كێشه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب
عه‌ره‌به‌كان پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له‌ناو وڵاته‌كانیان به‌رپابوو كه پێی ده‌گوترێت به‌هاری عه‌ره‌بی. ساڵانێكی زۆر بوو كێشه‌ی فه‌له‌ستین شه‌قامی عه‌ره‌بی سڕ كردبوو، گه‌لانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان كێشه‌كانیان به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی عروبهیهتی له‌بیركردبوو، به‌ڵام دواجار كێشه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ومه‌زهه‌بی وئیداری وئابوریه‌كان له‌وه زیاتر به‌رگه‌یان نه‌گرت وته‌قینه‌وه. به‌هاری عه‌ره‌بی جگه‌له ته‌قینه‌وه‌ی بێده‌نگیه درۆزنه‌كه‌ی دنیای عه‌ره‌ب شتێكی دیكه نیه. عه‌ره‌به‌كان خاوه‌ن جوگرافیایه‌كی سیاسی دواكه‌وتوو بێ داهێنان وبهرخۆرن، كاریگه‌ری قوڵیشیان له‌سه‌ر ئێمه‌ی كورد هه‌یه چونكه له‌ناو جوگرافیاكه ده‌ژین؟ به‌هاری عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی وه‌كو خۆی هێشتۆته‌وه چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رێكی عه‌ره‌بی له كێشه‌ی فه‌له‌ستین ناكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا دنیای عه‌ره‌بی كێشه‌ی دیكه‌ی بۆ زیاتر بوو، كێشه‌ی یه‌مه‌نی باكورو باشور زیندوو بۆته‌وه، كێشه‌ی قیبتیه‌كان له‌میصر گه‌رمه، گرفتی ململانێی عه‌لمانیه‌ت وقهومیهت ومه‌زهه‌ب وئاین به‌رۆكی سیسته‌م وبیركردنه‌وه‌ی سیاسی دنیای عه‌ره‌بی گرتووه‌و سه‌رمه‌شقی ئه‌مه‌ش وڵاتی میصرهو سه‌یر بكه‌ن چۆن میصر ده‌كوڵێت. كێشه‌ی سودانی باكورو باشور‌و دارفۆر زیندوه‌و كاره‌ساته، سۆمال هه‌ر برسی یه..ئوردون وه‌كو جاران پاشكۆی هه‌واڵگری ئه‌مریكایه.. ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو نه‌وتاوی زیاتر بوونه‌و خه‌ریكی گه‌شتی دورگه‌كانی ئیسپانیان؟ سوریا گۆمی خوێنه‌و نه‌ك بۆ دنیای عه‌ره‌ب بۆته كێشه به‌ڵكو جیهان به‌هۆی سوریایه‌وه له‌دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژی..عێراق كه‌س خۆزگه‌ی پێناخوازێت، سعودیه تادێت زیاتر داخراوتر ده‌بێت، نه‌ته‌ویه‌كگرتوه‌كانیش رایگه‌یاند رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رزبۆته‌وه؟؟لیبیا خێڵه‌كان جێگۆڕكێیان پێكراو ته‌واو؟ تونس حه‌زیان لێیه ژنان سه‌رپۆش كه‌ن، به‌س ئهوكێشهیان هه‌یه؟؟ ئیدی نازانین له‌كوێوه له‌دنیای عه‌ره‌ب بڕوانین. ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه شكستی دیموكراسیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌لی كورد ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت، كورد له‌دوو پارچه له‌گه‌ڵا عه‌ره‌ب ده‌ژی، عێراق وسوریا.. بۆیه دنیای عه‌ره‌ب به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه هه‌ر لهئابوریهوه تاوه‌كو سیاسه‌ت وفه‌رهه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد جێده‌هێڵێت. شكستی دنیای عه‌ره‌ب له دیموكراتیزه‌بوون له‌وانه‌یه گروپی وه‌كو صه‌دام حوسێن بێنێته‌وه مه‌یدان وكه‌سی له‌مجۆره ئینتاج بكاته‌وه. شكستی دیموكراسی له‌به‌هاری عه‌ره‌بی مانای ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكه بۆ رۆژانی داهاتومان. شكستی په‌یامه‌كه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌بواری دیموكراسی وكرانهوهوئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، مانای شكستی پێكه‌وه‌ژیانی عه‌ره‌به له‌ناوخۆی وله‌گه‌ڵا ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵی ده‌ژین. پێویسته راشكاوانه له‌عه‌ره‌به‌كان بپرسین ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن؟ بۆچی وا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌ن. بۆچی ناتوانن هێنده پاشكۆی ئهمریكاو ئه‌وروپاو روسیا نه‌بن؟ بۆ هێنده به‌ناوی دیموكراسیه‌وه ئه‌زمونی ناشیرین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟ به‌هاری عه‌ره‌بی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه دنیای عه‌ره‌ب به‌ره‌و دنیایه‌كی تازه‌تر ببات. به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژ نیه هاوڵاتی عه‌ره‌بی به كۆمه‌ڵ نه‌كوژرێن، له‌عێراق وسوریا رۆژانه ئه‌وه‌ی ده‌مرن عه‌ره‌بن.. بۆیه دنیای عه‌ره‌ب پڕه له‌ته‌رم ومردنی به‌كۆمه‌ڵ.توركیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌یگرێته‌وه‌و له‌ناوخۆیدا توشی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره نه‌بێت له‌روی سیاسی وسیسته‌م وده‌سه‌ڵات ووڵاته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌یه‌وێت هه‌ر چۆنێك بووه كێشه‌ی كورد به‌لایه‌كدا بخات، به‌لام پێده‌چێت عه‌ره‌به‌كان وانه له‌كه‌س وه‌رنه‌گرن. سه‌یره تادێت له‌روی ئاینیه‌وه عه‌ره‌به‌كان توندوتیژترو داخراو ترده‌بن، له‌روی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌مارگیرتر ده‌بن، له‌روی مه‌زهه‌بیه‌وه مه‌ترسیدارتر ده‌بن. له‌روی سیاسیه‌وه مه‌یلیان به‌لای تۆتالیتاریهته. دنیای عه‌ره‌ب به‌رخۆرو داخراو‌و نا به‌رپرسیاره. بۆیه‌ش هه‌ر له‌كێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه تاوه‌كو روداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ناتوانن یه‌ك دۆسیه چیه چاره‌سه‌ری بكه‌ن. دنیای عه‌ره‌ب كێشه‌كانی رۆژانه زیاد ده‌بن، به‌لام ئه‌وه‌ی نایبینین ئه‌وه‌یه یه‌ك كێشه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م كولتوره له‌دنیای كوردیش به‌ته‌واوی دیاره‌و كاریگه‌ریه‌كانی زه‌قن، بۆیه پێویسته كورد توێژینه‌وه‌و بۆچون وبه‌رنامه‌ی ستراتیژی خۆی به وردی ورێكوپێك رێكبخات وئاراسته بكات وكاری له‌سه‌ر بكات.