كاك مسعود بارزانی دژی پرینسیپی حیزبه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه
یه‌كێك له بنه‌ماكای په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی پابه‌ند بونه به‌و بڕیارانه‌ی كه وه‌ك نوسراو هه‌مومان كۆكین له‌سه‌ری ده‌بێت پابه‌ند بین به دسپلینه‌كانیه‌وه به بێ جیاوازی له نێوان هه‌موو تاكه‌كاندا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته متمانه بونی گشتی به‌رامبه‌ر به نوسراوه‌كانمان له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌ستور و یاساكان ئه‌و نوسراوانه‌ن كه هه‌مومان كۆكین له‌سه‌ری ده‌بێت پابه‌ند بین پێیه‌وه‌ی به هه‌موو دید و بۆچونه جیاوازه‌كانه‌وه چونكه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له به كردار كردنی ئه‌و پرینسیپانه‌دایه , خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستور و یاساكان بریتی بێت له كۆ هه‌مئاهه‌نگی گشتی ئه‌وا په‌یڕه‌وی حیزبه‌كان كۆده‌نگی گروپێكی دیاری كراوه بۆ ستراتیژێك كه ئه‌و گروپه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و گروپه له په‌یڕه‌وی ناوخۆ لایدا و گروپه‌كه یان حیزبه‌كه بێ ده‌نگ بون دیسانه‌وه لادانه له‌و كۆ ده‌نگییه‌ی كه له گروپه‌كه یان له حیزبه‌كه‌دا هه‌یه … پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئه‌ی ئه‌گه‌ر گروپه‌كه به كۆده‌نگی پاڵپشتی لادانه‌كان بوو ئه‌و كات ده‌بێ بگوترێ چی …؟
له‌م نێوه‌نده‌دا هێنده‌ی قسه‌كردن هه‌یه له سه‌ر په‌یڕه‌و هێنده مه‌به‌ستم له كه‌سێك نیه به دیاری كراوی ,….. ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا (پارتی دیموكراتی كوردستان ) یه‌كێكه له هێزه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی هه‌رێم خاوه‌نی مێژوویه‌كی دور و درێژه له ئه‌زمونی حیزبی و زۆربه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه كه ده‌كرێت پشكی شێری به‌ربكه‌وێت له چاوه‌كانی چاودێری و ڕه‌خنه‌كان و خوێندنه‌وه‌كان چونكه هه‌ڵه‌ی ئه‌م حیزبه كاریگه‌ری قورسی ده‌بێت له چاو حیزبێك كه هه‌م ده‌نگ و هه‌م كورسیه‌كانی كه‌م بێت و ده‌نگی زۆرێك له هاوڵاتیانی نه‌بێت كه ئه‌مه‌ش ناكاته په‌راوێز كردنی گروپه بچوكه‌كان بگره له نوسراوه گشتیه‌كاندا ئه‌وانیش پێگه‌ی خۆیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ڵه له بچوكه‌وه بۆ گه‌وره و له بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گۆڕێ .
(پارتی دیموكراتی كوردستان ) پارتێكی دیموكراته و خاوه‌نی په‌یڕه‌وی خۆیه‌تی ڕۆژانێك بوو زۆرترین خه‌ڵك له‌م پارته‌دا خه‌باتیان كردوه و وه‌ك ده‌ڵێن پارتی دایك بوه له قۆناغێكی مێژوویدا , به‌ڵام له دوای ئه‌م قۆناغه‌وه و به پێ ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و دروست بونی نه‌وه‌ی نۆی هیچ هێزیك ناتوانێت ببێته هێزیكی زۆرینه كه ئه‌مه‌ش دۆخێكی دروسته تا هێزه‌كان نه‌بنه قۆرخكاری سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان ,…. كێشه‌ی گه‌وره له هه‌رێم دروشم و ناوه‌ڕۆكه كه‌هیچ حیزب و گروپێك نیه كه له كرداردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دروشمه‌كانی بێت … پارتی پارتێكی دیموكراته … ئایا ئه‌م پارته تا چه‌ندێ دیموكراته كه ده‌بوایه به مێژووی خۆی چه‌ندین سه‌رۆك ببونایه‌ته سه‌رۆكی ئه‌م حیزبه به‌ڵام ئه‌مه نه‌كراوه .. پارتی له ده‌ستور و یاساكانیشدا ده‌بوایه زۆر ترین ئاماده‌گی و پابه‌ند بوونی به ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه ببوایه چونكه هه‌ڵگری دروشمی دیموكراتییه‌ته وه بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت پابه‌ند بونه به سایاكان و ده‌ستوره‌وه , كه كاتێك ئه‌م حیزبه داوا بۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی ده‌كات ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم یان بۆی هه‌بێت خۆی كاندید بكاته‌وه واتا وه‌ستانه‌وه دژی په‌یمانی گشتی و بنه‌ماكانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی خۆی و یاسا‌و ده‌ستور ..كه ده‌بوو به‌ڕێز مسعود بارزانی خۆی قبوڵی نه‌كردایه تا ببێته سه‌رتایه‌ك بۆ دیموكراتیه‌ت و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و پابه‌ند بوون به ڕای گشتی و به په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیه‌وه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا بوایه ده‌بوو قبوڵ نه‌كرایه تا بیسه‌لمێنێت كه پابه‌نده به بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ته‌وه .
با بپرسین ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارتی دیموكرات تا چه‌ندێ له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیدا دێته‌وه ..؟
پارتی خاوه‌نی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی خۆیه‌تی كه له (4) ده‌روازه و (251) مادده پێك هاتوه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیدا هاتوه… به‌شی دووه‌م /ئامانجه نیشتمانیه‌كانی پارتی / له مادده‌ی (7) دا هاتوه :(كۆششكردن بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی , یاسا و هاوده‌رفه‌تی تێدا فه‌راهه‌م بێ و هه‌موان تێیدا له سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتێكی فره حیزبی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ بكرێ ) ئێمه ده‌پرسین به پێ ی ئه‌م پرینسیپه داواكردن بۆ درێژكردنه‌وه یان خۆ كاندید كردنه‌وه لادان نیه له پڕۆگرامی پارتی …؟ ئیتر هه‌ر كه‌سێك بێت و له‌هه‌ر گروپ و حیزبێك بوایه ( كه من هێنده‌ی مه‌به‌ستم ڕه‌هه‌نده ده‌ستوری و یاساییه‌كه‌یه هێنده مه‌به‌ستم به‌ڕێز مسعود بارزانی نیه وه‌ك كه‌سێك .. هه‌ر كه‌سێكی تر بوایه هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بوو ) ده‌بوایه پارتی به پێ ی پڕۆگرامی خۆی ڕێگه‌ی به هیچ گروپ و حیزب و كه‌سێك نه‌دایه كه له ده‌ستور و یاساكان ده‌ر بچێت .
خاڵیكی تری پڕۆگرامی پارتی : (ده‌روازه‌ی سێیه‌م /پرینسیپ و ستراتیجیه‌كانی پارتی /به‌شی یه‌كه‌م / له بواری په‌ره‌پێدانی سستمی سیاسی و بنه‌ماكانی حوكمڕانیدا / مادده‌ی 18 / پشتگیری كردنی دامه‌زراوه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه به ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی گرنگ داده‌نرێت و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای پرنسیپی سه‌روه‌ری یاسا ڕۆڵی ته‌واوی خۆیان ببینن و ژیانی ده‌ستوری و یاساییان بۆ دابین بكرێت .)
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا و له مادده‌ی (31)دا هاتوه (گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له ڕێ‌ی ڕیفراندۆم و میكانیزمه ده‌ستوریه‌كانه‌وه بڕیار له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێم ده‌دات )
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی ناو پڕۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ینه پێوه‌ر ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك نه‌ك له ناو پارتیدا بگره له‌هه‌ر گروپ و ڕێكخراوێك و حیزبێكی تر بوایه و له یاسا‌و ده‌ستور ده‌ربچوایه ده‌بوایه پارتی به پێ ی پرینسیپ و ستراتیژی خۆی قبوڵی نه‌كردایه به تایبه‌ت پارتی كه هێزێكه زۆربه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته و زۆر تیرین به‌رپرسیاریه‌تی ڕوبه ڕوی ده‌بێته‌وه .
وه‌له هه‌مان به‌شدا و له مادده‌ی (40) دا هاتوه :(بۆ به‌رفراوانكردنی پرینسیپی به‌شداریكردنی هاوڵاتیان له حوكمڕانیدا پارتیمان كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی پرینسیپی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌و یاسا بنه‌ڕتیانه‌ی سروشتی ده‌ستوریان هه‌یه ).. به پێ ی ئه‌م پێوه‌ره ده‌بوو پارتی بۆ پرسی ده‌ستوری و سه‌رۆكی هه‌رێم پابه‌ند بوایه به‌م مادده‌وه و پێداگری بكردایه له سه‌ر پرسی گشتی نه‌ك ته‌نها گروپه‌كان و خۆی پێداگری بكردایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك بۆی نیه له دوو خول زیاتر خۆی كاندید بكات و واده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه …كێشه‌كه له ده‌رچون له پرینسیپه‌كانی حیزب نیه دیارده ترسناكه‌كه لێره‌دایه كه یه‌كێتی كه حیزبی سوسیال دیموكراته ده‌ڵی پێشنیاری ئێمه بوو كه ئه‌م دوو فاقیه چی لای پارتی و چی لای یه‌كێتی سه‌ره‌تایه‌كه به‌ره‌و دۆخێك كه چی تر پڕۆگرام و په‌یڕه‌و پرنسیپه حیزبیه‌كان جۆره گه‌مه‌یه‌كی كۆمیدیانه‌ی گاڵته جاڕییه ..كه ده‌بوو پێش هه‌موو گروپ و ڕێكخراوێك پارتی و یه‌كێتی دژی هه‌ر پێشێلكاریه‌ك ببونایه‌ته‌وه كه ده‌ستور پێشێل بكات ..( بۆ بابه‌تێكی تر یه‌كێتی ده‌خه‌مه به‌ر پێوه‌ره‌كانی په‌یڕه‌وی ناخۆی خۆیه‌وه ) ..لێره‌وه ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره له ئه‌ندامانی پارتی بكه‌ین ئایا ئه‌گه‌ر له‌بری به‌ڕێز مسعود بارزانی هه‌ر كه‌سێكی تر بوایه له ده‌ره‌وه‌ی پارتی چی هه‌ڵویستێكتان ده‌بوو ..؟ وه بۆ له ناو هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كێتی یه‌ك ده‌نگمان نه‌بیست كه بڵێ ئه‌مه دژی ده‌ستور و یاساكانه و قبوڵی ناكه‌ین ..؟ وه بۆ نه‌مان بیست بڵین ئه‌مه دژی په‌یڕه و پڕۆگرام و دروشمه‌كانه كه ئێمه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و قبوڵی ناكه‌ین..؟
ده‌كرێت ئه‌م پرسیارانه و ناوه‌ڕۆكی مادده‌كانی (29,30) و به‌شی دووه‌م /له بواری په‌ره‌پێدان و سستمی دادوه‌ریدا / مادده‌ی (42) وه به‌شی سێیه‌م / له بواری په‌رپێدانی سستمی كارگێڕیدا / مادده‌كانی (51,52,54 ) و وه له به‌شی چواره‌م /له بواری په‌ره‌پێدان و سیاسه‌تی ئابوری و دارایدا / مادده‌كانی ( 57,59,63,64 ) وه له به‌شی هه‌شته‌مدا /له بواری په‌ره‌پێدانی سستمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا / مادده‌كانی ( 93,96,99,104 ) وه له به‌شی بیست و سێیه‌مدا / له بواری كاروباری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا / مادده‌كانی ( 245,246) ڕو به ڕوی به‌ڕێز مسعود بارزانی و هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی بكه‌ینه‌وه كه ئایا پارتی تا چه‌ندێ كاری كردوه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ماددانه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ماددانه بكه‌ینه پێوه‌ر ئه‌وا بۆ خۆی لادانێكی زۆر هه‌یه له كار‌و كرده‌وه و بێده‌نگیه‌كی ترسناكیش هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م خلیسكانه ده‌بوایه هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و گروپێك له ده‌ستور و یاسا گشتیه‌كان ده‌رچوایه پارتی قبوڵی نه‌كردایه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌م په‌یڕه‌وه هه‌یه و ده‌یانه‌وێ پابه‌ند بن پێوه‌ی ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێز مسعود بارزانیه‌وه چه‌ند جارێك وتراوه كه ئه‌و داخوازی هیچ پۆستیك ناكات و داوای لێده‌كه‌ن كه‌واته ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌م داواكاریه پێشێلی هه‌موو یاسا و ده‌ستوره‌كان بكه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوی به كاك مسعود بكه‌ن كه ده‌بوو خۆی قبوڵی نه‌كردایه ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان نه‌بینی .