قه‌یرانی كتێب وخوێندنه‌وه … به‌هزاد حه‌وێزی
ساڵانه‌و ناوبه‌ناو له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان پیشانگه‌ی كتێب ده‌كرێته‌وه، هه‌ر شوێنه‌ووڵاته به‌پێی رێنمایی و یاساورێساو نه‌ریتی تایبه‌تی خۆی ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه له شوێنێك، وڵاتێك بۆ یه‌كێكی دیكه جیایه.
هه‌یه له‌و لایه‌ن و وڵاتانه زیاتر گرنگی به كاری ریكلام و پروپاگندهیی ده‌دات له‌وانه‌ش(سیاسی)، هه‌یه بابه‌تیانه‌و به‌بێ مه‌رامێكی دیاریكراو كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها ته‌نیا به‌رگ و ناونیشانی نوێ و وه‌ك ئه‌و پێی گرنگه نمایش ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه كاروچالاكیهكی دیكه‌ی رۆشنبیریی كه ئه‌مه له زۆربه‌ی پیشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باوه، هه‌یشه كتێب شانبه‌شانی(شۆپینگ – بازاڕگه‌ریی)نمایش ده‌كات.
مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی كتێب چییه؟
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن، له‌وانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ناساندنی زیاتری داموده‌زگه‌كانی چاپوبڵاوكردنهوهیه، به‌رهه‌می تازه، كاری نوێ و پرۆژه‌ی داهاتوو، ئینجا ته‌رویجكردن بۆ نووسهرودانهروگرنگیی كتێب و رۆشنبیریی و كولتووریی خوێندنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌قی باش خۆسه‌پێنه، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی كتێب وخوێندنه‌وه له‌پای چی؟
به‌پێی هه‌نده ئاماژه له‌و پیشانگهیانهی له‌مه‌وبه‌ر له هه‌نده وڵاتانی عه‌ره‌بی كرانه‌وه وه‌ك(سعوودیه “كه 40ملیۆن ریال بۆ پیشانگای ریاز بۆ كتێب ته‌رخان كرا”و ئه‌بوزه‌بی و دوبه‌ی و لوبنان و میسر‌و ئوردن) ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵك زیاتر ناووئهدریس ده‌كرن، نه‌ك كرۆك و ناوهڕۆك، پێیان وایه كۆمپانیای دابه‌شكردن به‌پێی پێویست نییه، ته‌سویق نییه، دانه‌ر وه‌كیلی مافی ئه‌ده‌بی نییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی ، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی زۆر روونه، ئه‌و كتێبانه‌ی زیاتر بهرهواجن بریتین له كتێبه دینییه‌كان و كه‌لوو(برج) وچێشتلێنان(تهبخ) جگه له به‌رهه‌می تایبه‌ت به منداڵان، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌مه واقیعهكهیهو ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه‌كان و وێستگه‌كان هه‌یه، میدیاش ته‌رویجیان بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها گوژمه‌ی ریكلام بۆ كتێب گرانه.
جگه‌له‌مانه ئینته‌رنێت هۆیه‌كه له هۆیه‌كانی دابه‌زینی ره‌واجی كتێب، جۆری كتێب یا نووسه‌ر گرنگه بۆ فرۆشتن، ئیساره‌ی ناونیشان و دانه‌ر، پێوه‌ره‌كانیش جودان، هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه به‌وه‌ی قاهیرهوبهیروت وه‌ك (دوو وڵات – خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه) له‌بره‌ودان له‌رووی چاپ و بڵاوكردنه‌وه نه‌خاسمه چاپی كتێبی نوێ له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها گوتاری دینی ره‌گی ههیهوخهڵكی پیشوازی لێده‌كات، رایه‌ك پێی وایه پێویسته بڵاوكردنه‌وه ئازاد بێ به‌بێ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، پاڵپشتی حكومه‌ت كۆته له‌سه‌ر كتێب!.
به‌ر له‌هه‌ر شتێك خوێندنه‌وه رۆشنبیرییه‌و په‌یامه، كه‌موكوڕی له پرۆگرامه‌كانی فێركردن به هۆی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی خوێندنه‌وه‌یه، پێویسته ماده‌ی خوێندنه‌وه له پرۆگرامی خوێندن هه‌بێ.
هه‌رشتێكی جوان سه‌خته، خوێندنه‌وه ده‌روازه‌ی مهعریفهیهودهبێ پێیدا بڕۆین، لێ قورسهوئاسان نییه، مه‌عریفه سیسته‌مه‌و میتۆدهكمان ده‌وێ بۆ گه‌یشتن پێی.