له ته‌له‌فۆنی گشتی په‌یوه‌ندی به خوێنه‌رانه‌وه بكه
ئه‌و سندوقه ڕه‌نگ سورانه‌ی كه به مه‌به‌ستی ته‌له‌فۆنی گشتی به‌كارده‌هات له ساڵانی شه‌سته‌كان، ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایل هه‌یه و خه‌ڵك پێویستیان به‌و ئامێرانه نه‌ماوه بۆ مه‌بستێكی تری جیاواز و گرنگ به‌كارده‌هێنرێ. كلاودیا كولی (ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی كتێبخانه‌ی كلینتۆن) به بیرۆكه‌یه‌كی جوانه‌وه هه‌ڵسا به دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه و به مه‌به‌ستێكی چاكه خوازانه و خزمه‌تكردن به خه‌ڵك. ئه‌ویش به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه بوو وه‌كو كتێبخانه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كتێب له‌نێوان خوێنه‌ران.
ئه‌م سندوقانه هه‌ندێ گۆڕانكاریی تێداكرا ئه‌ویش به زیادكردنی ڕه‌فه و كتێبێكی زۆر. كه پێكهاتووه له چه‌ند ڕه‌فه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر له 140 كتێب له‌خۆده‌گرێ. ئه‌م كتێبخانه‌یه كتێبخانه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هاوڕێیان و دراوسێكانه. یاسای كتێبخانه‌كه‌ش بریتیه له (كتێبێك دانێ و كتێبێك ببه) واته هه‌ركه‌سێ بیه‌وێت كتێبێك له‌و كتێبخانه‌یه ببات ده‌بێ كتێبێك له‌ناوی به‌جێبهێڵێ. به‌م جۆره هه‌موو ماڵه دراوسێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌یه‌كه‌وه نزیكن ده‌توانن سود له‌كتێبی یه‌كتر وه‌ربگرن و له‌گه‌ڵ یه‌كدی كتێبه‌كان ئاڵۆگۆڕكه‌ن. شایانه ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌و جۆره كتێبخانه‌یه به بچوكترین كتێبخانه‌ی ئه‌مریكا داده‌نرێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه جۆره كتێبخانه‌یه له وولاتی به‌ریتانیاش بونیان هه‌یه.
جیاوازی ئه‌م كتێبخانه له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌كانی تر له‌وه دایه
1- ئه‌م كتێبخانانه له هه‌ركتێبخانه‌یه‌كی تر له خوێنه‌ره‌وه نزیكتره.
2- خوێنه‌ر به كه‌مترین كات ده‌توانێ به كتێبی خۆی بگات.
3- كتێبخانه‌كه پێویستی به هیچ كه‌سێ نیه چاودێری بكات واته كتێبه‌وانی پێوست نیه.
4- خه‌رجی ناوێت.
5- كاتی داخستن و كردنه‌وه‌ی نیه واته له هه‌ر كاتێ بته‌وێ كتێبت له‌به‌رده‌ستایه و هه‌موو كات ده‌توانی بچیت كتێبی پێویستی خۆت بهێنی.
كتێب چاره‌ی ده‌ردی تێنه‌گه‌یشتن و شوێن زاڵم كه‌وتن و گه‌نده‌ڵی و نه‌زانی و سه‌دان ده‌ردی دیه. كورد له سه‌رده‌مێكی وادا حه‌ق و ئه‌ركه خوێندنه‌وه بكاته كرده‌ی ڕۆژانه‌ی خۆی، چونكه ته‌نها و ته‌نها زانین چاره‌ی هه‌موو ده‌ردێكه، لای هه‌موانیش ڕوونه كه كتێب سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانست و زانینیه. كه ئه‌و بابه‌ته‌م بیست و پێم زانی، لام زۆر جێی سه‌رنج بوو. ڕه‌نگه هاووڵاتی هه‌ر ووڵاتێكی تر ئێستا خۆزگه به‌وان بخوازێت كه شتی له‌م جۆره هه‌بێ و خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده به‌ده‌م خوێندنه‌وه و كتێب بن. به‌ڵام نازانم ! منی كورد خۆزگه‌ی بۆ بخوازم یان نــا!
وێنه‌كه له‌چه‌په‌وه
تێری سونێت (به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كتێبخانه‌ی كلینتۆن)
جێنی بین (خاوه‌نی سندوقی ته‌له‌فۆنه‌كه)
كلاودیا كولی (خاوه‌نی بیرۆكه)
دۆن لویس (خاوه‌نی ویڵد هایڤ)
په‌شێو مه‌جید
سه‌رچاوه: jigsawsays.jigsaw-london.com
dailyfreeman.com