كۆنگره‌ی ئاپۆ … ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
به‌شێكی سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، بریتی بوو له ئازادی بۆ”ئۆج ئالان” مه‌غزاو مه‌دلولاتی به‌كارهێنانی فیگه‌ری سه‌رۆكێكی زیندانیكراو له كۆنگره‌یه‌كی وادا زاده‌ی پێگه‌یشتنی ئیراده‌ی تاكی كوردییه له باكور، دڵسۆزی و ئازادی و شكۆ به‌خشین به “ئۆچ ئالان” كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌كه بوو هه‌مان كات تۆخكردنه‌وه‌ی به‌یعه‌تی باكوریه‌كان بوو به رێبه‌ره‌كه‌یان و په‌یامێكیش بوو بۆ پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی توركیا كه ئازادی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ به‌شێكه له فاكته‌ری چاره‌سه‌ریه‌كانی كێشه‌ی كورد له باكورو ناكرێت به‌بێ ئه‌و ژماره گرنگه باسی هیچی تر بكرێت، هه‌ربۆیه هه‌ندێ چاو‌دێر باسیان له‌وه‌كرد به‌شێكی كۆنگره‌ی “به‌ده‌په” نمایشكردنی به‌رگرینامه‌كانی ئاپۆو گوتاری ئایدۆلۆژیانه‌ی قه‌ندیل بوو له ئه‌نكه‌ره، واته گفتوگۆ به‌بێ “په‌كه‌كه‌و ئۆچ ئالان” مانایه‌كی قوڵی نیه، به‌ده‌په‌ش به‌وه سه‌لماندی كه سیاسه‌تێكی جودایان نیه پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی قه‌ندیل و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌یانه سیاسه‌تێكی رادیكاڵیانه‌ی كوردیانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه بۆ باكور.
كاتی خۆی توركیا پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی”ده‌ته‌په”ی داخست، كه مێژووی داخستنی پارته‌كان له توركیا مێژوویه‌كی تولانیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته “په‌كه‌كه” كه مۆتیڤی جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیه‌كانی ناو توركیایه به‌تایبه‌تی پارته‌كانی باكور هاوشانی گوتاری چه‌ك و به‌رخودانی عه‌سكه‌ریانه هێڵێكی سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ی دارشت له‌ناو شاره توركیه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی زمانی چه‌ك بێنێته ئاراوه‌و ئه‌وه‌ی كه به چه‌ك گوزارشتی لێ ناكرێت به زمانی سیاسه‌ت و شه‌قام گوزارشتی لێ بكه‌ن، بۆیه خێرا پارتی ئاشتی و دیموكراسی “به‌ده‌په”یان راگه‌یاند كه رۆژی 14-10-2012 ش كۆنگره‌ی دووه‌میان گرێدا‌و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه،
تاكه حیزبی مه‌ده‌نی و بێچه‌كی كورد له ناو توركیا له‌سه‌ره‌تادا ده‌ته‌په بوو به رێبه‌رایه‌تی “ئه‌حمه‌د تورك” كه توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی كورد وه‌ده‌ست بهێنێت له باكور، هه‌ربۆیه به گوشاری ژه‌نراڵه‌كان ئه‌و پارته‌یان له چالاكی خست به‌و نیازه‌ی كورده‌كان دوربخه‌نه‌وه له كاری مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی، چونكه توركیا به‌رده‌وام كورد به توركی شاخاوی ئه‌چوێنێت و نیوسه‌ده زیاتره ئیش له‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كی دروستكراو ئه‌كات بۆ نه‌ژادپه‌رسته توركه‌كان كه یاده‌وه‌ری شاخاویبونی كورده، بۆیه ناخوازن كورده‌كان كاری مه‌ده‌نی و شاره‌وانی و په‌رله‌مانی و بیزنس و دیبلۆماسی بكه‌ن، توركیا ئه‌گه‌ر خواستی گفتوگۆی هه‌یه له ئێستادا ده‌بێت بیر له چالاككردنی پارته كوردیه‌كانی باكور بكاته‌وه نه‌ك داخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌راوێزه‌كانی ئازادی بۆیان،به‌تایبه‌تی ئێستا پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP خاوه‌نی روئیای رۆشن و گوتاری كرانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورده به رێگه‌ی دیالۆگ، به‌ده‌په كۆكراوه‌ی هێزه شاراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یه له‌ناو قوڵایی خاكی توركیا كه باوه‌ری به هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیانه‌و خه‌باتی مه‌ده‌نیانه هه‌یه‌و كار له‌سه‌ر خواستی ئاشتی و خۆسه‌ری دیموكراسی ئه‌كات بۆ توركیا، بۆیه دیالۆگ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه پێویسته به راره‌وی پاره‌گاكانی “به‌ده‌په”دا تێپه‌ر بێت بۆ قه‌ندیل و ته‌نها به‌ده‌په به موخاتیب وه‌ربگیرێت بۆ دۆزی كورد، چونكه”په‌كه‌كه” یه‌كی بێ چه‌ك و مه‌ده‌نین له‌به‌رده‌ستی توركیادا‌و ده‌توانرێت دیالۆگیان له‌ته‌ك بكرێ جیاواز له په‌كه‌كه كه چه‌كدارن و له شاخن و سه‌رۆكه‌كه‌شیان له زیندانی ئیمرالیه‌و توركیا شه‌رمه‌زاره و ناخوازێ بكه‌وێته وتووێژ له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌وه‌ی كه به‌باشی ئه‌توانرا به موخاتب وه‌ربگیرێت پێشتر “ده‌ته‌په” بوو به‌ڵام توركیا عه‌قلانیه‌تی به‌كارنه‌هێناو ئه‌و ده‌رفه‌ت و كاریته سیاسیه‌ی كه هه‌بوو له نێوان خۆی و كورد پساندی و پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی پارته‌كه‌ی ئۆردوغانیش خرایه ژێر پرسیار، ئێستاش ده‌رفه‌ته‌كه گۆراوه‌و فراوانتر بووه به روی توركیادا‌و ئه‌گه‌ر خواستی چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه هه‌بێت بۆ كورد ره‌نگه “به‌ده‌په” باشترین كاراكته‌ری سیاسی بێت له‌و بواره‌دا، ئۆردوغانیش پێویسته دان به‌و راستیه تاڵه‌دا بنێت كه چاره‌سه‌ری دۆزی كورد به دروشم و ریكلام و TRT6 نایه‌ته كایه، ئه‌و چاره‌سه‌ریه ئێستا كه‌وتۆته گۆره‌پانه‌كه‌ی به‌ده‌په‌وه‌و گرنگه ئۆردو‌غان ته‌قه له‌و ده‌رگا نوێیه بدات و له بری برا كورده‌كان بڵێت گه‌لی كورد !؟