كۆنفرانسی ئه‌بانت پلاتفۆرم وسه‌رده‌مێكی تازه له‌په‌یوه‌ندیی كورد‌و تورك….ئا:ستیڤان ئه‌حمه‌د شه‌مزینانی
Closed
كۆنفرانسی ئه‌بانت پلاتفۆرم وسه‌رده‌مێكی تازه له‌په‌یوه‌ندیی كورد‌و تورك
ئا:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
هه‌ردوو رۆژی 14-15 مانگی رابردوو له‌هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان كۆنفرانسی هاوبه‌شی "ئه‌بانت پلاتفۆرم" وده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی وزانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ژێر سه‌ردێڕی "با به‌یه‌كه‌وه به‌دوای ئاینده‌دا بگه‌ڕێین" به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌سه‌دوشه‌ست رۆشنبیر وئه‌كادیمی وسیاسیی كورد وتورك به‌ڕێوه‌چوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا زۆر بابه‌تی گرێ‌دراو به‌په‌یوه‌ندیی سیاسیی وفه‌رهه‌نگیی وبازگانیی له‌نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێكران. له‌ئه‌نجامیشدا كاری كۆنفرانسه‌كه به‌ده‌ره‌نجامێكی چوارده خاڵیی كۆتایی پێهات. گرنگترین ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌میانه‌ی ئه‌و چوارده خاڵه‌شدا جه‌ختیان لێكراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌چوارچێوه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی سیاسیی وفه‌رهه‌نگیی له‌نێوان باشووری كوردستان وده‌وڵه‌تی توركیادا خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌رچه‌نده وا بڕیاربوو ئه‌م كۆنگره‌یه له‌شاری ئامه‌د "دیاربه‌كر" به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام دواجار هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا وه‌ك ئه‌و جێگه‌یه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ی تێدا ده‌به‌سترێت. ئه‌م كۆنگره‌یه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی باڵا لێدوان وقسه‌و بیروڕای له‌یه‌كتر جودای به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ گۆڕان له‌ناوخۆی ده‌وڵه‌تی توركیادا رووبدات به‌راستای كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ مافه كولتووریی وسیاسییه‌كانی گه‌لی كورد له‌باكووری كوردستان. به‌ڵام به‌داخه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ گرێدانی ئه‌و كۆنگره‌یه، یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ئه‌رته‌شی توركیا بۆردومانی چه‌ندین ناوچه‌ی باشووری كوردستانیان ده‌كرد. به‌م هۆیه‌وه جۆرێك له‌نائومێدیی به‌دی ده‌كرێت به‌وه‌ی بڕوا ناكرێت هیچكام له‌و خاڵانه‌ی له‌كۆتایی كۆنفرانسدا بڕیاریان له‌سه‌ر درا له‌لایه‌ن توركیاوه جێبه‌جێ بكرێن.
ئامانجه‌كانی كۆنفرانس و ویستی سیاسیی كورد
به‌دڵنییایه‌وه به‌ستنی كۆنگره‌ی دایه‌لۆگی كوردیی – توركیی یه‌كێك ده‌بێت له‌هه‌وڵ ورێگاچاره دیپلۆماسیی و ئاشتیخوازانه‌كان له‌راستای نزیكخستنه‌وه‌ی بیروڕای فه‌رمیی ورامیاریی هه‌ردوولا به‌مه‌به‌ستی به‌رچاو روونی ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌رو گونجاو بۆ كێشه‌كانی نێوان كورد‌و توركه‌كان. ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو، له‌چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ندین كۆنگره‌ی دایه‌لۆگ وئاشتی ولێكتێگه‌یشتن له‌نێوان كورد وعه‌ره‌بدا چ له‌كوردستان چ له‌پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به‌ڕێوه‌چووه، كه‌چی هیچكام له‌و كۆنگرانه بچووكترین گۆڕانیان له‌رامیاریی ره‌تكردنه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه دروستنه‌كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه كۆنگره‌كان زیاتر موجامه‌له وتاكتیكی قۆناغ بوون ئه‌گینا هیچ لایه‌ك به‌و ئامانجه به‌شدارنه‌بوون كێشه‌كان له‌ره‌گوریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. لێ ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كۆنفرانسێكی كوردیی – توركیی به‌و فراوانییه سازبكرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئاماژه‌كان پیشانیده‌ده‌ن ره‌نگه چه‌ندان كۆنگره‌ی دیكه‌ش پێویست بێت بۆئه‌وه‌ی توركه‌كان له‌نزیكه‌وه به‌كێشه‌ی كورد ئاشنابكرێن چونكه زۆرینه‌یان وێنه‌یه‌كی ته‌واو شێواوی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان له‌لا به‌رجه‌سته‌وه. راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌دحاڵیبوون و وێنه شێوێنراوه كاری زۆر وهه‌نگاوی پترو جیددی‌تر ده‌خوازێت، نه‌خاسمه چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه مێژووییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌م كۆنفرانسه‌و چه‌ندان كۆنفرانسی تر له‌ئاینده‌دا پێویستن له‌نێوان كوردستان وتوركیا تاوه‌كوو ئه‌وه‌ی ببنه بناغه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی تازه له‌په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌نێوان هه‌ردوولادا. رۆژنامه‌نووسی ناوداری تورك "چه‌نگیز چاندار" كه‌ساڵانی رابردوو زۆر نووسینی دژی كورد‌و كوردستانێتی كه‌ركووك له‌رۆژنامه‌كانی توركیادا نوسیوه، یه‌كێك بوو له‌به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌و ده‌رباره‌ی هاتنیان بۆ هه‌ولێر وبه‌شدارییكردنی له‌و كۆنفرانسه ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك كۆمپانیا‌و وه‌فدی ئابووری نه‌هاتووین، به‌ڵكو ئێمه وه‌ك 100 كه‌س له‌رۆژنامه‌نووس ورۆشنبیرو كه‌سایه‌تی تورك سه‌ردانی كوردستان‌مان كرد، دڵنیاشین ئه‌گه‌ر بێت وهه‌ردوو میلله‌تی كورد وتورك وه‌ك یه‌كتر له‌یه‌ك تێبگه‌ن ئه‌وه چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ئاسان ده‌بێت". لای خۆشییه‌وه "حوسێن عه‌ونی" كونسوڵی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌موسڵ له‌وتاره‌كه‌ی خۆیدا له‌میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌مان بۆچوون دووپاتده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێََت"ئێوه له‌و هه‌رێمه به‌ڕێزه‌دا برای ئێمه‌ن وچۆن له‌رۆژانی ناخۆشدا به‌یه‌كه‌وه بووین، ئه‌مڕۆش له‌خزمه‌تداین. بێگومان كاتێك ماڵه دراوسێیه‌ك ئاگری تێبه‌ربێت، دراوسێكانی فریای ده‌كه‌ون، ئێمه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌و مرۆڤانه‌یه كۆمانده‌كاته‌وه". ئه‌گه‌رچی ئه‌مجۆره لێدوان ودانپێدانانه پێشكه‌وتن وگۆڕانن له‌سیاسه‌تی توركیادا به‌به‌راوورد به‌پێشان كه‌ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌بوونی كورد ده‌كرا له‌و به‌شه داگیركراوه‌ی كوردستان، به‌ڵام لێدوانی رۆژنامه‌گه‌ریی وئاخاوتنی نێو كۆڕ‌و كۆنفرانسه‌كان به‌ته‌نیا، به‌س نین بۆ هێنانه ئارای گۆڕانی جیددی له‌بارودۆخی رامیاریی كورده‌كاندا، چونكه چاره‌سه‌ری دۆزی كورد هه‌روه‌ك نووسه‌ری كوردی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه "ئاڵتان تان" ده‌ڵێ " به‌دیموكراسی وپێدانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت". كه‌واته مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بپرسین ئایا توركیا گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌كورد بدات ودیموكراسییه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بێ جیاوازیی په‌یڕه‌و بكات؟ به‌بێ ئه‌و كاره ئامانج ومشتومڕی سه‌دان كۆنگره‌ی تر به‌تاڵ وده‌پوكێته‌وه‌و له‌زۆربێژیی به‌ولاوه هیچ واتایه‌كی تریان نابێت.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانس
زیاتر له‌شه‌ش ساڵه دۆخی سیاسیی باشووری كوردستان وتوركیا رۆژ له‌دوای رۆژ گرژیی زۆرتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌ویش به‌هۆی پێشكه‌وتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردی باشوور‌و پێداگرییكردن له‌سه‌ر كوردستانێتی كه‌ركووك وهه‌بوونی گه‌ریلا ئازادیخوازه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه. وه‌زعه‌كه گه‌یشتبووه سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌و پێكداهه‌ڵپرژان، بۆ هێورو ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییانه كۆنفرانسی دایه‌لۆگ ولێكتێگه‌یشتن له‌پێش هه‌ر كارێكی تره‌وه بوو. ئامانجی به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه دوو رۆژییه‌ش هه‌ر له‌و راستایه‌دا بوو. سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین "د.محه‌مه‌د سدیق خۆشناو" كه‌زانكۆكه‌ی یه‌كێك بوو له‌لایه‌نه‌كانی رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت "گرژیی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان وایكرد ئه‌م كۆنفرانسه ببه‌سترێت، ئێستا توركیا به‌ره‌و ریفۆرم ده‌ڕوات وئه‌وان داوایانكرد كۆنفرانس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی وكولتوورو رۆشنبیریی وئه‌كادیمیی له‌هه‌ولێر سازبكرێت". له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا به‌لاغێكی هاوبه‌ش بۆ رای گشتیی وه‌ك پوخته‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌چوارده خاڵدا بڵاوكرایه‌وه كه‌خۆیان له‌م خاڵانه‌دا ده‌بیننه‌وه.
1-په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق جگه له‌وه‌ی خزمه‌ت به‌هه‌ردوولا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاشتی وسه‌قامگیریی بۆ هه‌موو ناوچه‌كه دابینده‌كات وبۆ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان وئاشووری وسریان وكلدان وئه‌رمه‌ن وهه‌موو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سوودبه‌خش ده‌بێت.
2-مێژوو،جوگرافیا وكولتوور. تورك وكوردیان كردۆته برا، ئه‌ركی سه‌رشانمانه رایه‌ڵی ئه‌م برایه‌تییه به‌هێزتر بكه‌ین.
3-هه‌موو سیاسه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئیتنۆ ناسیۆنالیزم دامه‌زرابێت،ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
4-سنووری توركیا له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌رگای ئه‌وروپایه به‌رووی عێراقدا،سنووری عێراقیش له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌و ده‌رگایه‌یه كه‌به‌رووی دیرۆك ومه‌ده‌نییه‌تدا كراوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌م ده‌رگایانه تاهه‌تایه به‌واڵایی بمێننه‌وه.
5-شانبه‌شانی سیاسه‌ت پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌بواره‌كانی كولتوور وئابووری وبازرگانی وپه‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی په‌ره‌یان پێبدرێت وهاوكاریی زیاتر له‌نێواندا به‌رجه‌سته بكرێت.
6- پێویسته كاری به‌په‌له بكرێت بۆ ئاسانكاریی هاموشۆ له‌سنووره‌كان.
7- به‌شداربووان رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ كه‌یاسا زامنیان بێ، وه‌ك پڕ به‌هاترین خاڵی هاوبه‌ش دابنێن.
8- پێویسته هه‌موو لایه‌ك بۆ هێنانه كایه‌و فراوانكردنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی ودیالۆگ سوود له‌هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئامڕازێك وه‌ربگرن.
9-هه‌موولایه‌ك سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته مافه دیموكراتیی وئازادییه‌كان زامن بكرێن،دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان به‌هێز بكرێن وله‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا كاره‌كته‌ره دیموكراتییه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ.
10-به‌شداربووان به‌ستنی كۆنفرانسێك له‌هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردن له‌نێوانی پارته سیاسییه كوردییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی دیموكراتی به‌كارێكی ئه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
11-هه‌وڵده‌درێت زمانێك له‌میدیادا باڵاده‌ست بێت كه‌ئاشتیخوازانه‌و به‌ڕێز وبیناكه‌ر بێت.
12- به‌شداربووان به‌كارهێنانی توندوتیژیی له‌هه‌موو چاره‌سه‌رێكدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
13-به‌باشی ده‌زانین هه‌ل وپێویستییه‌ك بڕه‌خسێنرێن بۆ به‌ستن وفراوانكردنی ئه‌مجۆره كۆبوونه‌وه‌و دیدارانه‌و به‌رده‌وامبوونیان.
14-كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر ونووسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ئه‌نكه‌ره ئومێدی به‌شداربووانه.
هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه ره‌هه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌یه‌و پیاده‌كردنیان له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه نه‌ك ده‌بێته زامنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای ئابووری وسیاسیی، ده‌شبێته سه‌ره‌تایه‌كی پرشنگدار به‌ئاقاری چه‌سپاندن وجێكه‌وتنی ئارامی وئاشتییه‌كی بێوێنه له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا. چون كۆتاییهێنان به‌ته‌نگژه‌و كێشه‌یه‌كی له‌مێژینه، خۆی له‌خۆیدا مانای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تره له‌مێژوو كه‌پێچه‌وانه‌وه‌ی پێشانه. نایشارمه‌وه هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووم كۆنگره‌كه بگاته وه‌ها ئاكامێك، بگره پێشبینیم ده‌كرد هه‌ر هیچ نه‌بێت ژماره‌یه‌ك له‌میوانه توركه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌وه بیربكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئاكامه موژده‌به‌خش وئیجابییه هیچ نه‌بێت ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش نه‌گه‌یشتبێته قه‌ناعه‌تێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ كورددا، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی باش رۆشنبیر‌و ئه‌كادیمی ورۆژنامه‌نووسی تورك روانینی كه‌مالیزمیان ئاوه‌ژووكردۆته‌وه‌و ئاماده‌ن گوێ شل بكه‌ن بۆ ئه‌و دۆسته نوێیه‌ی سه‌د ساڵ زیاتره، رامیاریی له‌وڵاته‌كه‌یاندا وه‌ك دێ‌و ودرنج ونه‌یارێكی كێویی وێنای نه‌خشاندووه.
ئیسلامیزم وئه‌بانت پلاتفۆرم
به‌شێك له‌چاودێران وته‌نانه‌ت رامیارانی كورد ره‌شبینی خۆیان نیشاندا له‌مه‌ڕ ئه‌و كۆنفرانسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خودی ئه‌بانت پلاتفۆرم وهه‌ڵسوڕێنه‌رانی كۆنفرانسه‌كه له‌روانگه‌یه‌كی ئیسلامیی وبه‌باكگراوه‌ندێكی ئاینییانه‌وه ته‌ماشای واره‌كه ده‌كه‌ن. "عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات "ده‌ته‌په" له‌و روانگه‌وه رایگه‌یاند "به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه‌مان له‌چاپه‌مه‌نییه‌وه بیست، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان وایه كۆنفرانسێك گروپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن یان پلاتفۆرمی ئه‌بانت سازیبدات سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه تێڕوانینی ئه‌وان له‌روانگه‌ی ئاینه‌وه‌یه نه‌ك نه‌ته‌وه". هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس "ئارێز عه‌بدوڵڵا"ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت"ده‌بینم ئه‌وانه‌ی له‌پشتی پلاتفۆرمن ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌بۆته‌ی ئیسلامی‌دا ده‌توێننه‌وه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستیان نییه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد چ له‌توركیا وچ له‌شوێنه‌كانی تریش به‌رێگای دیموكراتی وسه‌رده‌میانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن". ئه‌گه‌رچی پرۆفیسۆر "مومتاز ئه‌رتورك ئۆنه" كه‌یه‌كێك بوو له‌رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌بانت پلاتفۆرم ده‌زگایه‌كی ئیسلامی بێت وخه‌ڵكانی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ی به‌رن تائه‌وه‌ی ده‌ڵێت سه‌رپه‌رشتیاری پلاتفۆرمه‌كه كه‌سێكی عه‌لمانی وبێ ئاینه، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت خودی پلاتفۆرم وئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كۆنفرانسه‌كه بوون له‌ژێر كاریگه‌ریی تێزه‌كانی "محه‌مه‌د فه‌تحووڵڵا گوله‌ن" نین كه‌یه‌كێكه له‌تیۆریسیۆنه موسڵمانه میانڕه‌وه‌كانی توركیا‌و خوێندكار‌و شوێنكه‌وتووی رێبازی عارف وزانای ئیسلامی ناسراوی به‌ره‌گه‌ز كورد "سه‌عیدی نه‌وره‌سی". له‌وسه‌ریشه‌وه پێویسته به‌بیری بهێنینه‌وه خوێندنه‌وه‌ی وتاری "گوله‌ن" له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌یسه‌لمێنێت نێوبراو په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌و كۆنفرانسه‌وه هه‌یه، وه‌خته‌بڵێین ئه‌و له‌پشتی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه راوه‌ستاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه پرسیاری له‌باره‌وه بكه‌ین:ئایا كۆنفرانسێك ته‌وژمێكی ئیسلامی پێشنیاری كردبێت ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات؟ به‌بڕوای من خاسیه‌تی كێشه‌ی كورد به‌فۆرمێكه هێزو گرۆ ئیسلامیی و ئاینییه‌كان ده‌ره‌قه‌تی چاره‌كردنی نایه‌ن، چونكه ئه‌و چاره‌كردنه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ستراوه‌ته‌وه به‌دیموكراسییه‌وه. "مومتاز ئه‌رتوك" كه‌خۆی یه‌كێك بوو له‌به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه ئیسلامییه‌كان وهێزه مه‌زهه‌بییه‌كان ناتوانن كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك كێشه‌ی كورد له‌توركیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌بینیوومانه له‌ماوه‌ی نه‌وه‌د ساڵی رابردوو میدیا‌و رامیاریی وپه‌روه‌رده له‌و وڵاته‌دا كار له‌سه‌ر داتاشینی وێنه‌یه‌كی دزێو ودوژمنكارانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات. سڕینه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه به‌كاری لاوه‌كی وچاره‌سه‌ری لاوه‌كی نابێت به‌ڵكو ئه‌وه پێویستیی به‌گۆڕانێكی ریشه‌یی هه‌یه كه‌لاموانییه ئه‌و ئیراده‌یه له‌لای هێزه ئیسلامییه‌كان له‌ئارادابێت. ئه‌م فاكته زۆر ئاشكرایه په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی بڵێت "ئه‌و رێبازه سیاسییه‌ی له‌لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلامییه میانڕه‌وه‌كانی توركیا‌و پلاتفۆرم ئه‌بانته‌وه گیراوه‌ته به‌ر جگه له‌كات به‌فیڕۆدان هیچی تر نییه، چونكه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌كه‌و مه‌سه‌له‌ی ئیسلامبوونیش مه‌سه‌له‌یه‌كی تره". له‌واقعیشدا پارته ئیسلامییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا كێشه‌ی كورد به‌دۆزێكی ساخته‌و دروستكراوی ده‌ستی رۆژئاواییه‌كان و"زایۆنیزم" ده‌زانن وئه‌ركی دژایه‌تیكردنی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌گرنه ئه‌ستۆ. ئه‌گه‌رچی داد‌و گه‌شه‌پێدان مۆدیلێكی ته‌واو جیاوازتره له‌تێكڕای پارته ئیسلامییه‌كانی تری دنیا، به‌ڵام ئه‌م پارته هێنده‌ی خوازیاره كورد بخاته نێو چوارچێوه‌یه‌كی ئاینییه‌وه نیو هێنده ئاماده نییه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك دان به‌مافه ده‌ستووریی وقانوونییه‌كانیدا بنێت. ئه‌وه‌ش راسته ئه‌ردۆگان له‌مدواییانه‌دا به‌كوردیی قسه‌ی كرد به‌ڵام دیسان ئه‌م دیماگۆگییه‌ته به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی به‌ڕه‌كه‌یه له‌ژێر ده‌ته‌په به‌تایبه‌تی له‌ئامه‌د كه‌به‌دڵی باكووری كوردستان دێته‌ژماردن. هه‌رواش هه‌ڵوێسته تونده‌كانی ئه‌ردۆگان به‌رانبه‌ر ئیسرائیل ونه‌ڕاندن به‌سه‌ر شیمۆن پێریزدا ته‌نیاو ته‌نیا راكێشانی ئیحساساتی موسڵمانانه به‌گشتیی، له‌نێویاندا راكێشانی سۆزی كوردانی باكووره كه‌به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ئیسلام كاریگه‌رن.
ئایا توركیا به‌ره‌و ریفۆرم وكرانه‌وه ده‌ڕوات؟
ده‌سته‌واژه‌ی توركیا به‌ره‌و ریفۆرم وگۆڕان ده‌ڕوات، یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی لێره‌و له‌وێ له‌ناوه‌ندی رامیاریی و راگه‌یاندنی كوردییدا بره‌وی هه‌یه. ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌وه‌ی داد‌و گه‌شه‌پێدان توركیا به‌ره‌و گۆڕانی بناغه‌یی وریشه‌یی ده‌بات وكۆتایی به‌بیرۆكه‌ی كه‌مالیزم دێنێت، هه‌ندێ كرانه‌وه‌ی لاوه‌كیی ولێدوانی نه‌رم ونیانی گول وئه‌ردۆگان وه‌ك به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌دۆخی گشتیی ناوخۆی توركیا بده‌نه‌وه، به‌وه‌ی ئاخۆ له‌وه‌تی ئیسلامییه‌كانی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتن كام گۆڕان روویداوه دابڕان له‌نێوان دوو توركیا دروست بكات، به‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ بكاته توركیای جیاوازتر‌و كراوه‌تر له‌وه‌ی دوێنێ؟. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه هه‌ندێك گه‌شه‌و گۆڕان هه‌بووبێت، له‌چه‌ندین لای تره‌وه دواكه‌وتن وداخران وچه‌قبه‌ستن روویداوه. "سونه‌ر چاگاپته‌ی" له"واشنتۆن ئینستیوت"دا ده‌نووسێت "دوای شه‌ش ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، توركه‌كان ئازادیی ویه‌كسانییه‌كی كه‌متر له‌جارانیان هه‌یه، به‌وجۆره‌ی زۆر له‌هه‌واڵ وراپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به‌ئازادیی میدیا‌و هاوسه‌نگیی ژن وپیاو گوزارشتی لێده‌كه‌ن. له‌نیسانی 2007دا حیزبی فه‌رمانڕه‌وا یاسایه‌كی سه‌باره‌ت به‌ئینته‌رنێت ده‌ركرد كه‌بووه هۆی داخستنی سایتی YOU TUBE وبه‌وشێوه‌یه‌ش توركیا ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپییه ئه‌و سایته جه‌ماوه‌رییه دابخات". ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌هه‌ندێ ماف وده‌ستكه‌وتی كورددا روویدابێت، ئیتر ئه‌و واتایه نابه‌خشێت ده‌ستپێكی گۆڕان له‌توركیا ده‌ستیپێكردووه، چون هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشڕه‌وییه وردانه‌دا پاشه‌كشه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ش روویانداوه. بۆ راستیی ئه‌م قسه‌یه‌شمان راپۆرتی رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ ومافی ئازادیی راده‌ربڕین ده‌كه‌ینه به‌ڵگه كه‌به‌رده‌وام راپۆرتی جۆراوجۆر له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ وئازادیی راده‌ربڕین له‌و وڵاته بڵاوده‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه له‌وه‌ختێكدا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا باسی گۆڕان وریفۆرم ده‌كه‌ن له‌مافه‌كانی كورددا، ویستی ئه‌رته‌ش هه‌ر زاڵه‌و رۆژانه هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا ئاسمانی باشووری كوردستان ده‌به‌زێنن وبۆردومانی ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌كه‌ن كه‌تێیدا چه‌ندان هاووڵاتی سیڤیل كوژراون. ئه‌وه‌ش له‌ساتێكدا رووده‌دات توركیا‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌شپرزه‌یی وتووڕه‌ییه‌وه ره‌خنه‌یان له‌سیاسه‌تی سه‌ربازیی ئیسرائیلییه‌كان ده‌گرت له‌سه‌روه‌ختی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه. پاشان ده‌وڵه‌تی تورك ئاماده‌نییه هێشتا دان بنێت به‌تاوانی گه‌لكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان وجینۆسایدی كورده‌كان، هاوكات ئاماده نییه ره‌وشی زیندانه‌كانی چاك بكات، ئاماده نییه كۆتایی بهێنێت به‌بوونی زیندانی سیاسیی له‌وڵاته‌كه‌یدا، ئاماده نییه ره‌وشی ژیانی زیاتر له‌بیست ملیۆن كوردد به‌ره‌و چاكتر ببات له‌شاره كوردییه‌كاندا، ئاماده نییه به‌پێی بڕگه‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بكات، ئیدی بانگه‌شه‌ی گۆڕان له‌دروشمێكی سواو به‌ولاوه چیتره؟، ئه‌دی ده‌بێت چی به‌وانه‌ی لای خۆمان بڵێین بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگاییه‌كیان له‌ورده‌كارییه‌كانی بارودۆخه‌كه بێت ده‌هۆڵی توركیا به‌ره‌و ریفۆرم وكرانه‌وه ده‌كوتن؟.
لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باشوور- توركیا و پرسی په‌كه‌كه!
گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوایین راپۆرتی بڵاوكراوه‌ی خۆیاندا هێما ده‌كه‌ن به"سیاسه‌تی ئه‌نكه‌را به‌ره‌و عێراق له‌سه‌ر دوو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه: پاراستنی مانه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه به‌یه‌كگرتوویی و جه‌نگان دژی په‌كه‌كه". له‌راستیشدا تا به‌ئێستا ده‌گات توركیا به‌وردیی تێبینی هه‌ر پێشكه‌وتنێكی له‌دۆزی كوردی باشووردا كردووه كه‌له‌وانه‌یه بۆ له‌مه‌ولا زه‌مینه ئاماده بكات بۆ دروستبوونی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی كوردیی. له‌پاڵیدا سه‌رنجدان له‌جموجووڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌پله‌یه‌كی تر جێی سه‌رنجی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نكه‌را بووه. ناشبێت نكۆڵیی له‌و راستییه به‌رچاوه بكه‌ین هێدی هێدی توركه‌كان خه‌ریكه ئه‌و دیدگا باوه به‌جێده‌هێڵن كه‌پێیوایه كیانی باشووری كوردستان كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ ده‌كاته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. هاتنی وه‌فده باڵاكانی حكومه‌تی توركیا‌و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان له‌یه‌كێك له‌ماناكانیدا ئه‌و گۆڕانه ده‌سه‌لمێنێت ئێمه باسی لێوه ده‌كه‌ین. توركه‌كان ئه‌مێستا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون واقیعی ئێستای باشووری كوردستان واقیعێكی دیفاكتۆیه‌و پێویسته رێزی لێگرن وپه‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵیدا په‌ره‌پێبده‌ن. ئه‌م گۆڕانه له‌هه‌ڵوێستی توركه‌كان رێگاخۆشكه‌ره بۆ كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌و نێزیك له‌گه‌ڵ كوردی باشووردا. به‌ڵام لێره‌دا واقیعێك به‌نارۆشنیی ماوه‌ته‌وه: ئایا ئه‌م به‌خۆداچوونه‌وه وكرانه‌وه‌یه‌ی تورك له‌هه‌مبه‌ر هه‌رێمی كوردستان وپێشوازییكردنی سه‌ركرده‌كانی كوردی باشوور لێی زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ په‌كه‌كه لێده‌دات یان نا؟. چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كرانه‌وه‌و ریفۆرمانه‌ی له‌ناوخۆی توركیا رووده‌ده‌ن هێشتاش ده‌وڵه‌ت رازی نییه رێگاچاره‌ی گونجاو بگرێته به‌ر به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئه‌و مه‌رزه‌ی دان به‌لێبووردنی گشتیشدا نانێت. پاشان ئه‌ی په‌كه‌كه چۆن موراعاتی دۆخی باشووری كوردستان ده‌كات؟ ئایا به‌بڕیاری سه‌رپێی وساكار كێشه‌ی بۆ دروستده‌كات یان سیاسه‌تێكی مامناوه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گرێته به‌ر؟، جارێ دیار نییه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه بڕیار به‌م ئاڕاسته‌دا ده‌ده‌ن به‌ڵام بڕیاری هه‌ره دروست هه‌م موراعاتكردنی دۆخی باشوور‌و هه‌م به‌رده‌وامیدان به‌خه‌باته له‌باكووری كوردستان. "ئه‌حمه‌د ده‌نیز" به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه له‌نیگه‌رانییه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام توركه‌كان هه‌رگیز به‌چه‌كدانانی په‌كه‌كه رازی نابن ونابێت ئێمه خه‌باتی كورد له‌توركیا بكه‌ینه قوربانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم وتوركیا، دڵنیام به‌رپرسانی كورد له‌باشوور هه‌ر ئه‌مه‌یان ده‌وێت". به‌داخه‌وه توركه‌كان له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا نه‌یانتوانیوه هه‌زمی په‌كه‌كه بكه‌ن وئاماده‌ی گفتوگۆبن تا ئه‌و پارته له‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارییه‌وه بگۆڕێت بۆ پارتێكی سیاسیی مۆڵه‌تپێدراوی كوردیی له‌توركیاو به‌رێگه‌ی ئاشتیی ودانوستان ومیكانیزمی دیموكراتیانه مافه سیاسییه‌كانی كوردی باكوور په‌ره‌پێبدات. ئه‌م دووفاقییه‌ی سیاسه‌تی توركیا پتر له‌وێدا چڕده‌بێته‌وه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی فێنده‌مینتالیستی وتیرۆریستیی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به‌رێكخراوێكی ئازادیخواز داده‌نێت كه‌شیاوی رێزگرتنه، له‌به‌رامبه‌ریشدا جگه له‌ده‌سته‌واژه‌ی "تیرۆریست ویاخیگه‌ر" هیچ ده‌سته‌واژه‌و سیفه‌تێكی تری بۆ په‌كه‌كه به‌كارنه‌هێناوه. توركه‌كان ئه‌گه‌ر خوازیارن له‌بۆته‌ی كه‌مالیزم بێنه ده‌ره‌وه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی پاڵ ده‌ستیان دروستبكه‌ن، له‌سه‌ره‌تای رێگادا پێویسته دان به‌بوون وخه‌باتیاندا بنێن ودوور له‌هه‌ر حه‌ساسیه‌تێكی ئیتنۆ ناسیۆنالیستیانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا بكه‌ن. هه‌ر له‌و راستایه‌دا توركه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كورده‌كانی باشوور بكه‌نه دۆستی خۆیان ودڵنیابن له‌وه‌ی نابنه مایه‌ی نائارامیی بۆ سه‌ر ئاسایشیان، ناكرێت رۆژانه به‌بیانووی په‌كه‌كه له‌شكركێشی بكه‌نه سه‌ر خاكه‌كه‌یان، چونكه ئه‌و ره‌فتارانه‌ی تائێستای تورك زۆرێك له‌پارته سیاسیی وكوردییه‌كانی له‌بڕوایه‌كدا هێشتۆته‌وه: په‌كه‌كه بیانوویه‌كه بۆئه‌وه‌ی توركه‌كان دوژمنایه‌تی باشووری پێبكه‌ن. هه‌روه‌ك "فه‌له‌ماز باشبوغا"ی ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بۆی چووه "فه‌لسه‌فه‌ی توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تائه‌مڕۆ وایه دان به‌بوونی گه‌لی كورددا نانێت، ده‌توانم به‌راشكاویی بڵێم توركیا له‌پێناوی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له‌باشوور ناكات به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه له‌باشووردا به‌ده‌ستهاتوون". پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه: توركه‌كان ئه‌گه‌ر نیه‌تیان باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان، كاره‌كه هه‌ر به‌وه ناكرێت چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌باشووردا وه‌به‌رهێنان وسه‌رمایه‌گوزاریی یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بكه‌ن، یان هه‌ر به‌وه نابێت مامه‌ڵه‌یه‌كی دوژمنكارانه له‌گه‌ڵ دۆخی باشوور نه‌كه‌ن، به‌ڵكو رێگای هه‌ره كاریگه‌رو ریشه‌یی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده له‌باكوور كه‌ئه‌وكاته په‌كه‌كه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نامێنێت تا ببێته مایه‌ی سه‌رئێشه‌و نائارامیی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا. به‌بێ ئه‌وه هه‌موو رێگاكان خولانه‌وه‌ن له‌بازنه بۆشه‌كه‌دا.
دوا وشه
ئینكاریی ناكرێت توركیای ئه‌مڕۆ هه‌مان توركیای ده ساڵ ته‌نانه‌ت چوار ساڵ پێش ئێستا نییه، بارودۆخی جیهانیی وناوخۆییش هه‌روه‌ك پێشان نییه. كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌تی چاوی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر توركیا به‌شێك له‌ده‌رگا كڵۆمدراوه‌كانی له‌و وڵاته‌دا خستۆته سه‌ر گازه‌رای پشت. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه كه‌م تا زۆر ره‌وشی كوردیشی چ له‌ناوخۆ وچ له‌ده‌ره‌وه خستۆته بارێكی نوێوه كه‌ره‌نگه هه‌ست به‌جادوویه‌ك بكه‌ین به‌رانبه‌ر به‌و هه‌نگاوه زۆر خێرا‌و كتوپڕانه‌ی ئه‌نكه‌را به‌مه‌به‌ستی ریفۆرم له‌وه‌زعیه‌تی كورد له‌وڵاته‌كه‌یدا. هه‌ر كارتێكه‌ره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه توركه‌كانی ناچار به‌دانوستان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی باشوور كردووه. له‌گه‌ڵ داننان به‌م راستییانه‌دا، راستیی تریش ماوه بیانڵێین، چونكه دۆزی كورد به‌ریفۆرمی لابه‌لاو هه‌نگاوی كیسه‌ڵ ئاسا ناگاته دوا چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ك له‌چه‌ندین بۆنه‌و نووسینی تردا ئاماژه‌مان بۆ كردووه، كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ تورك به‌گۆڕانێكی بناغه‌یی له‌دیدگای توركه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێته‌پێشه‌وه. هه‌ڵته‌كاندن وگۆڕبه‌گۆڕكردنی كه‌مالیزم، ئه‌و ئیدۆلۆژییه‌ی سه‌دساڵه سایه‌ی كردووه به‌سه‌ر خه‌یاڵدانی تاكی توركدا پێشمه‌رجێكی گرنگ ودڵخۆشكه‌ره. ئاخر وه‌ك چۆن ئاو ناتوانێت ئاگر له‌باوه‌ش بگرێت، كه‌مالیزم له‌توانایدا نییه به‌رگه‌ی بچووكترین پێشكه‌وتنی مافی كورد بگرێت.
Shamzini79@hotmail.com