له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوودا
خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاریانه
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا واتا پێشكه‌وتنی مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه,پێشكه‌وتنیشی بێ بیركردنه‌وه ناخولقێت گه‌وره‌ترین كێشه‌ش له ئێستا كه هه‌یه و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بیرناكه‌ینه‌وه به پێی پێویست.
گومان له‌وه دا نیه هۆكار گرنگه هه‌بێ بۆ پێشكه‌وتن,كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك یابان هۆكاری ئه‌و به‌ره‌و پێش چوونه‌ی یابان بۆ ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌یی به‌سه‌ر یابان هات ئه‌گه‌رێته‌وه,دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی یابان به‌تایبه‌ت هێرۆشیما كه وێرانكاریه‌كی زۆری پێوه دیار بوو بووه هۆكار بۆ گه‌لی یابان دوای ئه‌وه گه‌لی یابان به‌م هۆكاره بیریانكرده‌وه و هه‌وڵیاندا تا ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌واوی جیهان پێیان سه‌رسامن.چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی باس ئه‌كه‌م دڵنیام له‌وه‌ی زیاتر هه‌ن به‌لام له‌م نوسینه ته‌نها چه‌ند هۆكاریكی سه‌ره‌كی باس ئه‌كه‌ین.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه ئه‌به‌نه‌وه به ئه‌نجام نه‌دانی به پێچه‌وانه‌وه به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ئه‌به‌ن.
-خوێندنه‌وه: وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ بیركردنه‌وه,بیركردنه‌وه‌ش هۆكاریكی سه‌ره‌كیه بۆ پێشكه‌وتن,یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو بریتیه له خوێندنه‌وه !
ئێستا ئه‌گه‌ر بته‌وێ سه‌ر بكه‌وی به‌سه‌ر شارستانیه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌ك,هه‌وڵ بده تاكه‌كان وا لێبكه‌یت دور بكه‌ونه‌وه له خوێندنه‌وه,گه‌نجان و پیران و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانیش له ئاست خوێندنه‌وه به‌و شێوه‌یه نینه خوێندنه‌وه پێویسته بیكه‌ینه مه‌له‌كه له خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌گه‌لمان بێت,هۆكاره‌كان زۆرن بۆ ئه‌و كێشه‌یه من سیسته‌می په‌روه‌رده وفیُركردن به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌زانم به‌داخه‌وه وا له قوتابی ئه‌كا رقی له كتێب بێت.
-هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیاریه‌تی: پێویسته هه‌موومان هه‌ست بكه‌ین به‌وه‌ی ئێمه ئه‌ركێكمان له‌سه‌ره ئه‌ویش خزمه‌ت كردنه به كۆمه‌ڵگا ئه‌مه هه‌ستكردنه,بچوكرتین نموونه چه‌ندین جار هه‌موومان بینیومانه فرێدانی زبل به تایبه‌ت له ناو سه‌یاره,ئه‌مه بچوكرتین نموونه‌یه به‌لام به‌راستی ناشیرنه ئه‌گه‌ر بێت هه‌ستكردنی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بێ له نێوان قوتابی و قوتابخانه‌كه‌ی,دوكاندار به‌رامبه‌ر فرۆشیاره‌كان,ده‌سه‌لات به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به بێ هیچ گومانێگ كۆمه‌ڵگا به‌ره و پێشكه‌وتن ئه‌چێت.
-لاوازی سیسته‌مه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان: ئه‌و سیسته‌مه ته‌نها وا له قوتابی هه‌موو بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نمره بێت نه‌وه‌ك فێر بوون,هۆكاری ئه‌مه‌ش قوتابیان نین ئه‌م سیسته‌مه‌یه چونكه پێویست بوو له قۆناغی بنه‌ره‌تیه‌وه قوتابی وا په‌روه‌رده كرایه كه نمره هیچ نیه ته‌نیا فێر بوون گرنگه,بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌ك یابان له قوتاغی 1 تا 9 له‌وێ هیچ وانه‌یه‌كی ره‌سمی ناخوێندرێت له‌سه‌ر نمره ته‌نیا بنه‌ماكانی ئه‌خلاق و چۆنیه‌تی ژیان ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرنگ بۆ قوتابی به هیچ شێوه‌یه‌كیش باسی نمره ناكرێ,ئایا ئێمه به‌و شێوه‌یه ده‌خوێنین ئه‌و 9 ساڵه‌ش خۆ هه‌ر ئه‌خوێنین ئه‌ی بۆچی ئێمه له ئه‌وان پێشتر نه‌كه‌وتوین له كاتێك زیاتر ئه‌خوێنین !,قوتابخانه‌كان شوێنیكی گونجاویان نیه قوتابی هه‌س به ئیسراحه‌ت بكا تێیدا,كتێبخانه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك ته‌رخان بكرێ به كتێب خوێندنه‌وه به‌داخه‌وه,له به‌یانی تا نیوه‌رۆ ته‌نها و ته‌نها وانه,هۆكار ئه‌مانه‌یه قوتابی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی هه‌یه كه رقی له قوتابخانه‌یه,به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی باسمان كرد هه‌وڵ بدرێت دڵنیام ئاكامێكی باشی ئه‌بێ.
-دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی:دادپه‌روه‌ری خۆی ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و مافه واتا یه‌كسانی له نێوان هاوڵاتیان,مه‌به‌سمان له هه‌بوونی دادپه‌روه‌ری وتا هه‌بوونی رێز و پاراستنی كه‌رامه‌ی مرۆڤ,دابین كردنی ئازادی بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بێ جیاوازی ئازادی ئه‌ندێشه,ئازادی بیر‌و را ,ئازادی سیاسی…هتد,ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازادیه نه‌بوو هاوڵاتیانی هه‌ر وڵاتێك بێ ناچار ئه‌بێ ببێته په‌نابه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بێت و مافی هه‌بێت ره‌نگه وڵاته‌كه جێبێلێت,به‌مه‌ش به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی هاوڵاتی له وڵات‌دا كێ پێشكه‌وتن بكا له كۆمه‌ڵگا,
-نه‌بوونی هۆكاری باش بۆ بیركردنه‌وه:هۆكاره‌كانی بیركردنه‌وه بریتین له(میدیا,خێزان,نوسراوه‌كان) میدیاكان به‌شێكن له‌و دواكه‌وتنه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌وان نه‌بوونه‌ته هۆكارێكی باش بۆ بیركردنه‌وه بگره كێشه‌یان زیاد كردوه بۆ كۆمه‌ڵگا,له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو منداڵێك بچوك دزی كردبوو وتیان هۆكاری چی بوو ئه‌وه‌ت كرد,به‌داخه‌وه وتی هۆكاره‌كه‌ی لاسایی فیلمێكم كرده‌وه مه‌به‌ستم ئه‌و فیلمانه‌یه له میدیاكانی ئێره به‌خش ئه‌كرێ,كه‌واته ئه‌وه‌ی مایه‌وه خێزان و نوسراوه‌كانن خێزان له كۆمه‌ڵگای كوردی ئاستی ر‌وشنبیریان به گشتی به‌و شێوه‌یه نیه تا بتوانێت وا بكا گه‌نجێكی بیركه‌ره‌وه ده‌رچێت به‌لكو خێزان ده‌توانیچت وا له‌و گه‌نجه بكات لانی كه‌م بیربكاته‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایانه,ئه‌مه‌ش باشه به‌لام نه‌وه‌ك وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه ئه‌بێ هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و نوسراوه‌كان,نوسراوه‌كان بكا به سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه وه‌ك باسمان كرد خوێنه‌ر زۆر كه‌م و خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه گرنگی ناده‌ن به خوێندنه‌وه ئه‌مه‌ش یه‌كێیه له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه,دڵنیام له‌وه‌ی تۆ زۆر گه‌وره‌ترین له‌وه‌ی كه ئێستا ده‌خوێنیته‌وه بۆیه با ئه‌مه بكه‌ین به مه‌له‌كه بكه‌ین به به‌شێك له پێكهاته‌مان خوێندنه‌وه سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌كانمان بێت كۆمه‌ڵگایه‌كی نموونه‌یی درووست ئه‌بێ,به‌و هیوایه ئاشت بینه‌وه له‌گه‌ل كتێب.
-دڵسۆزی:ئه‌گه‌ر هاتبایه هه‌موومان تۆزێك ئه‌و دڵسۆزیه‌مان بۆ كۆمه‌لگا هه‌بوایه كه دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی هه‌یه‌تی,دڵنیا ئه‌بووم ئه‌و خالانه‌ی باسمانن كرد هه‌موو تیامان ئه‌بوو ئه‌گه‌ر دڵسۆزیمان هه‌بووایه,ببینه خه‌ڵكی به‌داخه‌وه بچوكترین دڵسۆزیان بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نیه له پیس نه‌كردنی ژینگه بگره تا چه‌ندینی تر كه بچوكن.
من ئه‌م شه‌ش هۆكاره به سه‌ره‌كیترین هۆكار ئه‌زانم بۆ پێشنه‌كه‌وتنی كۆمه‌ڵگا,ره‌نگه هۆكاری تر هه‌بێ به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه دام ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكارانه له كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بوو كێشه‌كانی تر ئاسان ئه‌بێ,هیوام وایه هاورێیانی نوسه‌ر بیر له‌م بابه‌ته بكه‌نه‌وه قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه بكرێت.
دیڤان موزه‌فه‌ر
-له ژماره 936 ی رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو بلاوكراوه‌ته‌وه