Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
كامیار بوختانت كرد ………….. ئارام حه مه ساڵح

كامیار بوختانت كرد ………….. ئارام حه مه ساڵح

Closed
by February 16, 2008 گشتی

دوو ڕۆژ به ر له ئێستا له م سایته به ڕێزه دا كامیار وه ڵامێكی بوختان ئامێزی دامه وه ، به پێویستم زانی سه رنجی كامیارو و خوێنه رانی هێژا بۆ ئه م ڕاستیانه ی خواره وه ڕاكێشم چونكه كامیار هه روه كو قسه كانمی ده قاو ده ق نه قڵ نه كردبوو له هه مان كاتیشدا په ڕوباڵیشی بۆ دروستكردبوو زۆر بێویژدانانه كه وتبۆ وێزه ی نووسینه كه و شه لم كوێرم چی به بیردا هاتبوو نووسیبوی به بێ ئه وه ی مه به ستی من بپێكێ و بزانێ من چ دڵسۆز ی و ڕێزێكم بۆ پڕۆژه كه ی هه بووه ، دواتر كۆپڵه یه ك له نووسینه كه یانم به دڵ نه بووه و تێبینی خۆمم له سه ر داوه .
1.  كامیار له سه ره تای نووسینه دووقۆڵیه كه یا ندا ده ڵێ  ئێمه كه پێكه وه ده نووسین مه رج نییه له هه موو شتێكدا له سه دا سه د وه ك یه ك بین من كه ركوكیم و كاك هه ندرێن هه ولێرییه ئه مه ش پاكانه یه و  وا له خوێنه ر ده كا هه ر په رچه بیرۆكه یه ك له پڕۆژه كه ی كامیارو ئه م نووسینه ی دواییدا ببینیت یه كسه ر به كاری هه ندرێنی بزانیت ئه گه رنا  مرۆڤ له ماوه یه كی كورتدا دوو نووسینی دژ به یه ك نانووسێ، هه ر ئه مه ش بوو وای له من و بگره زۆر خوێنه ری دیكه ش كرد كه ئه و پارادۆكسه به بۆچونی هه ندرێن بزانێ .
2.  كامیار ڕاستنابێژێ كه ده ڵێ من كه وتوومه ته وێزه ی هه ولێرو هه ولێرییه كان ، برای ئازیز ده بوو به ئه مانه ته وه قسه كانی من بگوێزیته وه، من له گوڵ كاڵترم به هه ولێر نه وتووه ناڵێم ، هه ركه سێ من له نزیكه وه بناسێ ئه مه ی لا ئاشكرایه و پێوستم به پاكانه نییه ،  بریا بتتوانیبا یه ك دێڕ،یه ك ڕسته یان یه ك ووشه ی منت به نموونه بهێنایه ته وه و  بۆ خوێنه ری ئازیزت بخستایه ته ڕوو، زۆر باشیش ده زانی قسه كردن به بێ به ڵگه ده چێته خانه ی بوختانه وه  ،  دوای ئه وه ش كه تۆ وتووته سلێمانی قه ڵای زمانی كوردییه من به وه ش ڕازی نه بووم و یه كسه ر ووتوومه  لای من هه ولێرو كه ركوك و دهۆك و هه موو ناوچه كانی تری كوردوستانیش قه ڵای زمانی كوردین و هیچییان له هیچیان كه متر نین، با خوێنه ری ئازیز سه رپشك بێ و بزانێ وایه یان نا ..!!، كامیار ئه مه بوختانێكی گه وره یه و به كه س هه رس ناكرێ ، ئه گه ر قسه ش له سه ر كاك هه ندرێنه ، ئایا به چ پێوانه و ستانداردێك ڕه خنه گرتن له یه ك كه س به هێرشكردنه سه ر هه موو هه ولێریه كان حساب بكرێ ..!! ئایا هه ندرێن نوێنه ری هه موو شاری هه ولێره كه دانشتوانه كه ی نزیكه ی ملێۆنێك ده بێت ..!! ئا یا خودی كاك هه ندرێن یه كسانه به یه ك ملێۆن هه ولێری..!! كامیار ده بوو ویژدانت بێت و ئه م دوو بابه ته ت لێكجودا بكردایه ته وه ، به ڵام به داخه وه تۆ به ده ستی ئه نقه ست تێكه ڵت كردوون و سه رت له خوێنه ر تێكداوه ،  هه روه ها من نه م وتووه هه ندرێن درۆزنه ، به ڵكو وتوومه له كۆتایی هه مان په ره گرافدا نووسه ر خۆی به درۆ ده خاته وه ئه مه ش به مانای ئه وه نییه كه هه ندرێن درۆزنه یان پیاوخراپه چونكه كاراكته ری خودی مرۆڤ شتێكه و نووسینی تێكستێكی ئاڵۆز له چه مكدا شتێكی تره ده بوو باش له م بابه ته تێبگه ی ده بوو چاوڕوون و دڵفراوان بوویتایه و بتزانیبا كه ڕه خنه له لاوازیی وكرچ وكاڵی  نووسین وده ق ده گیرێ نه ك لاوازی خودی مرۆڤ   ئه وجا بكه وتیتایه ته به رده فڕكێ ،  ئه گه ر من له به ر ئاڵۆزی و شاراوه یی كۆنسێپتی گشتی نووسینه كه تان ڕه خنه م لێگرتبێتن ئه وا  تۆ له خۆڕاو به بێ هۆ من به ناوچه گه ر نێوزه د ده كه یت هه ر له به ر ئه وه ی من شانازیم به چه ند كه ڵه نووسه رو روناكبیرێكی ده ڤه ری سلێمانییه وه كردووه وه كو هه موو كوردێكی تر كه ئه مه ش مافێكی ڕه وای خۆمه و هیچ كه سێك ناتوانێ لێم زه وت بكا، تكات  لێده كه م  به ویژدانه وه حوكم بده ، ئا یا شانازیكردن به ده ڤه رو هونه رمه ندی ناوچه یه كه وه ، ڕه وایه به ده ڤه رچی و ناوچه په رست له قه ڵه م بدرێ …!!! له لایه كی تره وه ده ڵێی من توڕه بونێكی زۆرم پێوه دیا ره به رانبه ر به هه ندرێن ….. نه خێر وانییه من هێنده ی له ناڕێكی و ووشه به ندی ئه و تێكسته تووڕه م نیو ئه وه نده له هه ندرێن تووڕه نیم و نه له نزیك و نه له دوور یه كدیمان نه ناسیوه و نه بینیوه و ڕێزیشم بۆی هه یه ، نازانم  هۆی چییه  و بۆچی خه باتی شه ش ساڵ پێشمه رگانه ی هه ندرێن ده ده یته وه به چاوماندا..!! كه س لاری له مه نییه ، خه باتی شاخ و خه باتی  نووسین وكاری فیكری كاك هه ندرێن له سه ر چاوو له سه ر سه ره و ڕێزی بێپایانم بۆی هه یه به ڵام   نازانم  كێ باسی خه باتی پێشمه رگایه تی كاك هه ندرێنی كردووه و ئا ئه مه چ په یوه ندییه كی به ڕه خنه گرتنه وه هه یه ..!! خۆ ئه وه تا  زۆربه ی  به رپرسانی پارتی و یه كێتی نه ك خاوه نی شه ش ساڵ خه باتی شاخ بگره خاوه نی پازده تا بیست ساڵ خه باتی شاخن وئه وپه ڕی سوكایه تیش به خه ڵكی كوردوستان ده كه ن و له پۆپه ی گه نده ڵیدان به ڵام وادیاره  كامیارزۆر توڕه یه و به له سه  بووه و سه ری به هه موو كونێكدا كردووه بۆ ئه وه ی به ڵگه كۆبكاته وه و منی پێ تاوانبار بكات ، كامیاری به ڕێز من وه كو خوێنه رێكی كورد كه دڵسۆزی خۆم بۆ كاره كانتان نیشانده ده م و نوو سینه كانت به هه موولایه كدا په خشده كه م ده بێ مافی ڕه خنه گرتنیشم هه بێ ، نازانم تۆ بۆ هێنده شپرزه بوویت…!!!  من هه نوكه ش  ئه ڵێم ئه و نووسینه ی ڕابردووتان پێویستی به داڕشتنه وه هه یه چونكه هه ڵه یه ناوی هیچ شارێك بلكێندرێ به م نووسینی ستانداردی كوردیه وه ، ئه م نووسینه گشتگیره و مۆرك و جێپه نجه ی هه موو ده ڤه رێكی كوردوستانی پێوه یه ، ئیدی نازانم ئه م قسه یه چ خراپه یه كی تێدایه بۆ ده بێ ببێته مایه ی نیگه رانی ئێوه ..!!.
3.  كامیار ده ڵێ هه ندێ له دۆستانی بادینان ئه ڵێن ئه م كه مپینی ستانده رایزكردنی زمانی كوردییه سلێمانییه كان، ئارامیه كان، شه هابییه كان  كۆمه ڵه ییه كان، نه وشیروانییه كانی له پشته وه یه ، ئه و ده سته واژه یه ی سه ره وه هێنده له لۆژیكو ئه قڵی مرۆڤی ژیره وه دووره ته نیا بۆ پێكه نین باشه و هیچی تر نه ده بوو كامیار ئه و ڕسته بێتام و بێله زه ته بخاته سه ر كاغه ز ئیدی قسه ی هه ركه سێك بێ بۆ ئه وه باشه له زبڵدانی مێژووی بهاوی ، به واتایه كی تر هۆی یه كنه گرتنی زمانی كوردی خراوه ته ئه ستۆی سلێمانییه كان ، ئه وه تا نموونه كانیش هه ر خه ڵكی شاری سلێمانین ئارام ، شه هاب ، نه وشیروان جا  له به ر ئه وه ی ئارام و شه هاب له ژیاندا نه ماون كۆمه ڵه ش زۆر ده مێكه ناوی كوێر بۆته وه و نه وشیروانیش له یه كێتی دابڕاوه  كه واته چیتر ئه م هۆیه ناخواو كاریگه ر نییه….!!! ئینجا ئه گه ر ئێوه له به ر ئه م هۆیه یه زمانی ستانداردی كوردیتان ناو ناوه زمانی شاری هه ولێر ….!!! ئه وا خاكتان به دامان و قوڕتان به سه ر ، ئوزر له قه بائه ت خراپتر ، ئێستا هه ر ئه و هه نده بادینانیانه ی  كه جه بتان ئاماژه تان پێدا  ئیسته ره م  ده كه ن و له جاران زیاتر داشی دامه یان سوارتره و ده ڵێن نه خێر ئه م كه مپینی ستانده رایزكردنی زمانی كوردییه ، هه ولێرییه كان و كۆسره تییه كان وئه رسه لان بایزییه كان و سه ئدی پیره ییه كانی له پشته وه یه ، ئه و كات ده بێ بڵێین چی ، كه رێكم دا به كه رێ سندان له بنا گوێی ده رێ یاخود وه ی له قونێ و وه ی له دۆشاوێ،
ده ك به ردت لێبارێ كامیار بۆ خۆت و به ڵگه ت …!!!.
4.      سه رۆكی ووڵاته ڕۆژئاواییه كان و ئه مریكا له هه موو بوارێكدا ده یان ڕاوێژكاریان هه یه و له كاتی پێویستدا ڕاوێژیان پێده كه ن و گوێیان لێده گرن ته نانه ت ووتار نووسی  Speech Writer   تایبه تیان له هه موو بوارێكدا هه یه ، كه چی كامیار ئاماده نییه گوێ له ئامۆژگارییه كی دڵسۆزانه و برایانه ی من بگرێ و ته واو پێی تووڕه و سه غڵه ت ده بێ ده ڵێ تۆ بۆیه داوامان لێده ی به جیا كاربكه ین چونكه من كه ركوكیم و هه ندرێن هه ولێرییه ، ئیره ییمان پێده به ی ، كاری دووقۆڵی و سێ قۆڵی ڕۆژئاواییه كانیش به نموونه دێنێته وه ، ئاخر ناهه قم نییه كه داوای جیابوونه وه تان لێبه كه م ، چونكه من مێنتاڵێتی كورد باش ده ناسم و ده زانم كاری له و جۆره له لۆژیكی كورده وه دووره ، ئه وه تا تۆ خۆت له دوای چه ندین ساڵ  ئه زموونی هه نده ران به ئامۆژگاری تووڕه ده بیت و كه له ڕه قه كوردانه كه ت هه وه ك خۆی ماوه . 
سه دان و بگره هه زاران پشكێنه رو توێژه ره وه ی ئه مریكایی و ڕۆژئاوایی له ووڵاتانی ڕۆژهه ڵاتی نێوه ندو ئه فریقاو ئاسیادا ده ژین و گوزه ران ده كه ن بوئاماده كردنی باسێكی زانستی و ئه كادیمی له بواره كانی وه كوو ئاسه وارناسی و ئه نسرۆپۆلۆجی و……..هتد، هه یانه ده یان ساڵ له ناو جه نگه ڵه كانی ئه فریكادا ژیانێكی ئاژه ڵانه  له گه ڵ ئه و كه سانه دا به سه ر ده باو فێری زمانه كه شیان ده بێ هه ربۆ ئه وه ی توێژینه وه یه كی تێرو ته سه ل و مه یدانی بهێنێته گۆڕێ له م سۆنگه یه وه ئامۆژگاری كامیارم كرد بگه ڕێته وه بۆ كوردوستان، له لایه ك به ڕوویدا ڕامئه په رموو و له لایه كی تریشه وه به كه سێكی خاوه ن ئه زموونی ده یان ساڵی هه نده رانم ده زانی  كه چی كامیار له وه ڵامدا  ده ڵێ یه كێتی نووسه رانی كورد و پارله مانی كوردوستان و ته له فزویۆن ومیدیای كوردی هه مووی بۆ تۆ و ، پێشكه شی خه ڵكی تری بكه ، وه كو من وه زیری ڕۆشنبیری كوردوستان بم نازانێ كه من ده ستم له ده ستی كه روێشك كورتتره ، برای ئازیز هه نوكه ش پێت ده ڵێم ئه و كاره ی تۆ پێویستی به هه نگاوی پراكتیكی هه یه گه ڕانه وه ش بۆ كوردوستان له پێناوی كارێكی ئاوا پیرۆزدا جێگه ی ڕێزو پێزانینی هه موو كوردێكی دڵسۆزه ، هه ڵبه ته ده زانم كه میدیاكان حیزبین و ڕه نگه تووشی گێرمه و كێشمه ببیت به ڵام ده یهێنێت ، ئه گه رنا كاره كه ت له سه ر ڕووپه ڕی ڕۆژنامه كان و تۆڕی ئینته رنێت ووشكهه ڵدێت وهیچی لێ سه وز نابێ ، جا برای ئازیز دوا ووته م ئه وه یه كه خۆبه زلزانین ، گوێنه گرتن له یه كتر، نه خوێندنه وه ی نامه ی یه كتر، تۆڵه سه ندنه وه ، ڕه تكردنه وه ی ڕه خنه و تێبینی كارێكی هه تا بڵێی كوشنده یه و ئاكامه كه ی هه ر په شیمانی و مایه پوچییه .
  
……  كالیفۆرنیا ، ئه مریكا

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.