كورد‌و سه‌فه‌ر …. سامان علا
سڵاو هاورێم …
پاش ده‌یه‌و نیوێك له‌حوكمرانی خۆماڵی،تازه به‌تازه بازاری قاچاخچیه‌كانی رێگای مه‌رگ‌ونامۆبوون په‌ره ده‌سێنێ‌ونرخی بڕینی سنوره‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه ؟
كه‌ی ره‌وایه، وڵاتێك ده‌روازه‌كانی ئومێد‌وهیواوخه‌ونه‌كانی لێپێوه‌درێ؟ئێره‌وڵاتێك بووپر هیوا،پر خه‌ونی ره‌نگاڵه‌یی،كێ گوناهباره‌له‌كێشانی ئه‌و تارماییه‌یكه‌سات له‌دوایسات باڵی خۆی به‌سه‌ر دڵا‌وده‌روندا ده‌كێشێ؟
من منداڵابووم كه‌تارمایی‌وده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌كان،ژیانیان لێ تاڵاكردبووین،هه‌ررۆژه‌ی له‌ماڵێك‌وله‌كوچه‌و كۆڵانێكدا هه‌وارمان هه‌ڵده‌دا،ژیان تادوا لوتكه‌وترۆپكی سه‌ختی رۆشتبوو،شتێك كه ئێمه هه‌ناسه‌مان بۆ ده‌دا، ئه‌وئومێدی ئازادیه‌بووكه‌بێته دی،ئه‌و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی‌ونیشتمانه بوو كه‌له‌زهنماندا وێنه‌مان بۆ ده‌كێشا،به‌ڵام نه‌مانزانی كه‌ئازاد بووین،ژیان خه‌م‌وئازاری زۆرگه‌وره‌تری له‌ئازادیش پێیه! ئێستا تێگه‌یشتوم كه‌ئازادیبه‌ته‌نها،بێ‌نان‌وبێ‌یاساوبێ‌پاراستنی كه‌رامه‌تی ئینسان،هه‌رله‌درۆیه‌كی شاخدار ده‌چێ،ئازادی بێ‌به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ژیان،له‌ژیان‌وئازادی ئه‌ومێگه‌له‌ده‌چێ كه‌كامیان قه‌پاڵی گه‌وره له‌گیا‌وله‌وه‌ری سه‌رئه‌م زه‌ویه‌بده‌ن!؟
به‌ڵێ هاورێم،ئه‌من ئێستا كه‌بریاری كۆچم داوه،ده‌مه‌وێ ئازاره‌كانی خۆم له‌م نیشتمانه بێ باوكه‌دا،بۆ ئێوه جێبێڵم،به‌ڵام هه‌ستێكی نوێ له‌ناخمدا سه‌ریهه‌ڵداوه،هه‌ستده‌كه‌م ئه‌م بریاره،له‌بری ئه‌وه‌ی ئارامیم پێببه‌خشێ،رۆحم زۆر زیاتر له‌وه ئازارده‌دا كه‌پێشر هه‌ستم پێده‌كرد،ئاخر ئێمه كاتێك هه‌ست به‌لێدانی دڵی نیشتمان ده‌كه‌ین،كه بمانه‌وێ جێی بهێڵین،نیشتمان دڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه،وه‌ك دڵی ئه‌و دایكه‌یبه‌یه‌ك چاو ته‌ماشای كوره‌چه‌توون‌و جنێو فرۆش‌وكچه سه‌لار‌و به‌حه‌یاو شه‌رمه‌كه‌ی ده‌كا،كاتێك من بریاری سه‌فه‌رو كۆچمدا،ئه‌وسا ده‌ركم به‌وه كرد،كه ئه‌و هێزه،هێزی نا یه‌كسانی‌ونادادپه‌روه‌ریه،چی گه‌وره‌و سته‌مكاره كه‌ده‌یه‌وێت من‌و هاوه‌ڵه‌كانم،له‌یه‌ك دور بین؟من ده‌بێ چی برایه‌كی چه‌تون‌وچاوچنۆكم بووبێ كه‌وا ئێستاده‌یه‌وێت له‌ماڵه‌كه‌م،له‌دایكم داببرێ؟چی باوكێكی دڵره‌قم بوبێ كه‌وا ئێستا ده‌خوازێ له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان وه‌ك هه‌تیوێكی ده‌ركراو تا گزنگی به‌یان هه‌ڵله‌رزێم؟ ئێستا تێده‌گه‌م كه‌نیشتمان ،به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێی بزانم چی پانتاییه‌كی له‌رۆح‌و گیانمدا داگیر كردوه،وه‌ئێستاش هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه چی سته‌مكارێكه كه ده‌یه‌وێت له‌و ماڵۆچكه‌یه‌م به‌ده‌رنێ!
هه‌ر بۆیه هاورێم من ده‌مه‌وێ ئه‌زمونی دوری نیشتمان كه‌م‌وسه‌فه‌ر كه‌م،من له‌نیشتمانه‌كه‌ی خۆمدا،جگه له‌كوشتن‌وبڕین‌وناعه‌داله‌تی زیاترهیچی تر فێر نه‌بووم،جگه له‌ڕق‌و توڕه‌یی‌ودوودڵی زیاتر هیچیان پێنه‌گوتم،ئه‌وه‌نده‌ی كه خۆم فێر بووم ئه‌وه‌یه،هیچ كه‌سێك ناتوانێ له‌م نیشتمانه‌دا هه‌ست به‌ئارامی‌ودڵنیایی بكات،ئه‌وه‌ی سه‌ری له‌ئاسمان گیر بووه‌و ئه‌وه‌ی به‌ردێكی ڕه‌ق‌وته‌قی سه‌رشۆسته‌یه‌كی كردۆته‌سه‌رین،هه‌ردوو، دوودڵ‌وبه‌دگومان‌و نیگه‌رانه،من ده‌مه‌وێت برۆم‌وژیانێكی دیكه ئه‌زمون كه‌م،كه ئومێدم پێه‌تی لێره باشتر بێت،به‌ڵام په‌یمانی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌م كه‌هه‌رگیز نیشتمانی دایكمم له‌بیربێ‌وله هه‌ركوێ بم،شه‌وێك بێ یادی ئه‌ونه‌نوم،وه پێكێكی شه‌رابیش،بێ یادی هاورێیانم‌ویاده‌وه‌ریه خۆش‌وناخۆشه‌كانم نه‌نێمه سه‌ر لێو،چونكه باش ده‌زانم له هه‌ر كوێ بم جگه له‌یاده‌وه‌ریه‌كانی ئێره زیاتر هیچی دیكه شك نابه‌م تاله‌گه‌ڵا خۆمی به‌رم