له په‌راوێزی دیمانه‌یه‌كی سه‌رۆكی لیستی گۆڕاندا
شێوازی حوكمڕانی لامه‌ركه‌زی و یه‌ك ئیداره‌یی له‌دۆخی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا، وه‌همه
abdulla.mahmud@gmail.comسه‌رۆكی لیستی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كدا كه ئارام عه‌لی سه‌عید له‌گه‌ڵیدا سازیداوه كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و مه‌سه‌له‌ی گرنگ و بناغه‌یی وروژاندووه، كه‌هه‌موویان جێگه‌ی لێڕامان و هه‌ڵوێسته‌و قسه له‌سه‌ركردنن. به‌ڵام میحوه‌ریترین مه‌سه‌له تیایدا بریتیه له‌پێداگری له‌سه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و مه‌سه‌له‌ی دووئیداره‌یی له كوردستاندا. كه به‌ڕاستی پێویستی به وه‌لامه. بۆیه به‌پێویستم زانی له‌وباره‌یه‌وه به‌كورتییش بێت بۆچونی خۆم بخه‌مه روو.
بێگومان له دنیای ئه‌مرۆدا و به‌ده‌ر له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، زوربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دنیا سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی وڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌ته. ئه‌م شێوازه‌ش شێوازێكی له پێشتر‌و كراوه‌ترو شارستانیتره له سیسته‌می مه‌ركه‌زی، چونكه له به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می مه‌كه‌زیدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ره‌می له‌ده‌ستی ناوه‌نددا قۆرغكراوه. شتێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی لۆكالی مانای بۆنامێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی لۆكاڵی چ له ئاستی هه‌رێمی وڵاتیدا بێت یان له ئاستی شار‌و شاره‌وانیه‌كانی شارێكدا بێت، خاوه‌نی هیچ جۆره ده‌ست ڕۆشتویه‌ك و بریارێك نیییه. بۆیه سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له‌به‌ڕێوه‌بردندا زۆرباشتره له سیسته‌می داخراو و به‌رێوه‌بردنی ناوه‌ندێتی. ئێستا له زوربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له‌ئاستی شارێكیشدا، په‌یره‌وه‌ی ده‌كرێت. هه‌ر ناوچه یان كۆمۆنێك له‌ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی به‌هره‌مه‌نده و به‌پێی شێوازێكی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی په‌یوه‌ندی ئه‌م كۆمۆنانه "شاره‌وانیانه" له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شار ڕێكخراوه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌یوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا ڕێكخراوه. به‌ڵام نابێت ئه‌مه‌مان بیر بچێت چ سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و چ سیسته‌می فیدراڵی كه له‌زوربه‌ی وڵاتانی دنیادا هه‌یه، بنه‌ماكه‌ی خێڵچێتی، شارچێتی نییه، بنه‌ماكه‌ی قه‌ومگه‌رایی و مه‌زهه‌ب چێتی نییه، به‌ڵكو ته‌نها شێوازێكی ئیدارییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی هه‌رێمه‌كان و شاره‌كان. هه‌روه‌ها بۆ زامنكردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌كی خۆجێی یه له‌زۆر ئاستدا كه پێویست نییه بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك و مه‌سه‌له‌یه‌ك و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌ركه‌ز یان ئه‌نجومه‌نی شار. ڕێكخستنی ئه‌م شێوازه به‌پێی یاسا له‌هیچ بارێكدا شوناسی" شارچێتی، قه‌وم، مه‌زهه‌ب، ده‌سته، جغرافیا" جێگه‌یه‌كی نییه‌و شوناسی" هاوڵاتی" بوون به مه‌بنای ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رگیراوه.
له عێراقدا ئه‌و فیدرالیزمه‌ی كه ته‌نها یه‌كێتی و پارتی و لیستی گۆران و حزبه قه‌ومیه‌كانی باسی ده‌كه‌ن، فیدرالیزم بنه‌ماكه‌ی قه‌وم و جغرافییه، نه‌ك ئیداری. ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون به‌ڵكه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌وافوقی و سیاسی داڕشتوه‌و ئاماده‌ش نییه به‌كرده‌وه دانی پیابنێت.
ئه‌وه كه سه‌رۆكی لیستی گۆران بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ده‌سه‌لاتی لامه‌ركه‌زی له ئه‌وروپاو زوربه‌ی زۆری دنیا چ له‌ئاستی وڵات‌دا بێت یان له‌ئاستی هه‌رێمی و شاریدا بێت، هه‌ڵگری هیچ ماكێكی سیاسی و كێبه‌ركی سیاسی نییه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی یان شاری و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر كۆمۆن و شاره‌وانیه‌كاندا به‌مانای پچرینی به‌شی سیاسی له ده‌سه‌لاتی سه‌راسه‌ری و سیاسی‌دا نییه. له عێراقدا فیدرالیزمی قه‌ومی بنه‌ماكه‌ی سیاسی یه، به‌ڕه‌سمی ناسینی فیدرالیزم یانی پچرینی به‌شی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ناوه‌ند و ده‌سه‌لاتی مه‌كه‌زیدا، یانی كردنه‌وه‌ی فایلی كێبه‌ركی سیاسی و كێبه‌ركی ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتی شاری و لۆكاڵی له كوردستان به‌مانای پچرینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شاری دێت له ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا!!. ئه‌و هێزانه‌ی نه‌ك "خه‌ڵك" ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورستانیان له‌به‌رده‌سته، له‌به‌غدا جێگه‌و ڕێگه‌یان به پێی هێزیان هه‌یه و به‌شێكن له ده‌سه‌لاتی سیاسی. ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی" فیدراڵ!!"دا، شارێكی به‌ده‌سته، به‌شێكه له‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه له هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیشه له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز له‌به‌غدا. ئه‌وانه‌ش كه‌شاری زیاتریان له‌به‌رده‌سته، یان به‌واتایه‌كی تر قه‌ڵه‌مره‌وی ده‌سه‌ڵاتیان جغرافیایه‌كی پانتر ده‌گرێته خۆی، به‌مانای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان له‌هه‌موو باریكدا زۆرتره له‌و لایه‌ن و هێزه‌ی به‌شی كه‌متره.
له‌و جێگایه‌ش كه‌ده‌ڵێت من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هه‌ر پارێزگایه‌ك ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، هێنده‌ی باگراوندی ڕاشكاوانه‌ی سیاسی و كێبه‌ركی سیاسی له ئاستی كوردستان و عیراقی له‌پشته، نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی شار یان شاره‌وانیه‌كان!! سفره‌و ئه‌بێت ئیراده‌و تواناییه‌كیان پێبدرێت و له‌هه‌ندێك سه‌لاحیه‌تی دیاریكراو به‌هره‌مه‌ند بن.
لیستی گۆڕان هه‌ر ئێستا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌دیاریكراوی له سلیمانیدا، به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌وپێیه‌ش پێی ناوه‌ته ناوپه‌رله‌مانی كوردستان و بووه به هێزێكی حسابۆكراویش له به‌غداو كێشمه‌كێشه‌كانیدا. ئه‌مه‌ش هیچ نزیكایه‌تیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه له به‌ڕێوه‌بردنی لامه‌ركه‌زیدا نییه كه له دنیادا هه‌یه. بۆیه نه‌وشیران مسته‌فا ده‌یه‌وێت به بانگه‌شه‌ی به‌ریوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌ی ئاسۆیی و لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه خۆڵ بكاته چاوی ڕای گشتییه‌وه‌و هه‌موو ئه‌م چه‌مكانه به ئاقاری خۆشباوه‌ركردنی خه‌لكی كوردستان وپیشه‌سازی نوێی سیاسی به كاربهێنێت. به‌تایبه‌ت كه شێوه‌ی حوكمرانی یاسایی و دامه‌زراوه‌یی پێش مه‌رجه‌كه‌ی بۆنی وڵات و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تیییه.
له ته‌وه‌ریكی تردا سه‌رۆكی لیستی گۆران، باس له‌وه‌ده‌كات كه تائێستا كوردستان دوئیداره‌ییه. بێگومان ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه كوردستان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو ئیداره‌دا، هیچ شتیكی تازه به‌یان ناكات. خه‌ڵكی كوردستان له 18ساڵی ڕابردودا تائێستا به‌كرده‌وه ئه‌م دووئیداره‌ییان ته‌جروبه كردووه و باجه‌كه‌شیان داوه، بینینی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌كو هه‌رێمێك كراوه‌ته چه‌ند پارچه‌وه، له هه‌موو ئاسته‌كانی ژیانی ئابوری و سیاسی و كه‌لتوری و … پێویستی به تیۆریزه‌كردن نییه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی سیسته‌می ده‌سه‌لاتی یه‌كگرتوو له كوردستان نییه و به‌كرده‌وه دوئیداره‌یی هه‌یه؟ وه كێ به‌رپرسه له‌و دوو ئیداره‌یه؟ هۆكاری بناغه‌یی ئه‌و دوئیداریییه چییه؟ چۆن ده‌كرێت دوئیداره‌یی كۆتایی پێبێت و كوردستان ببێت به‌قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو لێكهه‌لپێكراو؟….تاد.
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه نه‌وشیروان مسته‌فا هوشیارانه به‌لایاندا ناچێت و تا ئاشی به‌رژوه‌ندی سیاسی ره‌وته‌كه‌ی كارا رابگرێت.
نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان كه به‌شێكی لێكترازاوه له هێزی میلیشیایی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و له بنه‌ڕه‌تدا میلیشیایه‌كی جیابوه‌وه‌یه لێی و به‌ناوێكی تازه‌وه له كوردستان خۆنواندنی ده‌ست پیكردووه، ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت كه یه‌كێتی و پارتی نه‌ك ته‌نها به‌وێنه‌ی دووحزبی سیاسی مۆدێرن، به‌ڵكه به‌وێنه‌ی دووحزبی عه‌شیره‌تی و مافیایی پشت به‌ستوو به میلیشیایه‌كی فراوان، قۆرغی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی ئابوری و سیاسی كۆمه‌لایه‌تی …. كۆمه‌ڵگایان كردووه. له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا دابه‌ش بونییان كردوته تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵگا، هه‌موو هێزه قه‌ومی و ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانیش به ئه‌ندازه‌ی هێزیان به‌هه‌مان ئه‌لگۆوه به‌شدارن له‌و گه‌مه‌یه‌دا، كرێكاران و ژنان و لاوان و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگایان دابه‌شكردووه، بوونی چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری ژنان و لاوان و خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان و سه‌ندیكای پیشه‌یی به به‌رگی حزبیه‌وه. بوونی ناوچه‌ی جغرافی به فۆرمی حزبه‌وه، جێبه‌جێكردنی یاسا‌و ڕێسا به پێی بریاری حزبی،.. ڕاستیه‌كه كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێبكات. له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌سمیه‌تی نییه‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری لیستی گۆرانیش بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆیان نازانن، به‌ڵكه تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان به سه‌رۆك ئه‌زانن. له‌ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیشدا جه‌ماوه‌ری پارتی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆك به‌ڕه‌سمی ناناسن …تاد.
ئه‌مه‌ش به‌رله‌هه‌موو شت به‌رهه‌می هه‌ڵواسراوی سیاسی كوردستان و نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی ده‌وڵه‌تییه، نه‌بوونی ناسنامه‌ی وڵاتییه، له‌جێگای ئه‌مه بوونی ده‌سه‌لاتی میلیشایی حزبییه، دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگاش به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌سه‌لاتدارێتیدا تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو جغرافیایه‌كی سیاسییه كه ناسنامه‌ی ولاتی نییه و له‌قه‌واره‌یه‌كی ده‌وڵه‌تیدا چوارچێوه‌ی پێنه‌دراوه. له‌هه‌لومه‌جی ئاوا‌شدا نه‌هه‌رگیز حكومه‌ت ئه‌توانێ یه‌كگرتوو سه‌راسه‌ری بێت نه‌په‌رله‌مان ده‌توانێ ده‌زگایه‌ی كارا‌و یه‌كگرتوو بێت و دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانی حزب و سه‌نگی سه‌ركرده‌ی حزبی و …تاد.
بۆیه هۆكاری دوئیداره‌یی و زیادبوونی ئه‌م ئیدارانه، هۆكاره‌كه‌ی بوونی چه‌ند حزبی سیاسی نییه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆتیندا ده‌كرێت ده‌یان حزب و هیزی سیاسی هه‌بن و كۆمه‌ڵگاش یه‌كگرتوو لێكهه‌لپَێكراو بێت و یه‌ك ئیداره‌یش بێت. بۆیه بانگه‌شه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌و موسیبه‌ته‌كان بۆ بوونی حزبه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان، به‌جیا له‌وه‌ی حزب و هێزه قه‌ومی و دواكه‌وتوه‌كان، هه‌ڵگری چ فایرۆسێكی ترسناكن، وێناكردنێكی ئاوه‌ژووی واقعیه‌تی سیاسی كوردستانه و هه‌وڵێكه بۆ دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له حزب و حزبایه‌تی و ڕێكخراوبوونی حزبی.
كێشه‌ی بناغه‌یی كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌بونی ده‌وڵه‌ت و ناسنامه‌ی ولاتی و ئه‌و گێژاوه سیاسیه كه كوردستان زیاتر له 18 ساڵه تیایدا ڕاگیراوه. كوردستان نه به‌شێكی به‌كرده‌وه‌ی عێراقه و نه ده‌شكرێت ئاره‌زومه‌ندانه كوردستان به‌عێراقه‌وه بلكێنرێته‌وه، به‌زۆریش لكاندنه‌وه‌ی به عیراقه‌وه موسیبه‌ت هه‌ڵگره. هاوكات خۆیشی نه‌بۆته ده‌وله‌ت و وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه گرفتی بناغه‌یی كۆمه‌ڵگای كوردستانه و هێزی میلیشیایش به‌رهه‌می ئه‌م دۆخه‌یه‌و له‌مه به‌دوا لیستی گۆرانیش كه هێزیكی میلیشایی یه، به‌شیك ده‌بن له‌و پارچه پارچه‌كردنه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئیتر له سنوری پاریزگای سلێمانی تاڵه‌بانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ئه‌و جه‌ماوه‌ره نییه كه جه‌ماوه‌ری لیستی گۆرانن. پێكهاتنی رێكخراو سه‌ندیكای هه‌مه‌چه‌شنی لاوان، ژنان، خوێندكاران، مامۆستایان، ….ی لیستی گۆڕان له پێكهاتندا ده‌بن، ئه‌مه ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا هۆشیارانه خۆی له وتنیان ده‌دزێته‌وه.
حزبه قه‌ومیه‌كانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارێتی میلیشییان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا، ئاكامی ڕاسته‌وخۆی هه‌ڵواسراوی ناسنامه‌ی وڵاتی كوردستانه له جغرافیای سیاسی دنیادا نه‌ك هیچی تر.
ئه‌م دوئیداره‌ییه، ئه‌م پارچه پارچه‌كردنه‌ی كوردستان، ئه‌م زاڵبوونی ده‌سه‌لاتی حزبییه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی ئابوری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌هه‌نگی… كۆمه‌ڵگادا تا ئه‌وكاته‌ی كوردستان نه‌بووبێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری به‌شبوونی تریش لێی ئه‌گه‌رێكی واقعییه. هه‌رهێزێكی سیاسی تازه‌ی پشت به‌ستوو به هێزی چه‌ك و زۆر ده‌توانێت قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌لاتی خۆی به‌و جۆره‌ی ئه‌یه‌وێت جیابكاته‌وه و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی خۆی تیایدا دابسه‌پێنێ.
هیچ یاسا و ته‌نانه‌ت ده‌ستورێكیش ناتوانێ ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ كۆتاییهینان به‌و دوئیداریه‌یه. ده‌یان هه‌ڵبژاردنیش بكرێت، به‌رپرسه حزبی و حكومی! یه‌كانی ناوچه‌ی بادینان و ژیر ده‌سه‌لاتی پارتی، پارتی ده‌بن و پارتی دایان ده‌نێت و لایان ئه‌بات و هی ناوچه‌ی سلێمانیش یه‌كێتی و له‌مه‌به‌دوا لیستی گۆرانیش به‌و گه‌مه‌یه زیاد ده‌بێت.
ئه‌مانه ڕاستی واقعیه‌تی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستانن، ئه‌گه‌ر هێز و حزبێكی دیاریكراو خۆیان به خه‌مخۆری كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌زانن، ده‌بێ نه‌خشه‌ی كۆتاییهێنان به هه‌ڵواسراوی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه‌بێت، ده‌بێ پرۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌جنده‌ی سه‌ره‌كی بێت. ده‌بێ پرۆژه‌ی كه‌نارخستنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشییایی هه‌بێت چونكه تا ئێستا كۆسپی به‌رده‌م جیابونه‌وه‌ی كوردستان و به‌ڕه‌سمی ناسینی ئیراده‌ی خه‌ڵكن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی خۆیان.
نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان، كه‌هیچ پرۆژه‌یه‌كی جیاواز و جدیان له هی پارتی و یه‌كێتی پێ نییه بۆ ئاینده‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستان، بانگه‌شه‌كانیان ته‌نها ده‌توانێ ببێته خۆراكی ده‌وره‌یه‌كی دیاریكراو له‌خۆشباوه‌ركردنی خه‌ڵكی كوردستاندا. خه‌ڵكی هوشیارو ئازادیخوازی كوردستان بۆ وه‌لانانی ئه‌و وه‌همه پێویسته له ئێستاوه له مه‌یداندا بن.