له‌سواڵكه‌رترین سواڵكه‌ری دونیا سواڵكه‌رترم …. توانا حه‌مه‌نوری
Closed
هه‌ر خه‌ونێك ببینم
ئه‌گه‌ر قژ زه‌رد بێت
یان چاو شین
سپیلكانه یا باڵا به‌رز
خرپنه چاوڕه‌شه‌كه‌ی،
هه‌ر شنه‌بایه‌ك بێت
فێنك یا سارد
بۆن و به‌رامه‌ی قژه‌كه‌ته
هه‌ر مێوه‌یه‌ك ده‌خۆم
نه‌كهه‌ی تۆیه
مه‌لێك ده‌بینم
تۆ له ئاسمانی
لا به‌هه‌ر لایك ده‌كه‌م هه‌ر تۆی
باكوور باشوور
رۆژهه‌ڵات رۆژئاوا
هه‌ر تۆی
هه‌ر جوانیه‌ك
تێكوپێكم بشكێنی
به‌تۆی ده‌زانم
نه‌شئه‌تی جوانی له‌چاوی تۆدا
له‌جوت بوون و
مه‌مك گوشین
به‌چێژتره
به‌م هه‌موو (تۆ)ه‌وه
له‌سواڵكه‌رترین سواڵكه‌ری دونیا سواڵكه‌رترم