له خۆمدا شه‌و … کۆچه‌ری
Closed
چ باریکه دووکه‌ڵێکه
وه‌ها مه‌دهۆشی کردووم
وه‌ها قانعی کردووم
چ یاره عه‌یارێکه
سه‌رمه‌ستی مه‌ستی مه‌ی کردووم !
چ لایلایه‌ی له‌یلایه‌که
زینده منداڵی کردووم
چ حه‌ی حه‌ی مه‌حویه‌که
سۆفی
سۆفی نه‌ی کردووم
جه‌ماله‌تی کرده چه‌توون
له سه‌د په‌ت
جوڵه گورانت کردووم
له ده‌رد و به‌رد
ئاسنی سه‌رد
ده‌شته سوڵتانت کردووم
وه‌ره بمبه تیژ ڕه‌و بمبه
به ده‌ی ده‌ی غیره عه‌وامت کردووم
بینوته بێچاره حاڵم !
به قه‌ولی ده‌روێشانت بردووم
چاو و برژنگ و ئه‌گریجه
به توڕه‌ی تۆفانت بردووم
قه‌د و قامه‌تت قۆریه
هۆش چوی قاوه‌گیرانت کردووم
گه‌رد بێ گه‌رد له گه‌ردا
شوانی شه‌وانت کردووم