له‌وێنه‌یه‌كی وه همی دایكما بۆباووكم ئه‌گریم كه براكووژی لێی سه‌ندم
له یاده‌وه‌رییه تاڵه‌كانما نیوه‌ڕۆیه‌ك له بوونی دایك وباوكما هاته وه یادم وبه كووڵ گریام ..گریان بۆ كزۆڵه‌یم وئێستای بێ دایك وباوكیم ,یاده‌وه‌ری نیوه‌ڕۆیه‌كی تاڵ وه‌ك ژه‌هر,راخستنی سفره‌یه‌كی بێ به ختی وپڕ له ژان بۆ خواردنی ته‌ماته‌ی سوره‌و كرا‌و كه ئه‌ویشیان پێ ڕه‌وا نه‌بینین له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی باوكی پڕ سۆزم له نان چی ببینم دووپیاوی له‌باوكم داماوتر به‌چه‌كه‌وه خۆیان كرد به‌ژورداو به‌په‌له نه‌یان هێشت دوانانمان له‌گه‌ڵ بخوات و خۆیان گۆڕی وڕۆیشتن ئیتر هه‌ر ئه‌و ڕۆینه‌بوو ئه‌وه دوا دیدار و دوا ته‌ماته و دوا سۆزی باوك و دایك و دوا سفره‌مان بوو….باوكم ڕۆی وون بووئیتر به‌دیداری شاد نه‌بومه‌وه‌وكه‌سیش جێی ئه‌وی بۆنه‌گرتمه‌وه ودایكیشم هه‌ر زوو جێی هێشتم وماڵ ئاوایی لێ كردم,ئێستا دایكم دایكی كجێكی خنجیله‌یه‌ونازداره نه‌ك وه‌ك من خه‌مبار,منیش له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه‌دائه‌ژیم كه وام له‌هه‌ناوی دایكماوچاوه‌ڕێی باوكمم له‌وسه‌فه‌ری براكووژییه‌بگه‌ڕێته‌وه‌وله‌ئامێزم بگرێته‌وه وه‌كوجاران یان ئه‌وه‌تا منیش سه‌فه‌رم بۆباوه‌شی هه‌ردووكیانه به‌م گریانه پڕسۆیه‌وه كه‌ده‌سه‌ڵاتی كووردی بۆی دابین كردووم وبه‌بێ هیچ لێ برسینه‌وه‌یه‌ك له‌من وهه‌زاره‌های وه كو من كه گریان پیشه‌مانه…ئافه‌رم سه‌رانی ڕوڕه‌ش سه‌رانی دزو گه‌نده‌ڵ هه‌ڵگیرسه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆ بوو به‌ده‌ست و دیاریه‌ك بۆمن و هه‌زاره‌ها مناڵی چاوگه‌شی ترتان هه‌ڵبژارد هه‌ر بژین بۆ دڵسۆزیتان بۆخه‌نده خستنه سه‌رلێوی مناڵانی كوورد, بابه نوئێله‌كانی كوورد ده‌ست ودیاری مه‌رگ هه‌رله‌ئێوه‌ی نابه‌رپرس جوانه
16/10/2012
aawat40@yahoo.com
ئاوات چوارباخی