Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
كاتێك ژیان لە شیعرێكدا دەتوێتەوە….. ئارام سدیق

كاتێك ژیان لە شیعرێكدا دەتوێتەوە….. ئارام سدیق

Closed

رامانێك لە (ئەو موناجاتێكە لە چاوەكان)ى رۆژ هەڵەبجەیى…..

 بۆ قسەكردن لەسەر شیعرى شاعیرێك هەمیشە پێویستمان بە قسەكردن هەیە لەسەر پێناسەى دوانەى شیعر و شاعیر. چونكە لە پێناسەكردنى ئەوانەوە دەتوانین لە خودى شیعر بگەین لاى ئەو شاعیرەى دەخوازین لێى بدوێین. ئەگەر شاعیر ئەو مرۆڤە هەستیارە بێت كە پەى بە نەبینراوەكان دەبات لە ژیانى ئاسایدا ئەوە شیعر ئەو دنیا نەبینراوەیە كە مرۆڤە ئاساییەكان هەستى پێناكەن. بەڵام شیعر تەنها شتە نەبینراوەكان ناخاتەڕوو بەڵكو دەیەوێت كۆى ژیان لەخۆیدا چڕ بكاتەوە و بیخاتەڕوو، هەرچەندە زۆرجا توشى شكست دێت بەڵام شیعر بەردەوامە لە گیانبازییەكانى خۆى. مایكاییلأ سۆرپى رەخنەگر پێى وایە شاعیران پتر لە خەڵكى ئاسایى و قوڵتر هەست  بەدەوروبەرى خۆیان دەكەن. ئەم قسەیەى مایكاییلأ سۆرپى رەخنەگر سەلمێنەرى بۆچوونەكەى پێشوومانە.
 لەم نووسینەدا دەمەوێت چەند قسەیەكى كورد لەسەر دوا كتێبى شیعرى چاپكراوى "رۆژ هەڵەبجەیى" بكەم بە ناوى ( ئەو موناجاتێكە لە چاوەكان) كە لە بەڕێوەبەرایەتى چاپ و بڵاوكردنەوەى سلێمانى چاپ بووە.  ئەم كتێبە چەند شیعرێكى لە خۆ گرتووە كە كۆى شیعرەكان دەكرێت وەك ئەزموونێكى ترى ئەم كچە شاعیرە سەیر بكەین كە لەپاش هەرسآ كتێبى (تارمایى پێى مەراقێك، نەخوڕەى دەرگایەك- نەقومێك كەس، تا خەو دائەگیرسآ بنوو)، واتە ئەم كتێبە چوارەم ئەزموونى شیعرى ئەم شاعیرەیە. رۆژ لەسەرەتاى نوسینیەوە ئەوەندەى من سەرنجم دابێت ویستوویەتى دەنگێكى جیا بێت و شیعرەكانیشى لە فۆرمێكى تایبەت و بە ناوەڕۆك و وێنەى تایبەتەوە بخاتەڕوو. ئەم شاعیرە نەیویستووە كۆپى هیچ ئەزموونێك بكات، وەلىَ تارمایى ئەزموونى روانگەییەكان و نەوەى نەوەدەكانى شیعرى كوردى پێوە دیارە، هەروەها لە هەندێك قەسیدەشدا هەست بە بوونى رۆحێكى شیعرى كلاسیكى دەكەین. ئەمە بێجگە لەوەى سودێكى زۆرى لە فەلسەفەى بوونگەرایى (وجوودییەت) وەرگرتووە.
  ئەزموونى شیعرى ئەم شاعیرە لە هەردوو كتێبى (تا خەو دائەگیرسآ بنوو، ئەو موناجاتێكە لە چاوەكان) ئەزموونێكە كاملأ و شایەنى لەسەر وەستانە لە دوو كتێبەكەى پێشتردا زیاتر هەست بە گەڕانى شاعیر دەكەین بۆ ئەوەى هەوڵى خۆدۆزینەوە بدات، واتە هەرچەندە ئەم دوو دیوانەى دواى هەمان درێژكراوەى ئەزموونى پێشووە، بەڵام  خۆدۆزینەوەى شاعیر دەبینرێت لەپالأ زمانێكى تاڕادەیەك تایبەتەمەند و وێنەى تایبەت و نەفەسى شیعرى درێژ كە نەفەشى شیعرى لەم دوو كتێبەدا درێژ ترە و وێنەى شیعریش چڕتر بووە. ئەم شاعیرە هەوڵى ئەوەدەدات  زامەكان بنوسێتەوە نوسینەوەى زامەكان لاى رۆژ هەندە سانا نییە و پێویستى بە ئەوەیە بجەنگیت بۆ ئەوەى زامەكانت بنوسیتەوە. ئەو دەنوسێت:
 بۆیە دەجەنم، بۆیە ئیرەیم باڵدەگرآ…
 دەڵێم وەرە بۆلام، با لەم یارییە جوانەدا
 كە پێى دەڵێن عەشق نەدۆڕێم
 ئاخر كەى عەشق براوە بووە؟!
 كآ براوە نیییە ئەوە ئەو پرسیارەیە كە شاعیر لە كۆتایى ئەم قەسیدەیەدا بە نهێنى دەیدركێنآ و دواجار پاش تێڕامان لە كۆى شیعرەكە تێدەگەین كە مرۆڤ براوە نییە و دۆڕاوى یەكەم و كۆتا دۆڕاوە. من پێموایە ئەگەر مرۆڤ لە سروشتیدا بوونەوەرێكى دۆڕاوبێت ئەوا شاعیران دۆڕاوترینى نێو مرۆڤەكانن. چونكە نوسین لە هەوڵێكە بۆ ئەوەى لە دۆڕاوى قوتارمان بكات، بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت نوسەران و شاعیران هەرچەندە لە ژیانى ئاسایدا دۆڕابن زۆرجار لە دەقەكانیاندا براوەن و خەیاڵی بردنەوەیان هەیە لە جەنگەكانى ژیاندا.
 رۆژ هەڵەبجەیى خاوەنى خەیاڵێكى شیعرى فراوانە و ئەو لە شیعرەكانیدا سەفەر بە نێو مێژووى پر لەكارەساتى مرۆڤى كورددا دەكات و دەیەوێت مێژوویەكى نوآ بنوسێتەوە كە مرۆڤەكانى تر ناتوانن بینوسنەوە و تواناى بینینیشیان نییە. لێرەوە دەكرێت بڵێین گەمەكردنى رۆژ لە ( ئەو موناجاتێكە لە چاوەكان) گەمەیەكە بۆ نوسینەوە و ئاوێتەكردنى خەیالأ و واقیع لە فۆرمێكى نوێدا كە نە دژى یەكتر كار دەكەن و نە یەكترى دەسڕنەوە، بەڵكو پێكەوە بیناى دەق بەماناى نوێ دەخولقێنن ئەم حاڵەتەش لە شیعرى (كە هاتى بەناو مندا سەفەر بكە)دا رەنگدانەوەى بەرچاوى هەیە و شاعیر سەرەتا دەنوسێت:
 لەم بەیانییە خەواڵوەدا
 سەفەر بۆ كوێى خۆم بكەم،
 تەماشاكانم دەڕنن
 هەنگاوەكانم لەت دەكەنو
 لە زیندانى جانتایەكدا بەشەو دەیبەستنو
 لە سونەتى گریانێدا،
 بە ترس و تۆقین…!
  دواجار ئەوەى پێویستە ئاماژەى پێبكەین ئەوەیە لە ئێستادا ناكرێت باس لە ئەزموونى شیعرى نوێى كوردى بكەین و ئەم شاعیرە پەراوێز بخەین و ئەو بەو چوار كتێبە شیعرییەى شاعیریەتى خۆى سەلماندووە و ئەزموونەكەشى لە زۆرێك لەو شاعیرانە هەڵكشاوترە كە لە هەشتاكانەوە دەنوسین. بەراى من ئەم هەڵكشانى ئەزموونەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لاى رۆژ شیعر ئەوەندەى خەم و خولیایە ئەوەندە پیشە نییە ئەو بۆ ئەوە نانوسآ تاوەك شاعیر خۆى بناسێنآ و موچەى پێ بچڕێت، بەڵكو رۆژ بۆ ئەوە دەنوسێت تا ژیان بكاتە شیعر بۆ شیعریش بژى ئەو لە زۆرێك لە چاوپێكەوتنەكانیدا دەڵێت: هیچ شتێك لە شیعر گەورەتر نییە، یان دەڵێت شیعر لە خەڵات كردن گەورەترە. واتە رۆژ دەیەوێت ژیان لە شیعرێكدا بتوێتەوە، یان ژیان بكاتە شیعر.
 
 حاڵەتێكى تر كە پێویستە لێرەدا لێى بدوێم ئەوەیە كە رەخنەى كوردى تا ئێستا ئەم شاعیرەى وەكو چەندین شاعیرى تر بە فەرامۆشى سپاردووە، پێموایە ئەوە حاڵەتێكە رۆژ لە هەموو شاعیرانى تر زیاتر پشتگوآ خراوە، بێگومان رەنگە ئەوەش بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە شیعرەكانى رۆژ سادە نین و ئاسان خۆ بە دەستەوە نادەن. تێگەیشتن لە شیعرى ئەم خاتوونە رامان و وردبوونەوەى دەوآ. دنیاى شیعرى ئەم خاتوونە هێندە دەوڵەمەندە كە ناتوانرآ لە نووسینێكى ئاوها كورتدا بەرجەستە بكرێت و ئەم نوسینە تەنها هەوڵێكە بۆ خستنەڕووى چەند لایەنێكى شیعرى ئەم شاعیرە.
    
 
Aram_sdeq@yahoo.com
 
  سەرچاوەكان:
 1-رۆژ هەڵەبجەیى، ( ئەو موناجاتێكە لە چاوەكان) لە بڵاوكراوەكانى بەڕێوەبەرایەتى چاپ و بڵاوكردنەوەى سلێمانى ساڵى (2007).
 2- كۆمەڵێك نوسەر، لە ستایشى ئەدەبدا، و: شێرزاد حەسەن، لە بڵاوكراوەكانى دەزگاى ئاراس ساڵى (2001).
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.