له مارسدا ژنێک دێت …. حیات مجید په‌رخی
له مارسد
ژنێک دێت و
له که‌لاوه‌کانی عومری خۆی ڕاده‌مێنێت
ئه‌شریفی خه‌مه سارده‌کانی
به ئه‌سرینی گه‌رمی ئه‌توێنێته‌وه
ژنێک دێت و
لاشه‌ی شکاوی
له به‌ڕه به‌یانی مێژوودا
له باڵای خاچ ئه‌کاته‌وه
به ئه‌سپای سه‌ما له‌گه‌ڵ سه‌حه‌ر
ئه‌کات
باسی بێداریی تاریکی بۆ هه‌تاو ئه‌کات
ئه‌و ژنه سیمای سیزناخه به ئێواره
له ئێواره‌دا
هێدی ……هێدی
سه‌فه‌ر به‌ناو ڕه‌نگه‌کاندا ئه‌کات
تا ئه‌گاته ڕه‌نگی خۆی ره‌نگی ژن
تا ئه‌گاته ده‌نگی خۆی ده‌نگی ژن
سه‌دای که‌له‌بچه‌کانی دڵی
که‌له‌بچه‌کانی هزری
زامه‌کانی جه‌سته‌ی
هێمن ….هێمن
به نه‌غمه‌ی سه‌مفۆنیایه‌ک
هه‌موو که‌له‌بچه‌کان ئه‌شکێنێ
و
نه‌رم ……نه‌رم
به‌سه‌ر گه‌وهه‌ری خه‌ونه‌کانیدا
له باڵ ئه‌دا
هه‌ڵئه‌فرێت به‌سه‌ر باژێڕه‌کانی مه‌نفادا
هاژه‌ی ئازاری ژنه ژان گرتوه‌کان ئه‌بیستێت
هاژه‌ی بێداری کچه دڵ کوژراوه‌کان ئه‌بیستێ
هاژه‌ی نه‌داری
هاژه‌ی وویژدانی
بیوه‌ژنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌بیستێ
هه‌ستیان
شه‌قار شه‌قاره به زام
پڕن له ئارامیی ئه‌به‌دی
به نیگای چاویاندا پێکانی
زه‌مه‌نێکی دوورتر
زه‌مه‌نێکی شه‌رمنتر
حه‌شار دراوه
له ئاسمانی خه‌ونه‌کانیاندا
بۆنی هه‌موو ئه‌و ئه‌ستیرانه ده‌کا
ئه‌و ئه‌ستێرانه رۆحی ژنه
قه‌قنه‌سه‌کانی شیکاگۆیان
به به‌ڕۆکی بڕ له نوری خۆیان هه‌ڵواسیوه
هه‌ر له‌وێوه ژنێکی کاکوڵ سپی
له دامێنی حه‌وته‌وانه‌وه
هه‌ورێک ئه‌ژه‌نێت
بۆ بیابانیکی تینوو تینوو
بیابانێک که ڕۆحی ژنه
بیابانێک پڕ پڕه له دۆزه‌خه‌کانی ته‌نیایی
ژنێک دێت و
ئاره‌زوه شکاوه‌کانی له بانیژه‌ی
خولیادا سه‌وز ئه‌کا
ژنێک دێت و
دڵی مۆری له بێباکی زه‌مه‌ن
به گوێسه‌وانه سه‌هۆڵیه‌کانی
ئه‌مه‌لدا هه‌ڵئه‌واسێ
تا به نه‌مری له حزووری به‌فردا
به پاکیزه‌ی بمینێته‌وه
له ڕه‌شی ڕۆژگار به دوور بێت
که‌سه‌ره‌کان له‌سه‌ر کۆشی ئه‌دورێته‌وه
له سینه‌یدا فه‌ریکه په‌پووله‌کان بۆ هه‌میشه
به‌خیوو ئه‌کا
له مارسدا ژنێک دێت و
باوه‌ڵێک مه‌راقی پێیه
له بیده‌نگیدا نوقم وله چاوه‌ڕوانودا ته‌نیا
هه‌موو شه‌وێ
تاریکی ……..ته‌نیایی
هه‌نجن هه‌نجنی ئه‌کات و
له تاریک و لێڵه‌ی به‌یان
ئه‌ژێته‌وه بۆ خه‌مه‌کان
به مه‌لوولی سێبه‌ره‌که‌ی ڕایده‌کێشێ
بێ‌ناو نیشان
ژنیک دێت و
وێنه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌ی له دڵیدا خولقاوه
خاپووری ئه‌کات
به‌رسیله‌ی خۆزگه‌کانیشی به ته‌نافی
چاڕه‌نووسدا هه‌ڵه‌واسێ
تا له ئێواره‌یه‌کی کڕێوه‌دا
به شکاوی له مه‌یدانی شه‌رمدا
به ناچاری کۆیان ئه‌کاته‌وه
ژنێک دێت و
له ناو ڕووتی ڕۆژگارداهه‌ستی پۆشته‌ی پێیه
هه‌ستی یه‌کسانی
هه‌ستی ژنێتی
ئه‌و ژنه له ناو گه‌رده‌لوولێکدا وون ده‌بێت و
هه‌رگیز …هه‌رگیز
نایه‌ته‌وه
ژنێک دێت و
له سڕ بوونی ته‌مه‌نی ڕاده‌مێنێت
وشه خه‌فه کراوه‌کانی گه‌رووی ئازار ئه‌دات
پرچی په‌موویی له هاوینێکی گه‌رمدا
به تیشکه‌کان شانه ئه‌کات
چاوانیشی له ئاودا قه‌تیس ماوه
دڵی له ئازاردا به‌ستوویه‌تی
له سۆراخی هه‌توانێکه
بۆ تواندنه‌وه‌ی
به‌تیری ئه‌وان به تیری کۆمه‌ڵگه
دڵی ئه‌سمێ
تا له ڕووت بوونه‌وه‌ی په‌یڤێکدا
به‌رائه‌تی خۆی
بۆ ئه‌وان ……بۆ ئێوه
بۆ خودا ڕاڤه بکا
ڕاڤه بکا