لانكی مناڵ …. عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی
ئێوه وتتان: حیزب لانكی مناڵێكی به‌بێ لانكه
وه‌لێ دیمان، هه‌ر حیزب بوو
نه‌ك هه‌ر لانك
به‌ڵكو دڵی هه‌زار ژنی خاوه‌ن لانكیان َگڕتێبه‌ردا
گه‌ڵای عومری هه‌زاران باوكیان هه‌ڵوه‌راند
خه‌رمانی ئه‌ویندارانه‌ی وه‌لی و شه‌می
كوردیان سوتاند
كاتژمێری به‌خته‌وه‌ری زۆریان شكاند
بۆیه ده‌ڵێم:
ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، هزری مرۆڤ بێ به‌هایه
له‌لای ئێوه حیزب دایكه، حیزب باوكه
حیزب خوایه
دره‌ختێكی زڕه وه‌لێ نازانم بۆ له‌بن نایه
له‌لای ئێوه، فریاد ڕه‌سه
لانكه‌ی هه‌ژارو بێكه‌سه
وه‌لێ نازانن له مێژه
سه‌رچاوه‌ی مه‌رگ و هه‌ره‌سه
+++++
سه‌رۆك
سه‌رۆك وتی: بۆ دۆزی كورد به‌په‌رۆشم
وه‌لێ گه‌ر بێتوو توڕه‌مكه‌ن
نه‌وه‌ك كه‌ركووك
گشت كوردستان
به بۆریه‌ك نه‌وت ده‌فرۆشم
سه‌رۆك ووتی: زۆر له مێژه
بیرم چووه كه داگیر كه‌ر
دووژمنێكی هێند خوێن رێژه
بۆ من دۆستێكی نادره
زۆر له مێژه
ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت تێناگا
وڕوو گێژه
سه‌رۆك لوقمانی حه‌كیم و
باڵوڵێكی سه‌ده‌ی نوێیه
له هه‌گبه‌یدا، دادپه‌روه‌ری و
بۆ هه‌موومان به‌هه‌شتی زه‌مینی پێیه