لاپهرهِیهك له گوناهه‌كانی دوێنێ
كهئاویان رووتكرده‌وه ..
ئێواره مزرو مێخۆشهكانی گه‌مان ، خه‌ڵتانی سڕینه‌وه‌بوون ،
پێًیهكانی ده‌ربازبوون ، كۆیله‌ی بڕینه‌وه‌ن ،
تا شیعر نه‌زێ
هزریش ، له‌سێبه‌ری نیسانه زهیتونیهكاندا پاوان كرا .
كه عیشقیان رووتكرده‌وه ..
لاگیرهكانی كێش و هه‌وریی كچێنی و
سوخمهكانی قریوه‌ی هه‌رزه‌یی ئه‌وسایان ،
به‌روخساری خهڕنووك و عهگوولی بیابانه‌وه ده‌تكا
كوڕێنیش له‌م چه‌قی سه‌رسامییه‌دا ،
غه‌در سستبوونی رادهژنێ ،
شهمامهكاڵفامهكانی ده‌به‌نگیش ،
یه‌ك یه‌ك بڕكهكان ده‌بڕنه‌وه ، بۆ غه‌ریزه‌كانی گه‌مژه‌یی
ئه‌وشه‌وانه‌ی ژووره‌كانی ئاویان پشكنی
ئه‌وشه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌یان له گه‌رووی " ئاو " تاسان
شكۆدارییان له شه‌پۆله‌كان سه‌نده‌وه بۆ پیربوون
ماچهپهمهییهكانی ژاڵه ،
گوڵ گوڵ ره‌نگه‌كانی جنێویان پۆشی و
ژانیان بۆبه‌ختی بێستانه‌كان راڤهكرد .
كه ئاویان رووتكرده‌وه ..
په‌نجه‌ره‌كان تازه باوێشكیان بۆ كاڵیی سپیده ده‌دا
رادیۆكانیش له‌مێژا كوژابوونه‌وه
ئێمه ئێواروهیهكی كزربووین ،
" مارت " خۆی لهجهژنهكانمان ده‌شارده‌وه
لالهیهك بووین ، ترس بێیارمهتی فووی لێكردین .
كه ئاویان رووتكرده‌وه ..
لقه‌كان چووقهرهیان له‌بارچوو ..
نیشتمانێك بهكووچهكاندا ده‌گه‌ڕا ..
" هه‌یاران و مه‌یاران خوایه بیكه‌یته باران بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران "
كه ئاویان تین‌و كرد ..
دۆڵه‌كان قیبله‌یان لێگۆڕا ، كه‌ناره‌كان مه‌مكیان وشكی كرد
پاساریه‌كان چاویان له‌و قهفهسهبڕیبوو كه ئاویان تێدا دیل كردبوو
ئێمه په‌رداخێك بووین پڕ له به‌زه‌یی ،
كه‌سێك بۆ له‌ززه‌ت بینی پێوه‌ناین
شه‌وێك بووین پڕ له یه‌ئس ، به‌باڵای قه‌یسه‌ر تاریكی
سووتانی ئاسۆگهكان و پاڕانه‌وه‌ی چۆله‌كه‌كان
جورئه‌تیان پێبه‌خشین ،
له‌گه‌ڵ نانهڕهقهكانی وه‌فادا چووینه به‌ژنی ته‌ڕایی كانییه‌وه ،
تاحیكایهتهكان بزێن
ئێمه رۆژههڵاتێبووین ،
به‌باڵای رۆژ پڕبووین له عیشق ،
بۆ به‌رائه‌ت
چه‌مێك بووین پڕ به به‌ژنی " با "
قه‌زوان بووین بۆ هۆنینه‌وه‌ی شه‌هامه‌ت .
ئه‌وده‌مه‌ی چاوه‌كانم گۆچانی له حیكهمهتهكانی " زارا " ده‌خواست
دار لهرچهڕێیهك ده‌گه‌ڕا ، بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه ئه‌وبه‌ری ژیان
من لهوهڵامێك ده‌گه‌ڕێم ، گه‌واهی له عه‌زاب بدات
كه چۆن مه‌مكی كانیهكانیان بڕییه‌وه و
جووجهڵهكانی ئه‌وینیان له كوولانهكانی شیعرم دزی .
كه ئاویان رووتكرده‌وه ..
هه‌موو مه‌وداكانی هزریان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ،
گوڵ له ناز ، كچ له‌وه‌فا ، كاغهزنهبێ بۆخه‌م
كه هه‌ڵوێستیان رووتكرده‌وه ..
میزاج هه‌ستی لهفایلێكدا لوول كرد و له‌مه‌یخانه‌دا
شیعر بۆ باده ده‌نووسێته‌وه
ئێمه ره‌زێك بووین ، پێش ئه‌وه‌ی به‌رسیله لێوه‌كانی مزربێت
خراینه قهرتاڵهوه بۆ دیاری‌یان بردین ،
سه‌به‌ته‌یه‌ك ههنجیربووین ، پێش ئه‌وه‌ی شهكراومان بخورێته‌وه
كراینه‌وه بۆ فڕێدان
ئه‌ی حه‌سره‌تی له زه‌مه‌ن یاخی ،
من وه‌سێتی ئاوم پێیه بۆ كه‌نار
ناڵه‌ی چه‌مه‌كانم پێیه بۆ هاژه
وه‌ره له‌م زه‌مه‌نه كڵۆڵهدا چاوێك بۆ گوڵ بكه‌ین به ئینجانه و
عیشقێك له لانكی شیعرێك راژه‌نین و پشوویه‌ك به رۆح بده‌ین .
ئه‌ی گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی له " ئاو " یاخی
وه‌ره له‌م گهرمهسێرهی خه‌زاندا ، مه‌له‌وانێك به له‌ززه‌ت بكه‌ین و
ببین بهڤینۆس بۆ خۆشه‌ویستی
تا ته‌مه‌ن ، ئیتر نه‌چێته‌وه كۆڵانه‌كانی پیربوون و
نهبێتهخۆرئاوا ، خۆرنشین به‌خاك بنووسێته‌وه .
كهئاویان رووتكرده‌وه ..
خه‌مه‌كان به‌سه‌ر له‌پی فۆكنهرهوه ، چوونه‌وه رووباره‌كانی چیرۆكه‌وه
مردنه‌كانیش به‌په‌له‌په‌ل گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ونه ئهرخهوانیهكهی " نالی "
ئه‌وسا عیشق له‌نێوان مردن و گه‌ڕانه‌وه‌دا ،
بووبه سوورگوڵیك بۆ نووسینه‌وه‌ی رسته‌كان لهپهناكانی هیوا و
سه‌ره‌تاتكێی " ئاو " له‌بن تاشه‌به‌رده‌كانی گووناه
من چۆن ئاو بۆ گوڵ بگێڕمه‌وه ، كه هێشتا حیكایه‌ته‌كان نازانن
له‌كام رێوه بچنه‌وه زمانه‌كانی گێڕانه‌وه ،
چۆن سۆز لهپێپیلكانهكان شۆڕكهمهوه ،
كه هێشتا نازانم ئومید له‌كام ژوور بۆ راستبوونه‌وه ده‌سووتێ
من ته‌نها له‌م چه‌قی ترسه‌دا ،
ئاپوورهیهك بۆ نه‌هامه‌تی سازده‌كه‌م ،
پیاڵه‌یه‌ك چای ده‌ده‌مه ده‌ستی بیركردنه‌وه وه ، تا جگه‌ره‌یه‌ك بۆ ئاوبكێشێ و
وجود بۆ رۆژگاریی نه‌مریی بگێڕێته‌وه .
كه ئاویان رووتكرده‌وه ..
ماسییه‌كان مه‌له‌یان بیرناچێته‌وه بۆ پڕبوونه‌وه‌ی ئاو
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان به‌سه‌ر پشتی ئێواره‌كانی ترسه‌وه بۆ ئه‌وێنده‌رێی نه‌بوون بمانبه‌ن
گۆڤاره‌كانی بهزاوابونی شیعری گووند
وان به‌ده‌ستی پایزه‌وه ، لاپهڕهلاپهڕه
خه‌ون و لێكۆڵینه‌وه‌كانی گوێ چه‌م و شیعره‌كانی داربڕینه‌وه و
مێزگردی دیوه‌خانه‌كان هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه ، بۆخوێندنهوهیان بۆ بای ئه‌جه‌ل .
كه ئاو له‌باخی سینه‌م نه‌ما بڕا ، ئه‌من چبكه‌م
عه‌زاب و هیجره‌ت ، ته‌لعه‌تی غهزهبن
بێهوده‌یه ، له‌گه‌ڵ وان‌دا نه‌ڕۆم چبكه‌م .
كه سۆزیان رووتكرده‌وه ..
خۆشه‌ویستی بوو به په‌تایه‌ك ، مناڵان زوو زوو هۆگری ده‌بوون بۆ مردن
عه‌به‌س خێرا خێرا ده‌چێته كتێبه‌كانه‌وه
تا لهقاوهخانهكاندا ، ره‌ش ره‌ش
له‌قاوه بپاڕێته‌وه بۆ گه‌مان له‌ته‌ك عه‌ده‌مدا ،
من له‌وه‌ته‌ی ئاویان كردووه به‌شه‌ربه‌تی خوێن بۆ كه‌مخوێنی ،
په‌رداخه‌كانی هه‌ستم پڕن له فریو ، چاوه‌كانم تێرن لهبێداریی
كه خۆشه‌ویستی به‌دیل گیرا ..
جێ‌ژوان لیستی ناوه‌كانی قووتدا ، هیچی نه‌دركان بۆ پاكانه ،
كێ پاكانه ده‌ناسێ ، ئه‌گه‌ر خیانه‌ت جگه‌ره‌یه‌كی پێنه‌به‌خشێ و
نه‌چێته ژێر كڵێشهیهوه بۆ ورته‌ورت و
نه‌یكات بهسووتماك بۆ زڕاندن .
من له باخچه‌كانی خۆشه‌ویستی " عهترێكم " به دیاری بۆ هات
كه پاكی ته‌مه‌نی تێدا گووشیبوو ، نه‌بادا عیشق له‌ناكاودا خۆی بدزێته‌وه بۆ ره‌فاهییه‌ت
كه عه‌تر به‌دیل گیرا ، جه‌سته‌م مه‌حكومی چاودێری بوو
هه‌موو ده‌مێ چاوێك نه‌خشه‌ی ده‌كێشا ، كهپوویهك به به‌رده‌مما ده‌هات و
بۆ ده‌ستنیشانكردن بۆنی ده‌كردم .
كه ئاشنایه‌تی رووتكرایهوه ..
به‌دبه‌ختی به‌ته‌ك عیشقێكی سه‌فه‌ریدا، به‌ره‌و هه‌ناسه‌كانی
پیاوه‌تی به‌ڕێ كه‌وت
دڵۆپێ ئاوم پێیه بۆ حه‌وانه‌وه ، تا پاشماوه‌ی
حاجیله زامداره‌كانی چاوه‌ڕوانی پاراو بكه‌م
مهزرهعهیهكم به ئامانه‌ت حه‌شارداوه ، بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوێك له هه‌ور بكه‌م و
به باران بڵێم جێ‌مان مه‌هێڵه ،
ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتانا دێینه‌وه بۆلای ئه‌و چاوانه‌ی پڕن له شه‌هاده‌ت ،
كه هاتینه‌وه .. دلۆپ دڵۆپ ئه‌و خوێنانه كۆده‌كه‌ینه‌وه
كه به‌سه‌ر پیاوههتی وشه‌كانه‌وه ، بۆ شیعر رژابوون
چه‌مه‌كان هێشتا قهبرغهیان شێداره
ئاو به‌ئاسته‌م ژێرپێی ته‌ڕایی پێوه‌دیاره
لووتكه‌كان به‌زه‌ییان به نه‌ورۆز دێته‌وه ،
ئه‌م ساڵ ئه‌و كراسه‌ی بۆ ئاهه‌نگ كڕیبوی ،
هه‌ر بهقهدكراوی له‌نێو بووخچه‌ی نه‌هامه‌تی مایه‌وه .
له‌نێوان پیاوهتییهكانی میلادی و ویژدانه‌كانی هیجریدا ،
نه‌ورۆز پێش هه‌ڵهاتنی ، ده‌بێته مێرگێك بۆ وشكه ساڵیی
كانییه‌كان ده‌یانه‌وێ له شكۆفه‌یی دارودره‌خت ،
بۆ قه‌شه‌نگترین نیشتمان ههڵقووڵێن .
كاسه‌یه‌ك پڕ بهدهمێك دۆ به لێویه‌وه وشك هه‌ڵاتبوو
ئێستاش عه‌زره‌تی ههڵقوڕانێكه ، ته‌ڕی بخاته ده‌روونی پیبربوونی كاسه‌ی ئومێده‌وه
هه‌نگاوێك له‌وپه‌ڕی گووند ، له‌سه‌ر ته‌نیشت هه‌ڵئاوساوه
هه‌نگاوه‌كانی دیی ، جێ پێیان به‌ده‌م خه‌زانی ئاپوورهوه
ده‌چوونه زهندۆڵی خاكه‌وه .
كه له سهنووقه بوراقییهكهی بهساڵاچوونم روانی
ده‌یان هه‌وریی شیعر و میخهكبهنی كیژه بێنازه‌كانی چیرۆك و
چارۆكه‌ی پڕ له فه‌نتازیای رۆمان
وان له‌په‌نای دایكایه‌تی سهدهكۆنهكاندا ،
ره‌شه‌با ده‌ستبازییان له‌گه‌ڵ ده‌كات ، لاپه‌ڕه لاپه‌ڕه رایاندهمووسێ و
پرتهقالًهكانی به‌ختیان ده‌گووشێ
چاوه‌ڕوان بووم ، چاوه‌ڕوانیم به دوای یه‌كدا ریزكرد
نه‌مزانی ئه‌م به‌یانیه قامه‌تی قه‌سیده‌كه‌م بۆ هه‌تاوی لێنه‌هات ،
چوون قه‌ده‌ر میوانی بوو
میوان نه‌بوو ، شمشێرێكی كوول بوو
ده‌یویست به مه‌وره‌دی كچێنی ئه‌و شه‌وانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی شووبكهن به رۆژ
ناومان لێبنێ كۆست
من ده‌زانم كۆست له كێنده‌ر له‌دایك بوو ،
له ده‌ڤه‌ری دڵرهِقی
بێمروه‌تی رهوڕهوهیهك بوو ، به‌ده‌ستیه‌وه ، تا لهمیزاجی ئێمه‌دا ده‌خزا ،
ئه‌ویش گه‌وره ده‌بوو
ریشۆڵهكانی وره‌م قژیان سپی كرد ، هێنده داڵغه‌یان هۆنییه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختیان هه‌ڵنه‌وه‌رێ و ملوانكه‌ی گه‌ردنیان بۆ قه‌یره‌یی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه
كێ ده‌زانێ ئه‌م قه‌سیدانه بۆ بێوه‌ژن بوون
ره‌نگه بڵێن هه‌ر به بێوه‌ژنی له‌دایكبوون
ئه‌م قهسیدانهلهكاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌ژنی خۆیان و
به‌ژنی حه‌په‌ساوی ئاو ، ژماره‌ی ده‌رگا و
ناونیشانیان بۆ عهدهمستان داواكران ، ئێستاش نه‌گه‌ڕانه‌وه
تا له‌ته‌ك مێینه‌یی قه‌سیده‌یه‌كدا مه‌به‌ستێك بڵێ : دایه من بۆ ناوم " ئاواره‌یه "
ئه‌ی بۆ كراسه‌كه‌م گوڵه‌كانی ره‌ونه‌قیان نه‌ماوه ؟
*" كه جۆگه تێكه‌ڵ به‌چه‌م بێ ، چه‌میش تێكه‌ڵی ده‌ریا بێ شماڵیش پڕ به هه‌ستی بێ ، نیه شت تاك و ته‌نیابێ ، به‌قانوونی خوا ئه‌بێ ئه‌شیا تێكه‌ڵی یه‌كتربێ ، ئیتر بۆچی من و تۆ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بین ، نابێ"
من دوێنێ قه‌سیده‌یه‌كم نووسییه‌وه ، به به‌ژنی خۆی ردێنی به‌ردابۆوه
كه لێیمپرسی وتی :
بۆنازانی له نوسینه‌وه‌ی شیعرێكی بزێودا بابم ئهتۆخۆش !!
من له‌و به‌یانیه ده‌ترسم شه‌و زه‌فه‌ری پێبه‌رێ
نه‌هێڵێ شیعرهكانمان بگه‌نه ئێوارێ ،
بۆ ئه‌وه‌ی سهبوورییهك له ئاینده‌مان نزیكبێته‌وه
هێشوویه‌ك ترێ ، پێش هاتنی گڕه ببێت بهمێوژ بۆ كه‌مخوێنی شه‌وچه‌ره‌ی سووتفهیهك
كه شیعر تێیدا مووتروبهبكرێت ، له‌گه‌ڵ مهخسهدێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی رووتكردنه‌وه‌ی ئاو .
كه ئاویان رووتكرده‌وه ..
ره‌نگه‌كان خۆیان له ده‌رگاكان ده‌دزییه‌وه
نه‌با خیانه‌ت بیانناسێته‌وه ، بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی تاوان و
كۆڕێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوناه سازبكرێت
كه خۆی كوتایه په‌نا دیواری ئیحساسێكهوه ، وه‌ك كولێره‌یه‌كی گه‌رم
تازه له تێربوونی تهنورێك كرابیێتهوه ، به‌یانی باش له برسێتی بكات
ئه‌وسا ئیحساس به‌ره‌ژانی بۆ شیعرێك گرت ،
كه پایز هه‌ندێ جار به‌وێدا گوزه‌ر ده‌كات ، شانی به‌رشانی ده‌كه‌وێت و
به‌پشتدا ده‌خزێته چه‌مه‌كانی پڕ له زستانه‌وه
زستان ئه‌م به‌یانیه له كهنیشكێك ده‌چێت ، تازه له‌خه‌و هه‌ڵسابێ ،
بهسپێده بڵێ ،
به‌ته‌ڕایی سه‌رمادا وه‌ره تاوێك په‌نجه‌كانم گهرمبكهرهوه و
كولێره‌یه‌كی گه‌رمم بۆ بكه بۆ قاوه‌ڵتی
زستان ئه‌م به‌یانیه كیژێكی خرپنی ئه‌م زنوێرهیه ،
هه‌نووكه له‌ژێر بالیفی به‌سته‌ڵه‌ك راستبووه‌ته‌وه ، ژ بۆ به‌ڕێ كرنه په‌ز ،
ئه‌م زستانه كیژێكی شاڵ گرێ گرێیه ، ئه‌لبوومی ی‌ڕ له ته‌بایی پێیه بۆ ئاوه‌دانی .
دوێنێ شیعرێكم بینی ، ناونیشانی به دامێنی ئێواره مارتێكهوه هه‌ڵوه‌ریبوو
به‌ده‌ستی گۆچانێكه‌وه بوو ، ده‌یویست بۆ مزگه‌وتی به‌رێ ، تا بانگه‌وازی بۆ بكات ،
سه‌كۆیه‌ك گووتی : ئه‌ڤ هوزانه له دیوانه خۆ جێ مایه ،
نابه‌ڵه‌ده ، حهسادهتێك له‌ژێر پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه ،
ئه‌م ده‌س ئه‌و ده‌سی پێده‌كه‌ن ،
شه‌ممه وتی : ئه‌مڕۆ پشوومه ده‌چم بۆ ده‌م به‌حر بۆ ره‌فاهییه‌ت ،
یه‌كشه‌ممه له‌وبه‌ره‌وه ده‌چێ بۆ كه‌نیسه
جومعه خه‌ریكی ده‌ستنوێژهه‌ڵگرتن بوو ، گووتی ئهزدهچم بۆ نوێژ
نه‌بادا نویًژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌م له كیس بچێ .
تابلۆیه‌ك له سه‌ر پشت كه‌وتبوو ، هه‌رچوارپه‌لی لهوێدابهجێمابوو
بواری نه‌بوو ده‌رگای نیشتمان دابخات ،
په‌نجه‌ره‌كانی رۆح درانهسهرپشت بۆ قه‌ده‌ر
شارێك بوو بۆ ئاوێته‌بوونی عیشق و به‌رائه‌ت
شه‌و بالیفێكی به‌خۆدا ، رۆژی له‌خه‌و هه‌ڵسان بۆ نۆبه‌تی ئێشكگرتن
ئاو كراسێكی قرمزی پایزی جه‌سته‌ی چنارێكی پۆشیوه
شه‌رم برۆی رێكده‌خات ، ئاگای له‌مردن نیه
له‌وبه‌ره‌وه سمێڵی لێ باده‌دات ،
پێی غهدربوو به‌كه‌ناری چارهنووسێكدا ، به‌ده‌ستی متمانه‌یه‌كه‌وه پیاسهبكات و
لاپه‌ڕه‌كانی ئاشتی قیرتاو بكات .
كهئاویان رووتكرده‌وه ..
به‌رد فێربوو ، شیعر به گلۆربوونه‌وه بڵێته‌وه
تووڕهبونیش ، حه‌وێجی به به‌زه‌یی نه‌ماوه ،
پاشگه‌ز نابێته‌وه بۆ هه‌ڵكشان به‌سه‌ر پشتی تۆڵه‌دا ،
تا تێرتێر بۆنی حه‌ق بكات .
ناماقووڵییه ، دارسێوهكهت له‌به‌ژنی رووتكردنه‌وه‌ی " ئاو "
گه‌ور هتر و گووناه تر نیه ،
ئه‌مه رووتكردنه‌وه‌ی هه‌موو دارسێو و پێنووسه‌كه‌ی من و تۆیه .
كه بر‌دیانن ..
هه‌موو مهعبهدهكانی جه‌ساره‌ت گه‌ڕام ، هه‌موو ئه‌هرامه‌كانی كتێب و
سه‌وڵه‌كانی پیاوه‌تیم پشكنی به دووتانا ، كه‌سێك نه‌بوو هه‌تیویم بلاوێنێته‌وه
تا به‌كاوه‌خۆ شه‌ربه‌تی حه‌سانه‌وه هه‌ڵده‌م و بێژم ،
سبه‌ینێ دیجله‌ش مان ده‌گرێ ، كه‌نار هه‌واڵتان ده‌باته‌وه كن هه‌ور .
كه بر‌دیانن ..
شیعرێك له‌ڕێ له‌دایكبوو ، لهمنالًدانی چه‌مێك ناونووسكرا ،
كۆچێك خوێنی پێبه‌خشی ، ئاسۆیه‌ك چاره‌نووسی رادهژهنی
بیرۆكه‌یه‌ك به نهوهكامی به ده‌ستی پێنووسێكهوه ،
ئێوه‌خۆش هه‌ر وه‌ك خۆمان
ئه‌زموونێك رابووردووی خۆی حه‌شارداوه ،
ناوێرێ به په‌رداخی داهاتوویه‌ك مه‌ستبوونی بیرچوونهوهیهك هه‌ڵداو
بێژێ : ئه‌من چم لهرووتكردنهوهی " ئاو " داوه ،
كه‌ی به به‌رماڵی ئێمه‌دا تێپه‌ڕیوه و سڵاوی لێكردووم .
من گوڵاڵه سوورهیهكی به رۆژاچووی دواین خه‌می نیسانم بینی ،
به كۆمه‌كۆم لانكێكی به كۆڵهوهبوو
هه‌ڵده‌هات ،
دڵۆپ دڵۆپ سه‌رلێشێواوی و ترسی لێده‌چۆڕا
قوربانی پیاوه‌تیتان بم ، ده‌زانم غیره‌تتان له‌مێژا زه‌وتكراوه
قومێك شیر بۆ ئههو مناڵه ، مه‌مكم وا به‌ده‌ستیانه‌وه
له‌جیاتی كه‌و ، راوی له‌ززه‌تی پێده‌كه‌ن
ته‌مه‌نم له‌وێ به‌جێما ، نایه‌ڵن له‌گه‌ڵ خۆمدا گڕیدهم
ده‌ڵێم نه‌ك پرسیاری ئه‌و رۆژانه‌ی لێبكه‌ن
كه لهگهڵً ناچاریدا ، كۆڵهچیلكهمان هێنابێته‌وه بۆ سه‌رماو سۆڵی به‌دبه‌ختی .
ئیتر كۆتره‌كانی عهسرانێكی فێنك نایه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵفڕین
گهمهگم به‌بای گوێی هێلانهكاندا ناده‌ن بۆ جووت بوون
من ده‌مه‌وێ كڕبوونی مامرێك بۆ شوقهلهتهكانی گوند قهرزبكهم
تا له نسێی ئارامییهكدا هێلكه‌كانی داهاتوویان بۆ بنێمه‌وه .
هه‌ورهات و باران نه‌هات
بۆنكردن هات و گوڵ لهوێندهرنهبوو بۆ حه‌وانه‌وه
گوڵهبهڕۆژانهكانی ته‌مه‌نی ئێمه به ده‌وری هێڵی ته‌ریبی خه‌مدا ده‌سوڕێنه‌وه
ئه‌وێ وتی :
كۆچ هات و ئێوه‌ی شه‌كه‌تی له‌گه‌ڵدابوون ، ئاسووده‌ییتان له‌ته‌ك نه‌بوو
هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵاتن هاتن
چاوه‌كانی ئاوڕتان پێ‌بوو ن به‌ڵام زمانتان پێنه‌بوو
بۆ گێڕَانهوهی رووتكردنهوهكان ،
خۆتان هاتن
پیاسه‌كردنی ئێوارانتان له‌وێ به‌جێهێشت
خۆتان هاتن ، سلباتهكان بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئاشووب به‌جێما .
ئه‌وێ ده‌ڵێ : فه‌سڵه‌كانی ئێوه رووتكرانهوه ، له ده‌ربه‌نده‌كانی هه‌ڵهاتن و
نووستن له پرخه‌ی سایه‌قه و
چوونه شه‌وه‌كانی هه‌وره‌وه ، بۆ هه‌ڵاتن پێش ئێوه ،
كاتژمێره‌كان ده‌ڵێن :
ئێمه به ئه‌ندازه‌ی به‌ژنی كه‌نه‌فتی ئێوه
به‌ده‌وری كێشوه‌ری مه‌رگ و كه‌له‌به‌ری سه‌ده‌كاندا بێهووده دهسووڕیێنهوه
هه‌موو ژماره‌كانی ددانمان له به‌ساڵاچوونی خۆمان هه‌ڵوه‌رین ،
فه‌سڵه‌كانی ئێوه‌ش هه‌ر نه‌هاتنه‌وه .
چرایه‌ك به‌ده‌م قرچه‌قرچی سووتانی ته‌له‌كانی هه‌ستییه‌وه ،
ده‌ڵێ :
من له‌نێوان شه‌رحی سه‌مای شه‌وان و سووتانی ویساڵی رۆژدا
چه‌ندین گه‌نجینه‌ی ئاره‌زووم
له په‌نای له دایكبوونێكی تری سه‌رینه‌كه‌م حه‌شارداوه
كه شه‌و دادێ ، من و ئه‌و به ده‌فته‌ری هه‌ڵوه‌ریوی
ره‌یحانه رهشپۆشهكاندا ههلًدهگهڕێین ،
ده‌ڕۆین ، تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ستی خه‌مانه‌ی به‌ده‌م " با " وه
گوندێكیان بۆ خه‌زان ئاوادانكردهوه .
ئێمه نیشتمانێكی هارمۆنی ، تێكه‌ڵ بهنهزمهكانی كۆچین ،
شمشاڵێكین ، پڕ له بهرهنسك
بولبولێكین ، نهغمهمان به لقه‌كانی ته‌مه‌نه‌وه وشك هه‌ڵاتووه
سۆزێكی به‌ساڵاچوو ، هه‌گبه پڕ ئه‌زموون ، ردێن سپی ،
ده‌ڵێ : من لهموسیبهتهكانهوه فێری نه‌سره‌وتن بووم ،
وه‌رن گوێ بنێن به دڵمه‌وه ،
بزانن چ ئاوازێكه له گه‌رووی شمشاڵێكی شێته‌وه
په‌نجه‌كانم به ئیزنی " حه‌بیبه " و
قه‌سیده‌یه‌كی كه‌سه‌ری " نالی " له بۆ ئه‌ساره‌تی دڵ ده‌یژه‌نێ ،
شیعرێكی شه‌هید دهلًێ :
ئهوپهنجهرانهی چۆڵه‌وانی تومه‌تی خستهپاڵیان و
قفڵهكانیان هستریا كلیلیان بوو ،
پێیان بێژن ..
با چاویلكه‌كانیان له ژوور سه‌ریانه‌وه دانێن و
به‌ئارامی چاولێكبنێن
ئیتر " ئاو " له فه‌سڵی هه‌ڵچووندا ، هاژه‌یان بۆ ناچڕێ
سپێدان شه‌پۆل به ئاگایان ناكاته‌وه ،
كه شه‌وان له‌كونجێكی موماره‌سه‌ی عیشقبازیدا ، ماچی بۆ ده‌گوتنه‌وه
به‌و په‌نجه‌رانه بێژن ،
ئێمه بۆ زوگورتێتی ماینه‌وه
ئێوه‌ش چاوه‌كانتان به عازه‌بی لیًَكبنێن
ئه‌وه‌تا خۆر به‌سه‌ر رانی كۆچه‌وه ،
له ئێواره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت ، بۆ چه‌ند سالێك باوه‌شێنی بكات .
هه‌ره‌سێك به به‌رده‌مماندا رابوورد
گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئاوڕمان رفند ،
تا بوارێك نه‌دا پێیه‌كانمان له هه‌نگاوه‌كانمان حاڵیی بن و
دڵێك عه‌شقی خهتووخاڵی شیرینێك بێت
ئێمه له ئه‌سپه سركهكانی یاخی بوونه‌وه فێری نه‌سره‌وتن بووین
بۆ كۆچكردن
ئێمه شوناسی عونف فێری سیناریۆی كۆچكردنی كردین
بۆ ره‌خساندن له‌ده‌شتی عه‌زاب
كێ له رووتكردن ه‌وه‌ی " ئاو " دوا جگه له هه‌ڵاتن
كێ له‌و جومعانه دوا ، كه نوێژیان تێدا نه‌كرا
جگه له‌و به‌رماڵانه‌ی به دڕكهتێلی سنووره‌وه
په‌نجه‌ی شیاتمانیان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات درێژ كردبوو ،
ئه‌و سیبهرانهی له‌وێ به‌جێمان ، ئێستا بێنوێژن له حه‌وانه‌وه
به‌ژنێك نیه ده‌ستنوێژی له‌پاڵ هه‌ڵبگرین ،
هه‌تاوێك نیه له‌پاڵ ئارامییه‌وه هه‌ڵبێت و بیكه‌ین به به‌رده نوێژ
تا نزایه‌ك بۆ نیشتمان بكه‌ین ئه‌م كۆچه‌ی له‌باربچێ .
خه‌ونێك له‌هه‌گبه‌ی خۆشه‌ویستی چوونه فه‌زای بێگه‌ردییه‌وه
پێش رووتكردنه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌بوون
له‌ده‌ربه‌ندی ئێواره لهزتێكی عه‌زفی تۆفانی شووباتدا
تهراِیی نیوه‌ی فه‌سڵی جافایه‌تی و
به‌ستی مێینه‌ی پڕ له هه‌ڵووژه‌ی جووتبوونی به‌ڕانه‌تی
تا له‌زه‌ت له‌زه‌ت ، ماچی گه‌رم له ته‌نووری لێوان ،
بڕبڕ غه‌ریزه‌كان ده‌گووشێ ، بۆ وجاغ كوێریی .
پهنادیوارهكان ده‌ڵێن :
كێ هه‌یه شێداری ئه‌م ماچانه به‌رێته‌وه بۆ جۆگه‌له‌كان
كێ هه‌یه به به‌ژنی ئه‌م خه‌زانه ،
كراسێكی ته‌نك له گه‌ڵاكانی شه‌رم بۆ شه‌فافی " ئاو " بدورێ
لادیوارێك ، پڕ به‌خه‌رمانی خشته‌كانی ته‌مه‌نی
ساڵی تیا زه‌لیل بوو ، سه‌رسنگی په‌ڵه په‌ڵه مێژوو له پاڵیدا ، بۆ كۆچی ساڵ ،
چركهچركه كاته‌كانی ده‌نوسییه‌وه
تفه‌نگێك قیت ده‌می نابوو به‌گوێی دیواره‌وه ،
ماندوو ، تازه لهنهبهردییهك گه‌ڕابوه‌وه ، چاوه‌كانی زیت
پڕبوون له له ئاشنایه‌تی ،
پڕبوون له حیكایه‌ت بۆ چوونه په‌ناكانی ورته‌ورته‌وه
بزه‌یه‌كی بۆ چاره‌نووس كردوو ،
ئێستاش ئه‌و دیواره بۆنی قاره‌مانێتی و بۆنی بارووتی لێدێت .
كیژێك هێند چاوه‌ڕوانی رێبارهكه كر ، هێند چاوه‌كانی سه‌بری رشت ،
چاوه‌كانی به ئامانه‌ت له قه‌ڵه‌شی دیوار به‌جێهێشت و
گووت :
ئه‌ز نه‌شێم سترانێكی بۆ سباهی بێژم ،
ده‌مێ ئێڤارێ هات و ته نه‌هاتی
ده‌مێ ئه‌ز و" زین " هاتینه سۆتان
توو ژی له‌گه‌ل " مهم " بۆ مرن دچوونهپێش
ئهزنزانم بۆته تێمهمرن یان ژێ بۆ مهسارێ ئاڤێ .
كهسپیدهیان رووتكرده‌وه ..
كوڵمی سووری چاره‌نووس ،
له په‌نای وه‌رینی ره‌نگه‌كانی شیعر و
كاڵبوونه‌وه‌ی قه‌شه‌نگترین ساتی گزنگ ،
له‌نسێی ئێواره‌كانی پێده‌شتی هه‌ڵمه‌تدا
جامكی ژوور سه‌ری شێوه‌مان ،
له‌ت له‌ت ده‌كرێن له بێ ڕوانین بۆ دڵه گه‌وره‌كه‌ی سه‌بر
به‌ژنی كۆچ له كییانماندا له‌به‌ژنی رازیانه‌ی باخچه‌كانی كه‌مته‌رخه‌می و
قه‌ده‌حی لیمۆی سه‌فه‌ری فهسڵهكانمان زراڤتره ،
مه‌راقمه بتوانم فرسه‌تێك له كۆچكردن یاخیبم و
ئاوێنه له‌ت له‌ته كانی چاوبڕكێ كۆبكه‌مه‌وه
تا به‌یانیان له‌مبه‌ری گهمانهوه پڕ بهقوولهی به‌ر به‌یانی كهڵهبابێك
بورسكه ماچه‌كانی " بێ شه‌رعی " به كووچه‌كانی ترس‌دا
به‌سه‌ر داڵغه‌ی روانینتدا رابخه‌م ،
ئه‌وجا له‌وێوه پێت بێژم ، بهمههانهی ئاو گۆزهكهت هه‌ڵبگره ،
ئه‌ز هه‌می رۆژا كرسمسی شكستییهك یاد ده‌كه‌مه‌وه
جه‌ژنی له‌دایكبوونی ئاوارهبوونێك له باخچه‌كانی كۆچكردن ده‌ڕازێنمه‌وه
له یادمه ئه‌و رۆژه‌ی له ژوور سنووری له‌ززه‌ته‌وه
گۆرانیم بۆ ئیلهامێك ده‌چڕی ، تا زمانی شیعرم
به جه‌سته‌ی داگیرساوی پێنووسێكدا ، بۆ ئه‌وێنده‌ر هه‌ڵكشێ .
ئه‌ز هه‌می رۆژا زامێك ژ جه‌سته‌مدا په‌ناهه‌نده دبێ
ئاره‌زوویه‌ك ژ هه‌رێما تهریقهتم سنوورداش ده‌كرێ
ئه‌ز له مرن دپرسم
كچێنی ئه‌و قه‌سیدانه كێ ته‌ڵقینی بۆ خوێندن ژ بو ئهتككرن
كام شه‌ریعه‌ت ، كردنی به بووكی مه‌نفا
كام حه‌یا كفنی بۆ دوورین
كام له‌ززه‌ت بوو به كێلیان ، بۆ ئاڵووگۆڕكردنی غه‌ریزه‌كان ،
پێیان بڵێن
ئێمه هه‌موو رۆژێ بۆیان ده‌سووتێن
ئه‌وه‌تا ئه‌ڵوه‌ن وشك بوه‌وه ، ئهوهندهگریا
به گۆرانیه‌كانی " خوداداد " چاوی " به‌مۆ " سڕدهوه
به گووناههكانی نێو جانتای دوێنێ ،ئاره‌قه‌ی پڕشه‌رمی
" قوورهتوو " سڕدهو ،
پێیان بێژن ..
له نێوان مه‌مكی چه‌پی ره‌حیماوا و مه‌مكی راستی ئیمام قاسم
ماهێك به گۆنای سووری ئێواره‌یه‌كه‌وه سووتا
رووناكی " ئاو " له گه‌رووی خاسه به بێده‌نگی ئاوابوو
ئه‌وسا هه‌یبه‌تی مێینه‌یی " ئاو " و.. ته‌واری گه‌رمه‌سێر
له پاینی " ئارابخا " دا مردنیان به ئاسانی ئهزبهركردوو
خه‌میان بۆ داهاتوو راڤهكرد ،
" بای ئه‌جه‌ل هات و له‌ناكاو ده‌فته‌ری ژینی دڕیم
تاكوو دوێنی خونچه‌گوڵ بووم ، ئه‌مڕۆ به‌ناهه‌ق هه‌ڵوه‌ریم " .
ئێمه ردێنی سه‌فه‌رێكمان به‌رداوه‌ته‌وه
باڵنده‌كانی ویژدان له‌سه‌ربه‌ستی ده‌دوێین ،
هه‌وه‌سیش ، پڕ به به‌ژنی شادبوونه‌وه ،
سڵاو له سنوور ده‌كات و
مشتێ پیاوه‌تی ژێرپێی خاك ماچ ده‌كات ،
دڵنیاییش ، ده‌بێته دووچاو له نیگاهبانی ،
له‌بۆ هاتنه‌وه‌ی قایغهكان .
ئێمه مه‌تاره‌ی سه‌فه‌رێكمان له‌مله ،
پڕه له‌گوێ زرنگانه‌وه بۆ شووڕه‌ی " ئاو "
پڕه له چاو بۆ تێربوون ، له هه‌ڵفڕاندنی په‌ڕه‌سێلكه‌كانی وه‌نه‌وزدان
پڕه له‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ی كه خه‌ونی گوڵه گۆشه‌گیره‌كانی فهسڵهكانیان پێیه ،
بۆ زیندووبوونه‌وه به بۆنی ئارامی ،
ڤێجا تا كانی سڵاو له رووبار‌و
چه‌م سه‌ر به‌ماڵی ده‌ریا نه‌كات
پێده‌شت نه‌چێته‌وه هۆبه‌كانی به‌ڵه‌دبوون
ئه‌م سه‌فه‌ره مهحزهرێك بۆ كۆچكردن ، له لاپه‌ڕه‌كانی تاوان نه‌كاته‌وه
زاكیره‌مان چۆله‌كه‌كانی جه‌نگڵستانی مێژوو ، كهویی نه‌كه‌ن
هۆشمان به ده‌روێشی ته‌ریقه‌تی گوڵهخاكییهكانی به هه‌شت نه‌بن
نهسهفهر پڕ ده‌بێت له‌متمانه ،
نه مهتارهش پڕ ده‌بێت له نه‌غمه‌كانی ئاو .
ئێمه به‌یه‌كه‌وه كۆچیان پێ خستینه سه‌ر پشتی مارت
گوڵ گولً ، هه‌موو زه‌وق و پهلكهزێڕینهكانی
بهریاخهی سایهقهش ، له نیسان یاخی بوون ،
ئێمه له حزوری ناكۆكیه‌كانی به‌ر باخه‌ڵمان ،
ئاویان لێ جیاكردینه‌وه ،
به فرچه‌ی ره‌نگه‌كان هاتن گیرفانی كه‌ڤاڵ و
جانتای گه‌له‌ری ماندووبوونمان گه‌ڕان ،
ئێمه گوندێك بووین ،
به په‌له په‌لی نشێویدا ، له هه‌ورازی ماڵی ته‌بایی ده‌گه‌ڕاین .
" * خۆزگه ئهمزنی به‌سه‌رمانا زهممان بۆ ناز ئه‌كا
خه‌ربی ئادابی قه‌واعید ، بۆ به ئه‌مری شاز ئه‌كا
تێ نه‌گه‌یوه ئێمه ئه‌یزانین ، موسه‌بیب هه‌ر ئه‌وه ؟
حوشتره قه‌ززاز ، مریشكه هێلكه هه‌روه‌ك قاز ئه‌كا ".
ئێمه عه‌زفی بێهۆشی گیتارێكی فریو بووین ،
به په‌نجه‌كانی گووناه ، جێهێشتنیان پێدهژهنین
پڕ به هه‌رزاڵی رهوكردن ، ته‌نیاییان پێده‌وتینه‌وه ،
كه هاتینه‌وه بوین به بیمارستانێك ، بۆ وه‌رزه‌كانی زام و
سێبه‌رێك خۆره‌كانی سه‌فه‌ر له‌په‌نایدا بحه‌سێته‌وه
كه هاتینه‌وه ..
لاڕێیهكان له مه‌غزای قاچه‌كانمان نه‌ده‌گه‌یشتن ،
تا گه‌یشتینه سه‌رخوێنی رژاوی " ئاو " كه كراسه‌كانی ،
رووتكردنهوهیان لهبهردبوو .
كه ئاویان رووتكرده‌وه ..
گیرفانی چاوه‌كانم ، هه‌ندێك ورده خه‌نده‌یان تێدامابوو ،
دوێنی له‌به‌رده‌م گیانكێشانی زهڕنهقووتهیهكدا ،
ئه‌وانیش ، له عومری گوڵاڵهیهك به په‌له‌تر
نه‌رم نه‌رم كه‌وتنه‌خوارێ ،
كه ئه‌ستێره‌ی به‌ختم له په‌نای داڵغه‌یه‌ك و
بێ جورمی شه‌ودا تیرۆ ده‌كرێ
زه‌مه‌ن له‌ئه‌رشیفی ته‌مه‌نمدا ده‌كشێ
لهكاولبوونی ئاوستاندا ..
هێنده مهراقهكانم كوێركران ، حه‌سره‌ته‌كانم
له حه‌یبه‌تا كۆستیان كه‌وت
كووخهكانی ته‌مه‌ن ، دههرێكه بۆنی بێكهسییان پۆشیوه
له‌به‌رده‌م مردنیش
كلدانێك به دیواری فهتارهتهوه شۆڕبوه‌ته‌وه
نیوه‌ڕوانم به دارشهقێكهوه ده‌چێته لای وه‌نه‌وزدانی زه‌رده
به‌ڵكو ترسی " ئاو " ده‌ربكات و
خوێی غوربه‌تی بپرژێنێته قژی هه‌ڵقرچاوی " ئاور "
به‌ختی په‌پوله‌كانی سه‌رپشتی باگهڕیش ،
بگه‌ڕێته‌وه لای باڕه‌باڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ز بۆ ئاوایی ،
دایه ئه‌وه چ ده‌كه‌ی ،
رۆڵه ترسی " نیشتمان " ده‌رده‌كه‌م .
15\8\2001 كه‌ركوك