كۆتایی ڕۆشنبیر … یاسین له‌تیف
ده‌سته‌واژه‌ی نوخبه‌ی ڕۆشنبیر مه‌به‌ست له‌و كه‌سانه نییه كه پسپۆرن له كایه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستیدا ، یان نووسه‌رن ، یان شاعیرن، یان هونه‌رمه‌ندن له یه‌كێك له به‌شه جیا جیاكانی هونه‌ردا سه‌رقاڵن به كاری داهێنانی هونه‌رییه‌وه، یان پیشه‌وه‌رن و شاره‌زاییه‌كی تایبه‌تی ده‌س ڕه‌نگینیان هه‌یه له بوارێكی زانستی دیاریكراودا ، یان بیرمه‌ندن و به ئه‌ندێشه‌كانیان خه‌ڵكیان سه‌رسام كردووه ، یان به‌ڕیوه‌به‌رن له یه‌كێك له ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ، یان سیاسیین و سه‌رۆك یان ئه‌ندامی سیاسی یه‌كێك له حزبه‌كانن ، ده‌كرێت ئه‌مانه هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی وه‌كو زانا ، یان پیشه‌وه‌ر ، یان شاره‌زایان لێ بنێین ،چونكه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانستی و بابه‌تیانه لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌نالیزا و ئاركۆلۆژی بكه‌ین بۆ سروشتی پێكهاته‌ی بوونی فیزیكی هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی خاوه‌ن عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ن و سه‌رقاڵن به كار‌و بابه‌تێكی تایبه‌تیه‌وه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌ر له مامۆستایه‌كی زانكۆی خاوه‌ن مه‌عریفه‌وه بگره تا كاسپ كارێكی نێو بازاڕ مادام خاوه‌ن بیر كردنه‌وه‌و ڕامانن ته‌نها له چوار چێوه‌ی كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆیاندا ڕۆشنبیرن و به‌س ، نه‌ك ((ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر)) ،یان ده‌كریت به شێوه‌یه‌كی لۆژیكانه بڵێین ((ئه‌وه‌ی بیر ده‌كاته‌وه ڕوناكبیره ، مرۆڤیش بوونه‌وه‌ریكی بیركه‌ره‌وه‌یه ، كه‌واته هه‌موو مرۆڤێك ڕوناكبیره)) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ین پتر ده‌سته بژێرێكی خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه به ناوی ڕۆشنبیره‌وه پیشه‌ی قسه كردنه بۆ جڤات . مێژووی كۆمه‌ڵگاكان زانیاریه‌كمان پێ ده‌به‌خشێت كه تێگه‌یشتن و ده‌ر بڕینی زمان لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له به‌رجه‌سته كردنی كولتوری ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیردا ڕۆڵێكی باڵای گێڕاوه له به‌خشینی ئه‌و پایه كۆمه‌ڵایه‌تیه مه‌عنه‌ویه به‌وان ، زۆربه‌ی كات كه باس له چه‌مكی ڕۆشنبیر ده‌كرێت له وێنا كردن و شرۆڤه كردنیدا ، وه‌كو وه‌همێكی كولتوری ده‌خوێندرێته‌وه چ ناساندن و پێناسه كردنی ڕۆشنبیردا، چ له نرخاندن و سه‌روه‌ری و به‌رز راگردنی پێگه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌دا ، هه‌وێنی ئه‌م دیده كورته نه‌فه‌سه وێنا‌و خه‌یاڵ و پێدراوێكی نه‌گه‌تیڤ ده‌به‌خشێته كۆمه‌ڵگا كه بریتیه له((بێ بیر‌و بێ هه‌ست و نا ئاشنا به ماف و ئازادیه‌كانی)) وه له به‌رامبه‌ریشیدا ده‌سته بژێرییه‌ك هه‌ن ئه‌ركیان به ئاگا هێَنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه . ئه‌م دیده كولتوریه ته‌وباویه بناغه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا دابه‌ش ده‌كات بۆ دوو لایه‌ن و توێژی جوداو نا هاوسه‌نك ، له ڕووی په‌یوه‌ندی و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وئاستی هۆشیاری و سایكۆلۆژی له نێو كۆمه‌ڵگادا،ئه‌وه‌ش بریتیه له خوڵقاندنی دوانه‌ی ((ڕۆشنبیرو جه‌ماوه‌ر)) له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا . په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنه‌مای ((بیر كردنه‌وه و گوێگردنه)) به‌و مانایه‌ی ئه‌ركی ڕۆشنبیر له باتی جه‌ماوه‌ر بریتیه له بیر كردنه‌وه‌و تێورێزه كردنی ئایدیاكان و هۆشیار كردنه‌وه‌ی تاكه له ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی كه چی ده‌گوزرێت ، دواجار چاكه‌و خراپه‌كان پۆڵێن ده‌كات و ڕێنوێنی هاونیشتمانانی جڤاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات بۆ فه‌زیله‌ت و چاكه خوازی و ، له خراپه‌ش ئاگاداریان ده‌كاته‌وه و ، جه‌ماوه‌ریش په‌یڕه‌وی له‌و ڕێنمایانه ده‌كه‌ن ، یان به مانایه‌كی تر ڕۆشنبیر هه‌ڵگری خه‌مو خولیای كۆمه‌ڵگاو پرسه‌كانی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌ختی ئازادیه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خۆی ده‌كاته قوربانی له‌و پێناوه‌دا . ڕۆشنبیر ڕۆڵی په‌یامبه‌ر ده‌گێڕێت له گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیداو وه‌رگریش له هاونیشنمانیان پێكهاتووه وه‌كو به‌نده‌یه‌ك ئه‌و په‌یامانه پراكتیك ده‌كه‌ن كه ڕۆشنبیر ڕه‌نگڕێژی بۆ ده‌كات بۆ ڕاماڵینی سته‌مكاری سیاسی ..ئه‌م دیدو ڕوانگه‌یه بۆ ڕۆشنبیر دیدێكی زۆر ترسناك و نه‌گه‌تیڤه هاوتای دیدی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازی سیاسیه‌كان كوشنده‌یه ، ته‌نها ئامانج له ووتارو چالاكیه‌كانیان كه ڕۆژانه ده‌یبه‌خشنه‌وه به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا به ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه . زۆربه‌ی جاریش پاش به ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حوكمێكی سته‌مكارو تۆتالیتاریان به ڕێخستووه له واقیعدا . مێژووی ئه‌م ناوچانه‌ی خۆمان پڕن له‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه . ئه‌م چه‌شنه تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌رك و ڕۆڵی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیر ده‌بێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردنی ژینگه‌یه‌ك بۆ چرۆ كردنی باری ((سایكۆلۆژی نێرجسیه‌ت)) لای ئه‌م توێژه‌و به ئاقاری هه‌ژمونگه‌رایی فیكری ده‌شكێته‌وه ، به‌و مانایه‌ی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیریش چه‌شنی سیاسیه تۆتالیتاره‌كان هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاری فیكری ده‌دات بۆ پیاده كردنی به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا و هه‌مان سینارۆ دووباره ده‌كاته‌وه به‌ڵام به جۆرێكی تر‌و به فۆرمێكی مه‌عریفی و ڕۆشنبیری . یان به مانایه‌كی تر ڕۆشنبیر تێگه‌یشتنێكی ڕه‌هامان بۆ تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی جیهان پێدبه‌خشێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بیر نه‌كه‌ینه‌وه و به قووڵی له سروشت و نه‌هێنیه‌كانی جیهان تێنه‌گه‌ین و ، خه‌یاڵێكمان لا دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێمان ده‌به‌خشن حه‌قیقه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌و بێخه‌وشه ، ئه‌م ئایدیایه كۆنسێرفاتیزم و ناسازگار و داخراوه به ڕووی بیركردنه‌وه‌و كرانه‌وه‌دا ، مرۆڤ خۆش خه‌یاڵ و ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زل ده‌كات به‌رمبه‌ر به ڕامان و وورد بوونه‌وه و نا دیده گردنی ئه‌زموون و گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا ، مرۆڤ كۆڵ ده‌كات له خوڵقاندنی فه‌نتازیای ستاتیكای مه‌عریفی و هۆشیاری . ئه‌م جۆره له ڕۆشنبیر به نوخبه نه‌ماون و بوونه‌ته له‌شكرێكی قسه كه‌رو موفته خۆر له نێو ((حزب له كوردستان)) دا و پانتایه‌كی فره‌وانیان له كێڵكه‌ی ڕۆشنبیری و سیاسی و میدیایی له كوردستان داپۆشیوه ، ده‌یان ناوه‌ندو سه‌نته‌ری ڕوناكبیری كراوه‌ته‌وه‌و خاڵیه له ڕوناكبیرو ڕۆشنبیر،ئه‌وه‌ی تێیدا هه‌یه كادره زه‌لیل و گوێ له مسته‌كانی به‌رپرس و هه‌ندێك گه‌مژه‌ی سیاسی ئۆرۆستۆكراتیه ته‌نها ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه بیری جڤات تاریك بكه‌نه‌وه ، له بری ئه‌و كاره‌شیان ده‌ست مزێك وه‌ر ده‌گرن له لایه‌ن ئۆرۆستۆكراتیه سیاسیه‌كانه‌وه ، خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن خاوه‌ن زانیاریه‌كی یه‌قینن و له باتی جه‌ماوه‌ر بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕێچكه‌كانی ئاگاهی و تێگه‌یشتن ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر ، به‌ڵام له بناغه‌دا كۆمه‌ڵگا به گاڕان ده‌زانن . ئه‌م یوتوپیایه‌ی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیر له بن ده‌ستی حزب و هه‌ندێكیشیان كه له ده‌ره‌وه‌ی حزبن بۆته ئه‌فسانه‌یه‌كی خورافه‌و لۆژیك بوونی خۆی له ده‌ست داوه له ئاست پێشكه‌وتنه‌كانی ئامرازی به ده‌ست هێنانی زانیاری‌دا . به هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌وه كه له ئاسته جیاجیاكانی ((تكنۆلۆژیای گه‌یاندن و كۆمیكایشنه‌وه)) به دیهاتوون وورده وورده سومبڵ بوونی خۆیان له ده‌ست داوه ، خێرایی به‌ره‌و پێش چوونی كه‌ره‌سته‌كانی دیجیتاڵی گه‌یاندن و به ده‌ست هێنانی زانست به‌های باڵا ده‌ست بوونی مه‌عریفی و زانیاری ئه‌وانی بێ به‌ها كردووه ، دی چیتر نوخبه‌ی ڕۆشنبیر ناتوانێت له بری جه‌ماوه‌ر بیر بكاته‌وه و ته‌نها خۆیان به بیرمه‌ند بزانن ، چونكه جه‌ماوه‌ر به چركه له ڕوداوو پێشهاته‌كانی جیهان به ئاگایه‌و به‌رچاویشیان روونه، له ڕاستیدا فه‌زیله‌تی ئه‌م پێشكه‌وتنانه ڕۆڵی ده‌سته بژێری ڕۆشنبیر له تێورزه كردنی هزرو مه‌عریفه‌دا به‌ره‌و ئاقاری پووكانه‌وه ده‌باته پێشه‌وه . له دۆخێك‌دا ده‌توانین به ده‌سته بژێری ڕۆشنبیر بڵێین ((ڕۆشنبیر)) هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشكرای هه‌بێت به‌رامبه‌ر به ((ئازادی ، دادوه‌ری ، حه‌قیقه‌ت )) ئه‌و كاته‌ی به ڕاشكاوانه داكۆكی پۆزه‌تیڤانه‌ی كرد له‌م چه‌مكه سیاسیانه و هاو شانی جه‌ماوه‌ر به كردار‌و تێورزه كردنی نووسینه‌كانی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشان بێت ئه‌و كات ده‌توانین چه‌مك و شه‌ره‌فی ڕۆشنبیری پێببه‌خشین . به‌و مانایه‌ی ڕۆشنبیر نه‌ك به ته‌نها نووسین و بیر كردنه‌وه له بری جه‌ماوه‌ر به‌شدار بێت بۆ به‌هاكانی ئه‌و ده‌سته‌واژه سیاسیانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد ، به‌ڵكو وه‌كو هه‌ر تاكێكی جه‌ماوه‌ر په‌یگیرانه داكۆكی له‌و پرسانه بكات كه خواست و وویستی جه‌ماوه‌ره بۆ ژیانێكی باشتر . بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران له ساڵی 1968 له سه‌رتاسه‌ری ئۆرپا كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو ،تێكڕای بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی ئه‌و كاته‌ی سه‌رسام كرد ، چونكه ڕوداوه‌كه له پڕێكدا به‌رپابوو ، یه‌كێك له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی فه‌ره‌نسا ((جان پۆڵ سارته‌ر)) گوتی : ـ له‌م چركه‌ساته به‌ولاوه ناكرێت له‌و خه‌یاڵه‌دا بژین كه ده‌سته بژێری ڕۆشنبیر نوێنه‌رایه‌تی به‌هاكان و ویژدانی جه‌ماوه‌ر ده‌كات و له باتی جه‌ماوه‌ر بیر ده‌كاته‌وه ، ((میشیل فۆكۆش )) لای خۆیه‌وه په‌یامی مه‌رگی ((ڕوناكبیری گه‌ردونی)) ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و ڕۆژگاره به سه‌ر چوو ڕۆشنبیر حه‌قیقه‌ت به خه‌ڵك بڵێت . هه‌ندێك جار كارێگه‌ری و خێرایی ڕوداوه‌كان پێچه‌وانه‌ی پێشبینی و تێورزه‌ی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیران ڕوو ده‌دات و ناچاریان ده‌كات ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن ببنه بكه‌رو كاراكته‌رێكی ئه‌كتیفی نێو بزووتنه‌وه‌كه و به كردار به‌شدار بن ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێك له ڕۆشنبیران ته‌نها خۆیان به بكه‌رێكی تیۆری و فكری ده‌قه‌بڵێنن و په‌رێز ده‌كه‌ن له به‌شداری كرداریدا . مێژووی كۆمۆنه‌ی پاریس له ساڵی 1871 ڕوداوه‌كه به‌ده‌ر له خواست و پێش بینیه‌كانی ((كارڵ ماركس و ، فردرێك ئنجلس)) ڕویدا ، به‌ڵام ئنجلس وه‌كو كه‌سێكی ڕۆشنبیرو ده‌ربه‌س ، به كردار به‌شداری چالاكی سه‌ربازی كرد له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا له نێو شه‌قامه‌كانی پاریس‌دا به‌رخوردی سه‌ربازی ئه‌نجامدا ، ئه‌و كاته‌ی كه بزووتنه‌وه‌كه تێیدا ڕویدا به لای هه‌ردوو ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه((ماركس و ئنجلس)) به گونجاو نه‌ده‌بینرا ، به‌ڵام ماركس گوتی له‌مه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت گه‌ر كرێكاران توڕه ببن په‌لاماری ئاسمانیش ده‌ده‌ن . له باتی دووره په‌رێزی ده‌بێت به‌شدار بین ، هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕین و ڕووداوه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌ی 17 شوباتی كوردستان ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ سه‌لماندین كه ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیران چیتر پێویست به نوێنه‌رایه‌تی كردنی به‌هاكان و ویژدانی جه‌ماوه‌ر ناكات و ته‌نها حه‌قیقه‌ت لای ئه‌وان نییه ، ده‌بێت به كردار به‌شدار بن وه‌كو تاكێك له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ، بۆیه ڕۆڵی ڕۆشنبیر گه‌ر ته‌نها بیر كردنه‌وه‌و توێرزه كردن بێت به بێ كردار‌و به‌شداری له نێو چه‌قی ڕوداوه‌كاندا كۆتایی هاتووه .