Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كوردستان، بۆ  هەڵبژاردنى لیستى جیا ،دەست دەدات….ئیبراهیم گەلەژێرى

كوردستان، بۆ هەڵبژاردنى لیستى جیا ،دەست دەدات….ئیبراهیم گەلەژێرى

Closed
by February 11, 2009 گشتی

 كوردستان، بۆ  هەڵبژاردنى لیستى جیا ،دەست دەدات
 ئیبراهیم گەلەژێرى /چۆمان
 
  نابێت ئەوە لە یاد بكەین كە هەڵبژاردن بەواتاى چەسپاندنى دیموكراسى نایێت ،زۆر لە دەسەڵات داران ئەشىَ دیموكراسى خواز نەبن بەڵام لە پێناو مانەوەیان یاخود بە گەیشتنیان بۆ سەر دەسەڵات،  دەبێت لەسەر ێندوقەكانى دەنگدان نیشانى جیهانى بدەن كە بڕوایان بە هەڵبژاردن هەیە ،زۆر لە ووڵاتانیش بەهۆى هەڵبژاردن ژیانى ئاسایى لە خەڵكەكەى تێكچووە چونكە جیا كردنەوەى هەڵبژاردن لە مانا دیموكراسیەكەى زۆرێك لەو میللەتانە ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە هەروەك خەڵكى "فەلەستین و سۆماڵ وكینیا" كە بەهۆى یەكتر قبوڵ نەكمردنى براوەكان و دۆراوەكانى هەڵبژاردن ژیانى ئاسایى لە خەڵكەكەیان تێكداوە ،بەڵام بە شێوەیەكى گشتى بەتایبەت لەو ووڵاتانەى كە خەڵكەكەیان وشیاریكى زۆریان هەیە یاخود حزبەكانیان هەمیشە بەرژەوەندى ووڵاتیان خستۆتە سەر بەرژەوەندیەكانى خۆیان لە رێگەى هەڵبژاردنەوە خەڵكەكەى خۆیان بەختەوەر كردوە،ئێمەى كورد تا ئێستا تەنیا خاوەنى هەڵبژاردنێكین كە بەتەواوى حزبەكان خۆیان بۆ ئامادە كرد ، بەهۆى سەرەتاى  دەست پێكردنى ژیانێكى نوىَ ى سیاسى لە كوردستان بەچەندین كەم و كوڕیەوە دەكرىَ ناوى هەڵبژاردنێكى لێبنێین كە خەونى زۆرێك لە خەڵكى ئەم هەرێمەوە ئەوەى دەخواست، درێژە بە ژیانى یەكتر قبوڵ كردن و بنیات نانەوەى كوردستانێكى وێران كراو درێژەى هەبێت ،بەڵام بەداخەوە خەڵكى كوردستان جگە دووساڵێك خەونەكانیان دوبارە تێكچونەوە بەهۆى سەر نەگرتنى دەسەڵات دوبارە خەڵكى كوردستانى لەهەڵبژاردن دوور خستەوە ئەمەش واى كرد كلتورى تاك ڕەویى دەسەڵات درێژەى هەبێت تا ڕوخانى ڕژێمى بەعس ،لەدواى دروست بونەوەى عێراقى نوىَ ،جارێكى تر خەڵكى كوردستان بە هەڵبژاردن ئاشنا بونەوە،بەڵام ئەوەى مایەى نیگەرانى زۆر لە خەڵكانى ڕۆشنبیر و جەماوەرى كوردستان بوو دوور كەوتنەوە بو لە هەڵبژاردن، بەو مانایەى كە تا لە عێراق هەڵبژاردنى پارێزگاكان نەكرا پەرلەمانى كوردستان تەنیا بۆ ڕۆژێكیش باسى لەوە نەكرد كە دەبێت ئێمەش خۆمان ڕێك بخەین و بوار نەدەین عیبَراق بەو هەموو تەنگەژە ئەمنى و سیاسیەى كە هەیەتى پێش ئێمە بكەوێت ،من بۆچونم وایە هەر ئەو نیگەرانیەى خەڵك بوو كە واى كرد لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامە نوسى سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى پەرلەمان ،پەیامێك بە خەڵك بگەینن كە ئێمەش بریارى هەڵبژاردنمان لەم ساڵ داوە ، كە ئەمە جێگەى خۆشحاڵى و مافى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمەیە كە دەبێت لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە بتوانین گۆڕانكاریى لە كوردستان دروست بكەین ،ڕاستە ئەو دوو حزبە لەماوەى هەژدە ساڵى رابردوودا خزمەتێكى باشى خەڵكى كوردستانیان كردوە لە بەرامبەریشدا بەهۆى نەگۆرینى دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە خەڵكى نیگەران كردوە ،چونكە دەبێت  بڕوامان وابێت  كە دەسبەردارى كورسیەكانى دەسەڵات بین نەك بە مردن،بەڵكو بە هەڵبژاردن ،ئێمە گەورەترین شانازیمان ئەوەیە كە جیایان لە زۆرێك لە ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەهۆى دەنگى خەڵكەوە توانیمانە درێژە بە حكومڕانى خۆمان بدەین دەبێت ئەو مافەش بۆ خەڵك بگێرینەوە كە بیەوىَ حوكمرانى ئەو هەرێمە دەستاو دەستى پێبكرىَ ،وەك ووڵاتانى پێشكەوتوو ،ئەوەى ئێستا لە شەقامى كوردیدا زۆرترین قسەى لەسەر دەكرىَ نزیك بونەوەى كاتى هەڵبژاردن و خۆ ئامادە كردنى لیستى جیا جیایە ، پرسیارێك دێتە پێشەوە ئایا كوردستان بۆ لیستى جیا دەست دەدات ؟لە وەڵامدا ڕێككەوتنە ستراتیژیەكەى هەردوو حزبى كوردستان پێمان دەڵێن هێشتا ماویەتى كە هەردوو حزب بە لیستى خۆیان دابەزن بۆ هەڵبژاردن ، ئەمەش دیسان لە گەورەیى پرۆسەكە كەم دەكاتەوە،دەبێت ئێمە خۆمان لە گریمانەو هەندێك شتى لاوەكى بە دوور بگرین ،بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق خەڵك هیچ گلەیەكیان نى یە تەنیا بۆ كوردستان پێویست ناكات هەردوو لابەیەكەوە دابەزن ،دواى دیاریكردنى سەركردەى ووڵاتى لیبیا موعمەر قەزافى بە سەرۆكى یەكێتى ئەفریقیا لە لوتكەى ئەم یەكێتیە لە ئەدیس ئەبابا لە ووتەیەكدا ووتى "سسیتەمى دیموكراتى و فرە حزبى بۆئەفریقیا دەست نادات ،چونكە دەبێتە هۆى شەڕوكۆمەڵكوژى "دەبێت ئێمەش لەوە بترسین كە هەردوو حزب پێیان وابوبىَ كە دەبێت لەبەر دوبارە بونەوەى شەڕ لیستى جیایان نەبێت مانایى وایە هێشتا ئەوان نایەنەوىَ كە لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە حكومەتێك دروست بێت كە تەنیا حزبێكى تێدا براوە بێت و ئەوەى تر چاودێرى كاروبارى حكومەت بكات بۆ ئەوەى هەڵەكانیان بقۆزێتەوە لە هەڵبژاردنێكى تردا لە بانگەشەى هەڵبژاردن زۆرترین دەنگى هاووڵاتیان بەدەست بینىَ ،ئەوەى  دەمێنێتەوە لە هەڵبژاردنى داهاتودا پێدەچێت گۆڕانكارى بەهێز دروست بێت و ڕەوشى هەرێمى كوردستان مێژوێكى ترى پڕشنگدار تۆمار بكات و لە كاروانى پێشكەوتن لە پێشەوەى عێراق بین ..
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.