Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
كه‌و….. ستار ئەحمەد

كه‌و….. ستار ئەحمەد

Closed
by September 14, 2012 ئەدەبی منااڵان

 

 

كه‌ وێكی ئاواز شیرین

له‌چیایه‌كی ره‌نگین

ده‌یخوێند بۆچیاو گوڵزار

بۆعه‌شقی پاكی دڵدار

زۆری سته‌م بینیبوو

بۆئازادی تینووبوو

قاسپه‌ی هێنده‌ شیرینبوو

دوور له‌خه‌مباری وشینبوو

بۆسه‌ربه‌ستی كوردستان

بۆ ژیانی پڕداستان

كارو پیشه‌ی خوێندنبوو

خوێندكارێ‌ بیر رۆشنبوو

توش ئه‌ی قوتابی چالاك

بخوێنه‌ بۆگه‌ل و خاك

چونكه‌ پیاوی دوارۆژی

بۆ ئاسۆی گه‌ل وك رۆژی

هه‌میشه‌ هه‌ر تێكۆشه‌

قوتابخانه‌ زۆر خۆشه‌

وه‌كوو ئه‌و كه‌وه‌ شه‌نگه‌

چۆن ژیانی ئاهه‌نگه‌

شادی وێردی زارتبێ‌

خوێندنگا هه‌وارتبێ‌

لوتكه‌ی چیاو قوتابخانه‌

په‌رستگای كوردستانه‌

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.