Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
له‌م كاتانه‌دا …..  ستار چاوشین

له‌م كاتانه‌دا ….. ستار چاوشین

Closed
by October 1, 2011 ئەدەب

 

             
كاتێك شار گوزه‌ر ده‌كات به‌ ناو وێستگه‌كانی مێژووا
كاره‌ساته‌كان ده‌بنه‌ باڵه‌ خانه‌
كاتێك شورش تێپه‌ر ده‌بێت به‌ فرمێسكا
پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت به‌ جه‌لاد
كاتێك گوند یاخی ده‌بێت له‌ كورده‌واری
ده‌بێته‌ ماڵی سۆزانی
له‌و كاتانه‌ی ئۆمێده‌كان ئامانج به‌ جێ‌ دێڵن
پیرۆزی ده‌مرێ‌
ئه‌ی له‌و كاته‌ی عاشق به‌ مه‌عشوق ده‌گات.؟
هه‌ردووكیان ده‌چنه‌ ژووری نوستن
كاتێك من ده‌بمه‌ مه‌عاش خۆر
هه‌ڵویسته‌كانم ده‌بن به‌ عه‌للاوه‌ و ته‌رفیع
كاتێك تۆ ده‌بیته‌ توجار
دراوسێیه‌كه‌تان ده‌بێته‌ كۆیله‌ت
كه‌ ئه‌وان ده‌بن به‌ ئیسلاحی
دایكم ده‌بێت به‌ ئه‌فلاتۆن
گه‌ر په‌رله‌مان زورینه‌ بوو
په‌رله‌مانتار وه‌ك مرووره‌
كاتێك مه‌لا سیاسی بوو
نصوص ده‌بێت به‌ ته‌علیمات
حكومه‌ت بو به‌ كۆمپانیا
 مه‌سئول ده‌بێت به‌ كائینات
هه‌مووش رازی بین به‌ شه‌وگار
ئاسۆ دره‌نگ ده‌رئه‌كه‌وێ‌.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.