كۆنترۆڵ كردنی ئیداره كێ بڕ كێی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ده‌سته‌ڵات….
كۆنترۆڵ كردنی ئیداره كێ بڕ كێی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ده‌سته‌ڵات قوڵ ده‌كاته‌وه. وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌نموونه
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه چه‌ندین ساڵ بوو یه‌كێتی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند و قاعیده‌و لایه‌نگران ئه‌و گله‌ییه‌یان له سه‌رووی خۆیانه‌وه ده‌كرد. دوور خستنه‌وه‌ی كادیرانی یه‌كێتی بوو له پۆسته جۆراو جۆره‌كانی ناو ئیداره‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر كه یه‌كێتی خۆی به‌به‌شداری ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وێ ده‌زانێ و چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی و رێكخستنی حیزبی له پایته‌ختدا هه‌یه . ئه‌و به‌په‌راوێز كردنه له سه‌رو به‌ندی دانانی كابینه‌ی حه‌وته‌م زیاتر ته‌قیه‌وه‌و گله‌ییه‌كه گه‌یشته راده‌یه‌ك كه كادیرانی یه‌كێتی خاوه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و نیوه‌ی وه‌زیرو راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان . بگاته سه‌ر زاری عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ویش بۆ دڵنیا كردنه‌وه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامان له میدیاكاندا وتی ئێمه ئه‌وجاره پۆسته‌كانی خواره‌وه‌ش له گه‌ڵ پارتیدا به‌ش ده‌كه‌ین و چیتر رێگا ناده‌ین پارتی هه‌موو پۆسته‌كانی خواره‌وه قۆرخ بكا‌و ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئیداره‌ی حكومه‌تدا بگرێ دیاره مه‌به‌ستیشی ئیداره‌ی حكومه‌ت بووه له هه‌ولێر, چونكه سلێمانی بۆ ئه‌وان یه‌كلا بۆته‌وه‌و له دهۆكیش به‌شی رانه مریشكێكیان به‌ر ناكه‌وێ نه‌وه‌ك پۆست . به‌ڵام واقیعی ساڵێكی دوای ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی حه‌وته‌م و باڵا ده‌ستی پارتی له‌ناو ئیداره‌ی هه‌ولێر, نه‌وه‌ك ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كرده بڵقی سه‌ر ئاو به‌ڵًكو سه‌لماندنی ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵێر ركابه‌ری پارتی ده‌كه‌ن هێشتا له‌دایك نه‌بوونه‌و پارتی هه‌ر بۆ خۆی یه‌كێتی كردۆته برا به‌ش .ئه‌گینا له واقیعدا هه‌ر خۆی حاكم و باڵا ده‌سته و وه‌كو خێرێك به یه‌كێتی بكه‌ن ,ئه‌گه‌ر نا مه‌جبور نین ده‌ست له پۆستی ده‌رگاوان و پاسه‌وانێكیش هه‌لًَگرن و هه‌مووی له رێگای ناوچه‌و رێكخراوه‌كانه‌وه بۆ لقه‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پارتیه‌كان له دامه‌زراندنی لایه‌نگرانی خۆیان نه‌وه‌ستاون و ناوه‌ستن. به‌ڵگه‌ش وه‌زاه‌تی ئه‌وقافی (پیرۆزه) كه هه‌ر بۆ ریكلام وه‌زیرێكی بزوتنه‌وه‌یان داناوه‌و مزگه‌وت نیه ده‌یان كادیر‌و سیخوری پارتی وه‌كو خادیم و پاسه‌وان تیا دانه‌مه‌زرابێ .كه‌ته‌نانه‌ت به شێكی زۆریان ناوی ئه‌و مزگه‌وته‌ش نازانن كه تیایدا دامه‌زراون و سه‌ردانیشی ناكه‌ن, تا ئۆكه‌ی له رێكخراو‌و ناوچه وه‌ر نه‌گرن . ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته بۆ وه‌زاره تێكی دابه‌ش كردنی مووچه‌و چاو به‌ست كردنی خه‌ڵك ره‌وابێ و پارتێكی سیاسی تا دوێنێ شه‌ڕ كه‌رو داكۆكی كه‌ر له ئیسلام و بنه‌ماكانی پێ رازیكرابێ ,كه بزه‌تنه‌وه‌یه. شتێكی ئاسایی بێ وه‌زیری ریش داریئاوقاف ته‌نها جماعه‌تی ئه‌شهه‌دو بیلا بێ بۆ پارتی( سه‌ركرده). ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه له وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو جیاوازه‌و كاره‌با وه‌زاره‌تێكی پسپۆڕیه‌و هه‌زاران كادیری پسپۆڕ‌و ئه‌ندازیارو ده‌یان راوێژكار‌و شاره‌زای بواری كاره‌بای به هه‌موو لقه جیا جیا كانیه‌وه له خۆ گرتووه, كه له ناوچه‌كه‌دا وێنه‌یان كه‌مه‌و ئه‌و هه‌موو ئه‌ندازیار و ته‌كنیكاره به‌راستی سامانێكی نیشتیمانی له‌بن نه‌هاتوون و زه‌خیره‌یه‌كن بۆ كورد‌و ئیداره‌ی حكومه‌ت, و له ناكاو‌و به‌شه‌وو رۆژێك دروست نه‌بوونه‌و پێ نه‌گه‌یشتوون بۆیه پاراستن و باش به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سامانه مرۆییه گه‌وره‌یه و چاكتر به‌كار هێنانیان بۆ خزمه‌ت كردنی وڵات و پێش كه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو به ( دوبه‌ی كردنی كوردستان و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ) زۆر گرینگ و پێویسته .به‌ڵام كاتێك ئه‌و به‌ڕێوه بردنه له ناو وه‌زاره‌تێكی واگرینگ و له‌سایه‌ی بوونی وه‌زیرێكی بێ لیست ( مه‌به‌ست جه‌نابی وه‌زیری كاره‌بایه) كه‌سه‌ر به چه‌ندین لیسته و سه‌ر به هیچ لیستێكیش نیه ؟ چونكه خۆی تا كرایه وه‌زیر راوێژ كار بوو له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو . به‌ر له‌وه‌ش كه مه‌سئولی به‌شی كۆنترۆڵ بوو هه‌ر وه‌كو یه‌كگرتوویه‌ك ناسرابوو, وه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و كاته‌ی كاره‌بای هه‌وڵێر ( و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئێستا) خرابووه ژێر پرسیاره‌وه‌و چه‌ندین سیخۆری له‌ده‌ور داندرابوو چاودێری هه‌ڵس و كه‌وت و په‌یوه‌ندیه‌كانی بكه‌ن .به‌ڵام به- كن فیكون-ێك كه بوو به‌وه‌زیر خۆی خسته سه‌ر لیستی سۆشیالیست و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی سۆشیالیستی شۆرشگیر كه‌سیان نه‌بوو له‌كوردستان بیكه‌ن به وه‌زیری كاره‌باو هیچ ئه‌ندامێكی موهه‌ندیسیان نه‌بوو . بازه‌كه له‌سه‌ر سه‌ری وه‌زیری ئێستا نیشته‌وه‌و ئه‌ویش یه‌كسه‌ر له‌وپه‌ڕی ئیسلامی سیاسیه‌وه چووه ئه‌وپه‌ڕی سۆشیالیست و تۆتیالیتاری و شه‌ڕی سارد‌و خه‌باتی رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی نانه‌ره‌قو كوله‌مه‌رگی!!!!هه‌ر بۆ ئیسپاتیش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌زیری تازه له خۆی نزیك كردوونه‌ته‌وه كۆنه یه‌كگرتووه‌كانی خه‌لیه‌كه‌ی جارانی خۆین كه ئێستا په‌یتا په‌یتا له خۆیان نزیك ده‌كاته‌وه‌و له‌ناو وه‌زاره‌ت ده‌یانكاته به‌رێوه‌به‌رو خه‌بیر!ئه‌مه له ناو وه‌زاره‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌وڵیرش .كه ته‌نها بۆ رازیكردنی چه‌ند كه‌سێك و به‌رزكردنه‌وه‌یان كراوه به(گشتی) و هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی جارانه‌و هه‌مان كه‌سه‌كان( مافیا) كانی پێشوو به‌ڕَێوه‌ی ده‌به‌ن . نه‌وه‌ك هه‌ر پارتی به‌ته‌نیا باڵا ده‌ست و بڕ یار ده‌ره. به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له لێپرسراوو به‌رێوه‌به‌ره‌كانیش سه‌ر به كوتله‌یه‌كی پارتین و له‌لایه‌ن لێپرسراوێكی گه‌وره‌وه داندراون و پشت گیری ده‌كرێن و وه‌زاره‌تیش و خودی جه‌نابی وه‌زیریش ته‌نها سه‌ری ره‌زامه‌ندیان بۆ ده‌له قێنیًَ و ده‌ست له‌سه‌رسینگ بۆیان وه‌ستاوه. كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به‌ناهه‌ق به (گشتی ) كراوه حسین حمد قادری كۆنه به‌عسی و( مهندس مشرفی سد بادۆشی موسله)كه هه‌ر دوای ده‌ركردنی یه‌كێتی له هه‌ولێر به یارمه‌تی سوپای عیراق له 31-8-1996 له‌ناكاو په‌یدا بوو وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی پارتی ره‌قه‌كار هاته مه‌یدانه‌و ه له‌وكاته‌ی له‌به‌ر رووداوه‌كانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ هیچ كه‌س توخنی حیزبه‌كان نه‌ده‌كه‌وت و مهندسه‌كان خۆیان لێ ده‌پاراستن ئه‌و سه‌ره‌تا وه‌كو پاسه‌وانی رێكخراوی ئیسكان له‌و رۆژگاره سه‌خته ده‌وامی ده‌كرد وته‌كسیه به‌رازیلیه‌كه‌ی كه له هێڵی نه‌فه‌رات بازار- مه‌نتكاوه كاری پێ ده‌كرد, به‌دوای ماڵی یه‌كیه‌تیه‌كان دا ده‌گه‌راِو خه‌به‌ری لێ ده‌دان وراپۆرتی له‌سه‌ر یه‌كیه‌تیه‌كانی دائیره ده‌دایه رێكخراو,ئه‌و به‌رێزه به یارمه‌تیی برأیه‌كی كه پاڵه‌وانێكی گه‌وره‌ی شه‌ری ناوه‌خۆ بووبرایه لای مه‌سئوله‌كانی ئه‌و كاتی پارتی له هه‌ولێره بۆشایی بێ پارتیه‌تی ئه‌و رۆژگاری دائیره‌ی كاره‌بای پر كرده‌وه‌و هاته پێشه‌وه‌و خۆی سه‌پاند ئه‌و به‌رێزه خاوه‌ن رابردووه شه‌ره‌فمه‌نده كه شه‌وانه له رێگای ته‌له فزیۆنه‌وه میوانی ماڵه‌كانمانه باسی نیشتیمان په‌روه‌ری وده‌ست گرتن به‌كاره‌باو یه‌كسانیمان بۆ ده‌كا له ژێره‌و ئاگرێكه سه‌دان كادیری یه‌كێتی و كه‌سی دڵسۆزی بێلایه‌ن به‌ده‌ستیه‌وه گڕ یان گرتووه‌و نان بڕاو كراون و له دایره‌ی كاره‌با دوور خراونه‌ته‌وه جا ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیار بووبن یا ته‌كنیكارو شاره‌زاو پسپۆریش !!!نموونه‌ش زۆره..كه پێویست ناكا ناوی كه‌س ببه‌ین و برینه‌كانیان بكولێنینه‌وه!! به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ژێراو ژێر هاوكاری ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌ی له‌سه‌ر ئاوازێك سه‌ما ده‌كه‌ن و به چاو نوقاندن ئه‌نكێتی ئه‌م حیزب و ئه‌و لایه‌ن پڕ ده‌كه‌نه‌وه, ئه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ن و ساڵانه مۆدیلی ئۆتۆ مبیله‌كانیان ده‌گۆڕێ و ئیفادی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێن و پۆستی گه‌وره‌یان پێ ده‌درێ, هه‌ر وه‌كو نموونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر باڵا ده‌ستی پارتی و ( ئینفراد) ی له به‌رَێوه بردنی ئیداره‌ی هه‌ولێرو حیساب نه‌كردن بۆ هیچ لایه‌نێكی تر نه‌تانه‌ت بۆ یه‌كێتی ( هاو په‌یمانی ستراتیژیش), به‌م دواییه دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كرایه‌وه, كه دوو كه‌سی تا ناو پیلان غه‌رق بووی ناو گه‌نده‌ڵی كرانه مودیر , بێگومان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ حسین حمد قادره‌وه ده‌ست نیشان كران و وه‌زیریش به مه‌منوونیه‌وه پێی رازیبوو ,ه‌كه‌میان . مهندس یاسین سدیق ی تاوانبار به دزینی سامانی وڵات و داگیر كردنی خانوویه‌ك له وێستگه‌ی كۆری و تیا نیشته جێ بوونی هه‌رچه‌نده دوو خانوون و باڵه خانه‌یه‌ك و ریزێك دووكانی به‌كراێ داوه .خێزان و كوڕێكی له دائیره‌ی كاره‌با ته‌نها ناویان له لیستی مووچه هه‌یه‌و دوام ناكه‌ن ئه‌و تاوانباره به‌به‌ر چاوی هه‌مووانه‌وه هاو به‌شی و شه‌ریكایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیا‌و ئاسانكاری بۆ كردنیان كه هه‌موو دائیره پێی ده‌زانێ و كل له چاوان و پاره له گیرفانان ده‌رده‌كا . له‌گه‌ڵ موهندیس كۆچه‌ری كۆنه یه‌كیتی و كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شتاكان .و جاران و كادیری دڵسۆزی پارتی ئێستا .كه توندی له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی (م .س) پارتی دعم ده‌كرێ و هه‌ر ئه‌ویش كردی به به رێوه‌به‌ر. به بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دائیره‌كه یا خزمه‌ت و ماندوو بوونی ئه‌ندازیارانی تر له‌به‌ر چاو بگیرێ ,جا سه‌ر به حیزبه‌كانی تر بن یا بێ لایه‌نه دڵسۆزه‌كان كه به‌راستی له نێو گه‌مه‌ی ململانێی سیاسیی ئێستا‌و كۆنترۆڵ كردنی ده‌سته‌ڵات و پۆسته‌كان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به‌یه‌كجاری له بیر كراون و ئه‌وان ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌ڤاڵً حسێن و بانده‌كه‌ی رێگایان پێ نه‌گرن و وه‌كو براده‌ره‌كانی تریان نان بڕاویان نه‌كه‌ن و ده‌ر نه‌كرێن و تۆمه‌تێكیكیان نه‌خرێته پاڵ . ئێستاش بۆ زیاتر توند كردنی ده‌سته‌ڵاتی پارتیه‌كان له ناو ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه . هه‌ڤاڵ حسێن خه‌ریكه چه‌ندین كه‌سی تری ده‌ست و پێوه‌ند و نزیك خۆی رازی بكا‌و پۆستیان بۆ پێ بدا بكا ,ده‌یه‌وێ 4 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تر بكاته‌وه‌و پاڵێو راوه‌كانی ئه‌و پۆستانه‌ش كه‌نه‌وه‌ك هه‌ر له پارتیه مل شكێنه‌ره راپۆت نووس و چڵكاو خۆره‌كانی هه‌ڤاڵ حسێنن و به‌س به‌ڵكو هه‌ندێكیان به‌ڵگه‌و تاوانی دزی و به‌د ره‌وشتیشیان له‌سه‌ره‌و دزی یان لێ ئاشكرا بووه‌و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شیان بۆ ساز كراوه به‌ڵكو سامانی ناو دائیره‌شیان به‌تاڵان بردوه‌و به ناپاكی به ناو بانگن ,ئه‌مه‌ش هه‌رگیز تۆمه‌ت و هه‌ڵبه‌سته نیه . ته‌نانه‌ت كه‌سی وایان تێدایه به به‌د ره‌وشتی و ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ئافره‌تان و ناو زراندن و بێ حورمه‌ت كردنی ئافره‌تی پاكیزه‌و فه‌رمانبه‌ری ده‌ست و دامێن پاك به‌ناو بانگه و پێشتر به فه‌رمانی وه‌زیری پێشوو له‌سه‌ردزی له‌وه‌زاره‌ت ده‌ركراوه‌و ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی هه‌ڤاڵ به رێوه‌به‌ری گشتی . هه‌ر بۆ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی و نا عه‌داله‌تی دیاریكردنی كه‌سه‌كان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌و فه‌رامۆش كردنی خه‌ڵكی تر‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه, به‌تایبه‌تی یه‌كێتی یه‌كێك له كه‌سه‌دیاركراوه‌كانی پارتی بۆ پۆست وه‌رگرتن خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌و به كاتی له هه‌ولێره‌و حه‌فتانه هاتوو چۆ ده‌كا, به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی پێوه‌ری پارتی كه‌سێكی دڵسۆز‌و شیاوه ته‌زكیه‌ركراوه‌و ده‌كرێته به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر. له كاتێكدا ده‌یان ئه‌ندازیاری لێوه‌شاوه‌و به‌تواناو ده‌ست پاك هه‌ن كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ن ده‌یان ساڵه خزمه‌تی ئه‌و شار‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌كه‌ن فه‌رامۆش كراون . هه‌ر ئه‌مه‌ش خاڵی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی و قسه به نرخه‌كه‌و وه‌عده مێژوویه‌كه‌ی عیماد ئه‌حمه‌دی كردۆته ( تڕی ناو رانكێ) چونكه یه‌كێتی له ئیداره‌ی هه‌ولێر به ته‌واوی دوور خراوه‌ته‌وه‌و خه‌ون به ده‌سته‌ڵا ت و پۆسته‌كانی خواره‌وه وه ده بینێ و چاویشی پێیا ن ناكه‌وێ و ده‌بێ خه‌می پۆست و پله‌كانی سلێمانی و گه‌رمیانی بێ ئه‌وانی له‌ده‌ست نه‌چێ چونكه كار وا برَ وا ده‌ستی له بنی هه‌مبانه‌ی ده مینێته‌وه‌واته مایه پووچ و سفر به‌ده‌ست ده مێنێته‌وه
قاسم علی شێروانی