كه خه‌یاڵه‌كان دێن … به‌ناز فاتح
كه خه‌یاڵه‌كان دێن و وێنه‌ی ساته‌كانم بۆ ده‌كێشنه‌وه,
دڵم ده‌بێته گڕكانێك له گڕ و ڕۆحم ده‌سوتێنێ ..
له سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاكه دانیشتبوو , به په‌ڕه‌ی باڵی چۆله‌كه‌یه‌ك یاده‌وه‌ری ماسییه مردووه‌كانی ده‌نووسییه‌وه , كه به لایدا تێپه‌ڕیم ئاوڕێكی تۆڕه ئامێز، لێو ڕێژ له بۆنی خوێن ئاوڕی دایه‌وه , پێم سه‌یر نه‌بوو دیمه‌ن و كرده‌وه‌ی ئه‌و كچه خه‌ماوییه، چوون وامزانی تارماییه‌كه له تارمایی ڕۆژێك كه بڕیارم دا بوو تێیدا بمرم، كه چی نه‌مردم , زه‌مه‌نێك بوو بڕیاری وه‌ستانده‌نه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانم دابوو , وه‌لێ به دیمه‌نی تیشكی نیگا سووره‌كانی ئه‌و كچه , پێیه‌كانم هاتنه‌وه جووڵه…
بێده‌نگ بیده‌نگ هه‌نگاوم ده‌نا . نه‌رم و له‌سه‌رخۆ ده‌ڕۆیشتم , وه‌ك ئه‌وه‌ی ترسی گه‌یشتنم هه‌بێت , به ڕێ كه‌وتم و له خۆمم نه‌پرسی بۆ كوێ ؟؟
هه‌رچه‌ند ده‌مزانی هه‌مان ڕێگای دۆزه‌خاوییه و ڕۆحم په‌لكێش ده‌كات, كه چی به عاده‌تی خۆم بوێرانه , سه‌ر مه‌ستانه به دووی ئاوازی ده‌نگی كوكوختییه خاكییه‌كه‌ی سه‌ر دار كالبتۆسه به‌رز و لقوپۆپ شێواوه‌كه‌ی به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌مان كه‌وتم … له ناخه‌وه به خۆم ده‌وت ژیان مردنی زووی په‌پوله نییه , ژیان فڕینی هه‌ڵۆی ڕۆحه , ئه‌وه‌تا باڵ ئه‌وه‌تا ئاسمان ئه‌وه‌تا ڕۆحی ئه‌و هاوسه‌نگ…
خێرا بڕۆۆۆ ده‌ی بفڕڕڕه… مه‌ترسه له سوتان چه‌شنی قه‌قنه‌س هه‌سته‌وه , باڵبگره‌وه بفڕه… سووك بفڕه بۆ سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان و له ناو تاریكی ئه‌شكه‌وته‌كان ئاۆیزانی بۆنی خاك و سروشت به , مه‌ترسه له به‌ربوونه‌وه , گه‌ر به‌ریشبوویته‌وه چه‌شنی گه‌ڵا به سه‌ما و ریتمێكی هێمنه‌وه به‌ربه‌وه ,ئاده‌ی خۆت هه‌سته‌وه , مه‌هێڵه گێژه‌لووكه‌یه‌كی توند و تووڕه له ناكاودا تێكه‌ڵاوی شێتیی و نادیاره‌كانی خۆیت بكا…
دانه دانه بیته‌كانی ئه‌م وشانه له سه‌ر زاری پێنوسه‌كه‌م به‌ر ده‌بووه‌وه , له به‌ر پێی په‌ڕه‌یه‌كی ته‌ڕ و په‌شۆكاوی ژێر شه‌سته بارانێكدا , بانگه‌شه‌ی بۆ مه‌رگی خۆی ده‌كرد !! ئه‌و ده‌مه نه‌مده‌زانی مه‌رگ هێنده نزیك و پڕ فرسه‌ته , له بێئاگایی ڕۆح ده‌گه‌ڕێ تا باوه‌ش له بینه قاقای توند بكات و دوا هه‌ناسه‌ی بخواته‌وه !!
ئێوه بێژن؟ ئێوه وه‌ڵامبده‌نه‌وه، تارماییه سپێیه‌كانی شه‌و، ئێوه بێژن با ئه‌م دڵه‌م له لێدان بكه‌وێ و چیتر چرپه‌كان نه‌چرپێنێ , ئێوه بێژن ئه‌مه هاواری په‌نگ خواردووی ناو گه‌روومه؟ یا تنۆكێك بارانه‌و له په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌شی ئالووده به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا و بۆ بۆنی خاك ده‌گه‌ڕێ؟ ئێوه بێژن ئه‌مه زایه‌ڵه‌یه‌كه‌و ده‌نگده‌داته‌وه ؟؟!!! یا خوود خه‌یاڵێكه‌و به دووی تاڵه ده‌زوویه‌كی سپی‌دا وێڵ بووه؟؟!!!
8/11/2009