له پڕووشكه‌وه گڕ هه‌ڵده‌ستێ….مه‌هدی كاوانی
له پڕووشكه‌وه گڕ هه‌ڵده‌ستێ
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ناوی گۆڤارێكی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانی سه‌رده‌می چیا بوو . وابزانم مێژووه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و كاتانه‌ی كه شه‌هید ئارام هێشتا له سه‌ر ژیان مابوو. گۆڤاره‌كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو وناوه‌كه‌شی(من الشراره یندلع اللهیب) بوو ، واته له پڕووشكه‌وه گڕ هه‌ڵده‌ستێ.
پێم خۆش نیه سه‌ردێری ڕۆژنامه‌یه‌كی وا پیرۆزی ئه‌و سه‌رده‌می و تێكۆشانه خۆنه‌ویسته‌كانی ئه‌و كاتی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و ئه‌و ئه‌ركه سه‌خت و پیرۆزه‌ی كه گرتبوویانه به‌ر ، بێم و له سه‌رخۆمانی پێچه‌وانه كه‌مه‌وه. به‌ڵام كه كاسه‌ش پڕ بوو ، له سه‌ری ده‌ڕژێ.
گۆڕان به‌وه‌وه ده‌بێ كه ناخبی كوردی بۆ له‌مه‌ودوا به گیانی هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی ، ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكات نه‌ك بایه‌كۆت كردن یان ته‌نیا ده‌نگ به گه‌وره‌كان بدات.
سوسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان و شوعی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ، ئه‌گه‌ر په‌شێمان نه‌بنه‌وه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی پار ساڵ و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستایان ، ئه‌وا ده‌بێ به‌لیستێكی جیای یه‌كیه‌تی و پارتی بچنه ناو پێشبركێی هه‌لبژاردنی له مه‌ودوا جا چ هه‌لبژاردنه‌كه هی پارێزگاكان بێت یان په‌ڕله‌مانی كوردستان ، هه‌تا بۆ په‌ڕله‌مانی عیڕاقیش. ئاخاوتنه‌كانی به‌ڕێز نه‌وشیروان و به‌دواه‌داچوونه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌یه‌وه . ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ئه‌گه‌ر له قسه‌كانی خۆی په‌شێمان نه‌بێته‌وه، هه‌مدیسان ده‌بێ به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ بچێته ناو پێشبركێی هه‌لبژاردنه‌كان . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كاری وه‌های ئه‌و به‌ڕێزه بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ ده‌بێته هۆی گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی له‌پێشتر به ئاڕاسته‌ی به‌ده‌ركه‌وتنی شتی نوێوه ، چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ر زیاتر له نیوه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان له گه‌ڵ خۆی نه‌با ، نیوه‌ی یان نزیكی نیوه‌ی هه‌ر ده‌با ، به بۆچوونی خۆم له ناو جه‌ماوه‌ری پارتیش هه‌نده‌كی پێ له گه‌ڵ خۆی ده‌بردرێ. كێش ناڵێ به‌هۆیه‌وه وا له كه‌سایه‌تی نیشتمانی دیار‌و ناسرا و پارتی بچووكییش نه‌كات، كه ئه‌وانیش هامشۆی خۆیان بخۆ‌ن و به هۆیه‌وه لیستی تر‌یش به‌ده‌ربكه‌وێ . له‌وانه‌یه كه‌سایه‌تی نیشتمانی تر‌و خه‌لكانی ته‌كنۆقراتیش هه‌بن ، لێره‌و له‌وێ یان به جو‌دا یان له گه‌ل لیسته‌كانی تر خۆیان به‌ده‌ر بخه‌ن. ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وانه ئه‌گه‌ر به شكله‌ك له شكله‌كان خۆیان له هه‌لبژاردنه‌كانی ئاینده به‌ده‌ر بخه‌ن ، له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه له لایه‌كه‌وه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش به خۆیان دابچنه‌وه‌و هامشۆی خۆیان بخۆ‌ن و بۆ له مه‌ودوا هه‌نده‌ك هه‌ولی ئه‌وه بده‌ن كه كه‌سانی شیاو بۆ شوێنی شیاو بپاڵێون و هه‌ولی ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به گه‌نده‌ل و خراپبه‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به دیار كه‌وتبوون ، بۆ له‌مه‌و دوا له ناو پێشبركێی هه‌لبژاردنی خۆیان كه‌متر به‌دیاریان خه‌ن. له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌لتوری باو و به‌سته‌له‌ك بووی كوردی كه ته‌نیا ده‌نگ به گه‌وره‌كان بدرێ ، بۆ هه‌تا هه‌تایه ،بڕه‌وێته‌وه. ئه‌و ئاخاوتنانه ئه‌گه‌ر به بابه‌تیانه لێكی ده‌یته‌وه ، ناكه‌وێته خانه‌ی دژه ده‌سه‌ڵات ، به‌لكو جوان كردنی دیمه‌نه‌كانیه‌تی. ئه‌گه‌ر له ڕووی ڕاست و دروستیش بڕوانینه هه‌ر هه‌لبژاردنێكی ئازاده‌وه ، هه‌تا له ئه‌وروپاش، هه‌لبژاردن مانای به‌شداری كردنی فراوانی خه‌لكه له ناو پڕۆسیسی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی . واته هه‌لبژاردن ده‌بێ دوو به‌ره ی ته‌واوكه‌رو نه‌یاری یه‌كتر وه‌به‌ربهێنێ . به‌ره‌ی زۆرینه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ئه‌وانی تر‌یش له ناو په‌ڕله‌مان ، چاودێرێتی به سه‌ریانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌وه ده‌یانترسێنن ئه‌گه‌ر دیمه‌نه‌كان ناشیرین بكه‌ن ، دووباره و له خۆلی داهاتوو هه‌لنابژێردرێنه‌وه . زۆر جار خۆیان بۆ داده‌نوسێنن و خوا خوای ئه‌وه‌یانه ده‌سه‌ڵات هه‌لان بكا تا لێیان بكه نه ده‌نگ و هه‌موو خه‌لك تێبگه‌یه‌نن .
ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ناخبی كوردی كاری هه‌لبژاردنی ئه‌نجام دواه ، به‌وه‌وه بووه مادامه‌كینێ له ناو فلانه پارته یان هه‌واداریه‌تی ده‌بێ به چاك یان به خراپ نه‌وه‌كا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بباته‌وه ، ئه‌وه ده‌بێ ده‌نگیان بۆ بدات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌و دوا به ئاڕاسته‌ی له باشه‌وه بۆباشتر ده‌نگ بدات ئه‌وا به هۆیه‌وه نوخبه‌ی ده‌سه‌لاتیش ناتوانن هه‌ر وا به هاكه‌زایی دیمه‌نه‌كان ناشیرین بكه‌ن.
ڕه‌نگه ئه‌و قسانه له به‌ر كۆنتڕۆڵی سیاسی ده‌سه‌لاتی باوی میراتگری كوردی به خه‌ون بێته پێشچاوی ناخبی كوردی و بڵێ به من چ ده‌كرێ و باشتره بۆم به‌شداری نه‌كه‌م یان ده‌سه‌ڵاتی باو دووباره هه‌لبژیرمه‌وه‌و قه‌ده‌رمانه‌و ده‌بێ قبوڵی بكه‌ین . به‌ڵام به‌ر‌جه‌سته‌كانی سه‌ره‌وه‌و ئه‌و هه‌نده‌ك پێشڤه‌چوونانه‌ی هه‌لبژاردنی به‌و دوایه‌ی عیڕاق و بانگێشه‌كانی جێگری ئۆباما (جۆزیف بایدن) كه له یه‌كێ له ئاخاوتنه‌كانی له سه‌ر به‌رجه‌سته لێكه‌وته‌كانی هه‌لبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عیراق گوتبووی ، ڕاسته هه‌نده‌ك به‌ره‌و پێشڤه‌چوون به ئاراسته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی ،به‌رجه‌سته بووه ، به‌ڵام بۆ چاكسازی سیاسی زۆریان ماوه‌و له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكی گوشاری خۆی به‌كار بێنێ بۆ به‌رقه‌ڕار بوونی ئه‌و چاكسازیه سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه.
ئێمه‌ی كورد به تایبه‌تی توێژی ڕۆشه‌نبیر و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وانان ، به‌شی هه‌ره زۆریمان ته‌نیا له سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتووین كه كه‌مو كورتیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بێنینه ناو باسه‌كانه‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی بخه‌ینه ئه‌ستۆی خۆیان . به‌ڵام ئاگامان لێ بیت یان نا به‌و بانگێشانانه‌مان له لایه‌كه‌وه ته‌نیا ڕوویه‌كی مه‌سه‌له‌كه ده‌بینین ، له سه‌ره‌كه‌ی تره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌سه‌ڵات له خۆمان بێ‌باك تر ده‌كه‌ین كه ئه‌وان پێمان بڵێن ، با بڵێن و بڵێنه‌وه و قسه‌گه‌لی وه‌ها هیچی لێ شین نابێته‌وه. به‌ڵێ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌و یه‌كلایه‌نی بینینه‌یان ، ته‌ماشای ڕووه‌كه‌ی تریان كردبایه‌و بیان گۆتبایه مادامه‌كینێ ئێمه‌ین ئه‌و ده‌سه‌لاته‌مان له ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه هێناوه‌ته پێشه‌وه، بۆ له‌مه‌و دوا لاسایی سیسته‌می ئازادی هه‌لبژاردنه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ینه‌وه‌و به هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات دیمه‌ناكان جوان نه‌كا دیمه‌نی تر له ڕوویان كێل ده‌كه‌ینه‌وه . به‌ڵێ ئه په‌ڕه‌گرتنانه‌ی ئاماژه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر په‌شێمان نه‌بنه‌وه ، سه‌ره‌تایه‌كی باش پێك ده‌هێنن كه بۆ له‌مه‌و دوا ناخبی كوردی له لایه‌كه‌وه به حه‌ماسه‌ته‌وه ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكا‌و له لایه‌كی تر‌یش بڵێ ده‌نگ بۆ گۆڕان ده‌ده‌ده‌م ، ده‌نگ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌م كه له باشه‌وه بۆ باشتر گۆڕان بكرێت . ده‌نگ بۆ دانانی ده‌ستورێكی كوردستانی ده‌ده‌م كه هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی نیشتمانی و به‌پیرۆزڕاگرتنی خاك و مساوه‌مه نه‌كردن ، له ناویاندا شوێنی كرابێته‌وه ، ده‌نگ بۆ ئه‌و ه‌ده‌ده‌م كه ئه‌و ده‌ستوره شوێنی فراوانی بۆ بنیاتی ئابووری و هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی و دیموكراتیزه كردن تیا كرابێته‌وه ، ده‌نگ بۆ ئه‌و ده‌ستوره ده‌ده‌م كه كه به‌رقه‌راكردنی یاسا‌و ڕۆڵی له پێشی گه‌نجان و هه‌لگرتنی چه‌وسانه‌وه‌و نایه‌كسانی له سه‌ر ئافره‌تان تیایا به یاسا ده‌ستنیشان كرابێت …..
ناخبی كوردی له لایه‌كه‌وه كه ته‌ماشای به‌رجه‌سته‌كان ده‌كاو هیچ ده‌نگێكی ناڕه‌زایی كارا له هه‌لبژاردنه‌كان به‌دی ناكا ، له‌و نێوه‌نده‌دا مافی خۆیه‌تی ڕه‌شبین بێ‌و بڵێ بۆ له مه‌و دوا ڕوو له سندوقه‌كانی هه‌لبژاردن ناكه‌م ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانی ئاماژه‌كه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌و به‌رقه‌ڕار بوون ده‌ڕواو به هۆیه‌وه تروسكایی گۆڕان خۆی به‌ده‌رده‌خا ، له ڕێگه‌یه‌وه پێم وانیه خوازیاری ئه‌وه‌وه بێت كه بزانێ مادامه‌كینێ ده‌نگه‌كه‌ی بۆ چاره‌نووسی باشكردنی وڵات بڕوات ، ئه‌وا هه‌ولی خۆدزینه‌وه بدات. به‌لگه‌شمان هه‌لبژاردنه‌كانی پێشتره كه بینیمان ناخبی كوردی له ترسی مه‌ترسی دژه كورد‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌رو تیڕۆڕیستان و توندڕه‌وی ئایینی نا كوردی ، چۆنچۆنی وا به فراوانی ڕوویان له سندوقه‌كانی ده‌نگ دان كرد و به‌و هیوایه‌ش بوون كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی مادامه‌كینێ به ده‌نگی ئه‌وان به‌رز ده‌بنه‌وه به‌ویست و خواستی ئه‌وان ده‌كه‌ن .
به‌ڕاستی ئێستاكه بزاڤی كوردی و تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم له ناو دووریانیكدایه ئه‌گه‌ر ناخبی كوردی خۆی توند نه‌كاو به گیانی هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی و ڕووكردنه فراوانی بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ، كاروكاردانه‌وه نه‌كات ، ئه‌وا له ڕێگایه‌وه خراپتر له پاشتر درو‌ست ده‌بێ. له لایه‌كه‌وه به پیره‌وه نه‌چونی ناخبی كوردی به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌سه‌ڵاتی باو ، با ده‌نگده‌ری كوردیش به‌ڕێژه‌ی هه‌ره كه‌م ، ڕوو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن ، به‌ڵام له دوا جاردا هه‌ر ئه‌وان ده‌یبه‌نه‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه دوژمه‌نه‌كانمان نه‌ك زیاتر له سه‌رمان هارتر ده‌بن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به كه‌مترین داخوازی ڕازیمان كه‌ن به‌و ناوه‌ی كه حكومه‌تی كوردی به پالپشتی هاوڵاتیان و ویسته‌كانیان كار‌و كاردانه‌وه ناكه‌ن ، به‌لكو هه‌وڵی خۆ دزه كردنیش ده‌ده‌ن . كه ئه‌مڕۆ به ناوی نوێ كردنه‌وه‌ی جاشایه‌تی له په‌رده‌ی ئیسناد كارده‌كه‌ن ، له‌وانه‌یه سبه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و كاره‌یان سه‌ركه‌وتوو بن هه‌ولی به‌سیاسی كردنیشی بده‌ن به ناوی كێلكردنه‌وه‌ی ده‌ستو پێوه‌نده‌كانیان بۆ درو‌ست كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی كارتۆنی له بابه‌ت ئه‌نجومه‌نه ته‌شریعی و ته‌نفیزیه كارتۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس. ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووش هه‌ڵده‌ینه‌وه ئه‌و به‌ده‌رخستنانه‌ی كه به‌نده له‌و بابه‌ته‌م و ده‌یان بابه‌تی پێشوتر به‌ده‌رم خستوه ، ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات كه هێز له یه‌كیه‌تی و یه‌كبوون دایه ، كه یه‌ك بوویت سه‌رده‌كه‌وی به ناش ژێرده‌كه‌وی . سه‌رده‌می شاخ كاتێ كه به‌رهه‌لستكارانی چیا له جیاتی یه‌كیه‌تی و یه‌كبوون شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌لبژارد و دۆڕاندیان و به‌رهه‌مه‌كه‌ی نسكۆ‌و بێئومیدی و كاول كردنی كوردستان و ئه‌نفال وكیمیا بارانیان …. لێ كه‌وته‌وه . كاتێ كه شنه‌بای گۆڕان ده‌ستی پێ كرد‌و ئه‌وانیش خۆیان توند كرد‌و به‌ره‌ی كوردستانیان پێك هێنا به دوایه‌وه جه‌ماوه‌ری كورد ئه‌وانیان كرده پێشه‌نگی سیاسی خۆیان و ڕاپه‌ڕین و ئه‌وانیان هێنایه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام چونكی ئه‌وان مێشكی تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی چیایان له بیر خۆیان نه‌بردبۆوه ، دیارده‌كانیان به‌سه‌ر خۆیان دووباره كرده‌وه‌و ئه‌زمونی حكومه‌تی كوردیان به به‌سته‌له‌كی له‌شووێن خۆی هێشته‌وه . بینیشمان ئه‌و هه‌له میژوویه‌ی ڕووخانی سه‌دام كه ده‌بوایه له ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆمان ده‌وله‌تی كوردی به كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ر نه‌ك پاشه‌كشه‌كشه‌كردنی لێ بكه‌وتبایه‌وه.
ده‌بی بۆ له مه‌و دوا چیتر هاوڵاتی كوردی ده‌نگ بۆ ئه‌و مێژووه نه‌دات كه له زمانی سه‌ركرده‌كان ته‌ماشای گۆڕین‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چوون بكات ، به‌لكو ده‌بێ ده‌نگ بۆ ئه‌وه بدات كه ده‌بی مێژووی بزاڤی سیاسی كورد به گیانی نوێبوونه‌وه و گۆڕان و به‌ره باشتر هه‌نگاونان كاره‌كانی خۆی به‌ڕیوه ببات . ئه‌وه بڵێت كه گه‌ل پیرۆزه نه‌ك سه‌ركرده‌كان . ئه‌وه بڵێت گه‌ڵ ده‌توانێ له شوێن سه‌ركرده كان و نوخبه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ده‌یان سه‌ركرده‌ی نوێ و نوخبه‌ی شیاوتر بخولقێنی .
به‌ڕاستیش ئه‌گه‌ر ناخبی كوردی به وشیاری ته‌ماشای گۆڕانكاریه‌كان نه‌كات هه‌مدیسان وه‌ك جاره‌كانی پێشتر پاشه‌كشه ده‌كات .مه‌هدی كاوانی/٩/٢/٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk