه‌وی وه‌ك شاعیرێك گران كردووه و ئه‌میش له ئه‌نجام و تاوانه‌كانی جه‌نگ نابوورێت. بایه‌خی به دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی داوه. ئه‌وانیش خۆشه‌ویستی و مردنن. خۆشه‌ویستی _ بوون، مردن _ نه‌بوون، هه‌روه‌ها بایه‌خی به‌دیاریكردنی شوێن داوه. شوێن له دیدی ئه‌ودا هه‌میشه نیشتیمان بووه و خواستییه‌تی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و جێگیری تێدا به‌سه‌ر به‌رێت . له هه‌ندێك حاڵ و باریشدا ده‌بێته گۆڕ.
له‌باره‌ی زمانی شیعره‌وه یه‌كه‌مین شت كه هه‌ستی پێده‌كه‌ین ترپه و ئاوازه، ترپه و ئاوازهكی زرینگهداری خوڵقاندووه. وێنه له سه‌ر بنه‌مای دووباره‌بوونه‌وه‌ی زرینگهدانهوهی ترپه و ئاوازه‌كه‌دا بنیاد ده‌نێت. هه‌ندێك وشه به‌ناخی ڕۆحی شاعیره‌وه ده‌لكێن و له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونیدا درێژ ده‌بێته‌وه و دووری و ئاسۆی تر ده‌كاته‌وه.
شاعیری ڕاسته‌قینه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ته‌مه‌نیدا شیری شیعر ده‌خوات و دواتر بۆ هه‌موو ته‌مه‌ن به خوێنی‌دا هاتوچۆ ده‌كات. له‌و پێناوه‌شدا ڕه‌نج ده‌كێشێت. كه‌سێكه به‌رده‌وام له‌ناو كۆمه‌ڵگه به گشتی و ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی به تایبه‌تی دۆخێكی ناله‌باری بۆ دروست ده‌بێت و خۆی به بێگانه و نامۆ ده‌زانێ، ده‌وروبه‌ریش وه‌ك بێگانه و نامۆ ته‌ماشای ده‌كات، له پێناو گه‌شه‌پێدانی كولتوور و زماندا له دڵه‌وه تێده‌كۆشێت و ئه‌و بێگانه‌یی و نامۆیییهی له‌م تێكۆشانه‌دا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، دوای به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌مێك به‌سه‌رنجدان له گه‌شه‌پێدانی كولتوور و زماندا دۆخێكی له باری بۆ دروست ده‌بێت. دۆخی شیكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری، له ئاستێكی گه‌وره‌مه‌ندی ده‌یبینێت و ئه‌و بینینه به پله‌یه‌كی شیاوی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه گه‌شه‌ی كولتوور و زمانه شاعیری ڕاسته‌قینه و كۆمه‌ڵگه لێك نزیك ده‌خاته‌وه و ئاشتیان ده‌كاته‌وه تاڕاده‌ی یه‌كخستن له )ڕێكخستن( و )وێنه(دا و ژیانێكی ته‌واو تازه و به‌خشنده پێكدێت. به‌رده‌وامبوونی گه‌شه‌ی كولتوور و زمان به‌هێزتری ده‌كات. خوێنه‌ریش وه‌ك خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ت له دیداره‌كانی شاعیر و كۆمه‌ڵگه‌دا گوێڕایه‌ڵ و به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
تشرینی یه‌كه‌می 2008 هه‌ولێر
قهڵهمكێَشی سه‌ڵاح شوان به وشه
ئه‌و كاته‌ی نووسین ده‌بێته تاكه په‌نا و چێژی ده‌گمه‌نی نووسه‌ر، نووسه‌ر به دۆخی نووسین گه‌رم دادێت و له‌باره‌ی نووسینه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو و گه‌شبینی ده‌بێت. له‌و به‌هێزی و سه‌ركه‌وتوویی و گهشبینییهیدا ده‌بێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ته‌نیاییدا بكات و پێوه‌ندییه‌كی هاوشێوه بسازێنێت، پێوه‌ندی نووسین و ته‌نیا بیركردنه‌وه له نووسین و لێكدانه‌وه‌ی هۆشیارانه‌ی نووسه‌ر به‌كاتی نووسینه‌وه. له كاتی نووسیندا هه‌یكه‌لی گشتی نووسین ڕوون نییه. سه‌ره‌تای چییه و كۆتایی به كوێ ده‌گات. له درێژه و كرده‌ی نووسیندا وێناكان ده‌گۆڕین و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تییان به‌سه‌ردا دێت. بزاوت و جووڵه‌ی ئه‌و ڕووداوانه ڕووده‌ده‌ن، كه له مێشكت نیشتوون و ده‌بنه ڕووداوی كاتی نووسین. جێگۆڕكێ به هه‌سته‌كانت ده‌كه‌ن. ئه‌و گۆڕانانه‌ی له كاتی نووسیندا ڕووده‌ده‌ن و دێنه ناوه‌وه گرینگ‌ترین توخمی نووسینن.له‌و حاڵ و باره‌شدا هێشتان نازانیت له ته‌واوی نووسنیهكهدا چی ڕووده‌دات. بابه‌تی سه‌ره‌كی چییه و شێوازی نووسین چی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ستی نووسین به‌رده‌وام و به‌ته‌وژم شه‌پۆل ده‌دات. له ده‌قی (تێكه‌ڵبوون _گۆڤاری نووسه‌ری كورد، ژماره 5ی ساڵی 1980،ل: 65 تا 68)دا هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی ناوه‌ندی له نێوان وێنه‌كاندا بووه‌ته یه‌كخستنی پێكهاته و ناوه‌رۆكی ده‌قه‌كه و زانینی لێكدانه‌وه، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی ڕه‌گه‌زی زمان و داڕشتن پێداگری و كۆششێكی زۆری ویستووه و چووه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی دلێر و پڕِ له شه‌پۆل. له‌م حاڵ و باره‌دا ده‌ق ئاكامی ڕێكه‌وت و چركه‌ساتی كورتخایه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی له ناكاو نییه، بگره مه‌به‌سته و له ڕوانگه‌ی تایبه‌ت و جیاوازدا به ئاكام گهییوهو به‌رهه‌می حاڵ و باری گونجاو و شیاوه. هه‌ستێكی به‌جۆش له حاڵ و بارێكی گونجاو و شیاودا په‌ره پێده‌دات و ده‌به‌خشێ. خوێنه‌ریش به‌ناو پێكهاته و ناوه‌رۆكی ڕۆده‌چێت و گۆشه‌ی ئاكامێك ده‌گرێت و زه‌مینه‌ی بیركردنه‌وه‌ی به‌هره‌دار ده‌كات. شیعر له كاناری مانه‌وه و نه‌مریی خۆیدا هه‌میشه ڕۆڵی له هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ بینیوه و هه‌میشه‌ش ده‌یبێنێت و به ته‌واوی وشه هه‌ستییه‌كان، كه مرۆڤ تامه‌زرۆییان ده‌كات. چه‌مكی هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ تیژ ده‌كات و چێژی ده‌گمه‌ن و ته‌نیایی له زه‌ینمان لێك نزیك ده‌كاته‌وه تاڕاده‌ی یه‌كگرتنی نێوان شیعر و شاعیر.
ئه‌م شاعیره له 15/4/1947 له دێی مام ڕه‌ش, ناوچه‌ی شوان له‌دایكبووه, ئه‌م ناوچه‌یه, ناوچه‌یه‌كی ده‌شتایی به‌پیته, له ئه‌زموونی نووسینی شاعیردا كه‌متر باسی چیا و به‌فر و…..تاد, كراوه, بگره به خه‌ستی باسی ماتی ده‌شتایی كراوه. شیعر خۆنووسی و سه‌ربرده و تۆماری ڕاز و نهێنی مرۆڤایه‌تییه و شاعیران به تواناوه توانایان له ناویدا به‌كارده‌هێنن و هێزی ڕۆحییان ده‌خه‌نه سه‌ر زه‌ویی واقیع و مێژوو، پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هێما و ئه‌فسانه، ئه‌و هێما و ئه‌فسانه‌یه‌ی بوونه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێی زۆری مرۆڤایه‌تی. شیعری ئه‌م شاعیره خۆنووسی و سه‌ربرده و تۆماری ڕاز و نهێنی تاكه كه‌سی خۆیه‌تی و به‌رده‌وام خۆی وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م له بنیادی شیعره‌كانیدا بوونی په‌خش ده‌بێته‌وه. هه‌ندێك جاریش بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ئه‌وی تر و لێك نزیكبوونه‌وه‌یان. له هێما و وێنه و لێكچوواندن و پێكچوواندن. وه‌ك هۆكار و هه‌وڵدانێك سوود له ده‌نگه به‌رز و نزمه‌كانی دراما وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م شاعیره كاتێكی زۆری له جوانترین ساڵانی ته‌مه‌نی خۆی بۆ شیعر ته‌رخان كردووه و له‌و خۆتهرخانكردنهشیدا ئه‌زموون و شاره‌زایی په‌یداكردووه، له پێكهاته‌یه‌كی نوێبه‌خشدا كردوویه‌تییه خاڵێكی باشی پێگه‌یشتن له زمان و شێواز و ته‌كنیكدا. تۆڕێكی وردی بۆ زمان و شێواز و ته‌كنیكی خۆی چنیوه و گۆشه‌گیری هه‌ڵبژاردووه. گۆشه‌گیریش باشترین ماوه‌ی ڕه‌خساوه بۆ نووسینی ده‌قی قووڵ و فره‌ده‌نگ و گومانكردن له واقیعی بوونی جیهان. فه‌زای واقیع به گومان ده‌وره‌دراوه. شیعر ڕێچكه‌یه‌ك له‌و گومانه وه‌رده‌گرێت و ده‌چێت فه‌زای ژیان فراوانتر ده‌كات و په‌یوه‌ستت ده‌كاته‌وه به ورده‌كارییه‌كانی (زمان) و (شێواز) و (ته‌كنیك). قووڵبوونه‌وه و خه‌مڵینی ئه‌زموون مژده‌به‌خشه و په‌یمان ده‌دات بۆ ئه‌و هه‌سته ئه‌ده‌بییه‌ی، كه له‌لات گه‌ڵاڵه بووه، ڕاهێنانی له‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌وڵی ئاشكراكردن و نووسینی بده‌یت.
نوێبوونه‌وه و گۆڕان له زمان و شێواز و ترپه و ئاوازدا تیشكدانه‌وه‌ی بنیاد و ڕۆنانه و تایبه‌تمه‌ندیی شیعری نوێبه‌خشیان پێده‌ناسرێته‌وه، فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستنی نوێبوونه‌وه و گۆڕان له زمان و شێواز و ترپه و ئاوازدا لێسهندنهوهیهكی سه‌رچاوه‌یییه له نوێبه‌خشی و داخرانی فه‌زا و كوشتنی سه‌دای خه‌یاڵه. نوێبوونه‌وه و گۆڕان له‌زمان و شێواز و ترپه و ئاوازدا ئه‌و توخمانه‌ن، كه له به‌رهه‌می چاكترین شاعیرانی ئێمه‌دا جوانخوازی و ئاكار و بوونێكی شیعرین. لای ئه‌م شاعیره‌ش ئه‌م توخمانه تایبه‌ت و تایبه‌تمه‌ندن. ئه‌زموونیان به‌پیت و ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی په‌سنده له دامێنی هیچ دهقێكیدا تێبینی و په‌راوێز نه‌نووسراوه. ئه‌وه‌ش ته‌ندروستی ته‌واوی گیان و ناوه‌رۆكی ده‌ق و پێگه‌یشتنی نووسه‌ره له هونه‌ری نووسین. له‌ئاستی بیروڕا و بیركردنهوهشیدا ئه‌شقی خۆی له ئێستێتیكای مانا و سرووشی مانا و ترپه و ئاواز و دنیایه‌كی ده‌ست پێنه‌گه‌یشتوودا قووڵ كردووه‌ته‌وه.
كاری ترپه و ئاواز له شێوازدا ئه‌وه‌یه پێكهاته‌ی وێنه ڕوون بكاته‌وه. وێنه هه‌قیقه‌تێك له‌ژیان ده‌خاته ڕوو، یان خه‌یاڵێك له‌ڕێگای وێنه‌وه ده‌كاته هه‌قیقه‌ت و فۆرمێك داده‌ڕێژێت و دایده‌مه‌زرێنێت. وێنه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به تێگه‌یشتنی چاو له‌ناو تێڕوانینی خۆیدا و بریتییه له هێمایه‌ك، كه ده‌ربڕین له هێماپێكراو ده‌كات. زمان هێمایه و ژیان به هه‌موو وهرچهرخانهكانییهوه هێماپێكراوه.
زمان له شیعری (سه‌ڵاح شوان)دا هه‌موو شتێكه و وه‌ك هه‌موو شتێكیش ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته پێوه‌ندییه‌كی ناوه‌ند له نێوان وێنه‌كاندا. ڕۆشنبینی ڕه‌گی وشه ده‌بینێت و له یه‌ك دۆخدا نامێنێته‌وه. وێنه‌ش داخوازییه ده‌روونییه‌كانی شاعیر به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئاستی بینین، ئه‌و داخوازییه ده‌روونییانه‌ی ده‌بێته جیهانبینی و شاعیر خه‌ونی پێوه ده‌بینێ، یان ده‌بێته هۆی خه‌ونبینینی، یان له خه‌یاڵیدا پێی گه‌یشتووه و له ڕه‌گه گشتییه‌كان لای ده‌دات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌ڕه‌گه تایبه‌تییه‌كانه‌وه. له‌ڕووی زمان و شێواز و ته‌كنیكه‌وه دڵنیابوونێكی شیعری به شاعیر ده‌دات. ئه‌و داخوازییه ده‌روونییه‌ی، كه له خه‌یاڵی پێی گه‌یشتووه، له‌م حاڵ و باره‌دا خه‌یاڵیش ئیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێكی بچووك له واقیعی خاوه‌ن بزاوت و جووڵه و كاریگه‌ردا.
شاعیر له‌سه‌ر ئاستی بوون له هه‌ناوی خۆیدا ده‌ژی و هه‌وڵ ده‌دات بزانێت و بدۆزێته‌وه. شیعریش هه‌نگاو به‌ره‌و به‌رزایی به واقیع ده‌نێت و ماناشه بۆ بوونی پڕ بزاوت و جووڵه و كاریگه‌ری، ده‌یگه‌یه‌نێت به بوونێكی ڕوون، بوونی ڕوون به‌ئاسانی ناكرێت به نووسین، به‌ڵام كێڵگه‌یه‌كی به پیت و به هاته بۆ په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ستیاری نووسین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بوونه ڕوونه له هه‌ناومان ده‌بیستین.ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م دهنگدانهوهیهدا هه‌ڵبكه‌ین و بڕۆین و هه‌وڵی زانین و دۆزینه‌وه بده‌ین، چونكه دیوی هه‌قیقه‌تی نووسین و مرۆڤه. نووسین و مرۆڤ زوو به واقیع ناگه‌ن تا په‌ی به‌داو و ڕایه‌ڵ و ده‌رهاوێشته هاوچه‌رخه‌كانی نه‌به‌ین. واقیع هێنده‌ی ئه‌وه‌ی نووسین مانای ده‌داتێ، له‌وه زیاتر خۆی هه‌ستیاری خۆی په‌روه‌رده ده‌كات و مانای هه‌یه و ده‌زانێت و ده‌دۆزێته‌وه. شاعیر له زانین و دۆزینه‌وه‌ی جیاجیادا له ژیان ڕاده‌مێنێ و ده‌كه‌وێته ناو كۆچێكی ئه‌زه‌لی و چاو ده‌گێڕێ و ورد ده‌بێته‌وه و ده‌زانێت و ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام قه‌ناعه‌تی ته‌واوی به زانین و دۆزینه‌وه‌كه‌ی نایه‌ت. دووباره كرده‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له ده‌ستپێكردنه‌وه‌یدا هێڵێكی دیاریكراوی نییه. هه‌وڵ ده‌دات له ڕٍامانێكی گه‌ردوونیدا بۆ ژیان ڕۆحێك سۆراغ بكات و به‌رهه‌م بهێنێت له‌سه‌ر زه‌وی (هه‌قیقه‌ت) و (نووسین) بمێنێته‌وه.
كانوونی یه‌كه‌می 2009 هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی دڵشاد مه‌ریوانی به وشه
خودا ئه‌و هێز و به‌هره‌یه‌ی به شاعیر داوه له ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌تدا له خۆی و له ژیان بڕوانێت و ئه‌و دیارده‌یه به پێویست بزانێت، كه شیاوی خستنه‌ڕوو بێت. شیعریش هه‌میشه هێمای ویژدان و ئێستێتیكای په‌سندكراو بووه، هێمای ویژدان و هێمای ئێستێتیكا هه‌میشه خودێكی پڕ شیعر به‌رهه‌م ده‌هێنن. شیعری فرهدهنگیش له ئه‌نجامی لێكدانی هێمای ویژدان و هێمای ئێستێتیكادا به‌رهه‌م دێت. هه‌ندێك جار ده‌قێكی ڕه‌وا و فره‌ده‌نگ ده‌خوێنینه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ین ئێمه له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا ڕسكاوین و گه‌شه ده‌كه‌ین، ده‌قه‌كه‌ش له‌ناو ئێمه‌دا ده‌ڕسكێ و گه‌شه ده‌كات. هاوتایی و هاوسه‌نگی و هاشێوهیی دروست ده‌بێت. دووری و ئاسۆیی به‌خته‌وه‌رییه‌كی ڕه‌ها ده‌كه‌ینه‌وه. له‌م بار و بواره‌دا وا ده‌زانین ئێمه ده‌قه‌كه‌مان ڕسكاندووه و ده‌قه‌كه‌ش وا ده‌زانێت ئێمه‌ی ڕسكاندووه. یه‌ك له‌ناو ئه‌وی تردا نیشته‌جێین و تواناكانی خۆمان نووسیوه‌ته‌وه و هه‌وڵ بۆ گه‌رمكردنی ئێستێتیكا ده‌ده‌ین له پێناو گۆڕینی دۆخی ئێستێتیكی. ئه‌و هێز و به‌هره‌یه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بوونی پێی به‌خشراوه، بۆ ئه‌وه‌یه ژیانی له‌سه‌ر ڕێك بخات و وه‌ك كه‌سێكی ته‌واو جیاواز و نموونه‌یی له‌و كار و كرده‌وه و داوایانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، كه پێشتر بیری لێ كردوونه‌ته‌وه و لهناخڕا كۆششی بۆ كردووه. به هه‌موو توانایه‌وه وابه‌سته‌یه‌تی. كلیلێكه بۆ ئه‌و ڕێكخستنه‌ی، كه ژیانی سه‌ركه‌وتووی پێ به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌م بار و بواره‌دا هه‌موو تواناكانی و ئه‌و هێز و به‌هره‌یه‌ی پێی به‌خشراوه. وه‌ك كردارێكی ڕۆحی به‌شداری سه‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له‌كوێ ده‌ست پێده‌كات و له‌كوێش كۆتایی دێت، له چیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه. ده‌قی ڕه‌وا گوێ له كه‌س ناگرێ و به‌قسه‌ی كه‌سیش ناكات، ته‌نیا گوێ له دڵی خۆی ده‌گرێت و به‌قسه‌ی دڵی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌شێكی زۆری بنیادی ده‌قی (دڵشاد مه‌ریوانی) له یه‌ك به‌ش و یه‌ك بابه‌ت پێكهاتوون، به‌ڵام له یه‌ك به‌ش و یه‌ك بابه‌ته‌كه‌یدا جووڵه و بزاوت زۆرن بۆ ده‌ستنیشانكردنی بنیاده‌كه و ڕامانی سه‌ره‌كیش شیعرییه‌ت به ته‌واوی زه‌مینه‌ی پێكهاته‌كان په‌خش ده‌كات و جووڵه و بزاوته‌كان سروشتی شیعره‌كه ده‌گۆڕن بۆ دروستكردنی هاوئاهه‌نگی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ده‌قه‌كه، پێوه‌ندییه‌كان ده‌بنه هۆ و هۆكار و ناوه‌ند، شته‌كان ڕاده‌كێشێته ناوخۆی. ناوه‌ند سه‌رزه‌مینی واقیعه و مرۆڤ تێیدا ڕۆڵ به‌سه‌ر زه‌مین ده‌دا.
له ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره‌دا زمان شكۆدارییهك به شیعر ده‌دا. به‌وه‌ی ده‌ربڕینه‌كانی ساكارن و دوورن له ئاڵۆزی و لێڵی و ڕسته‌ی سه‌رلێشێوێنه‌ر و داخراو. ڕسته‌كانی كورتن و باش ده‌ربڕین له خود و ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن و كراوه‌ن، دوور و درێژ و بێزاركه‌ر نین، به‌هێزی (هه‌ستی زمان) جیاكاری شێواز و جیاكاری زمانی له هه‌ڵبژاردنی وشه‌دا وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك پیشان دراوه، ئه‌مه‌ش له بار و بواری نووسیندا بابه‌ت ئه‌م كرده‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنی وشه‌یه ده‌سه‌پێنێت و ڕه‌وتی نووسین درێژ ده‌كاته‌وه. به هه‌موو بوونیه‌وه ئاگای له ڕاز و نهێنی و نه‌مریی نه‌ته‌وه بووه و له گه‌شاوه‌ترین ئاستی ئه‌شقدا، ئه‌م ئاگایییه‌ی به هه‌قیقه‌تی ئامانج و مه‌به‌ست گه‌یاندووه، كه دیارترین خه‌سڵه‌تی گه‌شه و ڕسكانی ئه‌ویان پێكهێناوه به‌ره‌و جۆره ئه‌ده‌بێك، كه ناوی به ڕیالیزمی نوێ و ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕی، یان به‌رگری، یان پابه‌ند به داوا و ویستی كۆمه‌ڵگه‌وه ڕۆیشووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زانستی خاڵه پێكهێنه‌ر و جیاواز و دامه‌زرێنه‌ره‌كانی ده‌ستنیشان نه‌كراوه و ناسنامه‌ی تایبه‌تی وه‌رنه‌گرتووه و به‌تێكه‌ڵی ماوه‌ته‌وه.
شاعیر پێویسته نه ماركسی بێت، نه نه‌ته‌وه‌یی، نهبڕواداری ئایینی. پێویسته به ته‌نیا كوڕی هه‌تاو بێت و كڵۆڵیی ناوچه هه‌ژار نشینه‌كان به‌رجه‌سته بكات و حوكمڕانی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی دیكتاتۆر له دید و دیدگایه‌كی ئێستێتیكی تاقی بكاته‌وه و كرۆكی بیركردنه‌وه‌ی كوڕی هه‌تاویی تێدا بورووژێنێت، كه بیركردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تییه و هۆ و هۆكاری سه‌ره‌كی و گه‌شانه‌وه‌ی خه‌مڵینی نووسینه.
من بۆ خۆم، كه له شیعری ئێستا وه‌ڕس و بێ ئومێد ده‌بم، ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای شیعری كلاسیك و به‌وپه‌ڕی چێژه‌وه ده‌یانخوێنمه‌وه، دڵه‌ڕاوكێ و گومانێكی سه‌یری ژیانیی له كلاسیك‌دا په‌خش ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه پێكهێنهرهی بێت له‌ناو خۆیاندا له شتێك ده‌گه‌ڕێن، كه كتێبه ئاسمانییه‌كانی وه‌ك: (ته‌ورات، ئینجیل، قورئان). له‌ناو هه‌ر حه‌فت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ڕشتوویانه. مه‌یل و خوودانه ژیان جوانی و خه‌سڵه‌تی داهێنانه ، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئاسووده‌یی له‌مڕۆدا، كه خاكه‌ڕایی و ساده‌یی نه‌ماوه جۆرێك گاڵته‌جاڕییه. مرۆڤ به دوای چیدا وێڵه، ئه‌و هۆ و هۆكارانه ده‌بنه شكست و كه‌وتن و نیمچه له‌ناوچوون.
بۆچی ده‌دوێین، كێ ده‌ماندوێنێت، بۆچی ده‌ژین، كێ دهمانژیێنێت، بۆچی ده‌كوژرێین، كێ ده‌مانكوژێت. ئه‌دی كێ ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه داگرتووه و ده‌ستكاری ژیان و چاره‌نووسمان ده‌كات. بێ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ ده‌ستكاری ژیان و چاره‌نووسمان ده‌كرێت. پێ به پێ له‌سه‌ره‌خۆ ده‌مانكوژن تا هه‌ست به‌مردن له‌ناو ژیاندا بكه‌ین. ژیان پێوه‌ندییه‌كی ناڕوون و تووڕه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا هه‌یه، دواجار مه‌رگ بێ ناسنامه ده‌مێنێته‌وه، یان ژیان، یان به ئاماده‌بوونی توند و تیژی مه‌رگ چێژ له ژیان وه‌رنه‌گرین و مه‌رگ وه‌ك چاودێرێك به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌یه و به‌ساده‌یی دۆخه‌كه‌مان بۆ پێناسه ناكرێت و به‌ده‌ست مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ده‌ناڵێنین و شێوازی چۆنێتی ههڵسوكهوتكردنمان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا پێ به‌رجه‌سته ناكرێـت. ده‌قی (پهڵكهزێڕینهش نامۆ ده‌بێ _گۆڤاری ڕۆژی كوردستان، ژماره 57ی ساڵی 1980،ل:41 تا 42)دا خه‌سڵه‌تێكی زۆر له‌بار پێش چاو ده‌خات به‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی، یان گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتزان به‌یه‌ك ئاستی زمانی قسه ناكه‌ن. هه‌ر پاڵه‌وانێك، یان گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتزان كه‌سایه‌تی خۆی بۆ ده‌ستنیشان كردووه، كه هونه‌ری حیكایی له ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره خه‌سڵه‌تی دیارن و بنیادهكهشیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری ده‌بن. له‌ناو هه‌موو وێنه‌كاندا ئه‌م واقیعه جیاوازه كاریگه‌ری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و مرۆڤه‌كانیش ڕوانین و لێ وردبوونه‌وه‌ی جۆر جیاوازی خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و هه‌وڵدراوه خودی كورد و مێژوو و كولتوور و كه‌له‌پوور وه‌ك باس و بنه‌ڕه‌ت وه‌ربگرێت.
هه‌موو شتێك له ئه‌ده‌بدا واقیع به‌شێكی ده‌خه‌مڵێنێت. زه‌ین، خه‌ون، خه‌یاڵ…..تاد، پێوه‌ندییه‌كی ناوه‌كییان به‌واقیعه‌وه هه‌یه و له‌ناو واقیعه‌وه هه‌ڵده‌سووڕێن و ڕووده‌ده‌ن و ده‌بن به‌تانوپۆی ئه‌ده‌ب. به‌هۆی ئه‌و چوونه ناویهكهی واقیع، زه‌ین، خه‌ون، خه‌یاڵ…..تاد، ناتوانین تێگه‌یشتنێكی بێ به‌رزی و نزمی و دروستمان له‌باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه هه‌بێت. پێویستیش ناكات هه‌مانبێت، چونكه به‌خودی ئه‌ده‌بی بێگه‌رد ڕازین و تێگه‌یشتنێكی ته‌واو سروشتییه.
نووسین لای ئه‌م فره به‌هره‌یه ته‌نیا یارییه‌ك نییه بۆ چوونه ناو سه‌رسامی، بگره له قووڵایییهكاندا مه‌شخه‌ڵێك به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسوونی نوێی خودی كورد و مێژوو و كه‌لتوور و كه‌له‌پوور بدۆزێته‌وه. له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی تا كۆتایی ته‌مه‌نی كورتی تایبه‌تمه‌ندییه‌ك گه‌واهی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌دات له كه‌س نه‌چووه و پارێزگاریشی له‌و له كه‌س نه‌چوونه و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ری مردنیش له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م شاعیره‌دا ئاماده‌یی زۆری هه‌یه و پاساویش بۆ مه‌رگ ده‌هێنێته‌وه. لێكدانه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشیشی بۆ ده‌كات.
به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامرازی پڕ ترپه و ئاواز خوێنه‌ر به ده‌ربڕینه‌كانی دووچاری سه‌رسامی و به دواداچوون ده‌بن. له‌ناو واقیعدا هه‌وڵ ده‌دات واقیعێكی نیمچه جیاواز بخوڵقێنێت و خوێنه‌ر هه‌ست به چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازی واقیع ده‌كات، كه ڕوخساری بۆ چه‌ندان شێوه ده‌گۆڕێت. ده‌قی ڕه‌واش ئازادانه وه‌ك نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه له‌ناو چوارچێوه‌ی واقیعی جیاوازدا ده‌سووڕێته‌وه.
له‌دوا وێنه‌دا ناتوانین ئه‌م شاعیره له فۆرمێكی دیاریكراودا دابنێین و پێناسه‌ی هێڵه تایبه‌تییه‌كانی بكه‌ین، چونكه هه‌ڵگری زیاتر له ڕوخسارێكه و هه‌مووشیان شیاوی پێناسه‌كردنی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تن: شیعر، چیڕۆك ، ڕۆمان، شانۆنامه ، ڕه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه، وه‌رگێڕان، زمانزانی…..تاد، به‌ڵام له هه‌موو بار و بواره‌كاندا كۆششی بۆ ئه‌وه بووه دووباره جیهان له بارێكی ته‌ندروستدا ڕێك بخاته‌وه و دووچاری سه‌رسامی و به‌دواداچوونی ئه‌وه‌مان بكات. بۆچی ده‌دوێین، كێ ده‌ماندوێنێت، بۆچی ده‌ژین، كێ دهمانژیێنێت، بۆچی ده‌كوژرێین، كێ ده‌مانكوژێت. شه‌هیدكرا، به‌ڵام ژیان و په‌یامی له ڕێگای نووسینه‌وه گرینگی پێدرا و وه‌ك ناوه‌ند مایه‌وه. نووسینی بێگه‌رد، كه ئاوڕدانه‌وه‌یه له خۆت. ڕۆحی ئه‌زه‌لی و ژیانی ئه‌زه‌لی مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند.
شوباتی 2009هه‌ولێر
قه‌ڵه‌مكێشی سه‌ڵاح محه‌مه‌د به وشه
ڕۆشنبیری بێگه‌رد هه‌میشه به دیدێكی گونجاو و كراوه‌وه ڕه‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵات بووه و به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه به‌ره‌وڕووی وه‌ستاوه‌ته‌وه. بۆ دژایه‌تیكردن و به‌لاڕیدابردن نا،بگره بۆ هه‌ستكردنی زیاتری به به‌رپرسیاریه‌تی و ویستوویه‌تی ده‌سه‌ڵات بباته‌وه سه‌ر ڕێگایه‌ك، كه ڕێگای زۆرینه‌یه و هه‌قیقه‌ت و دادپه‌روه‌ری و ئێستێتیكای نه‌ته‌وه له باری ڕۆشنبیرییهوهی تێدا پێده‌گات و ده‌خه‌مڵێت. سیما و خه‌سڵه‌تی داهێنه‌رانه وێنا ده‌كه‌ن. ڕاستییه‌كی به‌ڵگه‌داره ده‌سته‌ی ملكه‌چیش زۆرن له زۆر لایه‌نه‌وه ڕۆڵیان هه‌بووه له به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت بردنی. سیما و خه‌سڵه‌تی داهێنه‌رانه وێنا ناكه‌ن.
پێویسته به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و ڕۆشنبیرانه بكه‌ین، كه به‌رپرسیار نین له ئاكاری ڕۆشنبیریی خۆیان و دۆخگۆڕینی وڵات، بگره له ڕیزی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار وه‌ستاون و له‌ناو له‌پی سته‌مدا هێڵه‌كانی بینینی خۆیان ده‌ناسن. ئه‌و هێڵانه هێز و سۆمای چاویان تا سنووری كوێربوون ده‌به‌ن. پێوه‌ندی نێوان ڕۆشنبیری بێگه‌رد و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڕێ و ته‌با نه‌بوونه. شیعری بێگه‌رد كردار و به‌ره‌نجامی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و یه‌كه‌مین جووڵه و بزاوتی ڕۆشنبیری بێگه‌رد و بۆ چوونه ناو دۆخی
(هه‌قیقه‌ت) و (دادپه‌روه‌ری) و (ئێستێتیكا). ئه‌م هه‌قیقه‌ت و دادپه‌روه‌ری و ئێستێتیكایهی پێوه‌ری ئه‌ده‌بی بێگه‌ردن. به‌وپه‌ڕی بێ گومانییهوه شاعیر بوویه‌كی ئه‌فسانه‌یی نێوان زه‌وی و ئاسمان نییه. بوونێكی ناو سروشت و كۆمه‌ڵگه‌یه. شیعریش هێزه شاراوه و چالاكییه‌كی له خواست به‌ده‌ر نییه، بگره به‌شێك له به‌هره و سرووشی خوداوه‌ند و هێزی شاراوه یارمه‌تی ده‌دات بۆ گفتوگۆیه‌كی كرۆك و ناوكی و چالاكییه‌كی خواستی، كه تاڵه ده‌زووی بابه‌ت له واقیع و زه‌ین و خه‌ون و خه‌یاڵ وه‌ربگرێت و له چوارچێوه‌ی تێبینی و سه‌رنجدان دایڕێژێته‌وه، پاشان به پاڵاوگه‌ی لێ وردبوونهوهدا تێیده‌په‌ڕێنێ و پێشكێشی ده‌كات، كه شهقڵێكه له ڕواڵه‌تی هه‌ستی مرۆڤ.
واقیع ته‌نیا ئه‌و شته نییه، كه به‌چاو ده‌بیندرێت، هه‌ناوی پڕ مه‌ترسی، یان ژینگه و ده‌وروبه‌رێكی پارێزراوه. بیناسه ئه‌وجا له‌باره‌یه‌وه بنووسه. بێ شه‌رمانه له‌سه‌ر سه‌كۆی مه‌وه‌سته و خۆت مه‌خه‌ره داوی ستایشییهوه، چونكه پاش به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌ك، جا ماوه‌یه‌كی كورت، یان درێژ په‌شیمان ده‌بیته‌وه و تووشی نائاسووده‌یی ویژدان ده‌بیت و لهناوهوهتڕا ده‌تلێیته‌وه.
به‌پیتترین كاتی شاعیر ئه‌و كاته‌یه، كه ده‌چێته ناو گه‌شتی زه‌ینی و بڕوای سه‌د له‌سه‌دی به هه‌قیقه‌تی واقیع نامێنێت. واته: واقیع وه‌ك هه‌بوونی خۆی وه‌رناگرێت، ناچار تامه‌زرۆ ده‌بێ و ڕیشاڵی هه‌قیقه‌تێكی تر بدۆزێته‌وه و به‌هێمنی و كارامه‌یی هه‌وڵی بنیادنانی بدات، كه هه‌قیقه‌تی واقیع له ڕێگای زه‌ین و خه‌ون و خه‌یاڵ دێته ناو هه‌قیقه‌تی نووسین، ئه‌م هه‌قیقه‌ته هه‌قیقه‌تی ته‌واو و بێ فرت و فێڵی به‌هره و سرووش و شیعر و شاعیره. له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكخستن و ده‌ستپێكردندا چه‌مكی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
شاعیری ساویلكه و پاشخاپه‌رۆك ده‌یه‌وێت خوێنه‌ر یه‌كڕاست بگه‌یه‌نێته مانا و هه‌قیقه‌تی ناوه‌رۆك، بێ ئه‌وه‌ی به بۆشایی و هێمای سپێتی كاغه‌ز و شێوازی سڕكه‌ری تێبپه‌ڕێنێت. له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی چاوه‌ڕوانی و گۆڕینه‌وه‌ی ده‌ربڕین دایڕێژێته‌وه و له هێڵی چاوه‌ڕوانی بیهێڵێته‌وه و خاڵی لێوردبوونه‌وه‌ی پێشان بدات. پاشان به ئهدهبیبوونی مانا و شێوازی تێبگه‌یێنێت و به مانا و شێوازی به ئهدهبیبوونیشی بگه‌یێنێت.
ژیانی (سه‌ڵاح محه‌مه‌د) به‌بێ شیعر نووسین شیعره. گه‌لێك گرینگی داوه به مانه‌وه‌ی پاكیی خۆی، چونكه پاكی ده‌بێته دۆزه‌ره‌وه‌ی واقیعی نووسین. ئه‌و زمانه بێ زه‌ره‌ر و زیانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی پێی ده‌دوا، له نووسینیش به‌كاری ده‌هێنا. ژیان به‌بێ پاكی ناته‌واوه. ساڵی 1954 له سلێمانی له دایك بووه، ته‌مه‌نی به شۆر و شه‌وقی تێدا به‌سه‌ر برد و خۆشی ویست. جۆرێك مامه‌ڵه‌ی گیانیی له‌گه‌ڵ باڵنده‌كانی ناوشار و ده‌وروبه‌ری شاریش كردووه و به هۆگر و براده‌ری گیانی خۆی زانیون. تا له 26\4\2009 تێیدا كۆچی بۆ دواماڵی كرد. ده‌قی(ماڵه‌كه‌م_گۆڤاری ڕۆژی كوردستان، ژماره 78ی 1989، ل:47)دا ترپه و ئاوازی ناوه‌وه بریتییه له لێ وردبوونه‌وه له وێنه هه‌ستییه‌كان و به‌خشینی ئاست و ئاراسته‌یه‌كی گیانی به وه‌رگر.
شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره نه له زمان، نه له شێواز، نه له ناوه‌رۆك شتێكی نوێبه‌خشیان نه‌خستووه‌ته‌وه، بگره ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێبینییه ئه‌وه‌یه هه‌سته‌كانی به ڕاستگۆیی و به‌بێ فرت و فێڵ به‌كار هێناوه و له ترپه و ئاوازدا جیاوازییه‌كی هه‌ستی خستووه‌ته‌وه. ژیان كۆمه‌ڵێك هۆ و هۆكاری به‌رهه‌م هێناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ، ئه‌م هۆ و هۆكارانه‌ش هێزی داهێنانی نووسه‌ریان زیادكردووه، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ری خه‌یاڵیشیان به‌ره‌و فراوانی بردووه و دووری و ئاسۆیه‌كیان بۆ كردووه‌ته‌وه، كه هاوكاره بۆ ده‌ستنیشانكردنی بنه‌مای بیركردنه‌وه و ئاراسته‌ی نووسین. هێزی هه‌سته‌كان یارمه‌تی ده‌دات دووباره جووڵه شاراوه و وێناكان به‌رهه‌م بهێنێته‌وه و به ئاسانی جیهانبینییه‌كان بدۆزێته‌وه. ئه‌گه‌رچی مه‌رگ دیارده‌یه‌كه خۆی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ژیانمان زاڵ كردووه.
له هه‌یكه‌لی ته‌واوی شیعرێكیدا هه‌ست ده‌كه‌یت وێنه‌ی ئاسایی و مۆركی باوت پێشكێش ده‌كات و دووچاری سه‌رسوڕمان و ڕاچه‌نینی هه‌سته‌كانت نابیت، به‌ڵام له پڕدا وه‌رچه‌رخانێك ڕووده‌دات و هێزی به‌هره دووچاری سه‌رسوڕمان و ڕاچه‌نینی هه‌سته‌كانت ده‌كاته‌وه و گه‌لێك جوان داده‌ڕژێت و پڕه له هه‌ڵچوونی گه‌رم، دیمه‌ن و وێنه‌ی ده‌گمه‌ن به‌رانبه‌ر مه‌رگ ده‌به‌خشێت. ده‌ڵێی شیعر به ڕێگا و هێزێكی ڕووناك ده‌زانێت بۆ ڕۆیشتن به‌لای مه‌رگ و پاشان به هێزێكی دره‌وشاوه‌ی ناوه‌وه وه‌ستان له‌ته‌نیشت ئاشقانی ژیان.
هه‌سته‌كان، كه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره پێكده‌هێنن. وه‌ك یه‌كه‌مین و دوایه‌مین پێكهاته‌ی شیعری لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، پێوه‌ندی هه‌سته‌كان له خاڵ و ڕه‌وتی گفتوگۆی كرۆك و ناوكی و چالاكی خواستی به یه‌ك ده‌گه‌ن و هاوده‌قی هێزیان له نێوان ڕووده‌دات و یه‌كتری ده‌ناسن. هیچ هه‌ستێك به ته‌نیا به‌شداری له پێكهێنانی شیعری ئه‌م شاعیره‌ی نه‌كردووه، بگره ئه‌گه‌ر به‌گشتیش نه‌بن به زۆرینه به‌شدار ده‌بن له پێكهێنانی ده‌ق، به‌ڵام یه‌ك هه‌ست قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات و ئه‌وانی تر ده‌بن به به‌رده‌نگ. ژیان هێزی نووسین ده‌جووڵێنێ و بۆ خۆی ده‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ده‌قیش ده‌رهاوێشته‌ی خودی ژیانه. زۆرینه‌ی هه‌سته‌كان له ده‌قێكدا ئاماده ده‌بن و به‌شداری ده‌كه‌ن و ڕه‌نگ ده‌ڕێژن. تانوپۆی له كۆی شێوه ده‌ربڕینه‌كان ده‌چنێت. چنینهكهش له خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی واقیع و زه‌ین و خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌كه‌وێته‌وه. كه‌سیش ناتوانێت خۆی به خاوه‌نی سه‌رچاوه گشتییه‌كان بزانێت، چونكه گشت له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه، هه‌ر به‌شێكی لای كه‌سێك ده‌ست ده‌كه‌وێت و دواتر له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته و لێكدانه‌وه‌دا لێك ده‌درێت .
گه‌رمبوون و ورووژانی هه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و كۆمه‌ڵگه و واقیع. مرۆڤ هه‌ست به پێویستی نزیكبوونه‌وه‌ی له واقیع ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كرۆك و ناوكی ژیان باش بناسێت و بچێته دۆخی گۆڕینه‌وه‌ی ده‌ربڕین و ناسینی بۆچوونی ئه‌وانی تر. ئه‌وه‌ی چ پێودانگێك پێویسته بۆ ناسینی هه‌سته‌كان له ناوده‌قی ئه‌ده‌بیدا، ئایه هه‌سته‌كان درێژكراوه و هه‌ڵقوڵاوی بنه‌مای واقیعن، یان درێژكردنه‌وه و هه‌ڵقوڵاوی چه‌مك و ڕوانینی نهێنی و هۆ و هۆكاره سه‌رسوڕهێنه‌كانی مرۆڤن و زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ چه‌مك و ڕوانینی واقیع. هه‌سته‌كان لای ئه‌م شاعیره خاوه‌نی گرینگییه‌كی به‌تین و تایبه‌تن. له سێ لاوه تێكه‌ڵی چییه‌تی ده‌بن و په‌ره به ئه‌زموونی ده‌ده‌ن. لایه‌نی یه‌كه‌م مردن، لایه‌نی دووه‌م ژیانه‌وه. لایه‌نی سێیه‌میش ناوه‌نده. ناوه‌ندیش ئه‌و خوداوه‌ند و فریشتانه‌ن، كه كرۆك و ناوكی چییهتیمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن و ده‌مانجووڵێنن بۆ نووسین و مانه‌وه له دۆخی بیركردنه‌وه‌دا. نهێنییه‌كانی هه‌قیقه‌ت و دادپه‌روه‌ری و ئێستێتیكامان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن.
هه‌سته‌كان به‌گوڕ دێن هێڵه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی شیعر پێك ده‌گه‌یه‌نن، سه‌رچاوه‌ی هه‌سته‌كانیش له پێكگهیاندندا دابه‌ش ده‌بن و فۆرم وه‌رده‌گرن و بزاوت و جووڵه‌ی ویستی خۆیان به‌سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌ق ده‌سه‌پێنن. كه‌واته هه‌سته‌كان له شیعردا خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی (ناوه‌ند)ن و له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ما جیاوازه‌كان و به‌پله‌ی جیا جیا له یه‌كترناسین و به هێزبوونی پێوه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی پێكهاته و لێكدانه‌وه‌دا بوونی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه و له گۆڕانكارییه‌كی بهردهوامدانهو ڕامانی سه‌ره‌كییان به هه‌موو لاوه قووڵ ده‌بێته‌وه.
ئایاری 2009 هه‌ولێر