له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی كیژۆڵه‌یه‌كدا……….. كاروان محه‌مه‌د فه‌تاح
ئه‌و ڕۆژه شار زۆر جیاوازتر له‌ڕۆژه‌كانی دی خۆی نمایش ده‌كرد، هه‌وا فێنك و شار ئارام و ئاسمان ساماڵ بوو، خۆر ده‌دره‌وشایه‌وه‌و ورشه‌ی په‌خش ده‌كرد. له‌وه‌ته‌ی له‌و شاره‌دا بووم هیچ ڕۆژێكم به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژه جیاواز نه‌بینیبوو، ئه‌مه دڵخۆش و شادومانی كردم، ئاخر بوونی جیاوازییه واده‌كات ژیان جوانتر و ڕه‌نگاوڕه‌نگتر پێناسه‌ی خۆی بكات و لهززهتبهخشتر بێت بۆ مرۆڤ، به‌وه‌دا هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ هه‌وایه‌كی مه‌یله و زه‌ردی خنكاوی خۆڵه‌مێشی شاری ده‌ته‌نی.پاش ته‌واوبونی ده‌وامی زانكۆم براده‌رێكم ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌پێشم ڕاگرت و وتی((سه‌ركه‌وه، ده‌تبه‌مه‌وه بۆ به‌شه ناوخۆییهكهت.)) منیش سوپاسگوزاریم لێ‌كرد و چوومه نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه. له‌پڕ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا داوای دابه‌زینم كرد، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه چه‌ندینجار نوێژم تیایدا ئه‌نجام داوه، وه‌لێ ئه‌وه‌نده‌ی كچێك منی كهمهندگیر ده‌كرد بۆ ئه‌و مزگه‌وته، هێنده ترس و خۆشه‌ویستی خودا ئه‌و هێزه‌یان بهمن نه‌ده‌به‌خشی. نازانم چی هێزێك له‌ناخه‌وه پاڵی پێوه ده‌نام و پێی ده‌گووتم <<لێره دابه‌زه!>>. هاوڕێكه‌م نكۆلی لێم نه‌كرد و دایبه‌زاندم بێئه‌وه‌ی بپرسێت(( بۆ لێره داده‌به‌زیت؟ خۆ ئێره ئه‌و شوێنه نییه كه‌بڕیاره بۆی بچیت؟))
كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ بوو،شه‌ماڵێكی فێنك تازه خه‌ریك بوو ده‌واری له‌شاردا هه‌ڵده‌خست، پیاوه پیره ده‌ست كۆڵهوژهكان به‌هێمنی و به‌بێ ورته تاقم تاقم ده‌چوون بۆ مزگه‌وت، بۆ سپیكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی ڕابوردوویان و ، زۆر جاریش وه‌كو خۆیان ده‌یانووت(( خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ژیانی ئه‌و دونیا، تازه ئێمه ده‌ستمان له‌م دنیایه شۆردووه،ژیان و ئێمه چه‌ندین فرسه‌خ له‌یه‌كه‌وه دوورین، ئه‌و ژیانه‌ی كه‌بۆ ئێمه هه‌ر مایه‌ی په‌ژاره و نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی و ناخۆشی و نه‌خۆشی بووه. )) ئاخر پیاوه به‌ساڵاچووه‌كان له‌كۆتایی ته‌مه‌نیاندا خۆیان به‌خودا ده‌فرۆشن و هه‌موو كاتی خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ خوودا په‌رستی. گه‌شتمه سه‌ر سووچی كۆڵانه‌كه، مووچووڕكهی ترس و خۆشی سه‌راپای له‌شمی داگیركرد. چاوم به‌هه‌موو كۆڵانه‌كه‌دا گێرا، حه‌زم ده‌كرد بیلبیله‌ی چاوم زیاد له پێویست فراوان بێت، نه‌ك من ئاگادار نه‌بم و ئه‌و به‌لامدا گووزه‌ر بكات. كۆڵانێك سه‌راپا قیرتاوكراو و پڕ له‌ئۆتۆمبیلی مۆدێل نوێی ڕاگیراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كاندا و چه‌ند دووكانێكی سه‌وزه فرۆشتن و قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ندێ منداڵی پایسكیلسوار و سێی و چوار دارچناری به‌ژن به‌رز و چه‌ند عاموودێكی پێچراو بهوایهری مۆلیده و چه‌ند ژنێك بهسهربانهكانهوه خه‌ریكی هه‌ڵخستنی ئه‌و جلانه بوون كه شۆردبوویان و، ئاوه‌چۆڕیان ده‌كرد و ده‌یاندا بهتهنافهكاندا. هێدی هێدی هه‌نگاوم هه‌ڵده‌هێنا به‌ره‌و ناو كۆڵانه‌كه، تازیاتر ئاماڵ ده‌بوومه‌وه له‌ماڵی ئه‌وان ترس و ئومێدم زیاتر ده‌بوو، ترس لهنهبینینی كیژۆڵه‌یه‌كی ناسك و، ئومێد بهچاوپێكهوتن به‌و كچه سیحراوییه، ئه‌و له‌توخمی ئه‌و كچانه بوو كه هێشتا په‌یمانی یه‌كه‌م جێژووانی به‌هیچ كوڕێك نه‌دابوو. ئه‌و كیژۆڵه‌یه خاوه‌نی جوانییه‌كی ئه‌فسووناوی بوو، هێزی ڕاكێشانی وه‌كو موگناتیس زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر بوو، هه‌ر كه‌س بیدیبایه یه‌كسه‌ر شه‌یدای ده‌بوو و نه‌یده‌توانی خۆی له‌ته‌لیسمی رزگار بكات، به‌ژن و باڵایه‌كی بچووك و باریك و ڕێك، جووتێك چاوی ڕه‌شی به‌نازی دره‌وشه‌دار، نیگایه‌كی سیحراوی، زۆرجار واگومانم ده‌برد كه له‌جنسی ئاده‌می نییه، به‌ڵكو پهرییهكه و خودا دایبه‌زاندووه‌ته سه‌ر زه‌وی، كاتێك كه پێده‌كه‌نێت ددانه‌كانی وه‌كو به‌فر سپی ده‌چنه‌وه و ،خه‌نده‌كانی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌ساده‌یی و دڵشادی، تازیاتر پێده‌كه‌نی زیاتر ساده‌یی و دڵشادی ئه‌وت بۆ ڕوون ده‌بووه‌وه.
له‌ژێر دارچنارێكی به‌رزی به‌رده‌م ماڵیاندا وه‌ستام، شنه‌با و سرووهیهكی خۆش دارچنارهكهی ده‌له‌رانده‌وه و یاری ده‌كرد به گه‌ڵاكانی و نهوازشیانی ده‌كرد. چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك له‌ژوور سه‌رمه‌وه جریوه‌یان ده‌هات و ده‌نگیان وه‌كو سه‌مفۆنیا ده‌هاته به‌رگوێم. قه‌ده‌رێك وه‌ستام و له‌چاوه‌ڕوانیدا مامه‌وه، دواتر چوومه دووكانێك كه قوتابییه‌كی خۆمی لێ‌بوو، مژووڵی یاری تاووڵه بوو، وادیاربوو ده‌یویست به‌ختی خۆی تاقیبكاته‌وه، پرسیارم لێ‌كرد كه ئه‌و كچه له‌كوێیه و كه‌ی له‌ده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ پێی گوتم:(( مامۆستا له‌گه‌ل برایه‌كیدا لهقوتابخانهیهكی نموونه‌یی وه‌رگیراون و كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی پاسێكی كه‌سك و سپی دێته شوێنیان و یه‌ك به‌دواوه دهیاهێنێتهوه و به‌لای ئێمه‌دا تێده‌په‌ڕن و ئه‌وان له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا داده‌گرێت). من وه‌كو ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به گوێیه‌كانی خۆم نه‌كه‌م، ئه‌و قسانه‌م پێی دووباره كرده‌وه كه‌ئێستا پێی گووتم، ئه‌ویش لێبڕاوانه بۆی دووپات كردمه‌وه:(( ئه‌رێ مامۆستا، لهپاسێكی كه‌سك و سپی‌دا له‌سه‌عات یه‌ك به‌دواوه دێنه‌وه)).دووباره گه‌ڕامه‌وه ژێر دارچنارهكه، ئه‌و داره‌ی كه وه‌كو داری چاوه‌ڕوانی ده‌مبینی. له‌ناكاو هه‌ستم به نۆستالیژیایه‌كی قووڵ كرد، ئه‌و ده‌مانه‌ی كه‌پێكه‌وه له‌ناو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا، ئه‌و به‌خواردنی كێك و منیش به‌خویندنه‌وه‌ی ڕۆمانی(( به‌رزاییه‌كانی ویدرینگ)) ی ڕۆمانننوسی به‌ریتانی ( ئیمێلی برۆنتی) شانبه‌شانی یه‌كدی ده‌ڕۆیشتین، ئه‌و ناو به‌ناو گۆرانییه‌كی بۆم ده‌ووت و منیش گوێم بۆ شل ده‌كرد و، ئه‌و كاتانه‌ی كهلهگۆڕهپانی قوتابخانه‌كه‌دا له‌نێو سه‌رما و سۆڵه‌ی زستاندا و له‌و ساحه چیمهنتۆیهدا یاری تۆپی پێمان ده‌كرد. نازانم بۆ ئه‌و ساتانه‌م بیركه‌وته‌وه و گه‌ڕامه‌وه بۆ ڕابوردوو ؟ ئایا مرۆڤ به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌ڕابوردوو ناتوانێت ئێستا بژی؟ ڕه‌نگه…… نازانم……
خه‌ڵكی به‌پیاده و به‌سواری به‌لامدا تێده‌په‌ڕین، به‌ڵام سه‌رنجم لێنهدهدان، چونكه هیچیان بۆ من جێی بایه‌خ نه‌بوون، ئایا منداڵن؟ كچن؟ كوڕن؟پیاون؟ ژنن؟ پیره‌مێردن؟ جوانن؟ ناشرینن؟ نازانم…. چونكه لێیانم نه‌ده‌ڕوانی. به‌و شێوه‌یه دوو كاتژمێر و نیو له‌چاوه‌ڕوانی پاسێكی سه‌وز و سپی مامه‌وه و چاوی چاوه‌ڕوانیم دانه‌خستبوو، زۆر ماندوو شه‌كه‌ت بووم و ، هێزم لێ‌بڕابوو، ئه‌ژنۆكانم له‌به‌ر ماندوییه‌تی ده‌له‌رزین. هێزێك له‌ناخه‌وه بانگی لێكردم ((به‌دوای چی كه‌وتوویت؟ تۆ و ئه‌و له‌هیچ شتێك‌دا له‌یه‌ك ناچن و یه‌كناگرنه‌وه، باشتره به‌دوای ژیانی خۆتدا بچیت؟ چیت داوه له‌م كیژۆڵه‌یه كه له‌مانای عیشق تێناگات و جوانی و ناسكی ناناسێت و كه‌یفی به‌وانه‌كانی خۆشه‌ویستی نایه‌ت.)) ئه‌مانه‌و چه‌ندین شتی تر له‌ناخه‌وه هانیان ده‌دام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆڵانه جێبهێڵم، كه‌ماوه‌یه‌كه بووه‌ته به‌شێك له‌ژیانم و ناتوانم له‌خۆمی جیابكه‌مه‌وه. وه‌لێ به‌سه‌رخۆمدا زاڵبووم و وتم ده‌بێت چاوه‌ڕوان بم. هه‌ستم ده‌كرد هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌ریشم به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌چاوه‌ڕوانیدا بوون، منداڵه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باوك و دایكیان له‌بازاڕ و ده‌وام، ده‌رگاكان له‌چاوه‌ڕوانی داخستن و، په‌نجه‌ره‌كان له‌چاوه‌ڕوانی كرانه‌وه و، بولبولهكانیش له‌چاوه‌ڕوانی بینینی گوڵێكدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بخوێنن و، ئاسمانی شینیش له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی په‌ڵه ههورهكاندابوون… منیش یه‌كێك بووم لهچاوهڕوانیكهرهكان.. نزیكی دووكاتژمێر و نیوێك به‌و ئازاره ده‌روونییه قووڵه‌ی كه‌چاوه‌ڕوانی دروستی كردبوو مامه‌وه، له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی كیژۆڵه‌یه‌كی سیازده ساڵه له‌پاسێكدا، كه‌چی هه‌ر نه‌هات…هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت…هیوابڕاوانه ملی ڕێی نائومێدیم گرت و، بهتێكشكاوییهوه كۆڵانهكهم جێهێشت، له‌گه‌ل هه‌ڵهێنانی هه‌ر هه‌نگاوێكدا ئاوڕم له‌دوا ده‌دایه‌وه، ئومێدم به‌ده‌ركه‌وتنی پاسێكی كه‌سك و سپی له‌و سه‌ری كۆڵانه پان و پۆڕهكه هه‌بوو، وه‌لێ سه‌د هه‌نگاوێك ڕۆشتم و هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت، لهكۆڵانهكه ده‌رچووم و كۆتا هه‌نگاوی ونبوونم لهكۆڵانهكه دوا ئاوڕم دایه‌وه، كه‌چی پاسه‌كه ده‌رنه‌كه‌وت…دهرنهكهت….ده‌رنه‌كه‌وت…منیش ون بووم…
كه‌سك: سه‌وز
مژووڵ: خه‌ریك
ورشه: ڕووناكی
نۆستالیژیا: خۆشه‌ویستی بۆ ڕابوردوو (حنین)
ئاماڵ: نزیك