له باره‌ی شیعری گه‌نجانه‌وه ….ئارام عه‌لی ڕه‌شید
ته‌وه‌ر
له باره‌ی شیعری گهنجانهوهله گۆڤاری هه‌نار دا کارزان ره‌حمان ته‌وه‌رێکی ئاماده‌کردووه له باره‌ی شیعری گه‌نجانه‌وه
وه‌ک ئه‌و نووسیوێتی
شاعیرانی به‌شداربوو ( رابه‌ر فاریق / ئارێز سمکۆ حوسێن/ رێبین ئه‌حمه‌د خدر) من وه‌ک خوێنه‌رێکی جیددی ئه‌ده‌ب و شیعری کوردی چ کلاسیک و چ شیعری نوێ تائێستا شیعرێکی ئه‌م سێ به ناو شاعیره‌م به‌رچاونه‌که‌وتووه ئیتر ئه‌م ناو به‌خشینه‌وه‌یه له پیاهه‌ڵدان زیاتر هیچی تر نییه. به دڵێکی خۆشه‌وه ده‌ستمکرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره وتم ئینشاڵلا ئه‌م سێ گه‌نجه پرن له تێگه‌یشتن و تێڕامان و خه‌یاڵ و خوێندنه‌وه‌و پۆلینکردن له باره‌ی شیعره‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و کاته‌م به خوێندنه‌وه ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه له ده‌ستچوو به‌فیرۆ ئه‌م سێ گه‌نجه خۆ به شاعیرزانانه له قسه‌ی دووباره‌و سوواو زیاتر هیچیان پێنییه له‌و هه‌موو خوێندنه‌وه‌و شیته‌ڵکردن و راڤه‌و هه‌لخستنه‌ی ئه‌مرۆ که چ له دونیا‌و ج له هه‌ندێک قه‌له‌می کوردی ده‌ڕژێن، ئه‌م سێ گه‌نجه له سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌کانیاندا به بۆڵه‌بۆڵ و گله‌یکردنم ناڕازیبوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی که دونیای ئه‌ده‌ب و شیعری کوردی هه‌ر خه‌ریکی پێڕو پێڕکاری و ئه‌م ناوی ئه‌و دێنێ و ئه‌م ستایشی ئه‌و ده‌کات ، که‌چی ئه‌م سێ که‌نجه بێ شیعره هه‌ر خۆیان له‌م ته‌وه‌ره‌دا که‌وتوونه‌ته ناوهێنانی هه‌ندێک که‌س و ستایشیان ده‌که‌ن هه‌ر به قسه‌کانیان دیاره که نووقمی ده‌رباری و ستایشن که‌چی خۆیشیان گله‌ی له‌م دۆخه ده‌که‌ن ئاخر پارتی و یه‌کێتی چۆن خه‌م له‌م گه‌نجانه ده‌خۆم هه‌ر خۆیان ره‌خنه‌ی دۆخێک ئه‌تمۆسفێرێک ده‌که‌ن که‌چی هه‌رخۆیان بۆ خۆیان به‌ڕه‌وایده‌بینن ستایشی کۆمه‌ڵێک که‌س بکه‌ن یه‌کێک له‌م گه‌نجانه که رابه‌ر فاریقه ده‌ڵێت : ماردین ئیبراهیم نه‌بێت هیچ که‌نجێکیتر خاوه‌نی ده‌نگی شیعری خۆی نییه یه‌م گه‌نجه هێنده به ره‌هایی قسه‌ده‌کات وه‌ک بڵیت شیعری کوردی به‌ده‌ست ئه‌م قسانه‌وه حه‌سابێته‌وه کاکی برا تۆ ئه‌گه‌ر ئاگاداریت له شیعری کوردی ده‌تزانی هه‌موو شیعره‌کانی ماردین له ژێر کاریگه‌ری شیعره‌کانی به‌ختیار عه‌لی،دا نووسراون ماردین بۆ خۆیشی ئینکاری ئه‌وه ناکات که له ژێرکاریگه‌ری به‌ختیار عه‌لی،دایه ئیتر تۆ ستایشی چی ده‌که‌یت. له کۆتایدا ئه‌وه‌ده‌ڵێم من هیچ شتێکی تایبه‌تم له گه‌ڵ ئه‌م سێ ئینسانه‌دا نییه جێگای رێزن به‌لام خۆشه‌ویستیم بۆ شیعر وایلێکردم ئه‌م چه‌ند دێره بنووسم ، شتێکی‌تر له هه‌موو دونیادا له هه‌ربوارێکد که‌سانێک ده‌خه‌نه به‌رچاو شتێکیان کردبێت ئه‌گه‌ر که‌میش بێت که‌چی ئه‌م سێ براده‌ره‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره تائێستا دوو شیعری جوانیان نه‌نووسیوه که جێگای قسه‌کردن و لێ وردبوونه‌وه‌بێت ئیتر ئه‌گه‌ر براده‌ری و پێترچێتی و شارچێتی نییه بۆ له هیچ نه‌بوو ته‌وه‌ریان بۆ سازده‌که‌ن .
له‌گه‌ڵڕێزم
ئارام عه‌لی ڕه‌شید