كتێب….. به‌هزاد حه‌وێزی
به‌په‌له‌پڕووزێ رایكرده‌وه ده‌ره‌وه، ئینجا هاته‌وه ژوور، ماندوو و شه‌كه‌ت و بێزار..
وتی: تاقه‌تم نه‌ما.
وتم: دانیشه.
وتی: كاتم نییه.
***
رۆژی پاشی دیسان هاته‌وه، هیلاك به په‌ڕه كاغه‌زه‌كانه‌وه، وتی: شه‌كه‌تترم، وتم: قومه ئاوێ بخۆوه، نوقڵێك؟وتی: سوپاس، به‌ڵام كتێبه‌كه‌م..هێشتا ماویه‌تی، مێژوویه‌كه..
وتم: په‌له‌ی لێ مه‌كه، پشوویه‌ك بده، سه‌فه‌رێك بكه، ئینجا ده‌ست پێبكه‌وه؟.وتی: ئۆقره ناگرم، ده‌بێ ته‌واوی بكه‌م تا ئه‌وه‌نده‌م هێزوتوانا تیا ماوه، ده‌بێ په‌له بكه‌م.
– من نازانم په‌له‌ی چیته؟.
+دوایی ده‌زانی.
– نا ئێستا پێم بڵێ؟.
+ ناتوانم..
***
هه‌فته‌یه‌كی پێچوو، هات و روخساری بزركاو..وتم: خۆ نه‌خۆش نیت؟ وتی: نا..به‌ڵام، زۆرم نه‌ماوه، هه‌ر ته‌واوی ده‌كه‌م، باشه، به‌ڵام پشوویه‌ك بده.
***
(پاش مانگێك)
– ماندوو نه‌بی.
+ هه‌ر بژیت، ئه‌وه كتێبه‌كه‌م، سه‌یری بكه.
– باشه، به‌ڵام..
+ تكایه، تۆ له هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگه‌داری، له تۆش زیاتر نه‌مبردۆته لای كه‌س، بۆیه هیممه‌تێكم بۆ بكه‌و به چاپی بگه‌یه‌نه.
– به‌ڵام، نازانم تا چه‌ند ئاگه‌داری رێنماییه‌كانی چاپكردنی لای ئێمه..
+ واته سانسۆر..
– نه‌خێر، مامۆستاگیان، به‌ڵكه هه‌نده رێنمایی تایبه‌ت نه‌ك خه‌تی سوور.
+به‌ڵێ، خه‌تی سوور.
– نا نا دكتۆر گیان، تكایه به‌هه‌ڵه تێم مه‌گه..
+ ره‌نگه مه‌به‌ستت ئه‌وه بێ ناتانه‌وێ دڵی كه‌س له خۆتان بره‌نجێنن، چ كه‌س یا حزبێك یا لایه‌نێك، وانییه، به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌مه مێژووه، مێژوویه‌كی راست و دروست، مێژوویه‌كی راسته‌قینه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
– به‌ڵێ وایه، به‌ڵام سستمی كاری ئێره‌ش وایه، به‌ده‌ست من نییه.
+ بڕوا بكه توانای چاپكردنیم هه‌بوایه، یه‌ك ملیۆن دانه‌م لێ چاپ ده‌كرد و به خۆڕایی دابه‌شم ده‌كرد، به‌ڵام رووی نه‌بوونی ره‌ش بێ.
ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو، ئینجا به‌حه‌سره‌ته‌وه وتی: دیاره كه‌م كه‌س پێ له هه‌قیقه‌ته‌كه ده‌نێ و دانی پیا ده‌نێ، ئه‌مه نه له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت دایه نه كه‌س، به‌لكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك و تاقم و لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندخواز دایه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی مشه‌خۆروگه‌نده‌ڵخوازان دایه.
***
چه‌ند مانگێكی پێچوو، له بازاڕی كتێبفرۆشان پیاسه‌م ده‌كردو سه‌یری ناونیشانی كتێبانم ده‌كردن به‌رێكه‌وت كتێبی مامۆستا‌م به‌رچاو كه‌وت به‌هه‌مان ناونیشان و تیراژ، لێ پێده‌چوو چاپی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێ، ئان‌وسات چه‌ند كه‌سێك به‌په‌له‌پڕوزێوه وه‌ك دومه‌ڵ له شوێنه‌كه هه‌ڵتۆقین و پڕیان دایه كتێبی گۆرین و به‌په‌له‌و له‌چاوترووكانێكدا هه‌ر هه‌موویان گردكرده‌وه.