كونسێرته‌كه‌ی میكایل و دیارده‌یه‌ك
به‌ریوه به‌رایه‌تی روشنبیری وهونه‌ری وه‌رزش ولاوان له سلیمانی- به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره كانی موزیك له به‌رواری 6-9-2012دا كۆنسێرتێكی بۆ هونه‌رمه‌ند میكایل سازدا ئه وی راستیبێ من وویستم له رووی هونه‌ریه‌وه قسه له سه‌ر ئه م كۆنسێرته بكه‌م به ڵام به داخه‌وه له و كۆنسێرته‌دا رووبه رووی دیارده‌یه‌كی دزێو‌و بوینه‌وه كه ئه م دیارده یه له زۆربه‌ی كۆنسێرته كانی تردا بووونی هه‌بوه وله م كۆنسێرته‌شدا دیسان دووباره بوو یه‌وه دیارده كه‌ش ئه‌وه یه كه به‌رپرس و به‌رێوه به‌رانی هۆڵ وچاودێرانی هۆڵه‌كان ولایه‌نی سپۆنسه‌رو هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندان له كاتی ته‌واووبوونی كۆنسێرته‌كه‌دا رێگه به هونه‌رمه‌ندان و ئاماده‌بوان ناده‌ن كه له نزیكه‌وه چاویان به ئه‌و هونه‌رمه‌نده بكه وێت كه كۆنسێرته‌كه پێشكه‌ش ده‌كات به‌تایبه‌تی كۆنسێرتی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ده‌ره وه‌ی هه رێمه‌وه داوه‌ت ده‌كرێن و كۆنسێرتیان بۆ سازده‌كرێت له كوردستان به ڵێ ئه‌و لایه‌نانه هه‌موو قسه یه‌كیان ئه‌وه یه ده‌ڵێن قه‌ده‌غه‌یه نابێت كه‌س هونه‌رمه‌نده‌كه بیبینێت و رێگریه‌كی زۆرسه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كه‌ن ده‌تخه نه حاڵه‌تێكی واوه واده‌زانی له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دای سه‌رۆكی حكومه‌ت یاسه‌رۆك كۆمار یان به‌رپرسێكی باڵای حكومی ببینیت نه‌ك هونه‌رمه‌ند وبه‌داخه‌وه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ت لێ قاچاغ و یاساغ ده‌كه‌ن و لێت وون ده‌كه‌ن و ده‌شارنه‌وه ونایه ڵن نه بیبینیت نه لێ ی نزیك كه‌ویته‌وه ونه‌قسه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌یت نه وێنه‌یه‌كی له گه‌ڵدا بگریت ئه گه‌ر چی تۆ له گه‌ڵ خه‌ڵكێكی مه ده‌نیدا روبه‌رووده‌بیته‌وه به‌ڵام به‌راستی خۆت له نێوان فه‌زایه‌كی ئه‌منی وپۆلیسی توونددا ده‌بینیته‌وه واهه‌ست ناكه‌یت له هۆڵێكی هونه‌ری كۆنسێرتدایت واهه‌ست ده‌كه‌یت له بازگه یه‌كدای یان له شوێن و ناوچه یه كی گوماناویدایت وبه داخه‌وه من پێم وایه ئه م دیارده یه دیارده یه كی زۆر دزێو ناشارستانی و ناته‌ندروست و ناهونه‌ریه بۆچی ئه م دیواره دروست ده‌كرێت له نێوان هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی دا مه به‌ست له شاردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له هونه‌رمه‌ندانی تر‌و خه‌ڵكی چیه ؟بۆچی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن كۆنسێرت ببرێته سه‌رهه‌وروئاسمان و ئاماده بوانیش له سه رزه‌وی وله خواری خواره‌وه چ نهێنی وحیكمه‌تێك له وه دا هه یه هونه‌رمه‌ندان و ئاماده بوان هونه‌رمه‌نێك نه بینن من ه‌پێم وایه ئه مه وویست و داوای هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن كۆنسێرت نیه و حه زیشی به و حاڵه ت و دیارده یه نیه به ڵكو ئه مه پێشنیارێكی سه قه ت و ناته‌ندروستی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند و به‌رپرس و به‌رێوه به‌رانی هۆڵه‌كان و لایه‌نی سپۆنسه‌ره ن من لێره دا به پێویستی ده‌زانم كه به هه‌موو ئه و كه‌سانه بڵێم كه رێگری ده‌كه‌ن له بیتینی هونه‌رمه‌ند له لاه‌یه‌ن خه‌ڵكی وهونه‌رمه‌ندانی تره‌وه له كۆنسێرته‌كاندا به رێزینه ئه و كاره ی ئێوه كارێكی باش نیه به م كاره تان هونه رمه‌ند دا ده‌برێنن و جیاده‌كه‌نه‌وه له خه‌ڵكی و له هونه‌رمه‌ندانی ترله راستیدا هونه‌رمه‌ند به شێكه له خه‌ڵكی و له و خه‌ڵكه زیاتر و جیاتر نیه شه‌ره فی هونه‌رمه‌ند بوون ئه وه خه‌ڵكه ده‌یبه خشێت به هونه‌رمه‌ند وهه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندیش هونه‌ره كه‌ی بۆ خه ڵكه و له خزمه‌ت خه ڵكیدایه بێ خه‌ڵك هونه‌رمه‌ند ناتوانێ بێته هونه‌رمه‌ند و هونه‌ربكات ئه گه‌ر هونه‌رمه‌ند به ته‌نها بۆ خۆی هونه‌ربكات ئه‌وه هونه‌ره كه‌ی هه رله گه‌ڵ له دایك بوونیدا ده‌مرێت تكایه مه بنه مایه‌ی ئه وه‌ی كه په یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و هونه‌ری و ئیستاتیكیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان وخه‌ڵكی تردا تێك بده‌ن و بشێوێنن هونه‌رمه‌ند له هه ساره یه‌كی تره وه نه هاتوه هونه‌رمه‌ند له سه‌رزه‌ویه و له سه‌ر زه‌وی ده‌زی له ناو خه‌ڵكیدایه‌وخۆشه ویستی به خه‌ڵك ده به خشێت و خه ڵكیش خۆشه وویستی پێده به خشێت تكایه ئه و خۆشه ویستیه مه كه‌نه رق و كینه له نێوانیاندا به م هه ڵوێسته تان دوای ئه‌وه هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی حه‌زده‌كه‌ن له نزیكه‌وه ته‌ماسیان هه‌بێت و یه‌كتر بناسن و ببینن و پیرۆزبایی له یه ك بكه‌ن و بیر‌و راو سه‌رنج بگۆرنه‌وه ئه‌رێ ئێوه نازانم بۆ ده‌بنه رێگر و ناهێڵن ئه و ته‌ماس و په‌یوه‌ندیه هه‌بێت باشه ئه گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك هونه‌رمه‌ندێك ببینێت یان ئامادبوویه ك هونه‌رمه‌ندێك ببینێت ئایا دونیا كاول ده‌بێت یا كاره ساتی گه وره رووده‌ده‌ت ئه مه چ بێ مانایه‌كه ئه مه چ خزمه‌تێك به هونه‌رمه‌ند و هونه‌ری كوردی ده گه یه نێت باشه ئه‌گه‌ر ئه مه حاڵه‌كه‌تانه ئه‌ی ئیتر بۆ كۆنسێرت بۆ هونه‌رمه‌ند سازده‌كه‌ن و بانگێشتی خه‌ڵكی و هونه‌رمه‌ندانی تر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كونسێرتانه و له راگه یاندنه‌كانه‌وه هه‌رایه كی گه‌وره ده‌نێنه‌وه وله نێو هۆڵه كه‌شدا ئه مه هه ڵوێستانه و مامه ڵه‌تانه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكیدا ره نگه هه‌ندێ جار بیانووی ئه‌وه بهێننه‌وه وه كه هونه‌رمه‌نده كه ماندوه یان كاتی نیه یان له به‌ر حاڵه‌تی ئه منی وهتد من پێم وایه ئه مانه هه‌مووی بیانوون هونه‌رمه‌ند ده‌بێت دڵی ده‌ریا بێت تاقه ت و حه وسه‌ڵه‌یه كی گه‌وره‌ی هه‌بێت ده‌بێت هه‌رگیز ماندو بێزارنه‌بێت ونه ترسێت له بینینی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی وپه یامیشم بۆ ئه و هونه‌رمه‌ندانه ی كه كۆنسێرت سازده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه رازی نه‌بن و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌وه قبووڵ نه‌كه‌ن كه له سه‌روو ئه وانه‌وه خه‌ڵكانێك زۆر نابه‌رپرسانه رێگری بكه‌ن له بینینی ئه مان له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تر‌و خه‌ڵكیدا ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن كۆنسێرت رێگه به م دیارده‌یه نه‌دات و پێشتر له باره یه وه مه‌رج دابنێت من لێره دا راشكاوانه ده‌ڵێم كه هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن كۆنسێرتیش به پله یه‌ك له پله كان به شداره له م دیارده دزێوه دا ئه ویش له وه‌دا كه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بزێرێت كه له راستیدا نابێت بێده‌نگ بێت تا هونه‌رمه‌ند بێده‌نگ بێت ئه و دیارده‌یه‌ش به رده‌وام ده‌بێت به پێویستی ده‌زانم لێره دا ئامازه به شتێكی تر بكه‌م سه باره ت به م دیارده‌یه ئه ویش ئه‌وه یه كه له گه‌ڵ شاردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه‌لێت له گه‌ڵ رێزمدادرۆو قسه‌ش هه‌ڵده‌به‌سترێت بۆنمونه ده‌وترێت هونه‌رمه‌نده كه‌رۆیشتوه یا هۆڵه‌كه‌ی جێهێیشتوه یا هاتن به شوێنی‌دا و بردیان له‌م قسانه كه هه‌ر هه‌مووی دروست كراوه وهونه‌رمه‌نده كه هه رهێشتا له پش هۆڵه كه‌یه‌و له زێره‌وه ئه‌وانه‌ی رێگری له خه‌ڵك ده‌كه‌ن رێگه به خزم و ناسییاوانی خۆیان ده‌ده‌ن كه هونه‌رمه‌نده‌كه ببینن له م كۆنسێرته‌ی میكایل دا من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به زه‌قی ئه م حاڵه ت و دیارده یه م بینی و روو به رووی بوومه‌وه بۆیه نه‌متوانی بێده‌نگ بم لێی كه به‌راستی ئه مه دیارده‌یه‌كی دزێوه و ده‌بێت به هه‌موو لایه ك دزبه م دیارده‌یه بوه ستینه‌وه و بنه بری كه‌ین ئاخر هیچ مه عقوول نه بوو له و كۆنسێرته‌ی میكایلدا خه‌ڵكانێكی زۆر به تایبه‌تی له كوردستانی رۆزهه‌ڵاته‌وه هاتبوون بۆ بینینی هونه‌رمه‌ند میكایل ئه و هه‌مووه رێگه یان بریبوو كه چی به داخه‌وه رێگه یان پێنه درا كه هونه‌رمه‌ند میكایل بۆ ته‌نها یه ك سات ببینن به م هه‌ڵوێسته دونیایه ك نائومێدی و شكانیان خسته دڵی كوردانی رۆزهه‌ڵاته‌وه كه شه یدایان و هۆگرانی ده‌نگی میكایل بوون هه رله وێدا گوێم له هه‌ندێ چاو‌دێر ده‌بوو كه پرسیاریان له ئاماده بوان ده‌كرد كه تۆخه‌ڵكی ئاسایی یاچی !!!!من نازانم مه‌ستیان چی بوو له پرسیارانه من نازانم ئینسان هه‌رئینسان وئیتر ئاسایی و نائاسایی یانی چی؟؟ مرۆڤ خۆی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه یه وه‌ك ماركس ده‌ڵێت ئیتر ئه م پله به ندیه مانایی چی ؟؟!! من له گه‌ڵ زه‌بت و ره‌بت و هێمنی و ئاسایشی هۆڵدام به ڵام ئه مه به مانایی رێگری دێت نه ك زه‌بت و ره‌بت و هێمنی و ئاسایشی هۆڵی كۆنسێرت كه كارێكی پێویسته له كۆتایدا ده‌ڵێم تكایه واز له م دیارده بێتامه بێنن وهونه‌رمه‌ند دامه ماڵن له به ها مرۆیی و كۆمه‌ڵایتیه كانی و كه‌مێك رێز بۆ ماف و داواكاریه ساده و ئاسایه‌كانی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی دابنێن كه ئاماده ده‌بن له هۆڵی كۆنسێرته‌كاندا تكایه چیتر گومان ودوودڵی له نێوان هونه‌رمه‌ندان وخه‌ڵكیدا بڵاو مه‌كه‌نه‌وه با هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی ئازادبن و ئازادانه وبه ئاشكرا‌و بێ سانسۆر له سه‌ر شانۆ و ناو هۆڵی كۆنسێتدا یه ك ببینن وله په‌یوه‌ندیدا بن له گه‌ڵ یه‌كدیدا.
نه جم محه مه‌د