كتێبێكی گرنگ له‌سه‌ر دۆستۆیڤسكی
له قومارچییه‌كه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌ب
ئیدریس عه‌لی
( دۆستۆیڤسكی له قومارچییه‌كه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌ده‌ب) كتێبێكی تازه‌ی نووسه‌ر و لێكۆڵیار ( ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵا) یه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه چاپ و بلاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و رۆچونێكی قوڵه به ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی كه‌سێتی و ئه‌ده‌بی یه‌كێك له گه‌وره رۆمانووسهكانی دنیا كه ئه‌ویش ( دۆستۆیڤسكی) یه.
ئه‌م گه‌وره نووسه‌ره‌ی كه به‌هۆی به‌رهه‌مه ئهدهبیهكانیهوه جیهانی سهرسامكردو هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌مه‌كانی به‌یه‌كێك له پڕخوێنه‌رترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌ژمار ده‌كرێت، ساڵی 1821 له رووسیا له‌دایكبووه، بنه‌ماڵه‌ی باوكی یه‌كێك بوون له بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی رووسیا، ئه‌گه‌رچی باوكی دۆستۆیڤسكی به‌ده‌ستی یه‌كێك له جوتیاره‌كانی خۆی كوژراوه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوویه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی دۆستۆیڤسكی رقی له جوتیاران و هه‌ژاران بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و له‌به‌رهه‌مه زۆر و ناوازهكانیدا به‌رده‌وام سۆز و رێز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ژاران دووپات ده‌كرده‌وه.
ئه‌م گه‌وره نووسه‌ره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه هۆگری كتێب و خوێندنه‌وه ده‌بێت و هه‌رزوو چرای بلیمه‌تی له‌ناخیدا رووناك ده‌بێته‌وه و ئاماژه‌كانی هه‌نگاونانی ئه‌و، به‌ره‌و داهێنان و جوانی ده‌رده‌كه‌ون، به‌رای نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ( ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵلا) كه له‌پێشه‌كییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی داوه، تێكه‌ڵاوبوونی دۆستۆیڤسكی له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌ده‌بدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه له‌قوتابخانه‌ی ( لیۆپۆد چیرماك) بووه، به‌لام كاتێ ده‌چێته كۆلێژی ئه‌ندازیارانی سه‌ربازی له مۆسكۆ هه‌ر زوو هه‌ستی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ژیانی وشك و خاكی سه‌ربازی و چه‌كداریدا نایه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وڵیدا جیهانێكی دیكه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له جیهانی چه‌كداری و سه‌ربازی قوتار بكات، هه‌ر له‌وێ به دزیه‌وه ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی شاكاره ئه‌ده‌بیه‌كانی رووسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئاشنایی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی ( گۆگۆڵ، پوشكین، به‌لزاك، دوما، هیگڵ، شیله‌ر، دیكنز، میگل دی سرڤانتس) په‌یدا كرد.
ئه‌م كتێبه كراوه به سێ به‌شه‌وه و له‌به‌شی یه‌كه‌مدا به وردی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ند و چه‌مكی ژیان و نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكی كاری كردووه، هه‌ر له كورته ناساندنیه‌وه هه‌تاكو ده‌گاته سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌ده‌بی و ئاشنا بوونی به‌ژیانی سیاسی و هاوسهرگیریهكانی و قومار و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی، نووسه‌ری ئه‌م كتێبه بۆ ده‌وڵه‌مه‌نكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پشتی به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی گرنگی فكری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی و وته‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی نێو كایه‌ی ئه‌ده‌بی و فكری و فه‌لسه‌فی جیهانی به‌ستووه كه سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی و گرنگی دۆستۆیڤسكی قسه‌یان كردووه.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌یدا له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه خوێنه‌ری كورد ئاشنا ده‌كات به دنیابینی ئه‌م گه‌وره نوسه‌ره و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه قسه‌ی كردووه ( مرۆڤ و كه‌شفكردنی جیهانی ناوه‌وه‌ی، ئاین و خودا، دۆستۆیڤسكی و سایكۆلۆژی، مه‌سیح و ئاینی مه‌سیحی، دژایه‌تیكردنی مه‌زهه‌بی كاتۆلیكی، رووسیا، رۆژئاوا، ژن، خۆشه‌ویستی، مندال، ژیانی تراژیدی هه‌ژاران، بیری سۆسیالیزم و شۆڕشگێڕی، پێشهاته‌كانی دۆستۆڤیسكی ده‌رباره‌ی رووسیا).
له‌به‌شی دووه‌مدا قسه له‌سه‌ر ته‌كنیك و شێوازی نووسین و ره‌گه‌زه‌كانی وه‌ك زمان و شوێن و گرێی ئه‌ده‌بی و فلاش باك و شێوازی گێڕانه‌وه و زمانی نووسینی ئه‌م كه‌ڵه نووسه‌ره ده‌كات، له‌هه‌مان به‌شدا هاتوه‌ته سه‌ر بابه‌تێكی گرنگتر كه رۆڵی هه‌بووه له‌سه‌ر بونیادی كه‌سێتی و ئه‌ده‌بی دۆستۆیڤسكی و ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانه كردووه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ری هه‌بووه، له‌به‌شی سێهه‌میشدا نووسه‌ری ئه‌م كتێبه به‌وردی و شاره‌زاییه‌كی باشه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بۆ رۆمان و چیرۆكه‌كانی دۆستیۆڤسكی كردووه كه بۆخۆی به‌هه‌ر سێ زمانی ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و كوردی خوێندونیه‌ته‌وه، له‌وانه ( هه‌ژاران، شه‌وه سپیه‌كان، دڵێكی لاواز، تاوان و سزا، قومارچی، گه‌مژه، شه‌یتانه‌كان، برایانی كارامازۆف).
نووسه‌ر له‌ته‌وه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فه له شاكاره‌كانی دۆستۆیڤسكی دا ده‌پرسێت: ئایا ده‌كرێت دۆستۆیڤسكی به فه‌یله‌سووف دابنێین؟ به واتایه‌كی تر ده‌كرێ فه‌لسه‌فه له‌قاڵبی چیرۆك یان رۆمان‌دا بنووسرێ؟ دیاره بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، پێشوه‌خت ده‌بێت دوو راستی سه‌ره‌كی بزانین، یه‌كه‌م، چیرۆك یان رۆمان دوو هونه‌رن كه دوورن له راستییه‌وه، به‌ڵام فه‌لسه‌فه حه‌قیقه‌ت و راستییه، دووه‌م ئه‌و زمانه‌ی كه رۆمانی پێده‌نووسرێت، چیرۆك و كاری ئه‌ده‌بی هه‌موو كاتێك ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان بڕازێنرێته‌وه، به‌ڵام زمانی فه‌لسه‌فه زیاتر زمانێكه كه پڕیه‌تی له ده‌سته‌واژه‌ی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی و زیاتر له زمانێكی قورس‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
نووسه‌ر كه‌شفی چه‌مكی نامۆبوونی وه‌ك حاڵه‌تێكی ده‌روونی له‌لای دۆستۆڤیسكی كردووه كه له به‌رهه‌مه‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو رۆمانی ( گه‌مژه و شه‌وه سپیه‌كان) دا، له گه‌مژه‌دا باسی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونیانه ده‌كات كه زۆر جار وا له‌مرۆڤ ده‌كات وه‌كو شێت مامه‌ڵه بكات، به‌لام له‌راستیشدا كه‌سێكی به‌توانا و زیره‌كه، به‌ڵام له شهوهسپیهكاندا، به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بینێ.
هیچ نووسه‌رێك هێنده‌ی دۆستۆیڤسكی گرنگی به باری ده‌روونی كه‌سی تاوانبار نه‌داوه ل كۆمه‌ڵدا، ئه‌و ده‌یه‌وێت به هه‌موو مرۆڤێك بڵێت كه تاوانكردن به سرووشتی مرۆڤ نامۆ نییه، له‌سه‌ر باری ده‌روونی تاوانباران له هه‌ردوو رۆمانی ( برایانی كارامازۆف و تاوان و سزادا) به‌جوانی وه‌سفی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كردووه و وێنای كردوون، نووسه‌ری ئه‌م لێكۆڵًینهوه یه به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی قوڵ و ئه‌و ئاسته رۆشنبیری و باگراونده مهعهریفیهی كه‌هه‌یه‌تی، به‌و یه‌قینه گه‌یشتووه، كه دۆستۆیڤسكی گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی بواری سایكۆلۆژییه، دیاره فرۆیدیش ددان به‌م راستیه‌دا ده‌نێت و به‌قوڵی سوودی له رۆمانه‌كانی وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌و توانیویه‌تی زۆر كێشه‌و نه‌خۆشی ده‌روونی مرۆڤ وه‌كو لۆكه بۆ خوێنه‌ر شیبكاته‌وه.
نووسه‌ر سه‌باره‌ت به ته‌كنیك و شێوازی نووسینی دۆستۆیڤسكی نووسیویه‌تی: دۆستۆیڤسكی ته‌نها له‌بواری هزر و فه‌لسه‌فییه‌وه به‌هێز نه‌بووه، به‌ڵكو له‌بواری ته‌كنیك و شێوازی نووسینیشدا لێبڕاو و كاریگه‌ر بووه، ئه‌و توانی له‌بواری رۆمان‌دا ته‌كنیك و شێوازی نوێ دابهێنێت، ده‌توانین بڵێین بوو به مامۆستا بۆ نووسه‌رانی پاش خۆشی) سه‌باره‌ت به زمانی ئه‌و گه‌وره نووسه‌رش نمونهیكی ره‌خنه‌گری رووسی وه‌ك ( باختین) ده‌هێنێته‌وه كه سه‌باره‌ت به دۆستۆیڤسكی وتویه‌تی: رۆمانه‌كانی دۆستۆیڤسكی له كۆمه‌ڵێك ده‌نگ پێكهاتووه، ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌نگانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك شێوازی زمانی، له‌زمانی هه‌رێمه‌كان و شێوه‌زاری رووسیه‌كان پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌م جۆره زمانه لای رۆمانننووسه مۆنۆلۆجهكانی تر نابینین وه‌ك ( تۆلستۆی، بیسمیكی و لیسكۆف).
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدووڵلا له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا وته‌ی كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و داهێنه‌ری بواری فكری و ئه‌ده‌بی هێناوه كه سه‌باره‌ت به مه‌زنی دۆستۆیڤسكی وتوویانه و له ژێر كاریگه‌ری دنیابینی و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ودا په‌ره‌یان به تێز و تیۆریه‌كانی خۆیان داوه، نیچه ده‌ڵێت: دۆستۆیڤسكی ده‌روونناس كه هه‌موو شتێكی لێوه فێر بووم، ناسینی ئه‌و یه‌كێكه له‌خۆشترین شته‌كانی ژیانم.
(ئه‌لبێرت كامۆ) ش، گه‌وره نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نساو جیهان، نووسیویه‌تی: كاتێك ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی دۆستۆیڤسكی كرد ته‌مه‌نم بیست ساڵان بوو، ئه‌و هه‌ژاندنه‌ی كه ئه‌وكات تووشی كردم هه‌تاكو ئێستاش هه‌ر ماوه‌و بگره زۆر له پێش بیست ساڵیش زیاتر ده‌مهه‌ژێنێت، یه‌كه‌مجار دۆستۆیڤسكی فێری خۆشه‌ویستی كردم، ئه‌و توانی هه‌موو نهێنیه‌كانی مر‌ۆڤم بۆ كه‌شف بكات.
(فرۆید) یش،كه یه‌كێك بووه له خوێندكاره‌كانی دۆستۆیڤسكی و سوودێكی زۆری له فكره‌كانی وه‌رگرتووه و به‌باشی بۆخۆی به‌كاری هێناون، ئه‌میش یه‌كێك بووه له ده‌روێشه‌كانی چیرۆك و رۆمانه‌كانی دۆستۆیڤسكی، ئه‌وه‌تا فرۆید كه به‌م عه‌شقه‌وه ته‌ماشای ده‌كات ده‌ڵێت: پایه‌ی دۆستۆیڤسكی له پایه‌ی شكسپیره‌وه دوور نییه، رۆمانی ( برایانی كارامازۆف) مه‌زنترین رۆمانه كه تاكو ئێستا نووسرابێت، ئه‌و لوتكه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌ده‌به له جیهاندا، هه‌ر بۆیه پێویسته رێزێكی گه‌وره‌ی لێبگیرێ.
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه دۆستۆیڤسكی له رێگای رۆمانه‌كانیه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسی فكری و فه‌لسه‌فی وروژاندووه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی رۆمانه‌كانیه‌وه ئێمه لهفكر و فه‌لسه‌فه‌و دنیابینی ئه‌م نووسه‌ر ده‌گه‌ین، له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ( ئه‌رده‌ڵان) وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی به ئاگا‌و وشیار، هه‌ندێك
سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانی خۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكی خستوه‌ته روو، ئه‌و ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ئه‌م گه‌وره نووسه‌ره به باوكی یان مامۆستای رۆمان داده‌نرێت، به‌لام ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت كه مه‌رج نییه دۆستۆیڤسكی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی رۆمان‌دا زاڵ بووبێت، به‌بڕوای ئه‌رده‌ڵان یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه لاوازه تێدا به‌دی كردووه، كۆتایی رمانهكانیهتی، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌سته‌م پاش خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی لا درووستبوو، بۆ نمونه پاش خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی ( برایانی كارامازۆف) كۆتایی رۆمانه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی ( كارامازۆف) ه‌وه نییه، به‌ڵكو زۆر به‌كه‌می باسی داهاتووی كردووه.
له‌ڕۆمانی ( گه‌مژه‌ش) دا ( میشكین) كه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌یه له‌كۆتاییه‌كه‌یدا هیچ دیار نییه، به‌ڵكو زیاتر باسی بنه‌ماڵه‌ی ( ئاجلا ) و دایكی ده‌كات، له‌رۆمانی ( شه‌یتانه‌كان) یش، به‌نامه‌یه‌كی ( ستافروجین) كۆتایی پێدێنێت، له‌به‌شی زۆری رۆمانه‌كانیدا زۆر به‌كورتی باسی كۆتایی ژیانی پاڵه‌وانه‌كانی ده‌كات، به‌ڵكو لهكۆتاییهكاندا بابه‌تێك باس ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به چاره‌نووسی پاڵه‌وان و بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌وه نییه.
به‌كورتی ده‌توانین ئه‌م كتێبه‌ی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر ( ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵلا) به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ ئه‌ژمار بكه‌ین بۆ ناسینی ژیان و به‌رهه‌می یه‌كێك له گه‌وره نووسه‌رانی دنیا كه ئه‌ویش ( دۆستۆیڤسكی) یه، گرنگی ئه‌م كتێبه‌و ئه‌م لێكۆڵینه‌ویه له‌وه‌دایه، نووسه‌ر ته‌نها نهكهتووهته وه‌سف و پێدا هه‌ڵدان، به‌ڵكو له زۆر شوێندا ره‌خنه‌ی گرتووه و له كهمو كوڕیه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی دوواوه، ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌م پرس و بابه‌تانه‌ش، ناوبراو ده‌یان سه‌رچاوه‌ی گرنگی به‌كار هێناوه و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له زانیاری زیاتر كردووه، خوێنه‌ری كورد ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئاشنایه به‌به‌رهه‌می دۆستۆیڤسكی، به‌ڵام ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه به‌زیاتر ئاشنا بوونمان به دنیای ئه‌و، ئه‌و شیكاری و راڤه ورد و قوڵه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا به‌ری ده‌كه‌وین، زیاتر ئاشنامان ده‌كات به‌و رههندو چه‌مك و مانا و ده‌لالات و ئاماژانه‌ی، كه به‌نهێنی له پانتایی و بونیادی تێكست و دنیابینی دۆستۆیڤسكی دا بوونیان هه‌یه.