كورده‌كانی لوبنان له په‌رته‌وازه‌یی خۆیان سفڵه‌كه‌یان به‌تاڵه
له‌گه‌ل نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان
كورده‌كانی لوبنان له په‌رته‌وازه‌یی خۆیان سفڵه‌كه‌یان بهتاڵهرزگاركۆچهر بیروت r_kochare@hotmail.com
هه‌ندێ له سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ده‌ڵێن له سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م كورد یا ئه‌یوبیه‌كان گه‌یشتۆنه‌ته لوبنان به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن عوسمانیه‌كان له كاتی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه چه‌ندین خێزانی كوردیان له توركیاوه ره‌وانه‌ی لوبنان كرد تا ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان له‌م ناوچه‌یه بپارێزن , به‌ڵام له مێژوی تازه زۆرترین كۆچ كردنی كورده‌كان بۆ لوبنان له نێوان ساڵانی 1925 تا ساڵی 1950 رویداوه كاتێك نزیكه‌ی 100 هه‌زار كورد له توركیاوه به هۆی برسێتی و شه‌رو شۆر له ناوچه‌كه رویان له لوبنان كرد پاشان له شه‌سته‌كان بۆ جارێكی تر نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار كوردی تر له سوریا پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا جنسییه‌ی پێنه‌دان روویان له لوبنان كرد , كورده‌كانی لوبنان پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1940 ئومیدیان نه‌ما وه‌ك هاوڵاتیه‌كی لوبنانی مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بكرێت به هۆی ده‌رچونی بریارێكی كۆماری تێیدا ئاماژه به محال بوونی وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی لوبنانی ده‌كات بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه به هۆی كۆچ و شه‌ره جیاكان هاتونه‌ته لوبنان هه‌ر بۆیه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ره‌فیق حه‌ریری له ساڵی 1994 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته وه‌رگرت بۆ یه‌كه‌مین جار به‌پێ‌ی بریارێك رێگای به كورده‌كان دا بببن به خاوه‌ن ناسنامه‌ی لوبنانی ئه‌وكاته‌ش نزیكه‌ی سه‌دا شه‌ستی كورده‌كانی لوبنان بوون به خاوه‌نی ئه‌م ناسنامه‌یه له پاشان به‌هۆی رۆڵی ره‌فیق حه‌ریری له به‌لوبنانی بوونی كورده‌كان ئه‌و كات زۆربه‌ی زۆری كورده‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان سونه مه‌زهه‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و كاته وه‌ك لایه‌نگرێكی ره‌فیق حه‌ریری بینران هه‌رچه‌نده ئه‌و هێزه لوبنانیانه‌ی وه‌ك به‌رهه‌ڵستكار له گۆررپانی سیاسی جم‌وجۆل ده‌كه‌ن به تایبه‌تی لایه‌نگرانی حزب الله و میشل عۆن پێیان وابوو ناونوس كردنی كورده‌كانی لوبنان و پێدانی ناسنامه بۆیان ته‌نها مه‌به‌سته‌كه له به‌هێز كردنی ره‌وتی سونه مه‌زهه‌بی لوبنان بوو بۆیه له دواییه كاتێك سه‌رۆكی ره‌وتی گۆران و چاكسازی میشل عۆن له یه‌كێ له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی لوبنان پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل فواد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران لوبنان توشی ده‌ماقاڵه‌یه‌ك بوو عۆن به‌گاڵته‌وه گوتی ئه‌وه دیواره …ئه‌وه كورده وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تێنه‌گه‌یشتن و خۆ له گێل دانی فواد سه‌نیوره بۆ داوكاریه‌كان , له‌پاش قسه‌كانی عۆن وه‌ك ناره‌زایه‌ك چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و كوردی لوبنان وه‌ڵامی قسه‌كانی میشێل عۆنیان داوه له پێش هه‌موو لایه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی الارز كوردی ره‌مه‌زان فه‌تاح قسه‌كانی عۆنی وه‌ك ئیهانه پێكردنی هه‌موو كورد وه‌سف كردوو پێی وابوو ئه‌و جۆره قسانه ته‌نها بۆ په‌ڵكێش كردنی كورده‌كانی لوبنانه بۆ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هێزه به‌رهه‌ڵستكارو هێزه میانره‌وه‌كانی لوبنان و هه‌وڵێكه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆڵی كورد له مێژووی لوبنان , هاوكات پاش ده‌ست نیشان كردنی میشیل سلێمان وه‌ك سه‌رۆكی لوبنان كۆمه‌ڵ ورێكخراوه كوردیه‌كانی لوبنان له پێناو رونكردنه‌وه‌ی رۆڵی كورد له لوبنان و پێدانی یه‌كی له كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیابی لوبنان بۆ كورد به‌جیا كۆمه‌ڵ ورێكخراوه كوردیه‌كان سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌نیان كرد تا كه‌سێكی كورد پۆستێكی له حكومه‌تی لوبنان بۆ ده‌ست نیشان بكرێت هاوكات ئه‌و جموجۆڵه‌ی رێكخراوه كوردیه‌كان له‌لایه‌ن كورده لوبنانیه‌كان لێكدانه‌وه‌ی جیاجیای بۆ كراوه هه‌ندێ لایه‌ن پێیان وابوو په‌رت و بڵاوی كورده‌كانی لوبنان وایان كردووه چ له رابردوو چ له داهاتوو نه‌توانێ كورد ببێته خاوه‌ن هیچ پۆستێكی سیادی له لوبنان هاوكات نه‌بوونی یه‌ك ریزی جه‌ماوه‌ری له نێوان كورده‌كانی لوبنان و نه‌بوونی هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسه‌كانی لوبنان هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی لوبنان هه‌میشه خۆیان له گۆره‌پانی سیاسی له په‌راوێز ببین , بها‌و كوردی كه له ناوچه‌ی البسته له بیروت له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی له ساڵی 1972 ده‌ژیت ده‌ڵێت ناهه‌قم مه‌گرن كه به كوردی ناتوانم قسه‌تان بۆ بكه‌م ئینجا ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ر ته‌نها حاڵی من نیه به‌ڵكوو زۆربه‌ی زۆری كورده‌كانی لوبنان تا ئێستا نه‌یان توانیوه به‌زمانی دایك قسه بكه‌ن دوایش ده‌ڵێت ئێمه سه‌ره‌تا خۆمان به كوردێكی لوبنان داده‌نێن پاشان خۆمان به كوردێكی كوردستانی گه‌وره داده‌نین ئه‌مجاره ده‌ڵێت سوپاسی شه‌هید ره‌فیق حه‌ریری ده‌كه‌ین كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1994 ناسنامه‌ی لوبنانی به خشی به نزیكه‌ی 50 هه‌زار كورد له نێوان ئه‌و 140 هه‌زار كورده‌ی كه له لوبنان ده‌ژین , جێ‌ی ئاماژیه هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان باس له بوونی 140 هه‌زار كورد له لوبنان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی شه‌ری ناوخۆی لوبنان به‌شێكی زۆری كورده‌كان ئه‌م وڵاته‌یان جێ هێشتووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئێستا زۆربه‌یان له ناوچه‌كانی بیروت به‌تایبه‌تی له البسته و خان بلات و وادی ابو جمیل و عه‌كارو جه‌بل و ته‌رابلس ده‌ژین به‌ها‌و ئه‌و كوره گه‌نجه ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ی كه له ناوه راستی بیروت لای بازرگانێكی لوبنانی كاری شوفیرَی ده‌كات رای خۆی به‌رامبه‌ر حزب و رێكخراوه كوردیه‌كان به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ر ده‌خات و ده‌ڵَێت راسته كورد مێژوێكی گرینگی له لوبنان هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی په‌رته‌وازیمان نه‌مان توانیووه تا ئێستا نه‌وه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نیابی لوبنان نوێنه‌رمان هه‌بێت به‌ڵكوو نه‌مان توانیووه له‌ئه‌نجومه‌نی ناوچه بچوكه‌كانیش خه‌ڵكمان هه‌بێت لای به‌ها‌و هۆكار زۆره بۆیه ده‌ڵێت ئێمه رۆژێك له‌گه‌ل حه‌سه‌ن نه‌سروالله‌ین وپاڵپشتی هه‌ڵوێسته‌كانی حزب الله ده‌كه‌ین پاشن پشت به‌قسه‌كانی ولید جونبلات ده‌به‌ستین ئینجا بۆ كاتێكی تر ده‌بینه لاینگری هێزه مه‌سیحیه‌كان , به‌ها‌و زێده تر ده‌رباره‌ی كۆمه‌ل ورێكخراوه كوردیه‌كانی لوبنان قسه ده‌كات و ده‌ڵێت تا ئێستا باورم به‌هیچیان نه‌بووه چونكه ئه‌گه‌ر پاره‌ییان پێ بدیه‌ت ئه‌وا زوو راو هه‌ڵویستی خۆیان له‌گه‌ڵت ده‌گونجێین و ده‌بنه هاوپه‌یمانت بۆیه به‌ها به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت وه‌ره بت به‌م بۆ لای ریكخراوێكی كورده‌كان كه له بیروت باره‌گایان هه‌یه بزانه له دوو كه‌س یا سێ كه‌س زیاتر ده‌بینیت ! ئینجا ده‌ڵێت وره 3 هه‌زار دۆلاریان پێبده تا وێنه‌كه‌ت له ته‌نیشت وێنه‌ی گه‌وره‌ترین پیاوی نیشتمان په‌روه‌ری كوردستان هه‌ڵواسن , هه‌ر له‌و شوێنه‌ی به‌ها‌و كار ده‌كات زۆر له كورده‌كانی بیروت خه‌ریكی كاری خۆیانن بوشرا محوو ئه‌ویش كچه كوردێكی بیروتیه ئێستا له یه‌كێ له ئاریشتگاكانی شه‌قامی فه‌ردان كاری خۆی ده‌كات ئه‌ویش وه‌ك به‌ها تا ئێستا به شێویه‌كی باش ناتوانێ به‌كوردی قسه بكات بۆیه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت تا ئێستا دوو خولی فێربوونی زمانی كوردیم له یه‌كَێتی قوتابیانی كورد له بیروت بینیوه به‌ڵام وه‌ك پێوست نه‌م توانیووه فێره زمانی دایك وباوكم بم پاشان ئه‌و كچه كورده ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كورده‌كانی لوبنان كۆ ده‌كاته‌وه ته‌نها رۆژی نه‌ورۆزه كه له ناوچه‌ی ره‌وشه كۆده‌بینه‌وه دوایش بوشرا باسی په‌رته‌وازه بوونی هێزه كوردیه‌كانی لوبنانمان بۆ ده‌كات وده‌ڵێت حزبی رزگاری خۆی به لاینگری حزب الله داده‌نێت و له رۆژی نه‌ورۆز ئاڵای ئه‌م حزبه له‌جیات ئاڵای خۆیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی الارز له‌لایه‌ن ولید بن ته‌لال پشتگیری ده‌كرێن , بیت محو یان ماڵی محو له‌لایه‌ن ره‌وتی مسته‌قبه‌ل یان كوره‌كه‌ی حه‌ریری هاوكاری ده‌كرێن , كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی كوردی له لوبنان له‌لایه‌ن رێكخراویكی ئه‌مه‌ریكی هاوكاری ده‌كرێن دوایش بوشرا ده‌ڵیت با زێده تر باسی مجلس الاعیان وشێخ وه‌هاج و ئه‌وانی تر نه‌كه‌م چونكه ته‌نها بۆ كاری بازرگانی خۆیان خه‌ریك كردووه كه‌چی به‌ناوی كوردیش قسه ده‌كه‌ن , لای بوشرا كورده‌كانی لوبنان پێشتر به شێویه‌كی زۆر له چوار ده‌وری پارتی كرێكارانی كوردستان كۆببونه‌وه به‌ڵام پاش گرتنی ئۆجه‌لان دوباره په‌رته‌وازه بوون خۆیان له سیاسه‌ت دور كرده‌وه ئینجا ئه‌و كچه كورده ده‌ڵێت من پێشتر له رێزه‌كانی ئه‌و حزبه خه‌ریكی كاری چالاكی سیاسی بووم به‌ڵام پاش گرتنی سه‌رۆك ئاپۆ وازم هێنا دوای بوشرا ده‌ڵێت باشتر وایه ئێستا هه‌موو كورده‌كانی لوبنان له چوار ده‌وری وه‌لید جونبلات و ئیشتراكیه دیموكراتیه‌كان كۆببنه‌وه چونكه لای هه‌موو لوبنانیه‌ك ئاشكرایه كه وه‌لید جونبلات به ره‌سه‌ن كه‌سێكی كورده و له هه‌موو هێزه لوبنانیه‌كانیش زێده تر باوری به دروست بوونی كوردستانی گه‌وره هه‌یه و هه‌میشه‌ش داكۆكی له‌مافی كورده‌كانی لوبنان ده‌كات , ئوسامه عارف پارێزه‌رو نوسه‌ری ناسراوی بیروتی ده‌ڵێت ئه‌و ناوچه‌ی ئێمه لێ‌ی ده‌ژین له بیروت زۆر له كورده‌كانی لوبنان تێیدا ده‌ژین ئه‌وان مێژوێكی كۆنیان هه‌یه له لوبنان ده‌ستیان له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌بووه بۆیه چه‌ندی زووتر زێده تر رۆڵیان هه‌بێت پێم وایه له به‌رژه‌وندی ته‌واوی لوبنانیه‌كان ده‌بێت بهاالدین حه‌سه‌ن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی لوبنانی كوردی ده‌رباره‌ی رۆڵی كورد له هه‌لبژردنه‌كانی لوبنان ده‌ڵێت له لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كانی لوبنان بۆ ماوه‌ی سێ سال و یازده مانگ ئێمه به كورد داده‌نێن به‌ڵام مانگێك پێش هه‌ڵبژاردن ئێمه دووباره ده‌بینه‌وه هاۆلاتی لوبنانی ئینجا ده‌رباره‌ی سیاسیه‌كانی لوبنان ئه‌و كورده چالاك ڤانه ناسراوه‌ی گۆرپانی سیاسی له لوبنان ده‌ڵێت ئه‌وان له چه‌ژنه‌كان پیرۆز بایمان لێناكه‌ن له ناخۆشی و یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ل كوژیانه‌ی به‌سه‌ر میله‌ته‌كه‌مان هاتووه سه‌رخۆشێمان لیناكه‌ن به‌لام كه ده‌نگ دانی هه‌لبژاردنه‌كان هاته پێش هه‌موویان خۆمان لی َنزیك ده‌كه‌نه‌وه , توفیق كوردی كه چه‌ند جارێك به‌ناوی حزبی رزگاری له بیروت وه‌ك مورشه‌حێك خۆی هه‌لبژاردووه ده‌نگی پێوستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه ده‌ڵێت ئه‌رمه‌نه‌كان له رابردوو وه‌ك ئێمه به هۆی شه‌ری عوسمانیه‌كان هاتونه‌ته ئێره به‌ڵام نازانرێ بۆ ده‌بێت كورسیك بۆ كه‌مینه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان هه‌بێت كه‌چی هیچ بۆ كورده‌كان نه‌بێت , به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و لێدوانی سیاسیه كورده‌كانی لوبنان جانگیر خه‌مۆ چالاكڤانی سیاسی له لوبنان ده‌ڵێت ئێمه هه‌موو لایه‌ك كورده‌كانی لوبنان گوناه بارین چونكه وه‌ك پێوست نه‌مان توانیوه به‌یه‌ك رێزی كار بكه‌ین دوور بین له كێ بركێ یه‌كتری پاشان ده‌ڵێت كه پاره‌تی كرێكارن له بیقاع بوون ئێمه هه‌موو لایه‌كمان له‌ژپَیر رێنمایه‌كانی ئۆجه‌لان خه‌باتمان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا له مانگی ره‌مه‌زانان كاتێك له ئێواره خوانێك له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه كوردیانه داوه‌ت بكرێن ئه‌گه‌ر بیست هه‌زار لیره‌ی لوبنانیمان لێ سه‌رفكه‌ن ده‌بێت ئێمه په‌نجا هه‌زار لێره بخه‌ینه ناو ئه‌و زه‌لفه‌ی كه له پیشمان داده‌نین …