Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
له‌ژێر گزنگێكی ڕه‌شدا سه‌ما‌یه‌ك … کاروان عومه‌ر

له‌ژێر گزنگێكی ڕه‌شدا سه‌ما‌یه‌ك … کاروان عومه‌ر

Closed
by May 1, 2011 گشتی

له‌وێ ، له‌ده‌ره‌وه، له كوێ ئێمه ‌خۆ‌مان ئه‌سووڕێنین ، هه‌ڵئه‌پژێنین ، ئه‌خو‌لێنینه‌وه ئه‌وه ئێمه‌ین…له یه‌كه‌م ساتدا كه‌سه‌ما ئه‌كه‌ین ئێمه ئه‌ژین،ئه‌و ژیانه‌ی كه پێشتر هه‌ستمان به بوونی نه‌كردبوو، له‌كوێ.. له به‌ركه‌وتن و پێكدادانی قاچه‌كان ، هه‌رده‌م له‌وێدا خۆڵی سه‌رچاوه‌ی ژیان هه‌ڵئه قوڵێ، هه‌روه‌ك بووبه ئه ڵێ ….(سه رتاپای ژیان ، بریتیه له جوو‌ڵاندن).
لێره دا له به ر ئه نجامی هه موو ئه و ڕوداوانه ی،که له ماوه ی دوو مانگی پێشوودا ده رهه ق به جه سته ی تاکی کورد کراوه،
ته نها له به رئه وه ی بۆ یه که م جاره، له مێژووی دوای راپه ڕیندا به ئازادی له جووڵه یه کی سه ما ئامێزدا،ئه یه وێت مانایه کی نوێ بدات به ژیانی،به جووڵه کانی، به هه ڵپژانه کانی،به خولانه وه كانی،به هه ڵپژان و هه ڵڕژانه كانی که به كت و پڕی گێژه ڵو كه ن لێره و‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ه به ره و ئه وێ به ریتمێك ئه بز وێن که هه ڵقووڵاوی زیانی ڕاسته قینه ی هه موو تاکه کانه به جیاوازی ده نگ وو ره نگه کانه وه کانه وه،ئه م پرسیارانه وه ک سه ره تایه ک بۆ نوسینه که م ئه خه مه ڕوو:
‌‌
ئایا کاتی ئه وه نه هاتووه که جه سته ی تاکی کورد پێنا سه بکرێ؟
ئایا تاکی کورد جه سته ی خۆی ئه ناسێ؟
ئا یا جه سته ی تاکی کورد ئازاده؟
چونکه دوا جار بۆ تێگه یشتن له جه سته ی میلله تێک،ئه بێت سه ره تا له تێگه یشتن له جه سته ی تاکه کانیه وه ده ست پێبکه ین.
دیاره پرسیارگه لێکی زۆر هه ن و بۆ وه ڵامدانه وه یان،پێویستمان به خوێندنه وه یه کی ووردی مێژووی کوورده وه ک میلله تێک که له سه ر ئه م گۆی زه مینه ئه ژی ،ئه وه ی من مه به ستمه له م نووسینه دا ورووژاندنی مێژووی جه سته یه کی دابه ش کراوی بێ شووناسی کورده وه ک میلله ت،که به بێ پرس به بێ گه ڕانه وه بۆ تاکه کانی ئه نجام دراوه،که بێگومان کاریگه ریه کی زۆر
ناخۆشی له ئێستادا به سه ر هه ریه ک له ئێمه وه هه یه، به دیوێکی تردامه به ستمه باسی جه سته ی وێران، ماندوو،چه پێنراو، داگیرکراو به هه موو ئه و کایانه ی که ئیش له سه ر پارچه پارچه کردن و له ناوبردنی ئازادی جه سته ی تاکی کورد ئه که ن به درێژایی مێژووی تا ئه مرۆش بکه م.
دیاره دووری پارچه کانی جه سته ی کوردوه ک میلله ت که له دوای دا به شبوونیه وه سه ریهه ڵدا به ده ست خۆمان نیه.به س
ئه کرا دۆستایه تی یه کی به هێز له ماوه ی بیست ساڵی ڕابردوودا بوونیاد بنرایه،به دا خه وه له دۆستایه تی خێڵه کی، وه به به ر ژه وه ندی پارتی سیاسی زیاترهیچ دۆستایه تی و به رژاوه ندیه کی نه ته وا یه تی بوونیاد نه نراوه.
ئه گه ر بێینه سه رباسی جه سته ی تاکی کورد،ئه وه ئێمه به ره وڕوی وێرانه یه ک ئه بینه وه که به هه موو شێوه یه ک بوونی خۆی وه ک جه سته یه کی ته ندروست له ده ست داوه، بۆ بونیاد نانه وه ی پێویستمان به چه نده ها پسپۆڕی بواری (پزیشکیی،
ده روونیی،ئه ناتۆمی،کۆمه ڵایه تی هتد)هه یه، له به ر ئه وه ی جه سته ی تاکی کورد به درێژایی مێژووی ژیانی،له به رده م
هه ڕه شه ی له ناوچووندا بووه، به رده وا م قووربانیه ک بووه له پێش تاوانه کان و له دوای تاوانه کانێش ده ستکه وتی جگه له زیاد بوونی پارچه کانی هیچی تر نه بوه،ئینجا ئه م تاوانانه گه ر به ده ستی داگیر که ر بووبێت یان به ده ستی پارته پێشه واکانی بووبێت،که له ژێر درووشمی ئازاد کردنیدا،به رده وام هه و ڵیان داوه برینه کانی قووڵتر که نه وه تا ڕاده ی سه رکوتکردن،
هه ربۆیه ئه وه ی له ماوه ی بیست ساڵی ژیانی ده سه ڵاتی کوردیدا به سه ر جه سته ی تاکی کوردا هاتووه،بریتی نه بووه له ساڕێژ کردنی برینه کانی به ڵکوو بریتی بووه له قووڵبوونه وه و ڤراوان بوونی ڕووبه ری نێوان جه سته کان،پارچه پارچه کردنی سه رتاپای کایه و دامه زراوه کۆمه ڵایه تی،پیشه یی،به دامه زراوه کانی فێربوون و خێزانیشه وه، تا گه یشتۆته ئه و ڕاده ی که ده سه ڵات بۆ مانه وه ی خۆی جۆره مرۆڤێکی به رهه م هێناوه،که له ناوه وه بێ هێز، به کۆمه ڵێک گرێی ده روونی که سێتی درووست کراوه، له ده ره وه ش پارچه پارجه بوو به ئازارێکی زۆره وه به رده وامی به ژیانی خۆی ئه دا و، له پێناو پاراستنی بژیوی ژیانی خۆی، به هه موو جۆرێک تواناکانی خۆی ئه خاته گه ڕ بۆ له ناوبردنی جووڵه کان له هه مان کاتدا بۆ کۆتایی هێنان به و ئازارانه ی به جۆرێک به رۆکی گرتوه که خۆشی نازانێت چۆن رزگار بێ لێی،ئازاره کانی ئه م جۆره مرۆڤه ڕۆبۆت ئاسا دڕنده ییه کی تایبه ت وه که م وێنه ی پێ به خشیوه که زۆربه ی کات وه ک که سێک ده رئه که وێ که داوای رزگار بوون بکات،وه ک که سێک که تووشی جۆرێک له ململانێ وه پاڵپێوه نه ری ده روونی بوبێت،که خۆشی نازانێت ئه و گرێ ده روونیه به ره و کوێی ئه بات،هه ربۆیه به رده وام شه لم کوێرم دا ئه پڵۆسێت،بێ ئه وه ی هه ست به وه بکات کێ دا ئه پڵۆسێت و کێ سه رکوت ئه کات،له وه ناگات که ئه م له کۆیله یه تی خۆیه وه،له ئا زاره کانی،له گرێ ده روونیه کانی یه وه سه ما یه ک ئه کات و جووڵه کانی دووره له هه موو به ها مرۆڤایه تیه کان،دووره له به رهه م هێنانی مانایه ک بۆ ژیان،ووشه کانی زمانی جه سته ی ئه وه نده توندو ئاڵۆزن که هیچ جۆرێک له رسته یه ک له کۆریۆگرافیه کدا به رهه م ناهێنن،چونکه پارچه کانی جه سته ی ئه وه نده دوورن بێ ئاگان له هه ر سۆزێک که ناوی خۆشه وویستی بێ،له هه مان کاتدا یاخی یه له به ئا زاردا ن و داپڵۆسینی مرۆڤێکی یاخیبوو که له تێگه یشتنیه وه بۆ ماناکانی ئازادی،له هه ست کردنیه وه بۆ ئه و ئازارانه ی که له ده ر ئه نجامی نا دادپه روه ریه وه دێته کایه وه ،وه بۆ هه وڵدان بۆ چاره سه کردنی هه موو ئه و گرێ ده روونیانه ی که به رۆکی مرۆڤی ئێمه ی به رده وام گرتووه، و ئاسووده گی ژیانی لێتێک داوه یاخی بووه،ئه وی داپڵۆسه ر نازانێت ئه م مرۆڤه جوڵه جه سته ییه كان ی بریتی یه له توانای جه سته به سه ر مێژوویدا ،له نمایش كردن و به كاربردنی جه سته ، وه ك سا ته وه ختێكی دره وشاوه ی بوون ی،ئه و سا ته ی كه جه سته هێماو به هاكانی به رانبه رجیهان ئه خولقێنێ،له بره وپێدانی سنوره كانی،له رێگرتنی شێواندنی و له پارچه پارچه بوونی،ئه م یاخیا نه ی سه ر شه قام ئه یا نه وێت جووڵه کانیان له په یوه ندیه كی ئێستاتیكی وزانستیدا توێژینه وه ی نوێ به رهه م بێنێ،وه کۆتایی به هه موو ئه و وێرانکاریه بێنی که بیست ساڵی ره به قه به ناوی ئازادیه وه به رۆکی گرتووه.
،ئه یا نه وێت راستییه ك له سه ر ئاستی جه سته ی کوردا دا په خش بكه ن،که ده سه ڵاتی فراوان و ڕه ها له ژیانی تاکی کورددا، ده سه ڵاتی جه سته یه کی ته ندروسته به ئاوێزان بوون له گه ڵ هه موو مانا و مافه مرۆڤایه تیه کان،له گه ڵ كامڵ ‌‌بوو ‌نی ڕۆ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌حێکی سه رکێش،که ڕێگا ئه گرێت له وه ستان و خه فه بون و ژیانی تاریكی جه سته ی تاکه کانی،وه ڕێگه ئه گرێت له ترس له جه سته و له خه ون و گوتاره كانی،وه له هه مان کاتدا ڕێگه ئه گرێت له به حه ڵال كردن و ساز كردنی جه سته بۆ جه نگه كان،كه ئه وه نده ی تر پالپێوه نه ری جه سته ن به ره و بێ مانایی،نا ئاماده یی،مردوویی،بێ خه ون و دا واكاری.
رۆژی جیهانی سه ما له ساڵی (1982) له لایه ن كۆمیته ی نێونه ته وه یی سه ما و په یمانگای نێونه ته وه یی شانۆ
(ITI UNESCO) به روی ژیاندا بانگه وازی بۆ كرا،به بۆنه ی رۆژی له دایك بونی جان جۆرجیس نۆڤێررای سه ماکاره
(1727-1810) یه كێك له گه وره ترین رێفۆرمیسته كانی سه مای كلاسسیكه).

Karwan Omar

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.