كازانتزاكیس: من ئازادم له هیچ شتێك ناترسم
نووسه‌ری گه‌وره نیكۆس كازانتزاكیس یه‌كێكه له دیاترین نووسه‌رو شاعیر‌و فه‌یله‌سووفانی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و گه‌لێك شاكاری گرنگ‌و نه‌مری خستۆته كتێبخانه‌كانی دنیا كه بریتین له وتار‌و رۆمان شیعر‌و گه‌شتنامه‌و بیره‌وه‌ری‌و تراژیدیا‌و سه‌رباویچه‌ندین كاری وه‌رگێڕان‌و به‌رهه‌مه‌كانیشی بۆ زیاتر له (10) زمان وه‌رگێڕدراون.. كازانتزاكیس له (18)ی شوباتی (1883) له دوورگه‌ی كریت له دایك بووه، كه گه‌وره‌ترین دوورگه‌كانی یۆنانه‌و ژیانی منداڵیی خۆی هه‌ر له‌و دوورگه‌یه‌دا بردۆته سه‌ر كه دڕنده‌ترین جه‌نگی دژی توركه‌كان له پێناو ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆوه دیوه. باوكی كازانتزاكیس (كاپتن میكایل) یه‌كێك بووه له پێشڕه‌وانی خه‌بات له جه‌نگه‌كه‌دا، هه‌رچه‌نده باوكی رۆشنبیر‌و خوێنده‌واریش نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵی داوه كوڕه‌كه‌ی فێری خوێندن‌و رۆشنبیر كردن بكات، چونكه له‌و بڕوایه‌دا بووه كه خه‌بات به ته‌نیا به تفه‌نگ‌و شمشێر ناچێته سه‌ر، بۆیه‌ش كوڕه‌كه‌ی خۆی نارد بۆ خوێندنی ماف‌و له‌و قوتابخانه‌ی یاسای دانا له ئه‌سینا. كانتزاكیس له‌ساڵی (1906) دوكتۆرای له ماف وه‌رگرت‌و پاشان بۆ خوێندنی فه‌لسه‌فه رووی كردووه پاریس‌و له‌وێ له‌سه‌رده‌ستی هێنری برگستون له‌ساڵی (1909) په‌ره‌ی به خوێندنه‌كه‌یدا، كانتزاكیس زۆربه‌ی ژیانی تافی لاوێتی له‌و گه‌شتانه‌دا به‌سه‌ر بردووه كه تیایاندا له رامان‌و بیركردنه‌وه دابووه‌و سه‌رده‌مانێكی زۆریشی له چیای ئاپۆس به گۆشه‌گیری به‌سه‌ر بردووه‌و سه‌ردانی دێرو كلێساكانی یۆنان‌و قودس‌و میسریشی كردووه.
له ساڵی (1912)دا خۆبه‌ختانه چۆته نێو سوپای یۆنان بۆ به‌شداری له جه‌نگی به‌لقان. پاشان له‌ساڵی (1919) بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له یۆنان‌و به‌رپرسی دابین كردنی خۆراكیش بووه بۆ نزیكه‌ی (15000) یۆنانی، هه‌روه‌ها به‌رپرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان بووه له قه‌فقاسه‌وه بۆ یۆنان‌و له‌م كارانه‌شیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام دواتر خۆی خانه‌نشین كردووه. كانتزاكیس سه‌ردانی گه‌لێك وڵاتانی ئه‌وروپاو ئاسیای كردووه، له‌وانه ئیسپانیا، چین، رووسیا، یابان، فه‌ڕه‌نسا، هیند، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا‌و له‌میانی ئه‌م سه‌ردانانه‌یدا به‌شداری له رۆژنامه‌نووسی‌و وه‌رگێڕان‌و دانانی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌كاندا كردووه‌و گه‌لێك وتار‌و شانۆنامه‌و گه‌شتنامه‌ی نووسیوه تیایاندا بیر‌و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه نووسیوه، كه سه‌ردانی كردوون. كانتزاكیس بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له بواری سیاسه‌تیشدا كاری كردووه‌و له‌ساڵی (1945) پۆستی وه‌زیری له حكومه‌تی یۆنانی وه‌رگرتووه‌و دواتر له ساڵی (1946) بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری یۆنسكۆ كه له‌وێدا كاری وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه كلاسیكییه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ی پردی نێوان شارستانیێتییه‌كان توندوتۆڵ‌تر بكات به‌تایبه‌ت پردی نێوان خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوا‌و دوای ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاره‌كی خۆی خانه‌نشین كردووه‌و ژیانی خۆی بۆ نووسین كه داستانێكه له (33333) به‌یت پێكهاتووه، ئه‌مه‌شی ئه‌و كاته نووسی كه ئۆدێسه‌ی هۆمێرۆس به كۆتا هاتبوو، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی شۆڕشێك بوو له بواری شێواز ڤۆكابوله‌ریی زمان‌و تیایدا مه‌ودای قووڵی مه‌عریفه‌ی كازانتزاكیسی له بواره‌كانی شوێنه‌وارناسی‌و ئه‌نترۆپۆلۆجیا ده‌رخست، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌مه‌ی له چه‌شنی: مه‌شقه رۆحیه‌كان‌و دڵسۆزانی خوا‌و ئازادی‌و مه‌رگ‌و هه‌ژاری ئه‌سیری‌و براكوژی‌و زۆربای یۆنانی، دوا وه‌سوه‌سه‌كانی مه‌سیح‌و ئۆدێسه‌و وه‌رگێڕانی كۆمیدیای خوداوه‌ندی دانتی‌و دۆن كیخۆتی سێرڤانتس‌و وه‌رده‌شت به‌م شێوه‌یه دواوه‌و ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره (كتێبی منداڵانه)و مه‌سیح سه‌ر له نوێ له خاچ ده‌درێته‌وه‌و په‌یام بۆ گریكستانی نووسیوه كه ئه‌وه‌ی دواییان ژنه‌كه‌ی له ساڵی (1961) دوای مردنی له دوو تۆیی كۆكردنه‌وه‌ی نامه‌كانی‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی كازانتزاكیس بڵاوی كردووه‌وه. (گریكۆ هونه‌رمه‌ندێكی نیگاركێشی ئیسپانیی به‌ره‌گه‌ز كریتی بوو).
هه‌ندێك له شاكاره‌كانی كانتزاكیس رووبه‌ڕووی سانسۆر بوونه‌ته‌وه‌و له هه‌ندێك له‌وڵاتانی جیهان قه‌ده‌غه‌كراون، به‌ڵام دوا وه‌سوه‌سه‌ی مه‌سیح كه له‌ساڵی (1951) بڵاوبۆوه زۆرترین مشتومڕو گفتوگۆی لێ كه‌وته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه كڵیسای كاسۆلیكی رۆمانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ی كردوو كلێسای ئه‌رسۆدۆكسی یۆنانیش هه‌وڵی گرتنی كانتزاكیسیدا، به‌ڵام هیچیان بۆنه‌كراو ته‌نانه‌ت پاپای ئه‌و كاته ئه‌م كتێبه‌ی خسته نێو كتێبه یاساخ كراوه‌كانی فاتیكان له ساڵی (1954). له ساڵی (1957) كانتزاكیس خه‌ڵاتی لینینی بۆ ئاشتی له یۆنان پێ به‌خشراو له ساڵی (1956)یش پاڵیۆراو بۆ خه‌ڵاتی ئۆبڵ به‌ڵام به جیاوازیی تاكه ده‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌لبێركامۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له‌ده‌ستدا.. كانتزاكیس له ته‌مه‌نێكی دره‌نگ ژنی هێنا كه رۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌رێكی یۆنانی بوو ناوی (ئیلینی) بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كانتزاكیس به‌رده‌وام له گۆشه‌گیریدا ده‌ژیا، ژنه‌كه‌ی له ساڵێكدا ده رۆژ زێتر نه‌یده‌بینی ئه‌ویش له رێوڕسمێكی خێزانی بوو كه ناوی (ده رۆژه‌كه) بوو، هه‌ر ئه‌م گۆشه گیرییه‌ش بوو كه‌وایكرد ئه‌م هه‌موو شاكاره جیهانییه به‌رهه‌م بێنێ، كه تا دونیایه به نه‌مری ده‌مێننه‌وه. كانتزاكیس له‌دوا رۆژانی ته‌مه‌نیدا داوای له خوا ده‌كرد كه ده ساڵی تر ته‌مه‌نی بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌واو بكات‌و خۆی به ته‌واوی خاڵی بكات، ئه‌وه بوو له (26)ی تشرینی یه‌كه‌می (1957) له ئه‌ڵمانیا له ته‌مه‌نی (74) ساڵی سه‌ری نایه‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌شی به‌وپه‌ڕی شكۆدارییه‌وه گوازرایه‌وه ئه‌سینا، به‌ڵام كلێسای ئه‌رسۆدۆكسی نه‌یهێشت له‌وێ بنێژرێ، بۆیه بردرایه‌وه كریت‌و له‌سه‌ر داوای خۆی ئه‌م دێڕه‌ی بودا له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی نووسرا: (هیوام به‌هیچ شتێك نییه‌و له هیچیش ناترسم، من سه‌ربه‌ست‌و ئازادم) له دوورگه‌ی كریت مۆزه‌خانه‌یه‌كی بچووكی له (ڤارڤاری میریتا) بۆ دامه‌زراوه كه تیایدا شته‌كانی خۆی‌و ژماره‌یه‌كی به هادار له‌ده‌ستنووس‌و نامه‌كانی‌و دانه نووسراوه ده‌سخه‌ته‌كانی، به‌رهه‌مه‌كانی‌و وێنه‌و وتار‌و كتێب‌و شتی تایبه‌تی خۆی تێدا دانراوه.. تا ئێستا به‌رهه‌مه‌كانی زۆرباو دوا وه‌سوه‌سه‌ی مه‌سیح‌و ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌ش كراونه‌ته فیلمی سینه‌مایی.
ژنه‌كه‌ی كازانتزاكیس له‌باڕه‌یه‌وه ده‌ڵێ تابڵێی پاك‌و بێگه‌رد بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خودی خۆی دا زۆر توندبوو، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ستی به لێپرسراوێتی سه‌رشانی خۆی ده‌كرد.
چه‌ند وێستگه‌یه‌كی گرنگ له ژیانی كازانتزاكیس:
كازانتزاكیس زۆر سه‌رسام‌و كاریگه‌ربوو به سروشت‌و ره‌سه‌نیی وڵاته‌كه‌ی‌و شارستانێتی مه‌زنی گریك‌و ئه‌فسانه‌كانی یۆنان‌و میتۆلۆجیا نه‌مره‌كانی، به‌ڵام له هه‌مووی كاریگه‌رتر به‌سه‌ریه‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه كێشه‌ی نێوان كریت‌و توركیا بوو، ئه‌مه‌ش به درێژایی ژیانییه‌وه به‌سه‌ریه‌وه دیار بوو و وایكردبوو كه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی به‌رپرس به‌رامبه‌ر به‌م كێشه‌یه‌و كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ی بڕوانێ، هه‌رده‌م بۆ هه‌ركوێ چووبا چه‌نگی خۆڵی كریتی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد، ئه‌گه‌ر كازانتزاكیس رقی له تور‌كان بووه به‌هۆی ئه‌وه نه‌بووه كه نه‌ته‌وه په‌رست بێ یاخود ئه‌وان موسڵمانن، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه بووه كه تور‌كان شه‌ڕ فرۆش‌و زاڵمن، له‌نێوان ئه‌مه‌و هۆشیارییه قووڵه‌كه‌ی‌و ئه‌زموونه مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی توانیویه لایه‌نگری مرۆڤ بۆ ئایین‌و فیكر‌و باوه‌ڕو كار‌و كرده‌وه‌كانی لێك جیا بكاته‌وه، ئه‌و رۆحێكی كراوه‌ی بۆ هه‌موو ئایین‌و باوه‌ڕێك هه‌بوو و له‌و بڕوایه‌ش دابوو كه مرۆڤ مافی خۆیه‌تی كه هه‌موو ئازاد‌و كه‌رامه‌تێكی هه‌بێت جا ئایین‌و باوه‌ڕو ره‌نگ‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌مكی كێشه‌و ناكۆكی لای كازانتزاكیس به‌رفراوان بوو بۆ كێشه‌و ناكۆكی هێزی هه‌ق‌و ناهه‌ق، له‌نێوان خێر‌و شه‌ڕو رووناكی‌و تاریكی‌و خوا‌و شه‌یتان.
گه‌شتی قه‌دیسان:
ئه‌گه‌ر ئازادی گڕی یه‌كه‌م بێت بۆ رووناك كردنه‌وه‌ی رۆح، ئه‌وا مه‌زنترین ئامانج‌و هیوای كازانتزاكیس بووه، ئاره‌زووی زۆری بۆ پاگژی هه‌بوو، هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌راش بووینه‌وه كاریگه‌رو سه‌رسام بووه به ئه‌فسانه‌و پێغه‌مبه‌رو پیاوه‌كان.
به تایبه‌ت به‌سوعی مه‌سیح‌و قه‌دیس فرانسیس‌و سه‌رسام چیرۆكی ژیانیان‌و ژان‌و مه‌ینه‌تی‌و خه‌باتی به‌رده‌وامیان بووه‌و بۆ بنیادنانی مرۆڤایه‌تی. خۆشی چه‌ندین هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته قه‌دیس، كاتێ منداڵ بووه چۆته به‌نده‌رو داوای له كه‌شتیه‌وان كردووه بیگه‌یه‌نێته چیای ئاپۆس تا ببێته قه‌دیس، به‌ڵام كه‌شتیه‌وان قه‌شمه‌ریی پێ هاتووه‌و بردوێتییه‌وه ماڵه‌وه… هه‌روه‌ها كه گه‌شتۆته ته‌مه‌نی گه‌نجی گه‌شتی لای قه‌شه‌و كلێساكانی كردووه هه‌ر له حه‌جه‌وه بۆ دێرو كلێساكانی یۆنان‌و به‌ره‌و فه‌له‌ستین‌و خاكه مه‌سیح‌و دواتر بۆ بیابانی سینا، له‌وێ دوای بیركردنه‌وه‌ی قووڵ بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه جیهانی راسته‌قینه‌و له‌وێ یه‌ك له راهیبه‌كان ئامۆژگاریی كردووه‌و پێی گوتووه: ((بگه‌ڕێوه جیهان، له‌و رۆژگاره‌دا. له‌و ته‌مه‌نی تۆی تێدای، جیهان هه‌مووی (دێرێكی) راسته‌قینه‌یه تاتۆی تێدا ببیته قه‌دیس كازانتزاكیس دركی به‌وه كردووه كه نوێژی راسته‌قینه هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی شه‌ریف‌و بنیادنه‌رانه‌یه‌و خه‌باتی راسته‌قینه‌ش ئه‌و خه‌باته‌یه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ی مرۆی سه‌ر زه‌وی رزگاری بێت له ترس‌و زوڵم‌و نه‌خوێنده‌واری‌و به‌نده‌یی، بۆیه وای داناوه كه نموونه‌ی مرۆڤی چاك ئه‌وه‌یه كه قه‌دیس‌و پاڵه‌وان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ.
قه‌دیسێك له‌لایه‌كه‌وه پڕ له پاكی‌و حیكمه‌ت ره‌حمه‌ت بێت، پاڵه‌وانێك له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه هێزو راستیی پێ بێت‌و بتوانێ مافی خۆی له دوژمنانی وه‌رگرێ‌و رزگاریێ له زوڵم‌و سه‌ربه‌ستی‌و كه‌رامه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی بگه‌ڕێنێته‌وه.
جارێكیان كه كازانتزاكیش بچووك بووه لێیان پرسیوه؟
– به‌نیازی چی نووسی؟
– ژیانی قه‌دیسه‌كان‌و ژیانی باپیره‌م.
– ئایا باپیره‌ت قه‌دیس بووه؟ ئه‌ی نه‌تده‌گووت له‌گه‌ڵ تور‌كان له جه‌نگ دابووه؟!.
– ئه‌ی هه‌ردوو شت وه‌ك یه‌ك نین؟
كازانتزاكیس و نیمچه:
كاتێ كازانتزاكیس له پاریس ده‌یخوێند زۆر سه‌رسام‌و كاریگه‌ر بوو به فه‌یله‌سووف‌و شاعیری گه‌وره نیمچه‌و وایكرد كه دیدی بۆ ئایین‌و ژیان‌و خوداوه‌ند بگۆڕێت‌و واشیكرد كه یاخی بێت له بیركردنه‌وه‌و باوه‌ڕه‌كانی پێشبینی، ته‌نانه‌ت دیدی بۆ هونه‌ر، ئه‌وكاته دركی به‌وه كرد كه رۆڵی هونه‌ر نابێ كه‌متر بێ له پێشكه‌ش كردنی وێنه‌یه‌كی جوان‌و خه‌یاڵ ئامێز بۆ واقیع‌و ژیان، به‌ڵكو كاری سه‌ره‌كیی هونه‌ر بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ژیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توند‌و رووخێنه‌ریش بێت. كازانتزاكیس له‌باره‌ی نیتچه‌وه ده‌بێژێ: ئه‌و په‌یامبه‌ره به‌چی هه‌ڵساو داوای چی له ئێمه كرد به پله‌ی یه‌كه‌م جێ به‌جێی بكه‌ین، داوای له ئێمه كرد هه‌موو پرسه‌كان ره‌ت كه‌ینه‌وه، خوا‌و نیشتمان‌و ره‌وشت‌و راستییه‌كان، هه‌میشه بێ دۆست‌و هاوه‌ڵ گۆشه‌گیربین، ته‌نیا هێزی خۆمان به‌كاربێنین‌و ده‌ست بكه‌ین به‌داڕشتنه‌وه‌ی جیهان‌و شه‌رم نه‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها كازانتزاكیس وای بۆ ده‌چێ كه ئایین رێگه‌یه‌كه پێشتر بۆ مرۆڤ داڕێژراوه‌و وای ده‌به‌ستێته‌وه كه مرۆڤ به‌رده‌وام له ترس‌و چاوه‌ڕێی به‌رده‌وام‌و ره‌حمه‌تی هێزی نه‌بینراو دابێت. له كاتێكا پێویسته مرۆڤ رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی له بنیاد نانی ژیان دابنێ‌و به‌رپرسارێتیی ته‌واوی هه‌بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ره‌حمه‌ت‌و ئه‌و راستیه بكات كه له ئاسمانه‌وه‌یه، بۆیه ره‌خنه‌ی له پیاوانی ئایین‌و راهیبه‌كان گرتووه: كلێسای مه‌سیح وا بۆم به‌دیاركه‌وت كاتێ كه پیاوانی ئایین گه‌یاندیانه ئه‌م ئاسته كه ببێته ئاخوڕێك هه‌زاران مه‌ڕی زراو رژاوی تێدابێ كه شه‌ووڕۆژ له باعه‌باعدابن، هه‌ریه‌كه پشت به‌وی تر ببه‌ستێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خنه‌ی له پیاوانی ئایین وه‌ك تاكه‌كه‌س نه‌گرتووه، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی له‌وه‌بوو، كه به‌كارهێنانی ئایین وه‌ك به‌رگێك بێت نه‌توانی له به‌رپرسێتی هه‌ڵێی. له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: مرۆڤی راسته‌قینه مه‌ر نییه، سه‌گی پاسه‌وان‌و رێوی‌و شوانیش نییه، به‌ڵكو موڵكێكه وڵاته‌كه‌ی له كۆڵدایه‌و پێشده‌كه‌وێ.
كازانتزاكیس و بودا:
دوای ئه‌وه‌ی كازانتزاكیس پاریسی جێ هێشت‌و گه‌یشته ڤیه‌ننا قۆناغێكی نوێ له ژیانی ده‌ستی پێ كرد‌و له‌وێ بودای ناسی‌و له خوێندن‌و فه‌رزه‌كان‌و ڕێ‌و ڕه‌سم‌و فێركارییه‌كانی بودا قووڵبۆوه، بۆی ده‌ركه‌وت كه ئایینی مه‌سیح له‌رووی سه‌یركردنی ژیانه‌وه سووك‌و ئاسانترو كراوه‌تره له بودا، چونكه بودا به چاوێكی قوڵ سه‌یری گه‌ردوون ده‌كات، له‌وێ بودای خۆشه‌ویست‌و وه‌ك مامۆستا‌و رابه‌ڕێكی رۆحی‌و دڵسۆزێك سه‌یری كرد.
كازانتزاكیس و كۆمۆنیست:
كازانتزاكیس ڤیه‌ننای جێهێشت‌و چووه به‌رلین، له‌وێ چاوی به‌دنیایه‌كی دیكه هه‌ڵهێنا، كه پڕ بوو له‌زوڵم‌و زۆرداری‌و ترس‌و هه‌ژاری‌و ئه‌و شاره باش شاره‌زا بوو و به‌رده‌وام له‌نێوكوچه‌و كۆڵانه هه‌ژار نشینه‌كانی ده‌خولایه‌وه‌و له‌وێ له نزیكه‌وه بێكاری‌و هه‌ژاری‌و برسێتی بینی، پاشان چه‌ندین هاوڕێی جووله‌كه‌ی په‌یدا كرد‌و له هۆكاری رق لێ بوونه‌وه‌و دژایه‌تی كردنی ئه‌وان بۆ جیهان تێگه‌یشت. له‌وێوه كازانتزاكیس زانیی كه ئازار‌و خۆشه‌ویستی‌و رق به ته‌نیا خه‌بات نییه، به‌ڵكو بریتییه له‌كێشه‌و ئاكۆكیی به‌رده‌وام له‌نێوان مرۆڤه‌كان به‌خوێن‌و گۆشت‌و نه‌ته‌وه له پێناو ئازادی‌و به‌رگری له‌مانه‌وه. پاشان كازانتزاكیس چووه رووسیاو له‌وێ سه‌رسام‌و كاریگه‌ر بوو به‌لینین‌و ئه‌زموونی سۆسیالیستی كه‌وایكردبوو گه‌لانی رووس به هه‌موو توێژه‌كانییه‌وه له ده‌وری سه‌ركرده‌و سیمبول‌و ئه‌فسانه‌ی لینین كۆبنه‌وه.
كازانتزاكیس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: به‌ڕاستی ئه‌م پیاوه مه‌سیحێكی تر بوو، مه‌سیحێكی سوور، هه‌ر بیرم ده‌كرده‌وه‌و سه‌رسامیم بۆی له‌بن نه‌هاتوو بوو، كه ئه‌م پیاوه چه‌نده خه‌باتگێڕ بووه‌و چه‌ند به‌رگه‌ی تاراوگه‌ی گرتووه.
له‌راستیدا ئه‌زموونی كۆمۆنیستی زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر كازانتزاكیس‌و بیركردنه‌وه‌یه‌وه هه‌بوو، وایكرد كه به‌بیرو بۆچوونه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه له‌باره‌ی تیۆره‌كان‌و فیكره فه‌لسه‌فییه‌كان‌و وجودیه‌ت‌و خوا‌و مرۆڤ و نه‌مری.
و: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
بیبلۆگرافیای كازانتزاكیس كه كراونه‌ته عه‌ره‌بی:
– إبلینی كازانتزاكی، نیكوس كازانتزاكی: سیره حیاه ((المنشق))، ت. محمد علی الیوسفی، دار اڵاداب، بیروت، 1995.
– نیكوس كازانتزاكی، اڵاخوه اڵاعدا‌و، ت. محمد أسد الله، المكتبه اڵاهلیه، بیروت، بلا التاریخ.
– نیكوس كازانتزاكی، القدس فرانسیس، ت. عباس عباس، دار الرأی دمشق، 2004.
– نیكوس كازانتزاكیس اڵاخوه اڵاعدا‌و، ت. إسماعیل المهدوی، گب 2: ابن رشید بیروت، 1979 (گب 1: القاهره، 1967).
– نیكوس كازانتزاكیس، الاغوا‌و الاخیره للمسیح، ت. أسامه منزلجی، دار المدی، دمشق، 1995.
– نیكوس كازانتزاكیس، الپعبان والزنبقه، ت. سهیل نجم، دار الكنوز الادبیه، بیروت، 1993.
– نیكوس كازانتزاكیس، الحریه أو الموت، ت. سعد زغلول نصار، الهلال، القاهره، 1992.
– نیكوس كازانتزاكیس، الفقیر لله فرانسوا الاسیزی، ت. نسیم واكنیم یازجی، مگبعه الیازجی، دمشق 1996.
– نیكوس كازانتزاكیس، تصوف: تمارین روحیه، ت. سید احمد علی بلال، دار المدی، دمشق، 1998.
– نیكوس كازانتزاكیس، تقریر إلی غریكو، ت. ممدوح عدوان، گب 2 فی مجلد واحد: مۆسسه الجندی للگباعه، دمشق، 2000 گب 1 فی مجلدین: 1986.
– نیكوس كازانتزاكیس، زوربا، ت. جورج گرابیشی، گب 7: دار الادب، بیروت، 1989 (گب1: 1965).
– نیكوس كازانتزاكیس عگیل یعود (مسرحیه)، ت. وتقدیم نعیم عگیه، وزاره الارشاد والانبا‌و، الكویت، 1970.
– نیكوس كازانتزاكیس، فقیر الله القدیس فرانسیس الصقلی، ت. سهیل نجم، دار الكنوز الادبیه.