لافیته‌كانی شار …. سه‌روه‌ر عومه‌ر
1
ئه‌ڵێن كاتی خۆی شوێنی ئه‌م شاره سه‌رتاپا ئاوبووه،
ئێستاكه‌ش ئاوه‌ڕۆ!2
شار بۆته بازاڕێكی گه‌وره!3
شار سۆزانییه‌كی بێپه‌روایه!
4
شار جه‌سته‌یه‌كه ژیان بڕستی له‌به‌ر بڕیوه!5
شار بۆ دابینكردنی ژیانی ئه‌مڕۆی، سبه‌ینێی خۆی به كۆمپانیایه‌ك ئه‌فرۆشێ!6
شار قوتابخانه‌ی دڵڕه‌قییه!7
شار بێژنگێكی بێویژدانه، دانه پووچه‌كان هه‌ڵئه‌گرێت‌و دانه پڕه‌كان فڕێئه‌دات!8
شار خونیاگه‌رێكه، سیاسییه‌ك گۆرانییه‌كانی لێدزیوه!9
له‌وسه‌ره‌وه، شار له شاره‌مێرووله‌یه‌ك ئه‌چێ هه‌مووان سه‌رقاڵی كارن تیایدا!10
ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌م رۆژانه ئه‌یانبینم، خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌نین، هه‌موو له بێگانه ئه‌چن، له غه‌واره ئه‌چن!11
ماوه‌یه‌كی زۆره شار كڕوكپ بووه، هیچ رووداوێكی تازه تیایدا روونادات!12
نه‌خۆشییه‌كی ترسناك له‌م شاره‌دا بڵاوبۆته‌وه، نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه!13
ماوه‌یه‌كی زۆره ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌م شاره یه‌كجۆر خه‌ون ئه‌بینن، خه‌ونی كۆشك‌و ته‌لار‌و ئوتومبێلی دواین مۆدێل‌و…..14
یه‌كله‌دوای یه‌ك سینه‌ماكانی ئه‌م شاره ده‌بنه پاساژ!15
دوو په‌تای گه‌وره له‌م شاره‌دا بڵاون، هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و چه‌پڵه‌رێزان!16
شه‌وان شار له "تی ڤی"دا به‌هه‌شتێكی خه‌یاڵییه‌و به‌ڕۆژیشدا له‌ده‌ره‌وه دۆزه‌خێكی راسته‌قینه!17
شار مه‌جنونێكه له رۆژێكدا له‌گه‌ڵا چه‌ندین له‌یلا ژوان ئه‌به‌ستێ!18
شار وشه‌ی لێبووردنی له فه‌رهه‌نگی خۆیدا سڕیوه‌ته‌وه!19
شار به‌رداشێكه لاوازه‌كان ئه‌هاڕێت!20
شار له رۆژێكدا چه‌ندین پرسه‌ی بێفرمێسك به‌ڕێئه‌كات!21
گونده‌كان وه‌ك رانه‌مه‌ڕێكی په‌رته‌وازه، دانه دانه ده‌بنه خۆراكی گه‌له‌گورگی شار!22
په‌لكه‌زێڕینه‌ی ئه‌وین له ره‌شایی شاردا ون ئه‌بێ‌و ره‌نگینی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات!23
شار دڵۆپ، دڵۆپ ناپاكی لێئه‌چۆڕێ!24
شار پڕبووه له زلی بێهونه‌ر‌و له هونه‌رمه‌ندی زه‌بوون!25
شار شانۆگه‌رییه‌كی تراژیدییه، بینه‌ره‌كانی قاقا پێئه‌كه‌نن!26
شار له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یه‌كی بێده‌نگ‌و خێرا دایه!27
له‌م شاره‌دا سه‌رده‌مانێكی زۆر له‌مه‌وپێش نه‌ریتێك باو بوو، دڵبه‌خشین. ئێستا ئه‌م نه‌ریته بۆته ئه‌فسانه!28
شار وه‌ك گێلاسێكی شیرین له ناو ده‌می بازرگانێكی بێویژداندا ئه‌فلیقێته‌وه!29
ئه‌م شاره سێ شتی زۆر پێویستی كه‌مه
نان‌و ئاو‌و هه‌وا نا،
عه‌شق‌و رێز‌و دڵنیایی!30
ماوه‌یه‌كه له‌م شاره‌دا هه‌موو شتێك به سه‌رپردی "دانوستان"دا تێئه‌په‌ڕێ، ته‌نانه‌ت عه‌شقیش.31
شار ته‌نها له یه‌ك شت تێر بووه، خۆشه‌ویستی!