Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كه‌سێك له‌ چاوه‌روانی مردن ,گۆرانی ده‌لێَََت …!!

كه‌سێك له‌ چاوه‌روانی مردن ,گۆرانی ده‌لێَََت …!!

Closed
by October 13, 2009 ئەدەب

                

   
(1)
مردن ..
زۆر به‌خشنده‌یه‌
ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌
  له‌ ژیان رزگارمان ده‌كات !
…………………………
(2)
مردن
سه‌ره‌تای نهێنی و
    كۆتایی پرسیار !
……………………….
(3)                                        
مه‌سیح
ئه‌و كه‌سه‌یه‌
به‌سه‌ر سێداره‌ مانه‌وه‌, ماندوی ناكات !
………………………
(4)
لۆرگا : تۆ عاشقی  گیتار بووی
بۆیه‌  ده‌تووت :
گه‌ر مردم له‌گه‌ڵ گیتاره‌كه‌م بمنێژن
ئێمه‌ش عاشقی ژیانین
گه‌ر مردین چی له‌گه‌ڵ خۆمان بنێژین ؟
……………………….
(5)
مردن
ئه‌و رێسته‌ ناوه‌خته‌یه‌
پشومان پێده‌به‌خشێت !    
……………………….
(6)
               مردن و مردن  
+ مردن و وشه‌  :  دوو هاورێی خوانی یه‌ك لافیته‌ن !
+مردن و خه‌نده‌ : دوو دۆست و دوژمنی یه‌كترن !
+مردن و خه‌م   : نه‌ بێ‌ یه‌كتر ده‌گونجێن و
                    نه‌ بێ‌ یه‌كتر هه‌ڵ ده‌كه‌ن !
+مردن وسوتان : هاورێن , به‌هانه‌ بۆیه‌كتر ده‌هێنه‌وه‌
                    ده‌بن به‌ شیاد بۆ یه‌كتر .
+ مردن و وه‌رز : وه‌رزی بوون سونه‌تی گشت شته‌كانه‌
                      ته‌نها مردن نه‌بێت .
+ مردن و راكردن :هه‌موومان له‌ مردن راده‌كه‌ین
                       بێئاگا له‌وه‌ی بۆمان وه‌ستاوه‌ .
+مردن و خۆڵ : مردن زۆر ره‌نگی تاقیكرده‌وه‌
                    ئه‌وه‌ی لێی هات ره‌نگی خۆڵ بوو .
+ مردن و مردن : له‌ نێوانیان ژیان میوانه‌
                     له‌م نێوانه‌ش مردن !                                    
           

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.