كه‌متر بڕۆ …. بێستوون مينه
كه‌متر بڕۆ
زۆر كه‌م؛
ده‌نا رێگاكان
سكاڵات له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ن.
نه‌مانزانى بژين
با بخه‌وين
خه‌ون بينين زانينى ناوێت.
وه‌ك به‌شێك له ئازاره‌كانم
باس له تــــۆ ده‌كه‌م
تـــۆ تايبه‌ت نيت.
ژيان هيچ نه‌بێت نيوه‌ى ته‌مه‌نت
يا زياترى بۆخۆى ده‌بات
دواتريش ڕاده‌ستى مردنت ده‌كات
به به‌هانه‌ى ته‌مه‌نى زۆره‌وه.
ته‌مه‌نت له گوندێكى بچكۆلانه به‌رێكرد
خه‌ونه گه‌وره‌كانت له سرووشتدا توانه‌وه
سه‌يره هێشتا له‌گه‌ڵ كه‌وتنى گهڵايهك
دڵت بله‌رزێت!
تاريكى و ڕووناكى و به‌يانى و
ئێوارانى من
دوور له مرۆڤه
ئه‌ى تاكه هاوده‌مى خۆت
ئيستاش نازانيت كێيت!
جارێك بچووكبهوه له‌مندا مرۆڤى ژير!
به‌چرپه‌وه پێتدهلێم
خراپ نييه ئه‌گه‌ر تامى يهكسانيش بچێژى!
تكايه كه‌س ئه‌م دێره نه‌خوێنێته‌وه:
“من مرۆڤێكى هه‌ژارم”
ئه‌و شه‌وه كاتێك گريام
زانيم ئيدى گه‌وره‌بووم
نه‌به نوقڵێك ژيردهبمهوه
نه به مۆڕهيهكيش خه‌وم لێده‌كه‌وێت!
ته‌نيايى من ڕۆژوێكه
له ههركاتێكدابێت
تــــۆ دهتووانى بيشكێنى!
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بين
ئه‌ى په‌راوێزى ئه‌م لاپه‌ڕه
ڕه‌شه به‌چى پڕبكرێته‌وه.
با مــرۆڤبم!
ئيدى ڕزگار كردنى گه‌ردوون و
وڵات و
شار و
كۆڵان و ماڵ
له‌ئه‌ستۆى مندانييه..
هه‌تا هه‌ندێك له خزمه‌كانت به‌بێزه‌وه
سه‌يرى ئه‌م ڕسته‌يه ده‌كه‌ن
“ئێمه‌ى گوند نشينين!